سەلاح حسێن ئەفەندی: دیموکراسی و گەشەکردن هەر خەونە یان پاشەرۆژی ئێمەشە؟ بەشی یەکەم.
بونیادنانی دیموکراسی پرۆسەیەکی درێژخایانە، هەتا دەوڵەت و حوکمڕانی و نایەکسانی لە جیهاندا بمێنێ، پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت. دەبێ هەمیشە چاکسازی و گۆڕانکاری بەجۆرێک تیادا ڕوبدات کە لەگەڵ ئاستی گەشکردنی کۆمەڵگەدا بگونجێت.
نیازم وایە، بە زنجیرەیەک بڵاوکراوە، زانیاری بچوک لەسەر هەندێ ناوچەی جیهان، پێشکەشی ئێوەی بەڕێز بکەم. زوربەی نوسراوکان لە کتێبی (بۆچی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێنا؟) وەرگیراون. ئەم باسانە پێویستیان بە توێژینەوەکردن و دەوڵەمەندکردن هەیە. سەرچاوەی داتا‌کان لە کتێبەکەدا دەستان دەکەوێت.
سوید و سكهندناڤیا وئاسۆیهكی گه‌ش
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ سوید وڵاتێكی بچوكه و ژماره‌ی دانیشتوانی ته‌نها 10 ملیۆن، به‌ڵام به‌هۆی سروشتی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری وڵاته‌كه‌وه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێكهوهتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی چاكسازی و گۆڕانكاری تیایاندا، گرنگی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ زیاتر تێگه‌یشتنی ئه‌و فاكته‌ر و مه‌رجانه‌ی ده‌بنه هۆكاری گه‌شه‌كردنی وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌ك.
ره‌نگه ئه‌مڕۆكه ئه‌و گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردنه‌ی له سوید و ده‌وڵه‌ته‌كانی تری ده‌وروپشتیدا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌ندێ كه‌س بێت. به‌ڵام به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی كۆنی وڵات و ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئهوفاكتهرانهی بونەته هۆكاری ئه‌و گۆڕانكاریانه، ره‌نگه چیتر لامان شتێكی سه‌یر نه‌بێت، كه ئه‌م ناوچه بچوكه بۆته یه‌كێك له هه‌ره ناوچه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری پلورالیستی ئه‌م وڵاتانه ته‌نها نه‌بۆته هۆكاری گه‌شه‌كردنی ناوخودی وڵاته‌كانیان، به‌ڵكو بۆته به‌ردی بناغه بۆ هاوسه‌نگیی نێوان ئه‌و وڵاتانه و ئاسوده‌یی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا. ساڵی 2014 سوید یادی دوو سه‌د ساڵی ئاشتی له وڵاته‌كه‌دا کردەوە. پێش دوو سه‌د ساڵ دوا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ نه‌رویج كۆتایی پێهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو شه‌ڕی جیهانی له ئه‌وروپا روویدا، به‌ڵام وڵاته‌كه نه‌بووه لایەنێک لەشەڕ.
ئایا هۆكاری ئه‌مانه بۆئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه خه‌ڵکی سوید بلیمه‌تتر و تێگهیشتوترن له روس و كورد و میسریه‌كان؟ ئایا بۆ ئاین و كلتور و ئایدۆلۆژیایەكی تایبه‌تی له نێوانیاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا هۆی خوێنده‌واری و ئاستی فێربوونیانه؟ یان هه‌موو ئه‌مانه بۆ چۆنیه‌تی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری تیایدا ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی كۆن و نوێی ئه‌م وڵاته‌دا بخشێنین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م وڵاته له كۆندا هه‌مان كۆسپ و گرفت له رێگه‌ی گه‌شه‌كردنیاندا بووه، كه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردنی زۆر له وڵاتان و ناوچه‌كانی جیهانه. ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته روویداوه دروستبوونی زه‌مینه‌ی له‌باره، كه فاكته‌ره بنچینهییهكان تیایدا رێگه‌ی بۆ چاكسازی سیاسی و ئابوری خۆشكردووه.
هه‌تا ساڵه‌كانی 1300هه‌روه‌كو روسیا، سویدیش وڵاتێكی لاكهنار بوو له ئه‌وروپا. سه‌رنجی وڵاتانی تری ئه‌وروپای رانه‌ده‌كێشا. وڵاته‌كه به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی له‌یه‌كدابڕاو به‌شبوو. خه‌ڵكه‌كانی هیچ په‌یوه‌ندییەكی ئه‌وتۆ له نێوه‌ندیاندا نه‌بوو. خاوه‌نی كلتور و نه‌ریت و دیالێكتی له یه‌ك جیاواز بوون. ساڵی 1000 ئاینی مه‌سیحی هاته وڵاته‌كه‌وه و به فه‌رمی جێگه‌ی ئایینه بچوكه خۆماڵیه‌كانی گرته‌وه، به‌ڵام هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده ئه‌و ئاینه كۆنانه هه‌ر رۆڵیان مابوو.
هه‌تا ساڵه‌كانی 1300هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و ئابوری به‌هێزی خۆماڵی ئه‌وتۆ نه‌بوو. به‌ڵام له‌و ساڵانه‌وه پاشاگه‌ری بچوك، كه له میرنشین ده‌چوون له هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاته‌كه سه‌ریهه‌ڵدا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ناوەندی نه‌بوو، كه ئه‌وانه پێكه‌وه ببه‌ستێ. ئه‌وانه هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كتری و دراوسیهكانیاندا له شه‌ڕ و ئاژاوه‌دا بوون<52، ساڵی 1300>.
له ساڵه‌كانی 1500دا له‌به‌ر لاوازی دهسهڵاتداتانی ناوخۆ و گرژی نێوهنیان، به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشاكانی دانماركدا بوو. ساڵی 1525 یه‌كێك له پاشا‌كان توانی به‌سه‌ر پاشاگهریهكانی تردا زاڵ بێت و به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. له راستیدا ناكرێت هه‌تا ئه‌وساش ناوی بنرێ وڵاتێكی یه‌كگرتوو، چونكه شار و گونده‌كانی وڵاته‌كه بچوك بوون و پێكه‌وه نه‌به‌سترابوون و به‌شێكی هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دانماركدا بوو.
ئه‌وكاته ژماره‌ی دنیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشا ته‌نها ده‌وروبه‌ری 700هه‌زار كه‌س بوون، بهشاكانی تریش، كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دانماركدا بوو ژماره‌ی دانیشتوانی 200هه‌زار كه‌س بوون. شاره‌كانی وڵاته‌كه بچوك بوون و ته‌نها 5% خه‌ڵكه‌كه تیایاندا جێ‌نشین بوون. ستۆكهۆڵم كه گه‌ره‌ترین شار بوو ته‌نها شه‌ش هه‌زار كه‌س تیایدا نیشته‌جێ بوو. 15% دانیشتوانی ئه‌و شاره بێگانه‌بوون و به كاروباری بازرگانی و پیشەییەوە خه‌ریك بوون<27 ل13>.
وڵاته‌كه له چه‌ندین ناوچه‌ی فیوداڵی پێكهاتبوو. سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی فیوداڵی هه‌بوو و زۆربه‌ی شوێنه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌دا بوون. نزیكه‌ی 90% خه‌ڵكی وڵاته‌كه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی ده‌ژیان. كه‌نیسه خاوه‌نی 25% زه‌وی كشتوكاڵی وڵاته‌كه بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه خاوه‌نی سامانێكی زۆری كڵێسه و كه‌نیسه و زێڕ و زیو بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ناچاربوون 10% داهاتووهكانیان به شێوه‌ی باج بده‌ن به كه‌نیسه. 25% زه‌وی كشتوكاڵی موڵكی تایبه‌تی جوتیاره موڵكداره بچوكه‌كان بوون. ئه‌و جوتیارانه به رێژه‌ی جیاواز موڵكیان هه‌بوو. ئه‌مانه‌ش ده‌بوایه باجیان به پاشا و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی بدایه و له‌كاتی پێویستدا هاریكاری پاشا و فیوداڵ و كه‌نیسه‌یان بكردایه. پاشا خاوه‌نی 5% زه‌وی كشتوكاڵی بوو و گه‌وره‌ترین و دهوڵهترین فیوداڵ بوو. فیوداڵهكانی تر موڵكداری 45% زه‌وی كشتوكاڵی وڵاتهكهبوون<21ل21>.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مسكێنهكانی سوید له ژێر سایه‌ی زوڵم و زۆری پاشا و فیوداڵ و كه‌نیسه‌دا بوون، به‌ڵام ئه‌وانه به شێوازی مسكێنهكانی روسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا نه‌به‌سترابوون به زهویهكانهوه و له‌گه‌ڵ زه‌ویه‌كان نه‌ده‌كران و نه‌ده‌فرۆشران. ئه‌و مسكێنانه بێجگه‌له دانی باج به فیوداڵ و پاشا و كه‌نیسه ده‌بوایه حه‌فته‌ی سێ رۆژ بێگارییان بۆ خاوه‌ن زه‌وی بكردایه.
فیوداڵه‌كان مافی میراتگری موڵك و ماڵیان هه‌بوو. توێژی سه‌روه‌ی فیوداڵه‌كان، كه له ده‌وروبه‌ری بیست بنه‌ماڵه پێكهاتبوون پێیان ده‌وتن ئادیل، خاوه‌نی ناوچه‌و سامان و كۆشك و ته‌لار و هێزی سه‌ربازی خۆیان بوون. ئه‌مانه ئۆروستۆكراتی وڵاتهكهبوون و په‌یوه‌ندی باش و ژن و ژنخوازیان له نێوه‌ندا په‌یداكرد بوو. ئه‌مانه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و خاوه‌نێتی هێزی سه‌ربازی و ئه‌سپ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامرازی تری شه‌ڕه‌وه پاشا لێیانه‌وه نزیك بوو و له‌كاتی شه‌ڕ و ئاژاوه‌دا پێویستی به هاریكاری و یارمه‌تیان بوو. پاشا یان باجی له‌مانه نه‌ده‌سه‌ند، یان ئه‌وه‌ی بشدرایه به‌ناوی دیاری و یارمه‌تی بوو له‌كاتی پێویستدا.
به‌هۆی لاوازی پاشا و ده‌سه‌ڵاتی ناوەندییهوه ، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی چه‌ندین فیوداڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی به‌هێز و له‌هه‌مانكاتدا بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری جوتیاری موڵكداری بچوك، كه خاوه‌نی 25% زه‌وی كشتوكاڵی بوون، پاشا هه‌میشه پێویستی به هاریكاری و یاره‌مه‌تی ئه‌مانه بوو به تایبه‌تی له كاتی شه‌ڕوشۆڕی ده‌ره‌كی و ئاژاوه‌ی ناوخۆدا. ئه‌م پێكهاته و چینوتوێژه به‌هێزانه زۆر ناچاری پاشا نه‌بوون به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پاشا زیاتر پێویستی به‌وان بوو، بۆیه به ئاسانی ملیان بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران كه‌چ نه‌ده‌كرد. ئه‌م فاكته‌رانه هه‌روه‌كو ئینگلته‌را زه‌مینه‌یه‌كی دروستكرد بوو بۆ زیاتر گوێرایه‌ڵ بوونی پاشا و دروستبوونی دیالۆگ له نێوان پاشا و ئه‌وانه‌دا<38ل49>.
ئه‌م فاكته‌رانه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی ساڵی 1435 په‌رله‌مانێكی ساده پێكبهێنرێت، كه لاكاتی پێویستدا كۆده‌بووه‌وه. ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تادا نیوه به‌نیوه له ئۆروستۆكراتهكان و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی پێكهاتبوو و پاشا خۆی سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن و به‌هێزترین ده‌نگی هه‌بوو له‌وێدا و دوا بڕیار له ده‌ستی ئه‌ودا بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان پێكده‌هێنا و به‌شداری هه‌ندێ بڕیاریان ده‌كرد، ژماره‌یه‌كی كه‌مبوون و ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند توێژێكی بچوكی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌وێن و بناغه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ بونیادنان و گه‌شه‌كردنی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری به‌رفراوانتر.
ده‌سه‌ڵاتی ئاینی كه‌نیسه، له‌م وڵاته بێجگه‌له له‌وه‌ی خاوه‌نی زه‌ویوزار و سامانێكی زۆر بوو و باجێكی زۆری له خه‌ڵك ده‌سه‌ند، ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و سه‌ربازیی به‌هێز بوو. هه‌میشه ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ پاشا ده‌كرد و زۆرجار ناچاریان ده‌كرد گوێرایه‌ڵی خواسته‌كانی ئه‌وان بێت. هێنده هێزی سه‌ربازییان به‌هێزبوو، كه قه‌دیسه گه‌وره‌كانیان به شوێنه‌كاندا تێپه‌ر ده‌بوون و هاتوچۆیان ده‌كرد زیاتر له 400 سواری چه‌كداری شه‌ڕكه‌ریان به‌دواوه بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پاپای رۆما پاڵپشتی ده‌كردن. پیاوانی ئاینی له‌م وڵاته‌دا زۆر توندڕه‌وبوون به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی بڕوا یان ئاینی جیاوازیان هه‌بوو. به تۆمەتی كافربوون و لادان له رێبازی كه‌نیسه، به‌سه‌ده‌ها خه‌ڵكیان به زیندوێتی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌سووتان.
ئه‌م وڵاته له ساڵه‌كانی 1500دا هه‌تا راده‌یه‌ك خۆ به‌خێوكه‌ر بوو و به‌رهه‌مهێنان تیایدا بۆ دابینكردنی پێویستی خۆ بوو، ئیكتفای زاتی. بێجگه‌له هه‌ندێ پێویستی وه‌كو خوێ و به‌هارات و هومله و هه‌ندێ قوماش زۆربه‌ی پێویستیه‌كانی خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێنا. به‌ڵام گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی شوێنه‌كانی تری ئه‌وروپا و گه‌شه‌كردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیایدا هه‌ر له‌كۆنه‌وه له رێگه‌ی ئه‌ڵمانیا و دانماركه‌وه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئێرهشكرد.
دواتر به‌هۆی گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپا و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی خاو، ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی هه‌ندێ سامانی سروشتی نمونه‌ی مس و ئاسن و زیو و دار بۆ ئه‌و شوێنانه زیادیكرد. سوید دارستانێكی زۆری هه‌بوو، به‌شێك له‌وانه ده‌بڕانه‌وه و وه‌كو سوته‌مه‌نی له كانه‌كاندا به‌كارده‌هێنران و به‌شێكی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا. فیوداڵه خاوه‌ن دارستانه‌كان به هۆی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانیه‌وه داهاتێكی زۆریان بۆ ده‌مایه‌وه و هه‌ندێ له‌وانه دواتر رۆڵیان له‌و بازرگانیه‌دا زیادیكرد<21ل39>.
هه‌ندێ ناوچه‌ی سوید، كه كانی زۆری مس و ئاسنی تێدا بوو زۆر جێگه‌ی سه‌رنجی فیوداڵ و ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بوو. ئه‌وانه به‌نزمی سه‌یری ئه‌و كارانه‌یان ده‌كرد و به‌كاری خه‌ڵكی لات و پووتیان داده‌نا. له‌به‌رئه‌وه په‌یداكردن و ده‌رهێنانی ئه‌و میتالانه كه‌وته ده‌ستی توێژێك خه‌ڵكی نوێی تایبه‌تیه‌وه. ئه‌وانه نه جوتیار بوون و نه بازرگان، به‌ڵكو توێژێكی ئازاد و ئیشكهربوون. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ بوژاندنه‌وه‌ی بازرگانی و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر ئه‌و میتالانه هه‌تا ده‌هان پێگه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌رز ده‌بووه و ده‌بوونه خاوه‌ن كومپانیای گه‌وره‌تر و ژماری كرێكاره‌كانیان زیادیده‌كرد.
