عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی دەیەم.
هه‌ڤاڵ کوێستانی هه‌موو زنجیره رووداوه جیاجیاکانی ناو یاداشته‌که‌ی، به پێی سه‌لیقه‌و ئه‌زمون و توانای ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌وانی قوڵ به زمانی مۆسیقای رۆحی شیعر‌و به‌پێی کات و جوغرافیای رووداوه‌کان له ده‌یان دیمه‌نی پڕ له تێڕامان دا خستۆته روو.
لێره‌دا دیمه‌نی هه‌شته‌مین ساڵی شوڕشی نوێی له گفتوگۆدا له گەڵ رژێم دا خستووه‌ته روو، پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و وێستگه‌ی جیاجیاکان و ئه‌زمونه سه‌خت و دژواره‌کانی دیاری کردوه، چۆن گه‌نجه‌کان به عه‌شقه‌وه له سه‌نگه‌ری به‌رگری و گیان به‌ختکردن دابوون، به رۆح و گیانی خۆشه‌ویستی و قوربانی بۆ ئاسۆی ئه‌رخه‌وانی. گه‌نجه‌کان له بری ئه‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ سوپای عێراق بکه‌ن، نه‌ده‌بون به جاش، روویان ده‌کرده چیاکان و ده‌بوون به پێشمه‌رگه، هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجێتییان ده‌کرد به قوربانی شۆڕش و هه‌ڵوێست بوون، هه‌موو چرکه‌یه‌کی ژیانیان بۆ ئه‌وه بوو، مه‌رگیان پێش مردنی ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیان بکه‌وێت.
ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ژیان بوون له پێناوی به‌رگری و خۆری ئازادی، له هیچ مه‌رگه‌ساتێکی ژیان سڵیان نه‌ده‌کرده‌وه، زۆریان ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌کانیان بوون و چه‌کی به‌رگریان بۆ پاراستنی نیشتمان له ئامیز گرت.
گفتوگۆی 1984 جارێکی تر، بۆ کاتێکی تر، بۆ دۆخێکی تری ده‌رگایه‌کی نوێی له به‌رده‌م پێشمه‌رگه‌دا کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان له باوه‌شی خێزانێکی نوێ دیاری بکه‌ن، زۆربه‌ی کچانی شار‌و لادێ به‌وپه‌ڕی په‌رۆشی و تاسه‌وه به شانازییه‌وه حه‌زیان ده‌کرد ببن به هاوسه‌ری پێشمه‌رگه .
نووسه‌ر له‌م یاداشتهیدا زۆر له پێوه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به شێوه‌یه‌کی ورد‌و چڕ دیاریی کردوه، پێشمه‌رگه له نێو دنیای رۆمانسیه‌تی سروشته‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناو ژیانی نوێ و ده‌وروبه‌ر و روداوه‌کان.
نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر رۆح و ناخی خۆی و خوێنه‌ر بهه‌ژێنێت، دیمه‌نی رۆمانسی سروشتی وه‌ک خۆی به کامێرای فۆتۆی په‌خشانه شیعرەکانی له پێشانگای دیمه‌نه جیاجیاکانی یاده‌وه‌رییه‌کانیدا به جۆرێک نیشان داوین، هه‌ر خوێنه‌رێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک، فۆتۆی ههرچیرۆکێکی ببینێ، خۆی تیا ده‌بینێته‌وه، به‌شێکه له‌ئاوێنه‌ی ئاوێته‌ی رۆحی هه‌ناسه‌ی ناکامی.
ژیانی نه‌هامه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی رۆمانسیه‌تی عیشقی پێشمه‌رگه بۆ خاک بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی. ئه‌و رووداوانه‌ن به‌نه‌وه‌ی ئێستا‌و ئاینده نامۆن، هه‌ڤاڵ کۆێستانی کۆکتێلی رۆحی رۆمانسیه‌تی سروشت و جوانی و رۆحی خۆشه‌ویستی به‌جۆرێک چنییەوه”، وه‌ک هه‌ر هه‌موویان له یه‌ک جه‌سته‌و له یه‌ک رۆح و له یه‌ک هه‌ناسه‌و یه‌ک هەڵوێستدا بن.
سروشتی رۆحی پێشمه‌رگایه‌تی له سه‌راپا یاداشته‌که‌دا به جۆرێک ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به جۆرێک ئاوێته‌ی یه‌کتری کردووه، سروشت به رۆمانسیه‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاوه‌دانییه‌وه جوانه، پێشمه‌رگایه‌تی به‌پێ ده‌شت و گردۆڵکه و لاپاڵ و ئه‌شکه‌وت و چیاوه شکۆی ناسنامه‌ی خۆی هه‌یه.
ئه‌و له‌ناو شینایی ئاسمان و په‌ڵه‌ی هه‌وره‌کان، له‌سه‌ر خاک و کانی و ره‌شماڵ و هه‌ورازی چیا بڵنده‌کان، له نێو به‌فرو لەبه‌ر باران، له ژێر سێبه‌ری داره‌کان، هه‌ر چوار وه‌رزه‌ی ساڵ، خه‌ونی خۆی و پێشمه‌رگه‌کانی هاوڕێی و تراژیدیای شۆڕش و سه‌رکه‌وتنی داستانه‌کان و غه‌دری تاسه‌ر ئێسقانی عه‌قلی مه‌زاجی سه‌رکرده‌کانی به‌جۆرێک خستوه‌ته روو، هه‌موو مافیاکانی غه‌دری له قه‌فه‌زی ووشه‌و رسته‌دا دادگایی کردوه، به‌جۆرێک به‌تاڵ تاڵی کردونه‌ته‌وه له سیناریۆکانیان، له زنجیره هه‌ڵه‌کانیان، له لافاوی غهدرهکانیان، ناتوانن پارێزگاری له خۆیان و غه‌درو تاوانه‌کانیان بکه‌ن. به‌ڵام رۆژێ له رۆژان سه‌رکرده‌کان نه‌یان وتووه ئێمه ئه‌و هه‌ڵه‌مان کردووه، ئه‌و تاوانه پڕ له مه‌رگه‌ساته‌مان کردووه، به‌مه‌ش خۆیان و نه‌وه‌کانیان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له غه‌در و هه‌ڵه، له‌به‌ر عه‌قڵی مه‌زاجی و داخراوی ئه‌وان و ویژدانی ژه‌نگاویان وایان لێک ده‌دایه‌وه، هه‌موو که‌س هه‌ڵه ده‌کات، به‌ڵام خۆیان له سه‌رووی ههورهکانهوهن، قه‌د هه‌ڵه ناکه‌ن.
کاتژمێر 2-ی شه‌وی 15. 02. 1985سه‌راپا سروشت نوقمی به‌فر بوو، هێزی پێشمه‌رگه له دوو قۆڵه‌وه له سه‌رگه‌ڵو و هه‌ڵه‌دنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ملازم عومه‌رو قادری حاجی عه‌لی به هه‌ورازه‌کانی دابان و هه‌لاج و چهرماوهندا هه‌نگاویان تا گه‌یشنه دامێنی ته‌لی درکاوی ده‌وری ره‌بیه‌کانی سه‌ر ئه‌و لوتکانهو له‌وێ دامه‌زران. کاژمێر 4 ی تاریک و لێڵی ده‌مه‌و به‌یان، سه‌عاتی سفربوو، پێشمه‌رگه‌کان له گه‌ڵ یه‌که‌م گوله ئاربی جی دا هه‌ڵمه‌تیان برد بۆ رهبیهکان، له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا، 17 ره‌بیه یان گرت.
دورتر پێشمه‌رگه‌کان به زنجیره شاخه‌که‌دا شۆڕبوونه‌وه بۆ ئه‌و دیوی زنجیره چیاکه، مقر سریه‌و مقر فه‌وجی شه‌ده‌ڵه‌و هۆمهرقهومیشیان گرت .
ئه‌و رۆژه له سه‌رجاده‌ی خه‌له‌کان و شه‌ده‌ڵه و شه‌ده‌ڵه‌و تاسلوجه هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی زۆر کت و پڕ‌و چڕیان کرد، له قۆڵی تاسلوجه‌وه هێزێکی زۆری سوپا و جاش به‌ره‌و شه‌ده‌ڵه ده‌هاتن، هه‌ڵۆ چه‌مچه‌ماڵی جێگری سه‌رتیپی 23 سورداش و پێشمه‌رگه‌کان، شه‌ڕێکی دیوار به‌دیواری ماڵه‌کانی له ناو خانووی ئه‌و گونده‌دا له گه‌ڵ ئه‌و هێزه و ده‌بابه‌کاندا کرد، به رای مام جه‌لال و نه‌وشیروان مستهفاو ملازم عومه‌ر له میژوودا که‌م شه‌ڕی ئاوا ئه‌فسانه‌یی بێ وێنه‌ی سه‌رجاده کراوه، به‌چه‌کێکی ساده‌ی پارتیزانی یه‌وه چه‌ند سه‌عاتێک له جوغرافیا یه‌کی بچوکی ناو گوندی حاجی تان و ئه‌و ده‌وروبه‌ره، بواریان نه‌دا ئه‌و دهبابانهو ئه‌و هێزه بێته پێشه‌وه، ده‌نا هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو مقر فه‌وجه‌که‌ی شه‌ده‌ڵه‌و هۆمه‌ر قه‌وم زیانی زۆریان به‌رده‌که‌وت.
ئه‌و دۆشکهیهی که عومه‌ر پاڵه‌وان له‌دوای گرتنی ره‌بیه‌کانی زنجیره لوتکه‌ی دابان هه‌لاج و چه‌رماوه‌ند له سه‌ر شاخه دای به‌ست، بواری نه‌ده‌دا هیچ کام له کۆپته‌ره‌کان و هێزه‌کانی سوپای عێراق پێنه پێشه‌وه، عومه‌ر پاڵه‌وان به جۆرێک ئاسمان و زه‌وی له کۆپته‌رو سوپا‌و ده‌بابه‌کانی کردبوو به ئاگر بواری نەدهدان بگه‌نه نزیک پێشمه‌رگه‌کان، ده‌نا دوای سه‌رکه‌وتن، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان، کۆپته‌رو هێزه‌کانی سوپای عێراق پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆریان شه‌هید ده‌کرد.
عومه‌ر پاڵه‌وان فه‌رمانده‌یه‌کی زۆرجوامێر ئازا‌و لیهات و بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێش پێشمه‌رگایه‌تی یاری ئاسنی کردبوو، جه‌سته‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بوو، دوای چه‌ند ده‌سڕێژێک له کۆپته‌ره‌کان و هێزه‌کانی سوپا، خۆی ئه‌و دۆشکه قورسه‌ی لهسهرشاخ ده‌گواسته‌وه بۆ شوێنێکی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ساروغی کۆپته‌ره‌کان دۆشکه‌که نه‌یپێکن و ره‌تڵی تۆپبارانی تۆپخانه‌ی سوپای عێراق دۆشکه‌که‌ی تێک‌وپێک نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده سهلییه فیشه‌کی نابوو به هێزه‌کانی سوپای عێراق و کۆپته‌ره‌کانه‌وه، خوین له هه‌ردوو گوێ هاتبووه ده‌ره‌وه‌و په‌رده‌ی گوێی به ده‌نگی ته‌قینی سه‌لیه فیشه‌کی دۆشکه‌که‌ی دراو بریندار ببوو، هیچی نه‌ده‌بیست.
له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ره‌دا زیاتر له هه‌زار سه‌رباز کوژرا 98 دیل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی زۆر که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
ئه‌و رۆژه له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستانه‌وه هه‌واڵی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی دابان و هه‌لاجی به ناونیشانی (ئه‌مجاره به‌فریش گری گرت ) بڵاو کرایه‌وه، سه‌راپا کوردستانی هه‌ژاند.
نووسه‌ر له یاداشته‌که‌دا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌روو ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه ته‌نیا راگه‌یاندنه‌کانی به‌ره‌ی جود، رادیۆکانی پارتی و حیزبی شیوعی نکوڵی یان له روودانی ئه‌و شەڕهو ئه‌و داستانه ئه‌فسوناوییه ده‌کرد و ده‌یانوت:
ئه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌داستانی هه‌لاج و دابان ناوی ده‌بات له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع دا ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، یه‌کێتی تازه نه ده‌یه‌وێ و نهدهشتوانێ دژی حکومه‌تی عێراق شه‌ڕ به‌رپا کاته‌وه.
بۆ وه‌لامی ئه‌و تۆمه‌ته هه‌ڤاڵ کوێستانی جوانترین نوسینی نوسی و له رادیۆکه‌وه خوێنرایه‌وه به ناونیشانی :له بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات. ئه‌م ناونیشانه بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته گه‌وره‌یه، بوو به وێردی سه‌ر زمانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك.
له‌و کاته‌دا خه‌ڵک له ناو شاری سلێمانی به تراکتۆر ئازوقه‌و نان و ناوساجی و موعهلهباتێکی زۆریان به ناو ئه‌و به‌فرو کڕێوه‌دا و سه‌ربازگه‌و ره‌بایه‌ی سوپا‌و جاش گه‌یانده که‌رتی رێكخستنی دوکان له ناو گوندی هه‌ڵه‌دن.
له‌ناو مزگه‌وتی هه‌ڵه‌دن ژنانی گوندی هه‌ڵه‌دن وه‌ک دایک و خوشکی شه‌هیده‌کان بۆ شه‌هیده‌کان ده‌گریان و ده‌لاوانه‌وه، کفنیان بۆ ده‌دورین، یه‌کێک له شه‌هیده‌کان ناوی وه‌ستا محه‌مه‌د بوو ده‌ستیان کرد به گیرفانی دا ته‌نیا وێنه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی تیا بوو.
دوو برا هه‌ردووکیان پێشمه‌رگه‌ی تیپی 51 گه‌رمیان بوون، له گه‌رمیانه‌وه ئه‌و هه‌موو رێگایه‌یان بڕی بوو، له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کان دا بۆسه‌ر ره‌باییه‌کان برایه‌کیان شه‌هیدکرا بوو، له مزگه‌وته‌که‌ی هه‌ڵه‌دن به‌رنامه‌یان دانا چۆن ته‌رمه‌که‌ی به ناو ئه‌و هه‌موو سه‌ربازگه‌و جاشانه‌دا بگه‌یه‌ننه‌وه گه‌رمیان.
ملازم عومه‌ر له ناو باره‌گای که‌رتی رێكخستنی دوکان له ههڵەدن کۆبونه‌وه‌ی به سه‌رتیپ و رابه‌ر سیاسی و فه‌رمانده‌ی که‌رته‌کان کرد، پێی راگه‌یاندن: زانیاریمان پێ گه‌یشتوه هیزه‌کانی سوپای عێراق به نیازن هێڕش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رهنجەکهمان به‌با نه‌چێت، ماوه‌یه‌کی تر بمێننه‌وه .
ئه‌مجا پێشمه‌رگه له ناو ره‌باییه‌کان دا دامه‌زران بۆ پارێزگاری له زنجیره شاخه‌که‌و باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی، دیله‌کانی ره‌بایه‌و مقر فه‌وجه‌کانیان هێنا له که‌رتی رێکخستنی دوکان له هه‌ڵه‌دن، مامه‌ڵه‌یه‌کی مرۆیانه‌یان له گه‌ڵدا کردن.
نوسه‌ر له باره‌ی سه‌نگی ته‌رازوی هاوكێشه‌ی ئه‌م داستانه گه‌وره‌و ئه‌فسانه‌یه‌وه ئه‌وی خستوه‌ته روو: دوای 3 رۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕی دابان هه‌ڵاج، سه‌عدی مه‌هدی عه‌ماش به بێته‌ل په‌یوه‌ندی کرد به‌مام جه‌لاله‌وه، داوای راگرتنی شه‌ڕو به‌ردانی دیله‌کانی کرد، نه‌شه‌ڕ وه‌ستا، نه دیله‌کان به‌ردران.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک و دوو و سێ و چوار، له سه‌راپا گه‌رمیان و که‌رکوک و هه‌ولێرو ناوجه‌رگه‌ی شاره‌کاندا، ده‌یان چالاکی و داستانیان به خوینی خۆیان تۆمار کرد.
فه‌یله‌قی یه‌ک له که‌رکوک و فه‌یله‌قی پێنج له هه‌ولێر به‌هه‌مان چه‌کی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ که جه‌نگی دژ به سوپای پاسدارانی ئێران، به تۆپ و راجیمه دوور هاوێژه‌کانیان به ره‌تڵی تۆپباران و راجیمه باران و کیمیابارانی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌و باره‌گا و ناوگوندهکانی ده‌کرد،کۆپته‌ری عێراقی له قوڵایی ئاسماندا ره‌سه‌دی تۆپخانه‌کان بوو بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مه‌به‌ست بپێکن، فڕۆکه جه‌نگییه‌کان و کۆپته‌ر و پیلاتۆز به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه ئازاد کراوه‌کانه‌وه بوو، به به‌رده‌وامی ده‌سوڕانه‌وه، به بۆمبی هێشوویی و کیمیایی، بۆردمان و ژه‌هر بارانی سه‌نگه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناو گوند‌و باره‌گای پێشمه‌رگه‌کانیان ده‌کرد.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts