عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی شەشەم.
هێزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی به هه موو توانایانه‌وه له‌شارو له‌شاخ، دژایه‌تی یه‌کتریان ده‌کرد، شه‌ڕی دژ به رژێم – یان که‌متر ده‌کرد، له‌و جوغرافیا دیاری کراوه‌ی ناو ئه‌و دۆڵ و لاپاڵ و شاخانه، بهسیناریۆو به بیانووی جیا جیا په‌لاماری یه‌کتریان ده‌داو شه‌ڕی براکانیان هه‌ڵده‌گیرساند، پارتی چه‌ند چه‌کدارێکی هه‌بوو وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس و قاله فه‌ره‌ج و عاسی ره‌ئوف، فرسه‌تیان له پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ده‌هێناو دهسڕێژێکیان لێ ده کرد‌و ده‌یان کوشتن و ته‌سلیم به رژێم ده‌بونه‌وه‌و ده‌بون به جاش. له‌شارو قه‌زاو ناحیه‌کانه‌وه به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی رژێم به پاڵ پشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێرا ق و کۆپته‌ر ڕوویان ده‌کرده چیا‌و لاپاڵ و دۆڵ و گونده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بر له‌پێشمه‌رگه بده‌ن و ده‌سگیریان بکه‌ن و ته‌سلیم به ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری عێراقی یان بکه‌نه‌وه.
یه‌کێتیش لیژنه‌ی ئیغتیالاتی له ناوشاره‌کان دا هه‌بوو له‌سه‌رەتادا تا هه‌شتاکان به عسی و جاسوسه‌کانیان ده‌کوشت، له 1981 -1982چه‌ند که‌سێکی دیاری پارتی یان له ناو شاری سلێمانی دا کوشت، به‌تایبه‌تی به‌رپرسه کۆنه‌کانی پارتی له باڵی مه‌لا مسته‌فا.
نووسه‌ر ئه‌و سیناریۆی یانه‌ی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک خۆی تۆمار کردووه، به‌لام زۆر به‌وردی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته روو ئه‌م کارانه به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی سه‌کرده‌کانی کورد به هه‌موو حیزب و باڵ و بۆچونه جیاجیاکانه‌وه کراوه.
نووسه‌ر به وردی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رووداوه مێژوویه‌کان، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه، ئه‌م کاره تیرۆریستییانه باگراوندێکی مێژووی یان هه‌یه، له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود دا، جه‌مال عیرفان له‌سه‌ر جیاوازی بیرکردنه‌وه له ناو شاری سلێمانی دا تیرۆر کرا، له‌سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا دا کاری تیرۆری تێکۆشه‌رانی کوردی له حیزبی دیموکراتی ئێران و پارچه‌کانی تر به نهێنی وبه ئاشکرا کراوه. به‌ڵام تا ئیستا نهێنی ئه‌و سیناریوو ئه‌و تیرۆرکردنانه هه‌ر به په‌نهانی ماوه‌ته‌وه توێژینه‌وه‌ی ورد‌و قوڵ له‌سه‌ر نه‌کراوه، بۆ ئه‌م تراژیدیا تاڵ و جه‌رگبڕانه له کاتێکدا رووی داوه، کورد له قۆناغی شۆڕش و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی دا بوو، بۆ باری ده‌رونی سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌وه‌نده سایکۆلۆجیهکی نهرجسیان بوو، هه‌موو توانایان بۆ تیرۆکردنی که‌سێتی یه خاوه‌ن مه‌عریفه و به هه‌ڵوێسته‌کان بوو؟ ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری تر بێ وه‌ڵامن؟.
ئه‌م روداوه تراژیدیانه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد چ په‌یامێک به نه‌وه‌ی ئێستا و ئاینده ده‌گه‌یه‌نێت، له لاپه‌ره‌کانی مێژوودا به چ زمانێک؟، به‌کام رووداوی مێژوویی تۆمار ده‌کرێ؟ تا ئێستاش ئه‌و به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی تیرۆره، له عه‌قڵی سه‌رکرده کانی کوردا له هه‌موو حیزبه‌کان دا ماوه و شانازی پێوه ده‌که‌ن.
نووسه‌ر له یاداشته‌که‌ی دا با سی فوئادی مه‌جید میسری ده‌کات، دوای 60 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی جه‌مال عیرفان، شانۆ نامه‌یه‌ک به ناوی راپۆرت ده‌نوسێت، که‌ره‌سته‌ی نوسینه‌که‌ی له‌سه‌ر تراژیدیای نهێنی کوشتنی جه‌مال عیرفانه، ده‌قی ئه‌م شانۆیه به‌رهه‌می ره‌نج و توانا و ماندو بونه، مایه‌ی رێز‌و پیرۆزنینه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ری بواری شانۆمان که‌مه، بۆ پڕکردنه‌وی ئه‌و بواره نووسه‌رانی کورد په‌نا یان بردوه‌ته به‌ر وه‌رگێڕنی ده‌قی بێگانه بۆسەر زمانی کوردی، فواد رۆڵی دیاری له بواری لێکۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا هه‌بوو، خاوه‌نی چه‌ند کتێبێکی دانسقه بوو.
له‌سه‌ر ده‌قی شانۆیی راپۆرت، راپۆرت له‌سه‌ر نووسه‌ری راپۆرت فوئادی مه‌جید میسری ده‌نووسرێ، به مه‌زاجی عه‌قڵی داخراویان لێکدانه‌وه‌ی ئاڵۆزی بۆ ده‌که‌ن، که گوایه له‌سه‌ر پیشنیاری حکومه‌ت بۆ پێکانی چه‌ند مه‌به‌ستێک شانۆیی راپۆرتی نوسی وه.
فوئاد ی مه‌جید میسری له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه بووه، دواتر ده‌ست به‌رداری کۆمه‌ڵه بووه، به‌مه‌ش فوئاد به که‌سێکی سه‌ر به دوژمنیان ده‌زانی، له پایزی 1982بڕیاری کوشتنی ده‌رده‌که‌ن، فوئاد که به به‌رنامه‌ی سیناریۆی کوشتنه‌که‌ی خۆی ده‌زانێت، نامه‌یه‌ک ده‌نێرێت بۆ سه‌کردایه‌تی ی .ن .ک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌باره‌یه‌وه وتراوه به هه‌ڵبه‌ستراوی داده‌نێت، ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات، کهشۆرش کوێی بۆ دیاری بکه‌ن، له به‌رده‌م دادگادا، ئاماده‌یه به‌رگری له خۆی بکات و به هه‌موو بڕیاریکی دادگاش رازییه.
بۆ ئه‌م راپۆرته نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نێرێت به‌شوین هه‌ڤاڵ کوێستانی دا و نامه‌کەی فوئاد نیشانی ده‌دا ت، بۆئه‌وه‌ی رای ئه‌ویش بزانێت.
هه‌ڤاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه:
– من پێم وایه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌وترێت، هه‌ر تۆمه‌تن، بێ به‌ڵگه‌ن،گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر بوایه ئاماده‌یی خۆی ده‌رنه‌ده‌بڕی، له‌هه‌ر جێگایه‌ک ئێوه بتانه‌وێت، من دێمه ئه‌وێ بۆ دادگای کردن، گه‌ر فوئاد بیروڕای جیاواز‌و ره‌خنه‌شی هه‌بێت، نابێت ئازار بدرێت و بکوژرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌ڤاڵ ده‌ڵێت:
– به رای تۆ چی بکه‌ین باشه؟
هه‌ڤاڵ ده‌ڵێ :
– نامه‌یه‌کی بۆ بنوسن دڵنیای بکه‌نه‌وه که بیر له کوشتنی ناکه‌ینه‌وه، رێز له توانای فیکری و نوسینه‌کانی ده‌گرین، په‌یامێکیش بڵاو بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر جیاوازی بیروڕا، بیر له ئازاردانی که‌س مه‌که‌نه‌وه و کوشتن تاوانه.
نه‌وشیروان مسته‌فا راکانی هه‌ڤاڵی به دڵ ده‌بێت و ده‌ڵێ:
– سوپاس بۆ پێشنارهکهت، خۆشم هه‌ر شتێکی وام له مێشکا بوو. به‌ڵام نووسه‌رێکی تر که رای وه‌رگیرابوو ئاوای وتبووی:
– با نه‌کوژرێت، له بری کوشتن، جامێک تێزاب بکرێ به ده‌م و چاوی فوئادا بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌مرێ نه‌توانێت له ئاوێنه‌ش دا. سه‌یری خۆی بکات.
ئه‌م دوو دیمه‌نه‌ی نووسه‌ر له‌م یاداشتهد، دوو رای جیاواز‌و دوو باری ده‌رونی، دوو نووسه‌رمان نیشان ده‌دات.
یه‌کێکیان پره له دنیای هه‌ستی جوانی و خۆشه‌ویستی ووشه‌و هه‌ڵوێستی مرۆیانه و پێشمه‌رگانه.
ئه‌وی تریان ده‌رونێکی ئه‌وه‌نده ئاڵۆز‌و نه‌خۆشی هه‌یه، مه‌گه‌ر پسپۆرێکی ده‌رونی توێژینه‌وه له باره‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزه یه‌وه بکات.
چۆن ده‌بێت نووسه‌رێک له‌شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی دا وه‌ک جه‌للادێکی زیندان، بیر له ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی نامرۆیانه‌ی نووسه‌رێکی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی قوڵ بکاته‌وه؟
له‌م دیمه‌نه‌وه نازم گزارێکی کوردم بیر که‌وته‌وه، وه‌ک نازم گزارهکهی هاوڕێ ی سه‌دام ده‌رونی به تێزاب و ئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن ده‌کرێته‌وه.
له دیمه‌نه‌کانی تری یاداشته‌که‌یدا باسی شوباتی 1981 ی کردووه، له شکری ئیسلامی کورد، رێکخراوێکی سیاسی سه‌ربازی بوو، به رێنمایی و پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌رده‌ستی (مه‌لا حوسینی ماریوس، شێخ عه‌بدولقادری سۆتکه، عه‌باس شاهێن)دامه‌زرا، ئه‌م سێ که‌سه هیچ ناوبانگ و پاشخانێکی سیاسی یان نه‌بوو، هه‌موو که‌سێکیان وه‌رده‌گرت.
یه‌کێتی و لایه‌نه کوردییه‌کان، کادرو ئه‌ندامه‌کانی خۆیان خزانده ناویانه‌وه. ئه‌م له‌شکره ئیسلامییه به‌رنامه‌ی شه‌ڕی حکومه‌تی عیراق-یان نه‌بوو، چه‌ک و پاره ی زۆریان هه‌بوو، له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا خه‌ڵكێکی زۆریان له شارباژێرو دۆڵی جافایه‌تی و چه‌می ڕێزان و ناوچه‌ی خاڵخاڵان لێ کۆبوه‌وه ، په‌یوه‌ندی یه‌کێتی و کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌مابوو، یه‌کێتی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک دا کۆنترۆڵی کردن، له یه‌کێتی زیاتر هیچ هێزێک له دۆڵی جافایه‌تی نه‌مابوو.
پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و حسک بهناودۆڵی جافایه‌تی و ئه‌و سنووره‌دا جهلهیان ده‌کرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌مالی عه‌لی باپیر-ی فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی چواری یه‌کێتی و شێرکۆی شێخ عه‌لی فه‌رمانده‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی حسک، دوو هاوڕێ و دوو فه‌رمانده‌ی لێهاتوی خاوه‌ن ئه‌زمونی ده‌یان چالاکی و داستان بوون، له یه‌کتری گه‌یشتبوون، له‌و سنووره‌ی دۆڵی جافایه‌تی شه‌ڕی براکانیان نه‌ده‌کرد. به‌ڵام له ناو هه‌رێمه‌کانی تر‌و ناوچه‌کانی تر شه‌ڕی کوشتنی براکان له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و حسک و لایه‌نه‌کانی تر هه‌بوو. نووسه‌ر لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردوه ده‌بوایه سه‌رکردایه‌تی سیاسی و سه‌ربازی هه‌ردوولاو لایه‌نه‌کانی تر په‌یره‌وی یه‌کتر قبوڵکردنی جه‌مال و شیرکۆیان بکردایه، به‌پێی ره‌وشتی به‌رزی پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌وان بیریان له شه‌ڕی برا کوژی نه‌ده‌کردوه.
هه‌ڵویستی جه‌مالی عه‌لی باپیر‌و شێرکۆی شێخ عه‌لی زۆر دیموکراتی خوازانهوکراوه بوو، مایه‌ی بایه‌خ و رێز‌و پێزانینی گوتاریی نه‌ته‌وه‌ی و ره‌وشتی به‌رزی پێشمه‌رگایه‌تی بوو. به‌ڵام کادره مێشک داخراو‌و ئاڵۆزه‌کان، راپۆرتیان له‌سه‌ر جه‌مالی عه‌لی باپیرهنوسی و تۆمه‌تباریان کرد، تاوانی ناڕه‌وایان ده‌خسته پاڵ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌موزی 1981 دا راسته‌و خۆ ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆک و تۆمه‌تانه به جه‌مالی عه‌لی باپیربڵێن، به‌مه‌ش هه‌ستی جوانی جه‌مالی عه‌لی باپیر یان برینار کرد و توشی بارێکی ده‌رونی زۆر ئازارویی و ئاڵۆز‌و قورس یان کرد.
جه‌مالی عه‌لی باپیر له کانیه ره‌شی پشت سێکانیان، چه‌ند ده‌سڕێژێکی کرد، به خوێنی خۆی و شێرکۆی شێخ عه‌لی هاوڕێ و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئه‌و هه‌رێمه سووربکه‌ن.
سه‌رکرده کانی کورد له هه‌موو شۆڕشه‌کان دا ، عاشقی رشتنی خوین ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌کان و شه‌ڕی براکان ن ، له‌شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ئه‌و جه‌مال و شێرکۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک لوله‌ی چه‌که‌کانیان کرده یه‌کتری و دوا هه‌ناسه‌یان له یه‌کتریی بڕی ؟
گه‌ر بڕانینه ئاماری شه‌هیده‌کانمان ، زۆربه‌ی پێشمه‌رگه و فرمانده ئازاکانمان له شه‌ڕی براکان ، به سیناریوی نهێنی و پلان و نه‌خشه‌ی دارێژراوی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد یه‌کتریان کوشتووه .
نووسه‌ر له به‌ر ته‌کنیکی یاداشته‌که ی و ئه‌و فه‌نتازیانه‌ی له دیمه‌نی رووداوه پڕ لهتراژیدیاکان دا تۆماری کردوه ،کۆتایی رووداوی هه‌موودیمه‌نه‌کانی به ته‌واوی نه‌نوسیوه ،بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر خۆی به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌رێت که له ناخی دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن .
هه‌ڤاڵ کوێستانی له باسی نووسه‌رانی شاخ دا ده‌ڵێت :
-له 1979 ئه‌ندامانی یه‌کێتی نووسه‌ران کورد بریتی بون له ئه‌حمه‌د دڵزار ،ره‌فیق سابیر ،جه‌میل ره‌نجبه‌ر ، ناسر حه‌فید ،هه‌ڤاڵ کوێستانی ،چه‌ند نووسه‌رێکی تریش له شاخ هه‌بوون ،به‌ڵام ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد نه‌بوون .
له مانگی 12 –ی 1980 چه‌ند نووسه‌رێک له باره‌گای ده‌زگای راگه‌یاندن کۆ بونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی کوردستان و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌که‌یان به ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن دیاری کرد.
ده‌سته‌ی بهڕێوههبهر له( ئه‌حمه‌د دڵزار،ره‌فیق سابیر ،حاجی مه‌مۆ ،هه‌ڤاڵ کوێستانی) پیک هات ، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی(گۆڤاری پێرۆ ) پێک هاتبوو له ئه‌حمه‌د دڵزار،ره‌فیق سابیر ،هه‌ڤاڵ کوێستانی ، به به‌یان نامه‌یه‌ک دامه‌زراندنی (کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی کوردستان)-یان راگه‌یاند.
له هاوینی 1982 چه‌ند نووسه‌رێک روویان کرده چیا، سامی شۆڕش ،جه‌وهه‌ر کرمانج ،سه‌عدوڵڵا په‌رۆش ،پێش ئه‌وانیش محه‌مه‌د موکری ،خه‌لیل دهۆکی ،حه‌مه که‌ریم عارف ،ئه‌حمه‌د عارف گه‌یشتنه ناو زه‌نگ ، له گه‌ل ئه‌و نوسه‌ره‌کانی تردا یه‌کیان گرنتهوه ،بێ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بکه‌ن ،کۆبوونه‌وه‌ی نووسه‌ران یان کرد ،له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ده‌سته‌ی نوێ یان دانا ،جگه له هه‌ڤاڵ کوێستانی ئه‌وانی تر محه‌مه‌دی حه‌مه باقی وره‌فیق سابیر و ئه‌حمه‌د دڵزار و حاجی مه‌مۆ لاده‌به‌ن
دلێر ئیبراهیم له 1982 بوو به پشمه‌رگه ، رووی کرده تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان، پێشووتر له لایه‌ن ئاراس –ی برای و هیوا زه‌ند وچه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ترئه‌و تیپه دامه‌زرابوو ،تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان سه‌ر به‌ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌کێتی بوو،ئه‌رسه‌لان بایز به وه‌کاله‌ت لێپرسراوی ده‌زگای راگه‌یاندن بوو ،به‌رپرسی راسته‌وخۆی تیپه‌که بوو، دلێرئیبراهیم نه‌یویست به بڕیاری ئه‌رسه‌لان بایزهونهرو مۆسیقا ی شاخ وشۆڕش بکات به مۆرکی حیزب ، ئه‌رسه‌لانیش ده‌یه‌وێت ده‌ست بخاته هه‌موو کاره‌کانیانه‌وه ،ئه‌وانیش به‌قسه‌یان نه‌ده‌کرد ، ده‌نگه ده‌نگ له نێوانیان دا به‌رپا بوو ، ئه‌رسه‌لان دلێرو ئاراس به مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری دا به گرت ،عه‌لی شامار –ی لێپرسراوی زیندان بوو،زیندانی نه‌کردن ، وه‌ک دوومیوان له ژووره‌که‌ی خۆی دای نان .
هه‌واڵی زیندانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ، نووسه‌رانی شاخی زۆر نیگه‌ران کرد، محه‌مه‌د موکری و حه‌مه‌ی حه‌مه باقی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا-یان کرد فه‌رمانی ئازادی کردنی دان.
ئه‌مه هه‌ڵوێستی هه‌ندێ لێپرسراون له چوار چیوه ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیاری کراوه‌ی خۆیان له ناو شاخ وله پێشمه‌رگایه‌تی ، به‌رامبه‌ر به‌هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان و پێشمه‌رگه ، بوو به هۆی بریاری سه‌پاندنی به‌رنامه‌و پلانی ئه‌وه ی که هه‌موو ناسنامه‌یه‌ک له‌و دوو هونه‌رمه‌نده بسڕیته‌وه.
دلێر ئیبراهیم له ناو جه‌رگه‌ی شای سلێمانی ردا به عه‌شقی بێ په‌ی بۆ هونه‌ره‌که‌ی له‌و کاتانه‌ی به‌عس منداڵانی کوردی ده‌کرد به ته‌لایع ، ئه‌و که‌مان ده‌داته ده‌ست قوتابییه‌کانی و وای په‌روه‌رده کرد ، که زمان و خاک و هونه‌ر و به‌رگری و هه‌ڵوێست و پێشمه‌رگه و شۆڕش -یان خۆش بویت و هونه‌رو به‌رگری بکه‌ن به ره‌وتی ژیانیان ، به‌عس له سیناریویهکی ته‌ماوی دا دواهه‌ناسه‌ی له کارزان و فه‌رمانه‌کان و هونهرهکهیانی بڕی .
له شاخیش ئاوا هه‌ڵسوکه‌وت له ته‌ک مامۆستای کارزان و فه‌رمانه‌کان کرا ، جارێکی ترئه‌و رۆحی به‌رگری و هه ڵوێسته باڵایه به‌و ره‌فتارانه شه‌هید کرایه‌وه.
هه‌ڤال له هه‌رشوێنێ کاری کردبێت ، به تواناوهێمنی خۆی ، بوونی خۆی سه‌لماندوه ،جگه له خولیا‌و به‌هره‌که‌ی و باگراوه‌نده رۆشنبیری یه قوڵه‌که‌ی به‌عه‌شقه‌وه وه‌ک ده‌روێشێک ، چۆن ده‌چێته خه‌ڵوه‌ت، ئاوا کاری رۆژنامه‌وانی کردوه ، یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی رۆژنامه‌وانی سه‌رکه‌وتوو ماندوو بوون وعه‌شقی بێ سنووری رۆژنامه‌وانییه بۆ کاره‌که‌ی ، جگه له ره‌وشتی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی ،به به‌رده‌وامی به دوای زانیاری نوێ دا بگڕێت و به‌زمانێکی رۆژنامه‌وانی زیندووی کاریگه‌ری رووداوه‌کان به ئهمانهتوه بیگه‌یه‌نێ به خوێنه‌ر.
هه‌ڤاڵ به‌و رۆحه‌وه توانی رۆڵی خۆی ببینێ ونوسینه‌کانی ببێته مایه‌ی تێڕامان ،هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا له ده‌زگای رۆشنبیری یه‌وه گویزرایه‌وه بۆ راگه‌یاند ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی رادیو زۆرنزم بوو .
هه‌ڤاڵ له گه‌ڵ هیچ کهسسێکدا حه‌زی له ململانێ شه‌خسی نه‌بوو ، ئه‌و ده‌یوست هه‌موو کاته‌کانی بۆ ئه‌و کارانه ته‌رخان بکات که پێ ی سپێرابوو،به‌و مه‌رجه داواکه‌ی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی قبوڵ کرد.
هه‌ڤاڵ هه‌فته‌ی 3-4 وتاری رۆژی ده‌نووسی، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کیشی ئاماده ده‌کرد ، توانی سوود له ئه‌زموونی رادیو دیاره‌کانی دنیا وه‌ربگرێت ،ئه‌و کاته‌ی که پێشمه‌رگه‌کان چالاکی و داستانی ئه‌فسانه‌یی یان به خوێنی خۆیان تۆمار ده‌کرد ،جگه له ئاماده‌کردنی هه‌واڵی چالاکیه‌کان ، هه‌ڤاڵ به جیهازبهچهند پرسیارێک وه‌ڵامی چۆنه‌یه‌تی ئه‌و چالاکیه‌ی به ده‌نگی ئهوپێشمهرگهو فه‌رماندانه تۆمارده‌کرد ،دواتر مۆنیاژیا ن ده‌کرد ، له کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی چالاکیه‌کان دا ،ده‌نگی ئهوپێشمهرگهو فه‌رماندانه‌ی له مه‌یدانی چالاکیه‌که دا تێکه‌ڵ به ده‌نگی بێژه‌ره‌که‌ی رادیوکه ده‌کرا.ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی نوێ بوو ، له‌و سه‌رده‌مه له رادیو دا دایهێناو په‌یره‌وی لێ کرا.