عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی حەوتەم.
له مانگی نیسانی 1983 شه‌ڕو پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی ی .ن .ک ولایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی (جود) به‌رپا بوو، هێزه‌کانی جود له له ناوچه‌کانی (دۆڵی باڵه‌یان و خۆشناوه‌تی و دۆڵی خه‌له‌کان و شارباژێرو هه‌ورامان په‌لاماری هێزو باره‌گاکانی یه‌کێتی –یان دا. له دۆڵی خه‌له‌کان شه‌ماڵ-ی باخ سه‌رتیپی تیپی 93 کۆسره‌ت و سه‌رباز –ی جێگری سه‌رتیپ و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تربه ده‌ستی مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی( کوژران). نه‌ده‌بوو نووسه‌ر وشه‌ی( کوژراو) بۆ ئه‌و دوو فه‌رمانده شه‌هیده خاوه‌ن ئه‌زموونه به‌کاربهێنێ.
هێزێکی به‌ره‌ی جود باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌کێتی له بالیسان گرت، شه‌ڕ ئه‌و شوێنانه‌ی گرته‌وه که هێزه‌کانی به‌ره‌ی جود ده‌ستیان پێی ده‌گه‌یشت.
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له کۆتایی نیسانی 1983 داهێزه‌کانی خۆی به فه‌رمانده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ره‌و قڕناقاو پشت ئاشان جوڵاند، مام جه‌لال له گوندی شێنێ وتارێکی بۆ هێزه‌که خوێنده‌وه، له به‌ره‌به‌یانی 31 /نیسانی 1983 هێزه‌کانی ی. ن ک له‌سێ لاوه په‌لاماری باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی جودیان دا، له‌ماوه یه‌کی دیاری کراودا هه‌موو باره‌گانی سه‌رکردایه‌تی (حیزبی شیوعی و حسک و پاسۆک و باره‌گایه‌کی پارتی) یان گرت، ئه‌و شه‌ڕانه هه‌ر هه‌مووی تراژیدیای شه‌ڕی براکان بوو، سه‌رکرده‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان رۆڵیان له‌و مه‌رگه‌ساته تاڵ و خوێناویانه‌دا بووه.
له یاداشته‌که‌ی هه‌ڤاڵ کوێستانی دا دیمه‌نی مامۆستا حه‌یده‌ری خه‌ڵکی خانه‌قین ده‌بینین، له 1980بووه به پێشمه‌رگه له گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌کی پێشمه‌رگه ی تردا، قوتابخانه‌یه‌کیان بۆ منداڵانی گوندی شێنێ کردۆته‌وه، دواتر مامۆستا حه‌یده‌ر بوو به کادرێکی هونه‌ری له به‌شی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ده‌زگای راگه‌یاندن.
رژێم دوای خاپورکردن و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی گوندەکانی سه‌ر سنووره‌کان بۆ ئۆردوگاکان، هه‌موو ئه‌و سنوورانه‌ی به مین چاند بوو، رۆژی ده‌یان تراژیدیای ده‌ست و قاچ په‌ڕاندن و مه‌رگی شوان و پێشمه‌رگه رووی ده‌دا، ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌کان بووه هۆی قه‌ڵاچۆکردنی ئاژه‌ڵی کێوی.
لێره‌دا نووسه‌ر فلاش باکی ئه‌و رۆژه‌مان بۆ باس ده‌کات خۆی و مامۆستا حه‌یده‌ر پیاسەیان ده‌کرد، له‌و کاته‌دا به‌کر پیرۆت و ده‌سته‌که‌ی ده‌بینن، مه‌سافه‌یان وه‌رگرتوه و به‌هه‌ورازه که‌ی به‌رامبه‌ریان هه‌ڵده‌گه‌ڕان، به‌کر پیرۆت چه‌ند مه‌تر له پێش پێشمه‌رگه‌کانه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا. له ناکاو دوکه‌ڵێکی شین و زرمه‌یه‌ک هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی هه‌ژاند، مامۆستا حه‌یده‌ر راده‌کاو هه‌ڤاڵیش به‌دوای دا، هێشتا دوکه‌ڵه‌که نه‌ڕه‌وی بووه‌وه گه‌یشتنه لایان، مامۆستا حه‌یده‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه برینداره ده‌دا به‌کۆڵی دا‌و تا خه‌سته‌خانه‌که راناوه‌ستا، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه مامۆستا حه‌یده‌ر نه‌بوایه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به لاقه په‌ڕیوه‌که‌یه‌وه دوا هه‌ناسه‌ی ده‌سپارد.
عیماد به هۆی مامۆستا حه‌یده‌ری برایه‌وه له ده‌زگای چاپخانه به پێشمه‌رگه وه‌رگیرا، رۆژێک بۆمبێک له سه‌ر ئه‌و پرده داده‌نێ که ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ری به‌رگه‌ڵو به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌وکاته‌دا نه‌وشیروان مسته‌فاو دکتۆر فوئاد مه‌عسوم و پێشمه‌رگه‌کان له کۆبونه‌وه له ته‌ک مام جه‌لال له یاخسه‌مه‌ره‌وه گه‌ڕابوونه‌وه بۆ به‌رگه‌ڵو، تاوێک به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه چه‌ند چرکه‌یه‌ک له نزیک پرده‌که ده‌وه‌ستن سه‌یری زیادکردنی ئاوی چه‌مه‌که ده‌که، له ناکاو بۆمبه‌که له‌وبه‌ر پرده‌که ته‌قێته‌وه، له‌وساته‌دا دوو پێشمه‌رگه عیمادی برای مامۆستا حه‌یده‌ریان له ناو داره‌کانی نزیک پرده‌که بینی به راکردن ده‌هاته ده‌ره‌وه،گومانی لێ ده‌که‌ن. به سه‌رپه‌رشتی جه‌بار فه‌رمان لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و کاره‌ساته پێک هێنرا، لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ عیمادا کرد‌و خستیانه ژێر چاودێری یه‌وه، له ده‌زگای چاپخانه ده‌ست به‌سه‌ر هێشتیانه‌وه، شه‌وێک عیماد راده‌کات تۆمه‌ته‌که ده‌بێت به‌راست.
دوای ماوه‌یه‌ک دایکی عیدان له شاره‌وه سه‌ردانی کوڕه پێشمه‌رگه‌ی کرد له ده‌سته‌که‌ی جه‌بار فه‌رمان، مامۆستا حه‌یده‌ر به دایکی عیداندا نامه‌یه‌کی نارد بۆعیمادی برای و له‌نامه‌که‌دا نوسیبووی: هه‌رچیت کردووه نه‌یه‌یته‌وه، خۆت به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌یته‌وه.
ئه‌و نامه‌یه که‌وته ده‌ست جه‌بار فه‌رمان، مامۆستا حه‌یده‌ریان ده‌سگیر کرد. رۆژێک له قزله‌ره‌وه سه‌ردانی به‌رگه‌ڵوم کرد بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کاره‌کانم، مامۆستا حه‌یده‌رم له ئێستگه‌ی گه‌لی کوردستان بینی، سڵاوم لێ کرد، نه‌مزانی ده‌ست به‌سه‌ره‌و له ژێر چاودێری دایه، زۆر کزوبێ ده‌نگ و خامۆش بوو. وام زانی گوێزراوه‌ته‌وه بۆ رادیۆ.
– پیرۆزبێ مامۆستا حه‌یده‌ر له به‌شی چاپه‌مه‌نییه‌کانه‌وه گویزرایته‌وه بۆ رادیۆ.
ئه‌و یه‌ک وشه، ته‌نیا یه‌ک پیتیشی نه‌وت. نوقمی بێده‌نگی یه‌کی خامۆش ببوو.
رۆمانی دایکی به‌ده‌سته‌وه بوو هه‌مووی خوێندبوه‌وه، ته‌واوی کردبوو، سوپاسم کرد.
بۆ رۆژی دوایی رووم کرده هه‌ڵه‌دن و یاخسه‌مه‌ر و چۆخماخ و قزله‌ر، دوای ماوه‌یه‌کی تر جارێکی تر گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌رگه‌ڵو مامۆستا حه‌یده‌ر نه له به‌شی چاپه‌مه‌نییه‌کان، نه له رادیو نه‌مابوو، هه‌واڵیم له پێشمه‌رگه‌کان پرسی، که‌سیان هیچیان پێ نه‌وتم.
نووسه‌ر له یاداشته‌که‌ی دا، به‌وردی چیرۆکی تراژیدیای زیندانی کردن و گوله باران کردنی مامۆستا حه‌یده‌ری ئاوا بۆ تۆمار کردوین:
شه‌وێکی دره‌نگ، ده‌نگی کردنه‌وه‌ی قفلی ده‌رگای ژووری زیندانه که، مامۆستا حه‌یده‌ر له خه‌وێکی قوڵ بێ‌دار کردوه.
ئه‌و رۆژه‌ی له خانه‌قینه‌وه رووی کرده چیا‌و پێشمه‌رگایه‌تی، چه‌ند دڵی به شۆڕش و ئازادی خۆش بوو، له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ئامیز بگرێ، چه‌کی یاخی بوون و هه‌ڵوێستی گرته باوه‌ش. هه‌ردوو ده‌ستی له پشته‌وه به‌سترا بوو، بردیانه چاڵایه‌که‌ی خوار زیندانی به‌رگه‌ڵو، له پاڵ گابه‌ردێکدا وه‌ستانیان، چوار میلی کڵاشینکۆف ئاراسته‌ی جه‌سته ی کرا.
– داواکاریت چییه بیڵێ.
– له به‌رده‌م ئه‌م گابه‌رده‌م لابه‌ن، نه‌وه‌ک له‌کاتی ده‌سڕێژه‌کانتان دا گوله‌کان به‌ر به‌رده‌که بکه‌ون و به ئاڕاسته‌ی ئێوه هه‌ڵبه‌زنه‌وه، به‌ر ئێوه بکه‌وێت.
– دوا داواکاریت.
– با له رادیۆ وه به خائین ناونه‌برێم، با هه‌ستی دایک و باوکم و هاورێکانم به خائین بریندار نه‌بن.
پێشمه‌رگه‌کان هه‌سته‌کانی خۆیان له گا به‌رده‌کانی پشتی حه‌یده‌ر ره‌ق تر ده‌کرد.
قۆناغی تفه‌نگه‌کانیان به توندی له‌شانیان گیرکرد، به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌یان له په‌له پیتکه‌کانیان تووند تر کرد، مانگ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه نه‌بینێت له لوتکه‌ی شاخه قووچی به‌رگه‌ڵوه‌وه ئاوا بوو.
لێره‌دا داوای خستنه رووی ئه‌و دوو دیمه‌نه تراژیدیا جیاوازه نووسه‌ر به ته‌کنیکێکی هونه‌ری له‌دیمه‌نی یه‌که‌مدا مامۆستا حه‌یده‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک له مه‌رگ رزگار ده‌کاو له دیمه‌نی دووه‌م دا جه‌سته‌و رۆحی خۆی له تراژیایه‌کی غه‌درو هه‌ڵه‌ی شۆڕش دا ده‌بێت به قوربانی مه‌رگ و خائین.
بۆ لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌ماوه‌یه‌کی که‌م بڕیاری گوله باران کردنیان دا ، له‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕش ئه‌وله زیندانی به‌رگه‌ڵو به‌ند کرابوو ،شپۆڕش دادگای هه‌بوو،گه‌ر هه‌رکه‌سێک به تۆمه‌تێک ده‌سگیر بکرایه، ده‌بوایه ماوه‌یه‌کی زۆر له زیندان بوایه، بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ بکرێ، ئه‌مجا دادگا بڕیاری یاسایی به چه‌ند دانیشتنێك ده‌دا.
نووسه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی مامۆستا حه‌یده‌ری خستۆته به‌رده‌م یاساناس، ئه‌ویش ده‌ڵێت:
– به پێ ی ماده‌ی 272 – ی یاسای سزاکانی عێراقی، نابێت مامۆستا حه‌یده‌ر سزا بدرێت به پێی ئه‌و ماده‌یه، ئه‌و که‌سه سزا ده‌درێت که ده‌بێته هۆی راکردنی یان داڵده‌دانی تۆمه‌تبارێک و ده‌شزانێ ئه‌و تۆمه‌تباره فه‌رمانی له سێداره‌دان یان زیندانیکردنی کاتی یان هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ره، یان تۆمه‌تباره به تاوانێک که سزاکه‌ی له سێداره‌دانه ،به‌لام به حوکمی ئه‌و ماده‌یه باوک، دایک، خوشک، برا، ژن، منداڵی تۆمه‌تبار ناگرێته‌وه. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت فه‌رمانی گوله باران کردنی مامۆستا حه‌یده‌ر، هه‌ڵه و تاوان بوو.
نه‌ک ئه‌م هه‌ڵه‌و تاوانانه، ده‌یان هه‌ڵه‌وتاوانی تر‌و کاری نایاسایی تر کراوه، وه‌ک گوله باران کردنی ئه‌و کچ و کوڕه‌ی ئه‌وینداری یه‌ک بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بژین،هانایان بۆ شۆڕش هێنابوو، داڵده‌یان بدات، به‌ڵام که‌سوکاریان هه‌ره‌شه‌یان کردبوو، گه‌ر پارێزگاریان لێ بکرێت، چه‌ک دژ به شۆڕش هه‌ڵده‌گرن و ده‌بن به‌جاش، له به‌رگه‌ڵو گوله باران کران.
هێزی پێشمه‌رگه له 8 قۆناغه‌که‌ی ئه‌نفالدا، له ژێر ره‌تڵی تۆپباران و بۆردمانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق و ژه‌هری کیمیاباران به چه‌کێکی ساده به‌رگرییه‌کی مێژوویی یان کرد.
گوله‌باران کردنی ئازاترین فه‌رمانده (جوامێری سه‌رتیپ، له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی دا بوو به پێشمه‌ررگه، به توانای له‌بن نه‌هاتوی خۆی پله‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی بڕی بوو ببوو به سه‌رتیپ، رۆڵی دیاری له ده‌یان چالاکی و داستاندا هه‌بووه، خۆشه‌ویسترین و ساده‌ترین فه‌رمانده‌ی بوو له لای هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵک، تازه کرابوو به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری، له کاتی گوله بارانکرد دا چاویان به‌ستبووه وتبوی:
چاوم مه‌به‌ستنه‌وه، من له گوله‌و مه‌رگ نه‌ترساوم و ناترسم، ناخۆشترین چرکه‌ی ژیانم ئه‌وه‌یه چه‌ندان خائینم به ده‌ستی خۆم کوشتووه، ئێستا ئێوه به ناوی خائینه‌وه من ده‌کوژن.
سالاری حاجی ده‌روێش نمونه‌ی هه‌موو به‌هایه‌کی جوان بوو، به کرده‌وه هه‌ڵوێسته‌کانی خۆشه‌ویستی جه‌ماوه رو پێشمه‌رگه بوو، ئێمه له گه‌ڵ به‌هادین ئه‌حمه‌د ناسراو به (فه‌ریدون) و ته‌ها و که‌مال سه‌رسپی، له به‌ر تۆپ باران و کیمیابارانی گوندی قزله‌ر له خوار ماڵه جافه‌کانی میرگه‌پان چوار کوخمان دروست کرد‌و تیا ده‌ژیاین، ئێواره‌یه‌کیان سالاری حاجی ده‌روێش سه‌ردانی کردین وتی:
ماڵم له سه‌رگه‌ڵووه، ره‌تڵی تۆپه‌کان و گوله‌ی کیمیا بارانه‌کان، ده‌وروبه‌ری ماڵی ئێمه ده‌گرێته‌وه، به نیازم منیش کوخێک لای ئێوه دروست بکه‌م.
ئێمه هه‌موومان پێمان خۆش بوو پێکه‌وه بین. رۆیشت‌و نه‌مان بینی یه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی هه‌واڵی گوله بارانکرنی، ناخ و ویژدانی هه‌موو پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری هه‌ژاند، ئه‌و شایانی مه‌دالیای شکۆمه‌ندی بوو، نه‌ک گوله بارانکردن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts