سەردەشت محەمەد: بەخێربێن بۆ مەملەکەتی قەیرانەکان.
تەنانەت لەوڵاتە زۆر پێشکەوتۆکانیشدا ئەوانەی کە لەخەمی دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانەدان بۆ هاونیشتیمانەکانیان ڕوودەدات ڕۆژێک یاخود بۆ زەمەنێکی کاتی دیاریکراو دوچاری قەیرانێکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ببنەوە. بەڵام دواجار حکومەت لەسۆنگەی ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە لە ئەستۆیدا هەوڵی جدی دەدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و هەندێک جاریش بەرپرسی پەیوەندیدار سەرەڕای داوایی لێبوردن کردن لە هاوڵاتیان دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و حکومەت بەڵێنی دوبارە نەبونەوەی گرفتەکان و چارەسەری ڕیشەیی بەگەل دەدات هەندێک جاریش بەهۆی سەرنەکەوتن یاخود جێبەجێ نەکردنی پلانێکەوە لەکاتی خۆیدا بەرپرسی وڵات دەست لەکاردەکێشێتەوە، وەک ئەوەی ساڵی 2019 “تێریزامەی” سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەویستی خۆی و دوای ئەوەی شکستی هێنا لە پرسی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا دەستی لەکار کێشایەوە ئەمەو هەزاران نموونەی دیکە بونیان هەیە کە دەرخەری ئەوڕاستییەن کە ئامانج لە وەرگرتنی ئەرک و بەرپرسیارێتی بۆ خزمەت کردن و باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانە نەک مەبەست لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و تەخشان و پەخشانکردنی سامانی وڵاتبێت، بەڵام لەم مەملەکەتی بەناو هەرێمی کوردستانەدا، ئەم هەرێمەی کە سیستمی ئیداری تیایدا سیستمێکی ناتەندروستەو بەرپرس هەست بەبەرپرسیارتێتی ناکات و لێپرسینەوە وجدی نییە بۆیە دەببینین قەیران بەدوای قەیراندا ڕیزیبەستووە.
ئەگەر لاپەڕەی مێژووی سی ساڵی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردی هەڵبەینەوە تەنها ساڵێکت بەیاد نایەتەوە کە چەندین قەیرانی دروستکراوی تێدا ڕوینەدابێت، کەچی تائێستا سی بەرپرس نییە بەویستی خۆی دەستی لەکارکێشابێتەوە، نەک دەستیان لەکار نەکێشاوەتەوە، بەڵکو بەپێچەوانە بۆ هەرگرفت و قەیرانێک سەدان بەهانە دەدۆزنەوە و هەندێک جاریش هۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانەکانش دەخەنە ئەستۆی هاوڵاتی وەک ئەوەی کە ساڵانی ڕابردوو وە ئێستاش هۆکاری قەیرانی کارەبا دەخەنە ئەستۆی هاونیشتیمانیان و پێمان دەڵێن: دەبێت دەست بەکارەباوە بگرن، هێشتا قەیرانی کارەباو ئاو و خزمەت گوزاری و دواکەوتنی مووچە و نەوت و گرانی نرخی بەنزین و هتد.. کۆتایی نەهاتووە کەچی قەیرانی غازیشیان خستە سەر قەیرانەکانی دیکە، قەیرانی غاز لەکاتێکدایە کە بەپێی داتای فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حکومەتی هەرێم یەدەكی غازی ھەرێم (5.6 ترلیۆن پێ سێجایە) و بەمەش هەرێمی کوردستان دەبێتە یەکێک لەهەرە ناوچە دەوڵەمەندەکانی جیهان لەڕووی سامانی غازەوە.
- بابەتەکانی تری سەردەشت محەمەد
سەردەشت محەمەد: بەهاری ڕۆژئاوا و زستانی قەندیل.
-سەردەشت محەمەد: بارین گیان، ئێمەش گریاین.
-سەردەشت محەمەد: چاوەڕێی بەرهەمی هەڵبژاردنین.!
- All Posts