رێباز مام شۆرش: دیاردەی هەژاریی لە کۆمەڵگادا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیارە هەژاری و نەداری هەر لە ئەزەلەوە بوونی هەبووەو وەك حاڵەتێكی كوشندە بەرۆكی زۆرێكی گرتووە، ئەویش هەموو كەسێك بەهۆی چەندین هۆكاری جیاوازەوە تووشی هەژاری و نەداری و دەست كورتی دێت و لە ئەنجامدا هەموو شیرازەی ژیانی تێك دەچێت و تووشی چەندین دەردو نەخۆشی دەروونی دەبێتەوە، ئەمڕۆ هەژاری و نەداری بۆتە بەشی زۆربەی زۆری سەر گۆی زەوی، هەر لەبەر ئەوەشە میللەتی كورد منداڵەكانی خۆیان ناو ناوە (هەژار) جا با بزانین لەملا و ئەولاوە چی دەربارەی هەژاری و نەداری گوتراوە؟ – ئەلبێر كامۆ دەڵێ: بەهەقیقەت من لە خوێندنەوەی كتێبەكەی ماركس ئازادی و سەربەستی فێر نەبووم، ئەوەی فێری بووم هەژاری بوو. – روبێر تورغۆ دەڵێ: ئەگەر نەماتوانێ ڕۆژێك لە ڕۆژان دژایەتی هەژاری و نەزانی بكەین، ئەوا ناچار دەبین هەژاری و نەزانی نەهێڵین. – غاندی دەڵێ: هەژاری یەكێكە لە شێوەكانی تووندو تیژی. – شكسپیر دەڵێ: هەژاران و نەداران بەبێ دەنگی دەمرن و كەس هەستیان پێ ناكات. – بەرامبەر بە هەژارێك هەرگیز سامانی خۆت باس مەكە. – جوانترین شت لە هەژاریدا ئەوەیە كە هاوڕێی مەسلحەتت نیە. – دراوسێكەم لە برسان مرد خزمەكانی لە پرسەكەی مەڕیان سەربڕی. – هەژاری شەرمەزاری نییە، بەڵام شەرمەزار بوون لە هەژاری شەرمەزارییە. – ئەگەر مردنیش نەبوایە من هەر ڕۆژەو جارێك بۆ هەژارانی وڵاتی خۆم دەمردم. – یاخوا دوژمنت هەژار نەبێ، چونكە هەژارەكان لەبەرچاوی دەوڵەمەندەكان زۆر ناشیرینن. – هەژاری بەخششێكی خواییە، بەمەرجێك مرۆڤەكان سەبرو ئارامی لەسەر بگرن. كەواتە هەرگیز زگت بە خۆت نەسووتێ ئەگەر هەژاری ڕووی تێكردی و بەتەواوی گیرۆدەی كردی، چونكە ئەوەیان قەدەری ژیانەو مرۆڤ تا ئەو كاتەی كۆچی دوایی دەكات و ژیان بەجێ دێڵێ بە هەموو قۆناغێكدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە مرۆڤ پەند لەو هەژارییە وەربگرێت و كاتێ دەوڵەمەند بەوە دوێنی هەژاری خۆی لە یاد نەكات و هەمیشە هەژار و نەدارانی خۆش بوێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت