عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشه، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان/ بەشی یەکەم.
ئازاری 1975، چنگی تراژیدیای پیلانی جه‌زائیر، به جه‌سته‌ی نیشتمان و خوێنی شه هیداندا شۆڕبوه‌وه، ئاش به‌تاڵ میللی چه‌کی پێشمه‌رگه‌ی له به‌رده‌م سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق نه‌ویی کرد، چه‌که‌کان به‌سه‌ر نه‌ویی و به‌بێ ده‌نگی به‌دیلی بێ په‌له‌پیتکه‌ی پێشمه‌رگه له سه‌ربازگه‌کان به‌سه‌ر یه‌کدا که‌ڵه‌که کران.
ئه‌و رۆژانه له هه‌ست و نه‌ست و ناخی بریندار‌و چاوی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵک دا، خه‌م و ئازاری ئاشبه‌تاڵ به‌قه‌د لوتکه‌ی چیاکان ده‌چوون به‌گژ ئه‌و میژووه‌دا، چاره‌نوسی میلله‌تێکی ئاوا به‌ره‌و تارمایی ون بوون و نادیاردهبرد.
رۆژانی دوای هه‌ره‌س جارێکی تر داستانی نوێی سه‌رده‌م لهنێوتراژیدیا تێکشكاوهکاندا به خوین و رۆحی مرۆڤه ره‌نجده‌ره‌کانی ئه‌م نیشتیمانه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، ئه‌و رۆژانه پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌و پێ ده‌شت و گردۆڵکانهی گه‌رمیانه‌وه بست به‌بستی ئه‌م خاکی ئه‌م نیشتمانه‌ی ته‌یده‌کرد و ده‌یکرد به سه‌نگه‌ر ی به‌رگری، هه‌موو ره‌بایه و سه‌ربازگه‌کانی له سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق کرد بوو به‌دۆزه‌خ، داستانی نوێی دوای تێكشکانهکانی تۆمار ده‌کرد، هه‌موو سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپای عێراق بهرهفیق و نه‌سیره‌وه، به ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌راته‌وه پیان ده‌وت: الرجل الحدیدی.
ده‌بێت بیسه‌لمێنم من کێم
ئێواره‌یه‌کی هاوێنی 1995 رووم کرده گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له به‌رده‌م خانویه‌کی 100 مه‌تری کۆن دا، پوره هه‌یبه‌ت ئه‌حمه‌د خدری دایکی شه‌هیدی فه‌رمانده مامه ریشهم بینی. له به‌ر که‌م تینی چاوه‌کانی چاویلکه‌ی له چا‌وا بوو، به مه‌لولی دانیشتبوو، خه‌می زه‌مانه پشتی چه‌ماندبۆوه، پرسیاری زۆرم رووبه‌رووی کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانی سه‌رده‌می زووی [تاڵه‌بان] و مامه ریشهم بۆ باس بکات، هه‌رچه‌ند دووانم، به‌ڵام له چه‌ند وشه‌یه‌یه‌ک زیاتری نه‌درکاند: رهیشه به منداڵی زۆر بزێو بوو، دانیشتنی نه‌ده‌زانی، هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی ره‌نج و زه‌حمه‌ت و شوانی بوو، هاورێکانی زۆر خۆش ده‌ویست، زۆرجار ئه‌گه‌ر کارێك یا گوێلکێک دیار نه‌بوایه، شه‌و بێ سڵ کردنه‌وه هه‌موو گردۆڵکه‌کانی ده‌ورو به‌ری ئاوایی تهی ده‌کرد، تا نهیدۆزیبایهتهوه سره‌وتی نه‌ده‌گرت، ئه‌و کاته‌ی ویستی ببێ به پێشمه‌رگه، رۆژێک پێی وتم: گه‌ر کوڕی خۆت تێدا نه‌چێت، ئه‌بێت رۆژێ له رۆژان ئه‌م گردۆڵکه‌و شی‌و دۆڵانه له دوژمن بکه‌م به دۆزه‌خ،
پێم وت: کوڕه‌که‌م ئێمه له به‌رده‌م ژیانێکی یه‌کجار سه‌خت و پڕ له کوێره‌وه‌ری داین، هه‌موو ژیانمان هه‌ر نه‌هامه‌تی بووه، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت له گه‌ڵ دژوارییه‌کانی ژیانی ئێمه‌دا ناگونجێت.
ئه‌وه بوو رووی کرده لای پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان، باوکی و فه‌خره‌دینی برای چوون به شوێنی دا، چه‌ند هه‌وڵیاندا له گه‌ڵی دا به‌قسه‌ی که‌سی نه‌کرد و نه‌گه‌ڕایه‌وه، ماوه‌یه‌ک هیچ سۆراخێکی نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان گرتبوویان و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان دابوو، گه‌ڕایه‌وه بۆلام وتی: هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه‌کان گومانیان له من هه‌بوو، به هه‌ڵه له من گهێشتون، هه‌موو جه‌سته‌میان له خوین دا سوور کردوم. به‌ڵام هه‌رده‌بێت بیسه‌لمێنم من کێم، هه‌ر ده‌بێت ببم به پێشمه‌رگه.
هه‌ر ده‌بێت گورگه‌که بیدۆزمه‌وه
نه‌جمه‌دین له منداڵییه‌وه گورج و گۆڵ بوو، حه‌زی له یاریکردن بوو. له‌کاتی یاری کردن دا هه‌رگیز به‌هاوڕێکانی نه‌ده‌وت من له‌سه‌ر کێم، هه‌ر ده‌یوت: کێ له گه‌ڵ من دایه.
حه‌زی له‌یاری [شه‌ق، هه‌لوکێن، هه‌ڵماتێن، بازبازێن، چاوشارکێ] بوو، گه‌ر هاوڕێکانی بدیبایه یاری ده‌که‌ن، حه‌زی نه‌ده‌کرد له نزیکیانه‌وه بوه‌ستێت و سه‌یریان بکات، یارییه‌که‌ی لێ تێک ده‌دان، هه‌ندێ جاریش شه‌ڕی ده‌کرد، ده‌بوایه جارێکی تر یارییه‌که بکه‌نه‌وه‌و خۆی چۆنیه‌تی یاری یه‌که‌ی ده‌ست نیشان ده‌کرد، له کاتی یارییه‌که‌دا هه‌موو هه‌ست و هۆشی لای بردنه‌وه‌ی یاری یه‌که بوو، گه‌ر بیزانیایه یارییه‌که ده‌دۆڕێنێت، یارییه‌که‌ی تێک ده‌دا. چونکه منداڵانی ئاوایی چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لێ نه‌ده‌کرد، زۆریان پێ خۆ ش بوو، پیان ده‌وت: نه‌جه دۆراندی
له زۆربه‌ی یارییه‌کاندا براوه بوو، هاورێکانی بریتی بوون له: (ئه‌حمه‌د شه‌ریف، حه‌سه‌ن که‌ریم. وه‌هاب ره‌شید، عومه‌ری خاڵی، رۆسته‌م قادر، ره‌حمانی حاجی قادر، جه‌مال پورزای) گه‌ر نه‌جمه‌دین له گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکا شه‌ڕی ببوایه، زمانی ده‌گیراو یه‌ک وشه‌ی بۆ نه‌ده‌وترا، په‌لاماری ده‌داو ته‌ختی زه‌ویه‌که‌ی ده‌کرد،که‌س نه‌یده‌وێرا زۆرانبازی له گه‌ڵدا بکات، مام شوکوری باوکی جوتیارێکی زه‌حمه‌ت کێش بوو، مه‌رو ماڵاتی به‌خێو ده‌کرد، حه‌زی له کڵاو کڵاوێن بوو، گه‌ر یارییه‌که‌ی بدۆرانایه. نه‌جمه‌دین پێی ناخۆش بوو، به باوکی ده‌وت: ده‌بێت شه‌وی داهاتوو یارییه‌که ببه‌یته‌وه.
نه‌جمه‌دین له7 ساڵییه‌وه شوان بووه، ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ گورگێک له زه‌وی [دۆڕێ] په‌لاماری گۆلکێک ده‌دا و ده‌یخوات، ئه‌ویش ئه‌و رووداوه‌ی زۆر پێ ناخۆش ده‌بێت، ده‌ست ده‌کات به‌گریان و روو ده‌کاته‌وه گونده‌که‌یان و منداڵانی ئاوایی کۆده‌کاته‌وه، هه‌ر یه‌که‌یان به چهقۆو داسێکه‌وه، به‌و شه‌وه زه‌نگه روو ده‌که‌نه، ئه‌و شیوو دۆڵ و گردۆڵکه‌و لاپاڵانهی ده‌وروپشتی تاڵه‌بان، دوایی به منداڵه‌کان ده‌ڵێت: ئێوه ماندوو بوون بگه‌رێنه‌وه، شه‌ویش دره‌نگه، من هه‌رده‌بێت ئه‌و گورگه بدۆزمه‌وه‌و بیکوژم.
نه‌جمه‌دین ماوه‌یه‌ک له گوندی قۆرهته شوانی ماڵی مام هیدایه‌ت بوو، رۆژێکیان باوکی ده‌چێت بۆ سه‌ردانی کوره‌که‌ی مام هیدایه‌ت ده‌ڵێت: زۆر سه‌یره که‌س ناوێرێت قسه له گه‌ڵ کوڕهکهتا بکات، ئه‌و خۆی به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانێت.
نه‌جمه‌دین سه‌گێکی هه‌بوو وای راهێنابوو، گه‌ر شەڕی له گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکا ببوایه، سه‌گه‌که یه‌کسه‌ر په‌لاماری ئه‌و که‌سه‌ی ده‌دا، زۆر شه‌و نه‌جمه‌دین له گه‌ڵ ره‌حمان باوهڵدا به لۆکس و لایتی ده‌ستیه‌وه ده‌چوون بۆ ده‌وروبه‌ری گوندی (قرخ و دارتوو و چنگی ) بۆ ڕاوه سێسکه، که به‌یانیان ده‌گه‌ڕایه‌وه، هه‌موو ئه‌و سوێسکانهی که راوی کرد بوو، ده‌یبه‌خشی به خه‌ڵکی ئاواییەکهیان، خۆی گۆشتی نه‌ده‌خوارد، زۆر حه‌زی له گۆرانی بوو، گه‌ر یه‌ک سه‌عات گۆرانی بگوتایه زمانی نه‌ده‌گیرا، به‌ڵام له کاتی قسه کردندا که‌مێک لاڵ ده‌بوو، هه‌ندێ جاریش له زه‌ماوه‌ندا هه‌ڵده‌په‌ری.
نه‌جمه‌دین شوکر ره‌ئوف ناسراو به مامه ریشه له1957 له‌گوندی تاڵه‌بان سه‌ر به ناحیه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌دایک بووه، هه‌موو ته‌مه‌نی منداڵی شوانی وپاڵهیی بووه، له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا رووی کردوه‌ته کوره گه‌چه‌کانی قۆرته‌ی لای چه‌مچه‌ماڵ و جه‌به‌ل بۆری که‌رکوک کاری زه‌حمه‌ت و تاقه‌ت پروکێنی کردووه، له 1973 له گه‌ڵ خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ ناوی خۆیان بۆ فیدایی فه‌له‌ستین له چه‌مچه‌ماڵ تۆمار کردوه‌و بووه به فیدائی فه‌له‌ستین.
له‌شه‌رێک دا (ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د هه‌ولێری ) ی هاوڕێی له جۆلان شه‌هید ده‌کرێ و نه‌جمه‌دین بریندار ده‌کرێت، له‌به‌ر رۆڵی دیاری خه‌ڵاتی ده‌که‌ن،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاڵه‌بان، ده‌ست ده‌کات به‌کرێکاری له که‌رکوک.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، پێشمه‌رگه پۆڵاینه‌که.