له دوای ساڵه‌كانی 1550 وه، به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێیه‌كی قورس له‌گه‌ڵ دانماركدا له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی بوون له‌ده‌ستیان و یه‌كخستنی وڵاته‌كه، به‌هۆی قه‌یرانی ئابوریه‌وه، كه به‌هۆی قهرزكردنێكی زۆره‌وه له بانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌رۆكی پاشای گرتبوو، به‌هۆی لاوازی پاشا و ناچاربوونی زیاتر بۆ ئۆروستۆكرات و فیوداڵ و داهاتی باجی زیاتره‌وه، به‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ی بازرگانی و ناچاربوونی پاشا بۆ داهاتی زیاتری باجه‌كان له‌و كه‌رته ئابوریه، به‌هۆی فشاری به‌رده‌وامی كه‌نیسه له‌سه‌ر پاشا و ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزیانه‌وه، به‌هۆی هه‌موو ئه‌مانه‌وه پاشا ناچاركرا، كه بڕیاری هه‌ندێ چاكسازی سیاسی و یاسایی و ئابوری په‌سند بكات<38ل52>.
له‌و ساڵانه‌دا هه‌روه‌كو پێشتر له ئینگلته‌را روویدا، به پاڵپشتی فیوداڵهكانی تر و چینوتوێژه نوێیه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا، پاشا پێش هه‌موو شتێك كه‌وته موسادهرهكردنی زه‌وی كشتوكاڵی و سامانه‌كانی كه‌نیسه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باجه‌كانیان. ئه‌م كرداره بووه هۆكاری زیادبوونی داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزبوونی پاشا و ده‌سه‌ڵاتی ناوەندی ده‌وڵه‌ت و سوپا. له ساڵه‌كانی 1600دا سوید بووه ده‌وڵه‌تێكی زه‌به‌لاحی به‌هێزی ناوچه‌كه و سه‌رده‌می ده‌ستپێكردنی زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروپشتدا.
داگیركرنی فنلندا و هێرشكردنه سه‌ر روسیا و روودانی زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و مه‌سره‌فێكی زۆر له‌و بوارانه‌دا، هه‌میسانه‌وه خه‌زێنه‌ی پاشای به‌تاڵكرد و پێویستی به داهاتی زیاتر بوو. بۆ دابینكردنی داهاتی باجی زیاتر بۆ مهسرهفهكانی ده‌بوایه پاشا زیاتر گوێرایه‌ڵی فیوداڵه‌كان و چینوتوێژه نوێیه‌كان بێت و رازیبێت به چاكسازی سیاسی و ئابوری و یاسایی.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا زنجیره‌یه‌ك راپه‌ڕین له‌ناو جوتیاره‌كاندا به‌رپا بوو. هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری داواكارانی جوتیاران گه‌ڕانه‌وه‌بوو بۆ ئه‌و باره‌ی پێشتر تیابوون و داواكردنی سه‌رله‌نوێ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه بوو، به‌ڵام به‌شێك له داواكاریه‌كانیان چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه‌كان بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌و راپه‌ڕینانه سه‌ری نه‌گرت و پاشا له رێگه‌ی هێنانی چه‌كداری به‌كرێگیراوی ئه‌ڵمانی و سكۆتلهندییهوه سهركوتیكردن، به‌ڵام ئه‌و راپه‌رینانه كاریگه‌ری خۆیان هه‌بوو لەسەر خێراکردنی پرۆسه‌ی چاكسازی<21ل30>.
ساڵی 1680پاشا ناچاركرا گۆڕانكاری له ریزه‌كانی پهرلهمانتارهكاندا بكات. پێشتر نوێنه‌رانی په‌رله‌مان نیوه به‌نیوه له ئۆروستۆكرات و پیاوانی كه‌نیسه پێكهاتبوون. به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دابه‌شبوون به‌سه‌ر نوێنه‌رانی ئۆروستۆكراتهكان، پیاوانی ئاینی، بورژوا و بازرگانه‌كان ، جوتیاران. لێره‌شدا پاشا سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن و زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو و بڕیار دهركهربوو <28ل61>.
ئه‌و جوتیارانه ئه‌وانه بوون، كه خاوه‌نی زه‌ویوزاری خۆیان بوون. له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و گه‌وره‌بوونی شاره‌كان و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌روبومی كشتوكاڵی، به‌رهه‌می ئه‌و جوتیارانه زیادیكرد و چاكسازی له شێوازی به‌رهه‌مهێنان له ناویاندا ده‌ستیپێكرد. به‌وهۆیه‌وه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌رزبۆوه و رۆڵی گرنگیان په‌یداكرد له ژیانی ئابوری و سیاسی‌دا. مسكێنهكان وه‌كو ئه‌مان رۆڵیان نه‌بوو و هیچ حسابێكیان بۆ نه‌ده‌كرا.
برژوا و بازرگان و بانكهوانهكان، به‌هۆی بووژاندنه‌وه‌ی بازرگانی و گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازیی سه‌ره‌تایی نیمچه كهپیتالیستانهوه، هه‌تا ده‌هات به‌هێزتر و گه‌وره‌تر ده‌بوون و ده‌بوونه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ باجه‌كان، له‌به‌رئه‌وه پاشا زیاتر ملكه‌چی داواكاریه‌كانیان ده‌بوو.
ئه‌م چاكسازییانه له په‌رله‌ماندا زیاتر گوژمیدا به چاكسازی له باری ئابوری‌دا. ژماره‌یه‌كی خه‌ڵكی زیاتر به‌شداریان له بڕیاره‌كاندا ده‌كرد. زیاتر له جاران موڵك و ماڵی خه‌ڵك پارێزراو بوو، بازاڕ كراوهتربوو له جاران و به‌شه‌كانی وڵاته‌كه زیاتر پێكه‌وه به‌سترانه‌وه. خاوه‌ن كهپیتاڵهكان زیاتر وەبەرهێنانیان ده‌كرد و بازرگان و خاوه‌ن كهپیتاڵی ده‌ره‌كی روویان ده‌كرده وڵاته‌كه و به‌شداریان له وەبەرهێنان و بازرگانیدا ده‌كرد. ژماره‌یه‌كی زۆر خهڵلكی پیشه‌زانی وڵاتانی تر روویان له وڵاته‌كه ده‌كرد و كاریان تیادادهكرد و كۆمپانیای بچوك و گه‌وره‌یان دروستده‌كرد.
گه‌شه‌كردنی بازرگانی و زیادبوونی دانیشتوان و گه‌وره‌بوونی شاره‌كان و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌روبومی كشتوكاڵی ئیستهلاكی و كه‌ره‌سه‌ی خاوی كشتوكاڵی، گوژمیدا به به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له لادیهكاندا. ئه‌مانه بۆ هۆكاری چاكسازی له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زه‌وی و جۆره‌كانی به‌رهه‌م. ئه‌م گۆڕانكاریانه بووه هۆكاری تێكشكاندنی سیستمی فیوداڵی له لادیهكادا و گۆڕینی موڵكایه‌تی فیوداڵی بۆ موڵكایه‌تی تاك و به‌كارهێنانی كرێكاری جوتیاری و كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان<38ل55>.
به‌هۆی ئه‌و چاكسازییه یاسایی و سیاسی و ئابوریانه‌وه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌دا روویدا، له ساڵه‌كانی 1750 وه رێگه بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی و گه‌شه‌كردن و به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێ‌دا له هه‌موو بواره‌كانی به‌رهه‌مهێناندا خۆش‌بوو. ژماره‌یه‌كی زۆر خەڵكی شاره‌زا له بواری پیشه‌سازیدا له وڵاتانی وه‌كو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه هێنران بۆ وڵاته‌كه و گوژمیاندا به گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی نوێ. له لایه‌كی تره‌وه به ده‌رگا كردنه‌وه بۆ كهپیتاڵی بێگانه و رێگه‌دان به خه‌ڵكانی خاوه‌ن توانا و شاره‌زا و خاوه‌ن كهپیتاڵی خۆماڵی به كاركردن له‌گه‌ڵیاندا، توانرا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه راكێشرێ. ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكی گرنگ بوو بۆ گرێدانی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه پێكه‌وه و ئاسانیكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆ له نێوه‌ندیاندا<38ل60>.
به هۆی گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی ناوخۆوه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ره‌سه خاو‌و و سامانه سروشتیانه‌ی نمونه‌ی مس و ئاسن و ته‌خته و هه‌ندێ به‌روبوومی كشتوكاڵ، كه پێشتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا ، له مه‌ودوا له پیشه‌سازی ناوخۆ به‌كارده‌هێنران. پیشه‌سازییه سه‌ره‌تاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رۆكی بریتی بوون له دروستكردنی کاغه‌ز، مهكینهیی جۆڵایی، وه‌ره‌شه‌ی میكانیكی و دارتاشی و شوشه و شەكر و پیشه‌سازی كیمیاوی<28ل94>.
سه‌رهه‌ڵدانی كه‌پیتالیزم و گه‌شه‌كردنی له ئیگلته‌را و فه‌ره‌نسا و بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپا، له باتی ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌بێت بۆ سوید و ببێته پاشكۆی ئه‌و سیستمه و وڵاتانه، به‌هۆی فاكته‌ره‌كانی ناوخۆوه به پێچه‌وانه‌وه بووه فاكته‌رێكی هانده‌ر بۆ به‌رپابوونی شۆرشی سیاسی و ئابوری له وڵاته‌كه‌دا. له باتی ئه‌وه‌ی وڵاته گه‌وره كهپیتالیستهكان رووه تاكڕه‌و و كۆلۆنیالیزمهكهیان له‌گه‌ڵی به‌كاربهێنن، ناچاربوون رووه پلۆرالیزم و هاریكاریكردنهكهیان له‌گه‌ڵیدا به‌كاربهێنن. وڵاتێكی وه‌كو ئینگلته‌را ئه‌گه‌ر بۆی بلوایه هه‌روه‌كو ئیرله‌ندا سویدیشی ده‌كرد به كۆلۆنی خۆی<28ل88\38ل136>.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گۆڕانكاریه مه‌زنانه له‌م وڵاته‌شدا بێ ئازارنهبوو. به‌ڵكو گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی و به‌كارهێنانی ته‌كنیك و شێوازی زانستیانه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵدا بووه هۆكاری بێكاری و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ژاری ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی وڵاته‌كه. ئه‌م ئاواره‌بوونه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیریه‌وه له هه‌ندێ وڵاتاندا ده‌یبینین پێشتر له سویدیش روویداوه. له نێوان ساڵه‌كانی 1800 هه‌تا 1920 ده‌وروبه‌ری 1،5 ملوێن له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بوونه ئاواره و ماڵ و وڵاتیان به‌جێهێشت و بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌رتر رویانكرده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چیتر نهگەڕانهو<38ل191\52>.
له نێوان ساڵه‌كانی 1800-1890 هه‌نارده‌كردنی سوید بۆ ده‌ره‌وه 40% ی دار بوو، کاغەز ته‌نها 10% بوو. به‌ڵام هه‌نارده‌كردنی دار له ساڵی 1914دا هاتۆته خواره‌وه بۆ 25% و کاغەز به‌رزبۆته‌وه بۆ 20%. ئه‌مه‌ش خێرایی گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی له وڵاته‌كه‌دا پیشان ده‌دات.
هه‌تا ساڵی 1800، 90% ی دانیشتوان به كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون، به‌ڵام ساڵی 2000 ته‌نها 2% له‌و كه‌رته‌دا كاریان كردووه. ئه‌مه‌ش گه‌شه‌كردنی ته‌كنیك و رێبازی نوێیی زانستیانه له‌و كه‌رته‌دا پیشانده‌دا<21ل45>.
له نێوان 1850-2000 كۆی داهاتی نیشتمانی وڵاته‌كه 20 هێنده زیادیكردووه. ئاڵوگۆڕی بازرگانی 600 هێنده زیادیكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی ته‌نها نیوه‌ی ئه‌وسا كارده‌كه‌ن. ئێستا هەشت كاتژمێر له رۆژێكدا ئه‌وسا خه‌ڵكی ناچار بووه 16 كاتژمێر له رۆژێكدا كار بكه‌ن. ئه‌م راستییه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه وڵاته‌كه له كۆندا وه‌كو ئێسته ده‌وڵه‌مه‌ند نه بووه و ژیانی خه‌ڵكه‌كه هه‌ر وه‌كو ئێستا ئاسان و خۆشگوزه‌ران نه‌بوون.
له نێوان 1914-1950 دا هه‌نارده‌كردنی سوید بۆ ده‌ره‌وه10% زیادی كردووه، به‌ڵام له نێوان ساڵی 1950-1987 دا 120% زیادی كردووه<21ل50>.
له‌دوای چاكسازی درێژخایانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به درێژایی زیاتر له چوارسه‌د ساڵ ئنجا له‌و وڵاته‌دا ساڵی 1909بۆ یه‌كه‌مجار گۆڕانكاری مه‌زن له مافی خه‌ڵكدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان روویدا. له‌و ساڵه‌وه هه‌موو پیاوێكی سوید مافی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی پێدرا. به‌ڵام هه‌تا ئه‌وساش ئه‌و مافه به پله‌ی جیاواز بوو. هه‌تا پیاو سامانی زیاتر بووایه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزتر بووایه ده‌نگه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بوو. ساڵی 1919 هه‌موو تاكێكی 18 ساڵی سوید به نێرینه و مێینه‌وه، ئیتر سامان و داهاتی هه‌رچه‌ند بووایه مافی ده‌نگدانی پێدرا.
له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه هه‌تا ئێستا پرۆسه‌ی چاكسازی و نوێكردنه‌وه له سوید به‌رده‌وامی به‌خۆوه بینیوه. ئه‌و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابورییه به‌ر فراوانه هه‌تا هاتووه به‌رفراوانتر بووه. هۆكاری ئه‌وه بۆ ململانێی به‌رده‌وامی نێوان چینوتوێژ و پێكهاته‌وه هێزه‌كانی وڵاته‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه. گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردن، زه‌مینه‌ی نوێ و جیاوازتر دروست ده‌كات و گۆڕانكاری له سروشتی پێكهاتانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێت و پێكهاته و گروپ و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ به به‌رده‌وامی دروست ده‌بێت. ئه‌و گۆڕانكاریانه پێویستی به چاكسازی نوێ و گۆرانی باڵانسه له نێوانی ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه، به‌پێی ئه‌وه‌ش پێویستی چاكسازی نوێ دێته پێشه‌وه. بێ چاكسازی نوێ باڵانس و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكدهچهێت. به تێكچوونی ئه‌وه گرژی و ناڕه‌زایی له كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌كه روبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و دواكه‌وتن ده‌بێته‌وه<28ل120>.
له روسیا تاقه پارتێكی تاكڕه‌وی توندڕه‌و له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا گرت و هه‌موو بڕیاره سیاسی و ئابورییه‌كان كه‌وته ده‌ست دەستەبژێریهكی بچوكه‌وه، به‌ڵام له سوید به پێجه‌وانه‌وه چه‌ندین پارتی سیاسی جیاواز رۆڵیان هه‌بوو. ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی چینوتوێژ و پێكهاته‌كانیان ده‌كرد و كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانه ده‌كرد. ئه‌وانه له ململانێی به‌رده‌وامدا بوون له پێناوی چاكسازی و خه‌مڵاندنی زه‌مینه‌ی له‌بار، كه هه‌موو ئه‌وانه شانبه‌شانی یه‌ك بژین و له رێگه‌ی دیالۆگ و مه‌رجه نوێیه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كانیان بكه‌ن. ئه‌و پارته سیاسیانه بۆیان نه‌كرا ببنه پێكهاته‌یه‌ك و دەستەبژێریهكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه بتوانن مافی ئه‌و چینوتوێژ و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیانه پێشێل بكه‌ن. نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه له ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوور و ره‌قابه دانان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌میشه رێگربوون له گرتنی رێبازێكی له‌و جۆره.
كرێكارانی سوید پارتی سۆسیال دیموكراتیان كرده نوێنه‌ری خۆیان، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دانانی سه‌ركرده و كاربهڕێوهبهر تیایاندا له رێگه‌ی تاكڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی و دامهزرندنهوه نه‌بوو له‌لایان دەستەبژێریهكهوه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و لێهاتویه‌وه بوو. نه‌قابه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌و كرێكار و موچه‌خۆرانه له‌چاو ئه‌وانه‌ی روسیادا، كه له‌لایه‌ن دەستەبژێری ده‌سه‌ڵاتداری پارتی كۆمۆنیسته‌وه داده‌نران، لێره له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاری نهقابیهوه داده‌نران<38ل233>.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانی و چاكسازی سیاسی و ئابورییه‌ی، كه له‌م وڵاته روویداوه هه‌تا ئێستا سیستمی پاشاگه‌ری تیایدا ماوه‌ته‌وه و پاشا به فه‌رمی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته. ئه‌و مافه‌ی له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نیه، به‌ڵكو به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌كه مافی میراتیی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه. ره‌نگه ئه‌وانه‌ی په‌له‌یانه له گۆڕانكاری و چاكسازی و وا ده‌زانن به‌چه‌ند بڕیارێك هه‌موو شتێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و وابزانن پاشای سوید هه‌ر له كۆنه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی سیمبۆلی هه‌بوبێت و پێشتر به خۆشی خۆی وازی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێنابێت. به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشا و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌نگاو هه‌نگاو به پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی سه‌دان ساڵ گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ. دیاره چینوتوێژ و هێزه‌كانی سوید، ئه‌وه‌نه‌ی گۆڕانكاری له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری‌دا لایان گرنگ بووه، هێنده لابردنی پاشا‌و كۆتایی هێنان به پاشاگه‌ری لایان گرنگ نه‌بووبێت.
پلورالیزم ته‌نها ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌ت و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ ناو كومپانیا و كارگه و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌كان.. به شێوه‌یه‌كی گشتی كاربهڕێوهبردن له‌وه ده‌چووه كه تاكێك یان ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی كه‌م تاكڕه‌ویانه بڕیاریان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵكو به‌شداركردنی رێكخراوه پیشه‌یی و كاركه‌ران بۆته دیارده‌یه‌كی ئاسایی و ئه‌و مافه له یاساكانی وڵاته‌كه‌دا چه‌سپێندراوه.
له سوید و وڵاته سكهندناڤیهكان، سه‌ره‌ڕای بوونی پارته سیاسیه‌كان و رۆڵی گرنگیان له حوكومرانیدا، ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاكانه رۆڵی گرنگ ده‌بینن له ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات‌دا. ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی توێژ و پێكهاته و گروپی جیاواز ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان سه‌ربه‌خۆن و نه‌به‌ستراون به پارته سیاسیه‌كان و ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه بوونه‌ته فاكته‌ری گرنگ بۆ ره‌قابه له‌سه‌ر پارته سیاسیه‌كان و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌ت.
ساڵی 2010 له سوید 217هه‌زار رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ هه‌بووه. ئه‌م رێكخراوانه هه‌موو بواری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتۆته‌وه وه‌كو وه‌رزش، هێزی سه‌ربازی پاراستنی مه‌ده‌نی، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، مافی مرۆڤ، كرێچی و نیشته‌جێبوون، مۆسیقا، رێكخراوه‌كانی مافی مناڵ و ژن و پێكهاته‌كان و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوانه خه‌ڵكی خۆبه‌خشن و هه‌ر یه‌كێكیان به‌بێ به‌رامبه‌ر به تێکڕا مانگی 16 كاتژمێر كاریان تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌م رێكخراوانه ته‌نها كاریگه‌ریان له‌سه‌ر باری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فشارخستنه سه‌ر پارته سیاسیه‌كان و ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌ت نییە، به‌ڵكو هێزێك و بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بزوێنه‌ری گرنگن، كه‌وا له خه‌ڵك ده‌كات ته‌نها چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكانی سیاسی و ده‌ستگاكان نه‌بن كاروباریان بۆ راپه‌رێنن ، به‌ڵكو خۆشیان چالاكانه رۆڵیان هه‌بێت له راپه‌رینی كاره‌كان و پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان. بوون و به‌هێزی ئه‌وانه وایكردووه، كه له‌كاتی رودانی قه‌یرانی گه‌وره و چاوه‌ڕوان نه‌كراو و په‌ككه‌وتنی هه‌ندێ له ده‌ستگاكانی ده‌وڵه‌ت، رۆڵیان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كۆمه‌ڵگه <53>.
به‌هۆی گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی و جموجۆڵی بازرگانی و زیادبوونی راده‌ی هه‌نارده‌كردنی سوید بۆ ده‌ره‌وه له سه‌ره‌تایی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیستدا، هه‌تا ده‌هات داهاتی باجه‌كانی ده‌وڵه‌ت زیادی ده‌كرد. به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاتانه بۆ باشكردنی خۆشگوزه‌رانی و كه‌رتی خزمه‌تگوزاری ته‌رخانده‌كرا. ئه‌وانه ته‌نها بواری خوێندن و فێركردن و چاره‌سه‌ركردن نه‌خۆشی و نیشته‌جێبوون وهه‌ندێ بواری تری له‌و بابه‌تانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین بواری تری ده‌گرته‌وه. نمونه‌ی ئه‌وانه ته‌له‌فۆن و ئامرازی هاتوچۆ و مۆسیقا و وه‌رزش و كو‌لتور و بوره‌كانی تری وه‌كو هوتێل و ره‌ستورانت و دڵنیایی و ئینته‌رنێت… بۆ ئه‌وانه چه‌ندین كۆمپانیای بچوكتری پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری دامه‌زراون و كاریان كردۆته سه‌ر سروشتی به‌رهه‌مهێنان و ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه<38ل327>.
ساڵی 1960 رێژه‌ی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری 12% كۆی ژێرخانی ئابوری بووه كه‌رتی پیشه‌سازی 45%، به‌ڵام ساڵی 2010 رێژه‌ی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری به‌رزبۆته‌وه بۆ 50% و پیشه‌سازی نزم بۆته‌وه بۆ ته‌نها 18% .هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له لایه‌كه‌وه بۆ گه‌شه‌كردنی ته‌كنیك و شێوازی به‌رهه‌مهێنان و توێژینەوە و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له لایه‌كی تره‌وه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ژیانی مرۆڤ و زیادبوونی پێویستی و خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ناو وڵاته‌كه‌و هه‌موو جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه<21ل110>.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م گۆڕانكارییانه، گۆڕانكاری مه‌زن له خودی كه‌پیتالیزم له‌ناو ئه‌م وڵاته و سه‌رانسه‌ری جیهان له چه‌ندین رووه‌وه گۆڕانكاری گرنگی به‌سه‌ر هاتووه. هه‌تا ناوەڕاستی سه‌ده‌ی بیست ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ناو وڵاته‌كه بوون چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون. به‌ڵام به گه‌شه‌كردنی كومپانیای پشکدار و گه‌وره‌بوونیان هه‌تا ده‌هات ژماره‌ی ئه‌و خاوه‌ن كهپیتالانهی پشکیان له كۆمپانیاكاندا هەبوو زیادیان ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ته‌نها نه‌بۆته زیادبوونی ژماره‌ی خاوه‌ن پشکهكان به‌ڵكو بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌ك خه‌ڵكی زیارتر كار بكه‌نه سه‌ر ئه‌و كومپانیانه. ئه‌گه‌رچی تاكه‌كان خاوه‌ن كهپیتاڵی بچوكبن، به ئاسانی دەرفەتی كڕینی پشکی كۆمپانیاكانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه قاپیی خسته سه‌رپشت بۆ زیادبوونی ژماره‌ی پشکدارهكان. به‌هۆی زیادبونی موچه و داهاته‌وه، خه‌ڵكی ئاسایی له باتی پاره‌كانیان له‌ماڵه‌وه یان حسابی بانكێكدا پاشه‌كه‌وت بكه‌ن، ده‌ستیانكرد به كڕینی ئه‌و پشکانه. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه كۆمپانیاكانی به‌هێز ده‌كرد و له‌لایه‌كی تره‌وه موڵكایه‌تی و بڕیاردانی به‌رفراوانتر ده‌كرد. له ساڵه‌كانی هه‌شتاوه هه‌تا ژماره و قه‌باره‌ی فاونده‌یشنی تایبه‌تی زیادیده‌كرد. ئه‌وانه بریتین له جانتایه‌ك كه پاشه‌كه‌وتی خه‌ڵكی تێدا داده‌نرێ و له‌لایه‌ن بانكه‌كان یان كۆمپانیا و خه‌ڵكی شاره‌زا به‌كارده‌هێنرێ بۆ كڕین و فرۆشتنی پشکی كۆمپانیاكان.
ئه‌مه ئه‌مڕۆ وه‌كو وەبەرهێنانی تایبه‌تی تاكی كۆمه‌ڵ گه‌شه‌كردنی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌و بۆته بزووتنه‌وه‌یه‌كی دارایی و فینانسی گرنگ. به‌وه پاره‌ی خه‌ڵكی له هه‌موو بوار و كه‌رته‌كاندا كارده‌كات و بۆته هێزێكی ئابوری بزوێنه‌ر.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه باسبكرێت مه‌سه‌له‌ی به جیهانگیری و جوڵه‌ی ئازادی كه پیتاڵه. كه‌پیتال و جوڵه‌و به‌كارهێنانی، روخساری نه‌ته‌وایه‌تی و به‌كارهێنانی له سنووری وڵاتێكی دیاریكراودا كاتی به‌سه‌رچووه. كهپیتاڵی گه‌وره و بچوك و پشک و فاونده‌یشنی تایبه‌تی ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به ئاسانی جێگه دهگۆرێتی و له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و سیاسیه‌كان و بانكه‌كاندا ده‌رچووه. كه پیتاڵ له كوێ بواری زیادبوون و به‌كارهێنان و قازانجی زیاتر بێت له‌وێ ده‌گیرسێته‌وه. پاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له چین و روسیا به‌كاردێت و پاره‌ی چینه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وەبەرهێنان ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر جیهان. له‌باتی ئه‌وه‌ی وه‌كو جاران كه‌پیتاڵ له چه‌ند وڵات و شوێنێكی دیاریكراوی جیهان خڕبێتهوه و وەبەرهێنان بكرێت، له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاو دهبهتهوهو وەبەرهێنان ده‌كرێت. ئه‌مه ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ گه‌شه‌كردنی شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان و خێرابوونی چاكسازی و گۆڕانكاری له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری تیایاندا.