عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی هەشتەم.
نووسه‌ر له یاداشته‌که‌ی دا، باسی به‌رگه‌ڵو ده‌کات 3 بۆ 4 کم له ره‌بایه‌کانی سه‌ر زنجیره چیای دابان و هه‌لاج و چه‌رماوه‌نده و 5کم له شه‌ده‌ڵه‌وه دووربوو، رادیۆ و چاپخانه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌رو نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش و تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان و زیندان و باره‌گاو ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فاو فوئاد مه‌عسوم له وێ بوون، باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان له سه‌رگه‌ڵووبوو، سه‌رگه‌ڵو پایته‌ختی شۆڕش بوو، زۆر له پێداویستییه‌کانی ژیانی جوتیاران له‌سه‌رگه‌ڵو دروست ده‌کراو پێویستیه‌کانی ژیانی تیا بوو. ئه‌نجومه‌نی ئاواییه‌کان له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر پێشنیاری شێخ عوسمانی شێخ حسین ی سه‌رگه‌ڵو خرایه روو، مام جه‌لال په‌سه‌ندی کرد‌و له هه‌موو گونده‌کان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردن دامه‌زرا.
نووسه‌ر ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌روو که رادیۆ براوه‌ته به‌رگه‌ڵو گۆڕانکاری به‌سه‌رداهات، بوو به‌رادیۆی جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵک له‌سه‌راپا ناوچه جیاجیاکانه‌وه به په‌رۆشه‌وه گوێ یان لێ ده‌گرت، ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ی کردوه که نوسینی رۆژنامه‌وانی بواری تۆمار له‌گه‌ڵ ده‌نگ دا جیاوازه، بواری رۆژنامه‌وانی ده‌نگ ده‌بێت زمانه‌که‌ی ساده‌بێت. خه‌ڵک له هه‌موو چین و توێژه‌کان که گوێی لێ بوو و تێی بگات، به‌رگه‌ڵو له سلێمانی یه‌وه نزیک بوو، له په‌یامنێره‌کانه‌وه هه‌واڵ و زانیاری نوێ به‌خێرایی ده‌گه‌یشته رادیۆ، مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا رێنمایی ده‌کردن، ده‌نگی فه‌رهاد سه‌نگاوی و په‌رۆشی و ماندووبوونی ئه‌ندازیارو ته‌کنیکاره‌کان ( پشتیوان و رێبوار و پشکۆ و ره‌نجه)، رۆڵی گرنگیان هه‌بوو، به‌رنامه‌کانیان له‌کاتی خۆی دا بڵاوده‌کرده‌وه، زۆر زیره‌کانه شه‌ڕی ته‌شوێشیان ده‌کرد که ده‌خرایه سه‌ر شه‌پۆلی رادیۆکه، دواتر ناوی رادیۆکه له( ده‌نگی شۆڕشی عێراق) ـه‌وه گۆڕا بۆ( ده‌نگی گه‌لی کوردستان)، دروشمی (دیموکراسی بۆ عێرق و مافی چاره‌نووسین بۆ گه‌لی کوردستان) جێی درووشمی (دیموکراسی بۆعێراق و ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه بۆ کوردستان)-ی گرته‌وه.
ده‌زگای راگه‌یاندنی ی. ن. ک کرا به‌مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی . ن . ک، ئه‌رسه‌لان بایز کرا به به‌رپرس و یوسف زۆزانی و هه‌ڤاڵ کوێستانی به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن هه‌ڵبژێران، له به‌شی چاپه‌مه‌نییه‌کان و له رادیۆ، ده‌بوایه هه‌ڤاڵ کوێستانی به‌رپرسی رادیو بوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نوسینه‌کانی رادیۆ ئه‌و ده‌ینوسی و ئاماده‌ی ده‌کرد، یوسف زۆزانیش به‌رپرسی چاپه‌مە‌نییه‌کان بوایه، به‌لام نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه که ئه‌رسه‌لان بایز ده‌یوست هه‌ڤاڵ کوێستانی به‌رپرسی چاپه‌مه‌نییه‌کان بێت به بیانوی ئه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌ری (رێبازی نوێ) بوو، هه‌ڤاڵ قبوڵی نه‌ده‌کرد، مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا- ده‌یانزانی هه‌ڤاڵ- بۆ به‌رپرسی رادیۆ گونجاوه و کاره‌کانی مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و تێڕامانه، هه‌رسێکیان له رادیو مانه‌وه، کاره‌کانی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنیان به‌ڕێوه ده‌برد.
نووسه‌ر له په‌راوێزی لاپه‌ره 286 ئاوا کاره‌کانی رادیۆیای خستوه‌ته روو:
ئه‌رسه‌لان بایزو هه‌ڤاڵ کوێستانی به‌شی سۆرانی رادیۆیان ده‌نوسی.
یوسف زۆزانی به‌شی کرمانجی سه‌روو و نوسینی عه‌ره‌بی ده‌نووسی.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردو ئه‌بو شه‌هاب (فائز یونس )نوسینیان بۆ به‌شی عه‌ره‌بی ده‌نوسی.
ئازاد چالاک بێژه‌ر بوو نوسینیشی بۆ به‌شی عه‌ره‌بی ده‌نوسی.
سه‌ربه‌ست حسین به‌رنامه‌ی ئاماده ده‌کرد، جار جاریش نوسینی هه‌بوو.
فه‌رهاد سه‌نگاوی و حاکم فه‌رهادی مه‌لا ره‌سوڵ بێژه‌ری به‌شی سۆرانی بوون، هه‌واڵیان ئاماده ده‌کرد و نووسین و به‌رنامه‌شیان هه‌بوو.
زێره‌ڤان و خالید دۆسکی یش بێژه‌ری شێوه زمانی کرمانجی بوون.
ئه‌م نوسه‌رانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی رادیو، ئه‌ندازیاران و بێژه‌ران و په‌یامنێرانی رادیو، هه‌رهه‌موویان سه‌ربازی ونی بواری رۆژنامه‌وانی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و رادیۆ بوون، نووسینه‌کانی ئه‌وان و ده‌نگی ئه‌وان، کاری ماندوو بوونی به کۆمه‌ڵی ئه‌وان، ده‌گه‌یشته هه‌موو ماڵێک، هه‌موو نیشتمان و ناو دام‌و ده‌زگاکانی رژێم. رۆژانه جه‌ماوه‌ری کوردستان و ته‌نانه‌ت عێراق به هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستانیان له ئامیز ده‌گرت، به چالاکی و داستان و سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه ئاسوده ده‌بوون.
رادیۆی گه‌لی کوردستان وه‌ک تیشکی خۆر دل و ده‌روون و هه‌ستی خه‌ڵکیان به هه‌واڵ و به‌رنامه‌کانان یان رۆشن ده‌کردوه، وره‌و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکیان بڵند تر ده‌کرده‌وه. رژێم له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌و هه‌موو توانا ته‌کنه‌لۆژییه سه‌ربازیه‌کانی یه‌وه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی عیراق و ئێران دا بوو، وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین پاڵپشتی مادی و مه‌عنه‌وی عێراق بوون، رژێم له‌و چه‌ند جیهازه ساکاره‌ی رادیو و هه‌وال و نوسین و کاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌و رادیویه ده‌ترسا،سڵیان ده‌کرده‌وه، هه‌موو تواناکانی خۆیان به‌کار هێنا ته‌شویشیان خسته سه‌ر رادیۆکە.گه‌ر بتوانرێت ئه‌و نوسین و به‌رنامانه وه‌ک سامانێکی به به‌های بواری رۆژنامه‌وانی ده‌نگی سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی کۆ بکرێنه‌وه، سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌ی نوێ تۆمار بکرێنه‌وه به ده‌نگ و به نوسین، سه‌ره‌وه‌تێکی پڕ له ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ ده‌پارێزن، بۆ نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتو بۆ تویژینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌و شۆرش له نێوان جینۆساید‌و یاخی بوون و ژیان.
لێره‌دا نووسه‌ر جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فلاشباکێکی پڕ له تراژیدیای هاوینی 1981 به پێی نامه‌یه‌کی فه‌رمی به مۆری سه‌رکردایه‌تی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌وه، بڕیاری کوشتنی چه‌ند که‌سێک به وریای وه‌ستا وه‌هاب سپێرا، له پایزی 1981 دا(عه بدولی سۆران، سدیق ئه‌مین، نوری حه‌مه عه‌لی، شه‌فیق عه‌بدولفه‌تاح چه‌له‌بی (شه‌فیق ئاغا)و چه‌ند که‌سێکی تر له ناو شاری سلێمانی دا کوژران، هیچیان به‌عسی نه‌بوون، له به‌عسیشه‌وه نزیک نه‌بوون. ته‌نیا پارتی بوون و له شۆڕشی ئه‌یلولدا به‌رپرس بوون.
کوشتنیان ناره‌زاییه‌کی زۆری لێ که‌وته‌وه، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆیه‌کێتی راکێشرا، مام جه‌لال به‌یانێکی توندی بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌و کاره نووس ، کاره‌که‌ی به تاوان و قوربانییه‌کانیشی به شه‌هید دیاری کرد.
نووسه‌ر ئاوا ژیانی وریای خستوه‌ته روو، بووه به پێشمه‌رگه‌و دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی که‌رتی رێکخستنی ئه‌و رێکخراوه‌ی جه‌بار فه‌رمان به‌رپرسی بوو، دوای ناره‌زاییه‌کانی خه‌ڵک، سه‌رکردایه‌تی داوای ئه‌و نامانه له ووریا کرد، که له1981 ـه‌وه بۆیان ناردبوو، ئه‌و نامانه ببوون به دۆکۆمێنت، ووریاش نامه‌کانی نه‌دانه‌وه، ئه‌وه بوو دواتر هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی وریایان ده‌سگیر کرد و زۆر جانه‌وه‌رانه وه‌ک مه‌سیح له خاچیان دا.
ئه‌م شیوه سیناریۆیانه هه‌ر وه‌ک سیناریۆکانی سه‌دام وایه، کاری کوشتن و برین و سیناریوی تراژیدیای کوشتنی ووریایان به هاوڕێ و کادره‌کانی خۆی کرد‌و دواتر ئه‌و کادرانه‌شی که سیناریوکانیان پێ ده‌کردن، له سیناریۆیه‌کی تردا به ده‌ستی هاوڕێکانی خۆی ده‌کوژران بۆ ئه‌وه‌ی ترس و گومان به جۆرێک کار له که‌سێتی کادره‌کان دا بکات، هه‌موو بڕیاره‌کان وه‌ک خۆی جێ به‌جی بکه‌ن و هیچ متمانه‌و به‌هایه‌ک نه‌مێنێت.
ملازم عومه‌ر و ئازادهه‌ورامی و هه‌ڤاڵ کوێستانی هیچیان له گه‌ڵ ململانیه‌کانی ناوخۆی کۆمه‌له و یه‌کێتی دا نه‌بوون، بڕوایان به‌شه‌ڕی لایه‌نه‌کانی تر نه‌بوو.
له‌سه‌ر بڕیاری مام جه‌لال به‌یانیه‌کی زوو هه‌ڤال کوێستانی و یوسف زۆزانی به هه‌ورازه‌که‌ی دابان دا هه‌ڵگه‌ڕان. شێخ عه‌بدولکه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه به سه‌ربازه دیله‌کانی سوپای عێراقه‌وه گه‌یشتنه( زینووی دابان)، له‌وێ گه‌یشتن به‌و سه‌ربازانه‌ی که له چاوه‌ڕوانی ئه‌وانیان ده‌کرد، پێکه‌وه شۆڕبوونه‌وه، گه‌یشتنه سه‌ربازگه‌که، چه‌ند ئه‌فسه‌رێک و به‌رپرس، پێشوازیان لێ کردن.
+ عه‌قید ئیحسان ئه‌لدیری به‌رپرسی ده‌زگای هه‌والگری .
