عوسمان عومەر: دەولەتى شل و شێواو.
لەو زاراوە سیاسیانەى لەم چەند دەیەى دوایی لە هۆیەکانى ڕاگەیاندن بەبەربلاوى بەکار دەهێنرێ زاراوەى دەولەتى شل و شێواو یا شل و شۆق, کە بە کار دەهێنرێ بۆ رەخنە گرتن لەهەندێ دەولەتى بێ هێز یا لێکترازاو یا داگیرکراو..
لەئابورى دا ووشەى شل وشێواو بەعەرەبى – رخاء واتە قۆناغى بوژانەوەى بازارەکان وبەرز بونەوەى نرخەکان دێت لە رووى پەندەوە دەگوترێ ئەسپى خۆش جڵەو واتە بەئاسانى دەتوانى سەرپشتى کەوى.
ده‌وڵه‌تی شل وشێواو به‌ئینگلیزی -soft state یه‌که‌م که‌سێک که‌زاراوه‌ی شل و شێواو یا شه‌ق وشڕ ئابوری ناسی سویدی ( کارل گۆنار ميردال 1898- 1978) هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ئابوری دا بەهاوبەشى لەگەل زاناى نەمساوى و بەریتانى ( فردیدریک ئۆگوست هایک) کەمەرجەعى ئابورى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا مارگریت تاتشەر بوو. ساڵی 1974 له‌کتێبه‌که‌ی به‌ناوی “الدراما الآسيوية- که‌ساڵ 1968 بڵاوکراوه‌ته‌وه لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بوو سه‌باره‌ت هۆکارى هه‌ژاری گه‌لان ئه‌و زاراوه‌یه‌ی به‌کار هێناوه. هەرچەندە تیوریەکەى گۆنار زیاتر ئابورى گەلانى وەک هیند و پاکستان و میصر و لوبنان و سوریاى دەگرتەوە و ئیمەى کورد نە دەولەتین و نەخاکێکى فراوان و نە ژمارە زۆرى دانیشتوانین، بەلام بێ بەرنامەیی و نەبونى پلان و مەسەلەى بنەمالەیی و شەرعیەتى شۆرشگێرى و دەستگرتن بەسەر دەسەلات و تەخشان و پەخشان کردن و یارى کردن بەموقەدەراتى گەل و سەروەت و سامانى سەرزەوى و بن زەوى و نادادى کۆمەلایەتى واى کردووە ئەم بابەتە لاى خۆشمان و بەتایبەت عیراقى لەمەر خۆشمان بگرێتەوە.
مه‌به‌ستی میرداڵ له‌ده‌وله‌تی شه‌ق شڕ ئه‌وه‌یه که دەولەت یاسا ده‌رده‌کات و جێبه‌جێی ناکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌لێنی تێدایه، چونکه هیچ که‌سێ ڕێز له‌یاسا ناگرێ و گه‌وره‌کان گرنگی پێناده‌ن، چونکه پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان لایه کهپارێزگارییان لێده‌کات و گچکه‌کانیش به‌رتیل خۆر ده‌کرێن تا چاوپۆشیان لێبکه‌ن، شل و شۆقی ده‌وله‌ت هانی زیاتری گه‌نده‌ڵی ده‌دات و گه‌نده‌لی له‌ناو هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی و ته‌شریعی زیاد ده‌کات تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و زانکۆکانیش واته گه‌نده‌ڵی ده‌بێته کارێکی باوی ژیانی ڕۆژانه.
گرنگترین خه‌سله‌ته‌کانی شل وشێواو یا شل وشۆق:
* گرنگى نەدان بەدەستى کارگەرى هونەرى و هەندێ جار چونیان لە شوێنە هەژار نشینەکانەوە بۆ شوێنە دەولەمەندەکان یا کۆچ کردنیان بۆ دەرەوەى وولات بە یەکجارى و گرنگى نەدان بەو ئەکادیمى و پسپۆرانەى کورد کە چەندین سالە لە وولاتانى ئەوروپى لە زۆر بواردا شارەزایی و ئەزمونیان پەیدا کردووە بهێنرێنەوە بۆ خزمەت پێشکەش کردن و راوێژکارى پێشکەش کردن بە حکومەت و گوێ نەگرتن پسپۆرانى خودى کوردستان و تەنها عەقلى خۆیان بەبالاتر دەزانن ئەویش لەپێناوى دزى خۆیان دا.
* بردنە دەرەوەى سەرەوت سامانى دزراوى ناوخۆ و سپى کردنەوەى پارەکەى و کرینى مولک مال بۆخۆیان و نەوەکانیان یا بردنە دەرەوەى پارەو دەست بەسەردا گرتنى لەلایەن مافیەکانەوە یا بانکەکانەوە، چونکە سەرچاوەى روونى نییە.
* پێگه و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت چ له‌ناوخۆ چ له‌ده‌ره‌وه ڕوو لهپاشهکشهدهکات.
* ڕێز نه‌گرتن له‌یاسا و متمانه پێنه‌کردنی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانەوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی یاسایی بونی هه‌یه، به‌ڵام بێ دەستەبەر و جێبه‌جێ کردنی ته‌نها له‌هه‌ندێ بارودۆخی دیاریکراو نه‌بێ به‌کار ناهێنرێ و ته‌نها دژی ئه‌وانه‌ش به‌کار ده‌هێنرێ که دژه گهندڵین یا ئه‌وانه‌ی داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن یا تاوانباران یا دز و جه‌رده‌ن یا ئه‌وانه‌ن کهلهچینهکانی خواره‌وه‌ن. یا ئەوانەن تۆمەتیان بۆ هەلدەبەسترێ و دەگیرین و یا ئەوانەن لەسەر رەخنەیەک دەستبەسەردەکرین و دادگاییەکى ناعادیلانە دەکرێن سزا دەدرێن ئەوەش زیاتر بۆ کپ کردن و ترساندنى هاولاتیان و چالاکوانەکانە.
* بونی زیاد له‌پێویستی داموده‌زگای حکومی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆڵێک بگێڕێ و هه‌ندیکیان هه‌مان هاوشێوه ده‌سه‌ڵات و کاریان پێکچوە ئامانجیش له‌وه دابین کردنی چه‌ند پۆستێک بۆئه‌وانه‌ی هاوئاوازیان.
* بونی نوخبه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ ئامانجى ههرهباڵایان به‌رژه‌وه‌ندی کەسى خۆیانی پێ بهێننه دی.
* بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری و دواکه‌وتویی و گه‌مژاندن و بێهێزی و نەبونی پلان بۆ په‌ره‌پێدان یا نه‌بونی ئه‌مه‌ش به‌هۆکاری نه‌مانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی.
* دابه‌ش بونی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر چەند چینێک یا دووچین لەبەرئەنجامى ئەوە جیاوازى و ململانێ دەکەوێتە ناو کۆمەلگا یا دابەش بوونى کۆمەڵگا بەسەر چەند لایەنێکى بیروبۆچون جیاواز. هەرچەندە هەلبژاردن ئەنجام دەدرێ، بەلام هاوولاتى متمانەى بە هەلبژاردنەکان نییەو دەزانێ هەر بەلین وپەیمانێک کە دەدرێ جێ بەجێ نابێ بۆیە نارەزایەتى و خۆپێشاندانى لێ دەکەویتەوەو دەسەلات توندوتیژى دژى هاوولاتیانی خۆى بەکار دەهێنێ یا لەهەندێ شوێن گەر هاوولاتیان بەنیازى خۆپێشاندان یا مانگرتن بن بەهەرەشە ناهێلدرێ بکرێ بە زۆر بیانوى وەک بۆ تێکدانى ئاسایشى نیشتیمانى و ئاژاوەگێڕى گەر بشکرێ ڕووبەروى گرتن و لیدان و سزادان دەبنەوە.
* بلاو بونەوەى رێژەى زۆرى بێکارى لەناو هاوولاتیان، چونکە حکومەت هیچ هەولێک بۆ رەخساندنى هەلى کار نادات تەنها بەقسەى باق و بریق دەرى دەبڕن و هیچ پیشەشازیەکى تەنانەت سوکیش ناهێنرێتە وولاتەوە و ئەوەشى هەبووە پێشتر بەتالان براوە یا لەلایەن کەسانى دەسەلاتدار فرۆشراون.
* ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوه‌کانی و به‌تاڵان بردنی سامانی گشتی و خۆدزینه‌وه له‌باج و سپی کردنه‌وه‌ی پاره‌و خاوه‌نداریه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران بۆکۆمپانیاکان و ده‌ست درێژی کردنه‌سه‌ر موڵک زه‌وی ده‌وله‌ت چاوپۆشی لهبراو که‌س و کاری حوکمڕانه‌کان له‌نه‌دانی دباج و له‌هه‌موشی خۆشتر ئه‌وه‌یه ده‌زگایه‌ک و کۆمه‌ڵێ فه‌رمانبه‌ری موچه‌خۆر هه‌یه به‌ناوی ده‌سته‌ی ده‌ست پاکی و ئه‌ستۆ پاکی، بەلام گەورەکان ئامادە نیین داهات و سەروەت و سامانیان ئاشکرا بکەن یا درۆ لەگەڵ ئەو دەستەیە دەکەن بەپێدانى زانیارى ناراست.
* وابه‌سته‌یی و کلکایه‌تی ده‌ره‌کی و له‌کۆنتڕۆڵ ده‌رچونی به‌شێکی زۆرى بریاره ناوخۆییه‌کان لە ئۆباڵ گرتنی بریاڕی ده‌ره‌کى و پشتبەستن بەلایەنى پێى.
* وابه‌سته‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌ی سیاسی به پۆستی ده‌وڵه‌تی و حکومیەوە.
* یه‌کێ له‌هه‌ره خهسلهتهگرنگهکانی شل و شۆقی دارمانی ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی وزانکۆییە
* یه‌کێکی دیکه له خهسلهتهگرنگهکان زۆرداری سیاسی به‌داگیرکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێک که‌سه‌ر بهخێڵێک یا حیزبێکی زۆردار‌و به‌به‌کار هێنانی زۆر هۆکاری ترساندن و تۆقاندن له‌لایه‌ن هه‌واڵگریه‌کانی یا هاندانی که‌سانی سه‌ر به‌و حیزبه بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن یا تیرۆرکردن ته‌نانه‌ت بۆ ناوخۆی خۆشیان.
* رێز نەگرتن لەمافى مرۆڤ و روشاندنى کەرامەتیان و ڕوخاندنى هەستى هاوولاتى بوون بۆزیاتر ملکەچ پێکردن و چۆک پێدادانى.
* کۆتا خالى ئەو خەسلەتانە نەبونى شەفافیەت لەهیچ بوارێک دا و جیانەکردنەوەى بەرژەوەندى گشتى و بەرژەوەندى تایبەت و نێوان مولک و ماڵى گشتى و تایبەت.
تێبینی/ سودمەند بووم لەچەند سەرچاوەیەکەوە
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts