عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی نۆیەم.
نووسه‌ر له یاداشته‌که‌ی دا ئه‌وه‌ی خستۆته روو، مام جه‌لال له‌گه‌ڵ گفتۆگۆدا نه‌بووه، ده‌یزانی سه‌دام حسین ئاماده نی یه مافی کورد بدات، مام جه‌لال ده‌یوت: ئه‌وه‌ی حکومه‌ت له لاوازی‌دا پێمان ده‌دا، له به‌هێز بوونەوهیدا لێمان ده‌ستێنێته‌وه.
دوو رۆژ پێش نه‌ورۆز مام جه‌لال له به‌غداده‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ سورداش، ناوەرۆکی سه‌ردانه‌که‌ی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 1984، له وتارێکدا بۆ جه‌ماوه‌ر له قوشقۆڵی خسته روو، هه‌زاران که‌س له‌و رۆژه‌دا ئاماده بوون بۆ زانینی هه‌والی نوێی گفتۆ گۆ، بۆ ده‌ربرینی خۆشه‌ویستیان بۆ پێشمه‌رگه و شۆڕش.
مام جه‌لال له وتاره‌که‌ی دا به‌وردی هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی گفتوگۆی بۆ جه‌ماوه‌ر خسته روو، له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه گه‌یشته قه‌شقۆڵی، شه‌پۆلی خه‌ڵکه‌که له هه‌موو لایه‌که‌وه روویان کرده ئه‌و شوێنه‌ی مامه‌ریشه لێ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه پۆڵاینه ببینن، چالاکی و داستانه‌کانی مامهریشهو هاوڕێکانی و که‌رتی 4-ی جه‌باری، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بوو، ده‌مێک بوو وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک بوو.
ئه‌فسانه‌ی ( الرجل الحدیدی ) بوو به تارمایی ترس له لای ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای عێراق و ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و گرێیه‌کی ئاڵۆزی ده‌رونی، غیره‌یان لێ ده‌کرد، رقیان لێ بوو، هه‌وڵیان ده‌دا له توانای بێ سنووری ئه‌فسانه یی که‌م بکه‌نه، گێژه‌ڵوکه‌ی رق و کینه‌یان رووبه‌رووی ده‌کرده‌وه، له‌بۆسه‌دابوون پیلانی لێ بکه‌ن، تاوانی بخه‌نه پاڵ.
هه‌ڤاڵ کوێستانی دوای چه‌ند مانگێک مامه‌ریشه‌ی له ناوچه‌ی سورداش دا بینییه‌وه، روخساری به جۆرێ گۆڕابوو، خه‌ریک بوو نه‌یناسێ ته‌وه، نه ریشه‌که‌ی جارانی مابوو، نه پشتوێنه 15 مه‌ترییه‌که‌ی، نه که‌ره‌سته‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، کێ داستانی حه‌مکی تۆمار کرد؟ کێ رۆڵی سه‌ره‌کی بینی له گرتنی بێتواته؟ کێ وه‌ک مامه‌ریشه خاوه‌نی ده‌یان داستان و چالاکی بوو؟ کێ؟.
بۆ ئه‌وه‌ی له که‌سێتی و ئازایه‌تی مامه‌ریشه که‌م بکه‌نه‌وه‌و تێکی بشکێنن، سیناریۆیه‌کیان بۆ دارشت زۆر دوور بوو له کرده‌وه‌ی ئه‌و، ئه‌و تۆمه‌ته له گه‌ڵ ماهیه‌تی ئه‌فسانه‌یی و ئازایه‌تی ئه‌ودا نه‌ده‌گونجا.
مامه ریشه چۆن له کاتی گفتۆ گۆی نێوان ی. ن.ک و رژێم دا دوو جه‌یشی شه‌عبی ده‌فڕێنێ و دوایی به نهێنی ده‌یانکوژێت بۆ تاوانبارکردنی خۆی، جه‌سته‌ی دوو کوژراوه‌که له سنووری که‌رتی4 جه‌باری دا فڕێ ده‌دات. ئه‌و له داستانه‌کانی دا، دیلی نه‌کوشتوه و ئازادی کردوون، چۆن به چ پێوه‌رێک؟.ئه‌م کاره ناره‌وایان خسته پاڵ.
دوای ئه‌و سیناریۆیه، سه‌رکردایه‌تی ی. ن.ک لیژنه‌یه‌کیان پێک هێنا، هێشتا لیژنەکە نه‌گه‌یشت بووه هیچ ئه‌نجامێک، له پێشه‌وه بڕیاری سزادانی مامه ریشهیاندا، له گوندی ( کرژه)ته‌جمید و ده‌ست به‌سه‌ریان کرد، ئه‌و سیناریۆ و هه‌ڵسوکه‌وت و سزا و ته‌جمید کردنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له سینارۆیه‌کی تردا( مامه ریشه‌و موحسین و و سه‌ردار) له پیلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه بۆ دارێژراودا، بکه‌ونه که‌مینێکی ته‌حسین شاوه‌یس و شه‌هید بکرێن.
گفتوگۆی نێوان رژێم و ی.ن.ک بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه له‌وانه کێشه‌ی ( جاش و سه‌ربازی ههڵاتووجهیشی شه‌عبی و خویندکاران). وه‌فده‌کانی گفتوگۆ روویان ده‌کرده به‌غداد، مام جه‌لال له مانگی نیسان و ئایاردا سه‌ردانی به‌غدادی کرد، گفتوگۆکان هیچ ئه‌نجامێکی یان نه‌بوو، خه‌ڵک ره‌خنه‌یان ده‌گرت.
له دوا دیداری گفتوگۆدا، وه‌فدی یه‌کێتی به‌سه‌رۆکایه‌تی مام جه‌لال بۆ ئیمزاکردنی رێکهوتنامهو خوێندنه‌وه‌ی به‌یان له دوا هه‌فته‌ی مانگی ئهیلوول دا گه‌یشتنه به‌غداد، دوای7 هه‌فته مانه‌وه گفتۆگۆی به‌رده‌وام، بێ هیچ ئه‌نجامێکی نه‌شه‌ڕ نه ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بوو، رژێم به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ دابڕانی جه‌ماوه‌ر له ی .ن .ک.
نووسه‌ر لێره‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فلاش باکی شیعر که ده‌مێک بوو رۆحی هه‌ڤاڵی داگیر کردبوو، دوانامه ئه‌و شیعره بوو که له هه‌موو شیعره‌کانی زیاتر هه‌ڤاڵی وه‌ک شاعیرێک خاوه‌ن ده‌نگی تایبه‌تی خۆی به خه‌ڵک ناساند.
که له میهره‌جانی دووه‌می شیعری کوردی دا خوێندییه‌وه، لیژنه‌ی به‌رێوه‌بردنی میهره‌جان له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعره‌کان دا، شیعری ( ئه‌مجاره به‌فریش گڕ ده‌گرێ) یان قبوڵ نه‌کرد.
دوورۆژ پێش میهره‌جانه‌که لیژنه‌که به هه‌ڤاڵ کوێستانی یان وت: هه‌وڵ بده به شیعرێکی تر به‌شداری میهره‌جانه‌که بکه، شیعری (ئه‌مجاره به فریش گڕ ده‌گرێ) زۆر جوانه، به‌ڵام زۆر تونده، ئێمه‌و تۆش روو به‌رووی کێشه ده‌کاته‌وه.
هه‌ڤاڵ گه‌نجێکی سه‌رکه‌شی خوین گه‌رم بوو، سڵێ له هیچ نه‌ده‌کرده‌وه، له‌و کاته‌ش دا شیعرێکی وای نه‌بوو بۆ میهرجانێکی وا بگونجێت، ئه‌و شه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوێندکاره‌کانی به‌شی ناوخۆی زانکۆ نوستن، هه‌موو توانای خۆی خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شیعرێکی نوێ بنوسێ، چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ی ره‌ش کردوه، له مه‌لا بانگداندا شیعره‌که‌ی ته‌واو کرد، که شیعره‌که‌ی بۆخۆی خوێنده‌وه ئه‌و تێڕوانینه‌ی لا دروست بوو ره‌نگه ئه‌م جاره، ئه‌م شیعره سه‌ری تێدا به‌رێ، ناوی نا داوا نامه.
ئێواره‌یه‌ک به‌ر له‌وه‌ی میهره‌جانه‌که ده‌ست پێ بکات، شیعره‌که‌ی گه‌یانده لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میهره‌جان. 29- 3- 1979 میهره‌جانه‌که ده‌ستی پێ کرد،هه‌ردوو رۆژه‌که، به‌یانیان و ئێواران شه‌پۆلێکی زۆری خه‌ڵک به په‌رۆشه‌وه گوێیان له شیعری ئه‌و شاعیرانه ده‌گرت.
هه‌موو شاعیره‌کان به‌ریز له‌سه‌ر شانۆ وه‌ستابوون، به‌رامبه‌ر به‌وان له ریزی پێشه‌وه هه‌موو به‌رپرسانی به‌عس و پاریزگای سلێمانی به ته‌نیشت یه‌که‌وه دانیشت بوون. له‌و کاته‌دا دکتۆر عیزه‌دین هه‌ڤاڵی برده ئه‌ولاوه پێی وت: من ترسم له شیعره‌که‌ی تۆ هه‌یه، ده‌ترسم کێشه‌مان بۆدروست بکات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک داوای دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌ر کۆپلهیەکیان لێکردی، تکایه دووباره‌ی مه‌که‌ره‌وه، بۆ خۆ پهڕاندنهوهش، له شوێنێکی شیعره‌که‌دا وشه‌ی فه‌له‌ستینمان تی ئاخنیوه، تکایه ئه‌و وشه‌یه‌ش بخوێنه‌ره‌وه. هه‌ڤاڵ به‌ڵێنی پێ دا رێنمایه‌کانی جێبه‌جێ بکات.
دوای شیرکۆ بێکه‌س و محه‌مه‌د به‌دری، سه‌ره‌ی شیعره‌که‌ی هه‌ڤال کوێستانی هات:
له‌و کاته‌دا ره‌ئوف بێگه‌رد به خوێندنه‌وه‌ی کۆپله‌یه‌ک شیعری( دوانامه) هه‌ڤال کوێستانی وه‌ک شاعیرێکی لاو پێشکه‌ش کرد، هه‌ڤاڵ به رانکوچۆغهیهکی خاکییه‌وه شیعره‌که خوێنده‌وه:
له هه‌نده‌ران که خێزانێک،
به گه‌ینه جێی که‌ژاوه‌ی بوونی مناڵێکیان شاد ده‌بن،
ئه‌وا ده‌چن دارێ دێنن،
له ئاهه‌نگی له دایکبوونی مناڵا، له خاکی وڵاتا ده‌یچێنن.
به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا،
له پێشوازی کۆرپه‌ی خۆری ئازادی دا،
هه‌موو رۆژێ نه‌وه‌ک دارێ،
به‌ڵکو باڵای ده‌یان شه‌هید ده‌بنه ره‌گ و
به قوڵایی خاکی سووری کوردستانا ده‌چنه خوارێ.
هێشتا دوایین وشه‌کانی یه‌که‌م کۆپله‌ی شیعره‌که‌ی ته‌واو نه‌کردبوو، شه‌پۆلی چه‌پڵه رێزان هۆڵه‌که‌ی هه‌ژاند، دووباره دووباره، هه‌ڤاڵی بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک وه‌ستا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی به دکتۆر عیزه‌دین ی سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد و سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رێوه‌بردنی میهره‌جان دابوو، نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌که‌ی بشکێنێ و شیعره‌که دووبارهنهکردهوه. له‌و کاته‌دا دکتۆر عیزه‌دین دێته پشتی مایکرۆفۆن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت میهره‌جانه‌که به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه دوا شیعری میهره‌جان نه‌بێت، گه‌ر بۆ گوێگرتن له شیعر هاتوون، تکایه چه‌پڵه لێ مه‌ده‌ن، بوار بده‌ن با شیعره‌که‌ی بخوینێته‌وه، با میهره‌جانه‌که به‌رده‌وام بێ.
هه‌ڤاڵ و هاوڕێکانی له نیشتیمانێکدا باڵایان کردوه هیچ هه‌ڵبژاردنێک له ره‌وتی ژیانیان سروشتی نه‌بووه، بۆیه ئاوا له‌گه‌ڵ ناخی خۆی دا ده‌دوێ. ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێک دوای ئه‌و میهره‌جانه نه‌بومایه به پێشمه‌رگه، به‌رهه‌می له‌و جۆره‌م زیاتر ده‌بوو.
گه‌نجێک هاوڕێی کتێب بێت، له‌ناو نه‌هامه‌تی ییه‌کان دا باڵای کردبێ و هه‌موو جه‌ورو سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌کانی بینیبێ، شیعر به ته‌نیا ناتوانێت خولیا‌و خه‌ون و خۆزگه‌کانی وێنه بگرێت، به بزێویهکهی خۆی، بۆ خستنه رووی ئه‌و دژواری و ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامانه‌ی له ناخی په‌نگ خواردبوه‌وه، په‌نا بۆ نووسینی سیاسی ده‌بات، سیاسه‌ت به‌رۆکی هه‌ر نووسه‌ر و ئه‌دیبێک بگرێت بواری نه‌دات تا سه‌ر به به‌رده‌وام بێ، بۆ بواری ئه‌ده‌ب و له‌و دنیایه‌دا بژی، ئه‌وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، ئه‌حمه‌د هه‌ردی، گه‌ر سیاسه‌تیان نه‌کردایه، خه‌رمانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌نوسی یان زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوو،ره‌نگه ئه‌و په‌رش و بڵاویه بۆ بواری نوسینی سیاسی و ململانییه‌کان رێگر بێت، نه‌توانێت له بواره‌که‌ی خۆی دا قاڵ بێت، به ئه‌زمونێکی نوێتره‌وه گۆڕانکاری بکات بۆ داهێنان.
هه‌ڤاڵ له دوای مهرهجانهکهوه روو ده‌کاته شاخ، له‌وێش جوانترین ده‌ق بۆ شه‌هید ئارام ی سکرتێری کۆمه‌له نووسی، ئاوازی بۆدانراو بوو به سروود.
هه‌ڤاڵ له رادیۆ زۆربه‌ی کاته‌کانی به نوسینی وتاری سیاسی و ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌کانی به‌ڕێ ده‌کرد، 3ساڵ بوو یه‌ک کۆپله شیعری نه‌نوسی بوو، دواتر له دنیای شیعر داده‌بڕێت.
له ناخی هه‌ڤاڵی شاعیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی، وتاری سیاسی رۆژنامه‌وانی تۆمار‌و ده‌نگ دا، له نێوان دابڕان و تێكشکان له عیشقی ئەویندارهکهی و سیناریوی سیاسه‌تی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کوردا.
دوای 3ساڵ دابڕان شیعری (بڕیارێکی دره‌نگ وه‌خت ) نوسی و ناردی بۆ گۆڤاری (نووسه‌ری کوردستان)، له کاتی گفتوگۆدا، محەمه‌د موکری و حه‌مه که‌ریم عارف و ئه‌حمه‌د عارف له سورداش ئه‌و گۆڤاره‌یان ده‌رده‌کرد.
لەو کاته‌وه هه‌ڤاڵ کوێستانی له شیعر دوورکه‌وته‌وه، تا به‌ته‌واوی له شیعر دابڕا. به‌ڵام به یاداشتی ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتیمان هی هه‌مووان بوو، جارێکی تر ئه‌م شاعیر و نووسه‌رو رۆژنامه‌وانه، ناخی هه‌موومانی به‌زمانی په‌خشانه شیعر، به‌م یاداشته رۆمانه هه‌ژاند.