+ عه‌مید فالح عه‌بد ل ئه‌میرفه‌رماندی فه‌وجی شه‌ده‌ڵه.
+ ئه‌فسه‌رێکی تر.
+ شێخ عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی دوو ی ی .ن .ک.
+ یوسف زۆزانی، ئه‌ندامی ده‌زگای راگه‌یاندنی ی .ن. ک.
+ هه‌ڤاڵ کوێستانی، ئه‌ندامی ده‌زگای راگه‌یاندنی ی.ن.ک.
+ فه‌رمانده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش که دیله‌کانیان راده‌ست ده‌کردنه‌وه.
هه‌ڤاڵ له‌وێ ده‌رکی به‌وه‌کردوه که کاربه‌ده‌ستان زۆر به گه‌رمی پێشوازیان له‌وان کردوه و به به‌ساردی هه‌لسوکه‌تیان له گه‌ڵ دیله‌کان دا کرد و هیچ رێزێکیشیان نه‌گرتن، ئه‌وان دیله‌کانیان به به‌زیو ترسنکۆک داده‌نا، دوایی له‌وانیان جیا کردوه، به‌زیندانی ده‌یانبه‌نه به‌شی زیندانی ئیستیخباراتی فه‌وج، لیوا،فه‌یله‌قی یه‌ک، لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر توند‌و وردیان له گه‌ڵ ده‌که‌ن، دواجار ده‌یانبه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیستیخباراتی گشتی له کازمیه له به‌غداد له‌وێش لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌ن و رووبه‌رووی دادگای عه‌سکه‌ریان ده‌که‌نه‌وه، دوابڕیاریان،گوله باران کردین و حوکم دان بوو.
دوای نان خواردن، هه‌مویان پێکه‌وه به سواری ئوتۆمۆبیل به یارمه‌تی دوو ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری روو ده‌که‌نه لای مام جه‌لال له زیخان به جاده‌ی قیردا ده‌ڕۆن، کاتژمێری 2-ی پاش نیوه‌ڕۆ گه‌یشتنه به‌رده‌م گۆڕه‌پانی زیخان داده‌به‌زن، بینایه‌کی کۆن بوو پڕ بوو له پێشمه‌رگه، خه‌ڵکێکی زۆر له گۆڕه‌پانه‌که کۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵێکی نوێ ی گفت‌و گۆ بزانن، روویان کرده باره‌گای مام جه‌لال، له‌و کاته‌دا مام جه‌لال به توره‌بونه‌وه بانگی عه‌لی نه‌بی کرد،هه‌ر ئێستا ئه‌و ئوتۆمۆبیله ته‌سلیمی کاک شه‌وکه‌ت ده‌که‌یت.
– مامه ئاخر بۆ ئیش و کاری تیپه‌که‌مان پێویستمانه.
– ئه‌من پێت ده‌ڵێم ته‌سلیمی کا ک شه‌وکه‌تی بکه.
عه‌لی نه‌بی ئاماده نی یه ئۆتۆمۆبیله‌که ته‌سلیم بکا، مام جه‌لال زیاتر توڕە ده‌بێت، هاوار له شه‌وکه‌تی حاجی موشیر ده‌کات:
– شه‌وکه‌ت هه‌ر ئێستا ئه‌و سه‌گبابه چه‌ک ده‌که‌ی و بۆ زیندانی ده‌به‌ی.
شه‌وکه‌ت چه‌ند هه‌نگاوێک له عه‌لی نه‌بی ده‌چێته پێشه‌وه.
عه‌لی نه‌بی یه‌ک تا ئێستا سه‌ری له‌به‌رده‌م که‌س دانه ناونوندووه، روو ده‌کاته شه‌وکه‌ت و پێی ده‌ڵێت:
– پیاو نییه من چه‌ک کات.
شه‌وکه‌ت له‌جی ی خۆی ده‌وه‌ستێت.
مام جه‌لال له عه‌لی نه‌بی ده‌چێته پێشه‌وه به جنێو دای ده‌گرێته‌وه
عه‌لی نه‌بی له ناخه‌وه خۆی ده‌خواته‌وه، به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و جنێوه‌کانی مام جه‌لال بێ ده‌نگ ده‌بێت.
مام جه‌لال زیاتر عه‌سه‌بی ده‌بێت، ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت، به‌ره‌و رووی عه‌لی نه‌بی هه‌ڵی ده‌کێشێ، دووجار گوله‌ی ده‌خاته به‌رو فڕێیان ده‌دات. عه‌لی نه‌بی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتاره‌ی مام جه‌لال نانوێنێ.
– مام جه‌لال ئه‌تۆ بشم کوژی ده‌نگێ ناکه‌م، به‌ڵام من ئۆتۆمۆبیل نه ته‌سلیمی شه‌وکه‌ت ده‌که‌م، نه چه‌کیش بۆ پیاوی وه‌ک وی داده‌نێم.
مام خه‌لال هه‌ر توره‌یه، هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ی.ن.ک له‌وێن، وه‌ک خه‌ڵکه که بێ ده‌نگن، ته‌نیا ئازاد هه‌ورامی ده‌که‌وێته نێوانی مام جه‌لال و عه‌لی نه‌بی یه‌وه، مام جه‌لال دوور ده‌خاته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای عه‌لی نه‌بی تکای لێ ده‌کات قسه‌ی مام جه‌لال نه‌شکێنێ، چه‌که‌که‌ی دانێ، چه‌که‌که‌ی ته‌سلیمی ئازاد هه‌ورامی ده‌کات، دواتر عه‌لی نه‌بی به‌و ئوتۆمبیله‌ی که ته‌سلیمی نه‌کرد له زیخان دوور ده‌که‌وێته‌وه.
عه‌لی نه‌بی و تیپه‌که‌ی 3 هه‌فته له‌وه‌و به‌ر ئه‌و ئوتۆمبیله‌یان له فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومه‌ت ده‌سگیر کردبوو، بۆ ئیش و کاری تیپه‌که‌یان به‌کاری ده‌هێنا، شه‌وکه‌تی حاجی موشیر پله‌ی به‌رپرسیارێتی زیاتر بوو ده‌یویست ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی بۆ خۆی به‌رێت، ئه‌م هه‌رایه‌ی نایه‌وه.
نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێتی عه‌لی نه‌بی وه‌ک خۆی بخاته روو فلاشباکی رووداوه‌که‌ی 18-ی نۆڤێمبه‌ری 1980 مان له په‌راوێزی یاداشته‌که‌دا ئاوا بۆ ده‌خاته روو:
هێزێک له سه‌رکردایه‌تی یه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌کانی هه‌ولیر که‌وتبونه رێ، له ناوچه‌ی پیرانه ره‌شه چه‌ند کۆپته‌رێکی جه‌نگی ئاسمانیان لێ ده‌گرێت، به هه‌موو جۆره چه‌کێک دایان ده‌بێژێت، 9پێشمه‌رگه شه‌هیدو 12 -ش بریندار بوون.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌سه‌ختی بریندار ببوو، له مردن دابوو، بڕبڕه‌ی پشتی به ده‌ستڕێژ بێژرابوو، هه‌ردوو قاچی له کار که‌وتبوو، عه‌لی نه‌بی و هاوڕێکانی به‌کۆڵ گه‌یاندیانه ناو زه‌نگ.
ئه‌م فلاش باکانه‌ی نووسه‌ر به‌و شیوه ته‌کنیکه جوانه، به زمانێکی ئه‌ده‌بی تۆمار کراوه، هه‌ڤاڵ ده‌زانێت له کام کات و له‌کام شوین و له‌کام رووداو چۆن به چ فه‌نتازیایه‌کی تێڕامان دیمه‌نی رووداوه جیاجیاکان بچنێت، جگه له‌وه‌ی دیمه‌نی رووداوه‌کانی وه‌ک خۆی به ئه‌مانه‌ته‌وه تۆمار کردوه، ده‌یان به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌کراوی دیکۆمێنتاری شۆڕشه، بۆ ئێستا‌و ئاینده له بواری توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts