ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: كورد حه‌قی خۆیه‌تی شانازی به‌ڕابردووی خۆیه‌وه بكات.
كوردستان به‌كۆمه‌ڵێك دوژمنی دڕنده و چه‌وسێنه‌ر ده‌وره‌دراوه، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، هه‌میشه كورد وه‌ك گه‌لێكی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان و دڕنده و پیاوكوژ و تاڵانچی ناسێنراوه، به‌درێژایی مێژوو كورد له‌ژێر باری داگیركاری ئه‌واندا ناڵاندویه‌تی، هه‌میشه په‌سندی خۆیان و شكستی كورد و بێبایه‌خ كردنی زمان و كه‌لتور و مێژوو و ڕابردووی خۆیان له‌لای كه‌م بایه‌خ كردووه، نووسه‌ری كوردزمانی عه‌ره‌بی نووسی وامان هه‌بووه، قسه‌ی نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كان ڕاده‌گوێزێ و له‌سه‌ر ئاره‌زووی هه‌ستی ئه‌وان ده‌ڵێ ڕیشه‌ی كورد له‌جنۆكه‌یه، ئه‌و هه‌موو كورده زانا و نووسه‌ره به‌رزانه، یه‌كێك نه‌هات به‌درۆیان بخاته‌وه، ته‌نانه‌ت شه‌ره‌فخانی مێژوونووسی گه‌وره‌ی كوردیش، قسه‌ی ئه‌وان دووباره ده‌كاته‌وه، هه‌رته‌نیا به‌وه‌نده وازدێنێ، ده‌ڵێ” هه‌ر خوا بۆ خۆی ده‌زانێ”.
دوژمن و نه‌یارانی به‌شێوه‌یه‌ك بوونی كوردیان له‌به‌رچاوی خۆی ڕه‌ش كردووه، كورد خۆی ڕقی له‌ڕابردووی خۆیه‌تی و نایه‌وێت په‌سندی هیچ شتێكی ڕابردووی خۆی بدات، باله‌وانیش باشتر و به‌رزتربێت، كه‌چی گومانی له‌ڕه‌گه‌ز و بنچینه‌ی خۆیه‌تی، بۆ نموونه عه‌ره‌ب له‌پێش ئیسلام و سه‌رده‌می جاهیلی له‌ناو نیوه دروگه‌ی عه‌ره‌بدا به‌ده‌ستی خۆیان داروبه‌ردیان ده‌تاشی و په‌یکه‌ریان لێ دروست ده‌كرد و ناویان ده‌نا (منات، لات، عوززا…) ده‌یان په‌رست، به‌ڵام كاتێ عه‌ره‌ب دێنه سه‌ر باسی دینی كۆنی كورد ده‌ڵێن: كورد مه‌جوسی بووه، چه‌ندین كه‌سی كوردم بینیوه به‌خراپه ئه‌مه‌ی دووباره كردۆته‌وه، پێیان وایه ئه‌وه هێنده شتێكی خراپه تائاستی گومڕابوون، له‌ڕاستیدا كورد خۆری خۆش ویستووه و ڕێزی لێ گرتووه، پێیوابووه خۆر سه‌رچاوه‌ی ژیان و ڕووناكی و وزه و مایه‌ی نه‌شونومای مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و گیا‌و گۆڵ و دانه‌وێڵه‌بووه، حه‌قی خۆیه‌ی ڕێزی لێ بگرێت، هه‌زاران جار له‌بتپه‌رستی عه‌ره‌ب باشتربووه، كه‌چی كورد ملكه‌چی قسه‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی و پێی وایه ئه‌و ڕاست ده‌كات.
دوژمنانی كورد ئه‌وه‌نده‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد داناوه، وایان كردووه خۆیان له‌لای كورد وه‌ك پیرۆز و گه‌وره سه‌یربكرێن، وایان پیشان داوه كورد له‌چینی ژێره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه و ئاستی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی لهچاوئهواندا زۆرنزمه، له‌به‌رئه‌مه هه‌موو بنه‌ماڵه و خانه‌دانی كورد بنه‌چه‌ی خۆیان بردۆته‌وه سه‌ر عه‌ره‌بان، ئه‌مه‌ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد داناوه، گه‌وره مێژوونووسی كورد شه‌ره‌فخانی بدلیسی له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شه‌ره‌فنامه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، زۆربه‌ی پاشا و میر و خانه‌دانه‌كانی كورد ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر و هاشمی و ئه‌سحابه‌كان، هی وایان تێدایه بنه‌چه‌ی خۆی بردۆته‌وه‌سه‌ر خالیدی كوڕی وه‌لید، بێ ئاگا له‌وه‌ی خالید كه‌سی له‌پاش به‌جێ نه‌ماوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌موویان به‌نه‌خۆشی تاعون له‌ناوچوون، له‌ناو هه‌موو بنه‌ماڵه‌كانی شه‌ره‌فنامه‌دا ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی شه‌ره‌فخان خۆیان نه‌بردۆته‌وه سه‌رعاره‌بان، به‌ڵام ئه‌ویش بنه‌چه‌ی خۆی بردۆته‌وه سه‌ر ئیرانیه‌كان، كه‌چی عه‌ره‌ب شانازی به‌بنه‌ماڵه‌ی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و بنه‌چه‌ی خۆیان نابه‌نه‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و سه‌حابه‌كان.
دوژمنان بۆ شكست و چاوشكاندنی زیاتر گه‌لی كورد ناوی كرمانجی لێناوه، به‌سوك و كه‌م بایه‌خ سه‌یر كراوه، یه‌كێك له‌وتارێكدا نووسیبووی: دایكم له‌زمانی باوك و باپیرانیه‌وه ده‌یگێڕایه‌وه: توركه‌كان كه‌ده‌هاتنه هه‌ولێر ده‌یانوت ئێوه ئه‌سڵزاده نین و كرمانجن، زمانهكهشتان زمانێكی ڕه‌سه‌ن نییه و نابێ به‌زمانی كوردی قسه‌بكه‌ن، شه‌وان ده‌هاتن له‌ده‌رگایان ده‌دا، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ وتبای (كێیه) ئازاریان ده‌دا و ده‌یانوت بۆ به‌كوردی قسه‌ده‌كه‌ی، هه‌ركه‌س وتبای (كمدر) ده‌یانوت ئه‌وه له‌خۆمانه، خه‌ڵاتیان ده‌كرد و زه‌وییان پێ ده‌به‌خشی، زمانی كوردی‌یان ئه‌وه‌نده له‌لا كه‌م بایه‌خ كردوون، ئه‌و هه‌موو نووسه‌ره گه‌ورانه‌ی كورد، كه‌له‌ئاست شاره‌زاییان مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت، ئه‌وان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به‌ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی كردووه، به‌ڵام جورئه‌تیان نه‌كردووه به‌زمانی شیرنی كوردی بنووسن، به‌ڵكو له‌بابه‌ته مێژوویی و زانستی و فه‌لسه‌فیه‌كانیاندا نووسینه‌كانیان به‌عه‌ره‌بی یازمانی تر نووسیوه و به‌لای كوردی نووسیندا نه‌چوون، باوه‌ڕیان پێهێناون، زمانی كوردی زمانی نووسین و ڕه‌سمی نییه، به‌ڵكو زمانی نه‌خوانده‌وار و شوان و لادێ نیشینه‌كانه.
هه‌تا ئه‌م دواییانه و ته‌نانه‌ت ئێستاش زۆر لەوانەی تازه ده‌نووسن بەڕوونی لەنووسراوەکانیاندا، زۆر بەئاسایی چەندان نووسراو دەبینیت لەسەر گاڵتەکردن بەزمان و فەرهەنگی كوردی. تەنانەت نووسەری كوردی وا هەیە زۆربه‌ی كات كاری هێرشکردنە بۆ سەر ڕابردووی كورد و فەرهەنگی کوردی، ئەم دیاردەیە به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ستی كورددا ڕەگی داکوتاوە له‌ناو خه‌ڵكی گشتیشدا گۆڕه‌پانه‌كه له‌باره بۆ كاركردن له‌م بواره‌دا، خۆم له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو گوێم لهپیرهپیاوێك بوو به‌شێوه زمانی فارسی گۆی ده‌كرد وده‌یوت جاران ده‌یانوت:
زبانی فارسی شهكهرأست
زبانی توركی هونهرأست
عه‌ره‌بی زبانی اول و ئاخیرأست
زبانی كوردی كیری خه‌ر(كه‌ر)أست
ئەم شیعره هه‌روا سادە و ئاسایی نییه، ئەمه بۆچوونێكی دژوار و نامۆیە، کورد سەبارەت بەزمان و فەرهەنگی خۆی، ئه‌م بیركردنه‌وه نه‌شیاو و ناقۆڵایه‌ی ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی قوڵی لەناو فەرهەنگی کوردی‌دا هه‌یه.
ئه‌م كرده‌وه خراپانه له‌جه‌وهه‌ری دروست بوونی كورد دابوونی بووه، ئه‌مه خووڕهوشتێكه له‌ده‌ره‌وه بۆی هاتووه، بێگانه‌و دوژمنی كورد فێری ئه‌و خاسیه‌ته ناله‌باره‌ی كردووه، بێگومان كورد وه‌ك گه‌لێكی ژێرده‌سته له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه، له‌پاڵ چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا ئه‌وه‌نده باسی دواكه‌وتویی و بێ فه‌رهه‌نگی كورد و ئه‌و قسانه‌ی به‌گوێیدا چرپاندووه و له‌ناو مێشكی‌دا چه‌سپاندوویه‌تی، کە ئەوان واته كورد بەکەڵکی هیچ نایەن، زمانیان زمانیێكی دواكه‌وتووه و خۆشیان له‌ئاستی نزمی كۆمه‌ڵایه‌تیدان، ئه‌وه‌نده‌یان بۆ وتونه‌وه تاكو باوه‌ڕیان پێهێناون، بڕوایان به‌خۆیان نه‌بێت، ڕقیان لەخۆیان و ڕابردوویان بێت، بڵێت ئه‌وان له‌كورد ڕه‌سه‌نترن، بۆیه هه‌موو شتێك شایانی ئه‌وانه و پێویسته كورد لاسایی کاراکتەرەکانی نه‌ته‌وه‌ی باڵادەست بكه‌نه‌وه، خۆیان به‌لاوه گرنگ نه‌بێت.
سه‌رگورشته‌ی سه‌مه‌ره وا به‌لای نووسه‌ری فارسی (سه‌عید كه‌رامه‌ت)ه‌وه، نووسیویه‌تی: كورد خاوه‌نی هیچ جۆره جل و به‌رگێكی تایبه‌ت به‌خۆی نیه و ئه‌و شێوه جل و به‌رگه‌ی ئێستا كورد ده‌یپۆشن، ئه‌وه جلی سوپای ئینكشاری (یه‌نیچه‌ری) عوسمانیه، كاتی خۆی ئه‌و سوپایه به‌ناو هه‌موو ناوچه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و كورد كه‌بینیویانه ئه‌م جله بۆ ئه‌وان باشه و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای وڵاتی كورد گونجاوه، بهچاولێكهری سوپای یه‌نیچه‌ری ئه‌و جله‌یان پۆشیوه و وه‌كو جلی نه‌ته‌وه‌یی پیشانی ده‌ده‌ن، (عوسمان ره‌حمانی) ناوێكیش وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و زۆریش پشتگیری ئه‌و نووسه‌ره فارسه ده‌كات كه به‌ڵێ ئه‌و شێوه به‌رگه‌ی ئێستا ده‌یپۆشن ئه‌وه جلی سوپای یه‌نیچه‌ری عوسمانیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك به‌و كتێب و سه‌رچاوه و نووسراوانه‌ی پێش هاتنی توركه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه بخشێنین، كه‌له‌لایه‌ن بێگانه‌كانه‌وه نووسراون، سه‌دان وێنه‌ت به‌رچاوده‌كه‌وێت به‌جلی كوردییه‌وه كێشراون، له‌گه‌ڵ ڕێزم ئه‌مه قسه‌یه‌كی بێ بنه‌ماو بێ به‌هایه، كه‌جلی كوردی هی سوپای یه‌نیچه‌ری بووه و به‌هۆی گونجانی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای كوردستان كورد له‌ئه‌وانی وه‌رگرتووه، له‌كاتێدا سوپای یه‌نیچه‌ری عوسمانی دوای داگیركردنی خاكی گه‌له ژێرده‌سته‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌و منداڵه بێ باوك و دیلانه‌ی له‌كاتی جه‌نگ به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می جه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ده‌كه‌وتنه ده‌ستی عوسمانی ئه‌و سوپای یهنیچهریان لێ دروست كردن و به‌ریان دانه گیانی خه‌ڵكی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان و دوژمنه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به‌كه‌لتور و هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌م شێوه‌یه له‌به‌رچاوی كورد، سووك و بێ نرخیان پیشانداوه، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كورد نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی له‌لا پیرۆز و شیاوتر بێت له‌نه‌ته‌وه‌ی خۆی و ملکەچی بڕیاره‌كانیان بن و له‌ناوخۆدا به‌گژیه‌كتریان دابكه‌ن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر یهكتربنوێنن. به‌تێپه‌ڕبوونی كات كورد گەیشتۆتە ئەو بیروبڕوا دژەخۆیی و خۆبەکەم زانینە، ئه‌مه وای كردووه دوژمن زیاتر بتوانێ زه‌فه‌ریان پێ به‌رێ، عه‌شیره‌ت له‌دژی عه‌شیره‌ت وبنه‌ماڵه له‌دژی بنه‌ماڵه و شار له‌دژی شار هانیان بدا و به‌گژیه‌كتریان دابكات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌ی ناوخۆیان هه‌بێت نه‌پڕژێنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ما و ڕیشه‌ی خۆیان بكۆڵنه‌وه، كاتێك كورد خۆی گاڵته بهههڵپهڕكێی كورد و به‌ئایینی ڕابردووی خۆی ده‌كات، ئەوە ڕقێکە لە ناخیدا دروست كراوه، لەلایەن نەتەوە سهردەستەکانەوە، له‌كاتێكدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌كێشه و ماملانێدان، به‌ڵام به‌شانازییه‌وه ئاماده‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیاندا بكه‌ن.
كه‌م نه‌ته‌وه هه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده‌ی كورد حه‌زبه ئاشتی و ئاسووده‌یی و هەڵسوکەوتی شارستانی بكات، ته‌نانه‌ت له‌كاتی شه‌ڕیشدا كورد هه‌ستی مرۆڤایەتی و ڕۆحی لێبوردەیی دەنوێنێت، له‌لێقه‌وماندا هاوكاری دوژمنه‌كه‌شی ده‌كات، داڵده‌دانی ئاشووری و ئه‌رمه‌نی له‌ده‌ست تور‌كان و عه‌ره‌به خه‌واریجه‌كان له‌ده‌ست عه‌ره‌بی برای خۆیان، نزیكترین نموونه‌ش داڵده‌دان و پاراستنی سه‌ربازه عه‌ره‌به‌كانی كاتی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له‌كۆتایی سه‌رده‌می به‌عسدا باشترین به‌ڵگه‌ن، بێگومان هیچ یاسا و تۆمارێكی نووسراونییه، تاكورد ناچاربكات ئاوا مرۆڤدۆستانه مامه‌ڵه‌بكات، بێگومان ئه‌وه فه‌رهه‌نگ و سروشتی كورده به‌وشێوه‌یه ڕه‌فتارده‌كات، كه‌له باب و باپیرانیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
كه‌چی نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌میشه په‌سندنی بنه‌چه و خاك و ئاو و نیشتمانی خۆیان ده‌ده‌ن، فه‌موو مێژوو گه‌واهی ئه‌وه‌ده‌دات توركه‌كان سه‌رده‌مێكی هێنده زوونییه، كه‌له بانه‌كانی (تبت)ی وڵاتی خۆیانه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه و داگیریان كردووه و ئێستا به‌خاكی دێرینه‌ی خۆیانی ده‌زانن، بۆ نموونه: له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا سۆڤیه‌ت هاته ناو خاكی ئێرانه‌وه، ئازربایجان و به‌شێكی كوردستان كه‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت، بڕیاردرا له‌ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ته‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تێكه‌ڵاو له‌ئه‌ندامانی حزبی كۆمۆنیست، ئۆرگانه ده‌وڵه‌تیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی دادوه‌ری، ئاسایش و ئابووری، ڕه‌وانه‌ی ئازه‌ربایجانی ئێران بكرێن، عه‌زیز عه‌لیۆڤ محه‌مه‌د كه‌ریم ئۆغلی سكرتێری سێیه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنانه‌ی پێ سپێردرا، له‌نیوه‌ی دووهه‌می مانگی سێپتێمبه‌ری 1941 ڕه‌وانه كرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌چالاكیه‌كان بكه‌ن، میرجهعفهر باقرۆڤ له‌یه‌كێك لهدیدارهكان له‌گه‌ڵ لیژنه ڕه‌وانه كراوه‌كان بۆ ئازه‌ربایجان گوتی:” ئێوه ده‌زانن سوپای سوور له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كانی باكووری ئێرانی خسته‌ده‌ست خۆی، هه‌موو ئه‌و شوێنانه، ئازه‌ربایجانی ئێمه‌یه، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان، به‌شی زۆری هه‌رێمی باكووری ئێران وه‌ك قه‌رزوێن، ورمێ، میانه، مه‌راغه، ته‌ورێز، ئه‌رده‌وێڵ، سه‌ڵماس، خۆی، ئه‌نزڵ و …هتد، شوێنی باب و باپیرانی ئێمه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاستتان ده‌وێت، تاران یه‌كێكه له‌شاره كۆنه‌كانی ئازه‌ربایجانی ئێمه” باقرۆڤ ده‌یویست بڵێت خاكی كورد و فارس هه‌مووی هی ئازه‌ر بووه، زۆر شتی له‌م بابه‌ته.
به‌پێچه‌وانه‌ی دوژمنانی كورد ئه‌و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسانه‌ی ده‌رباره‌ی كورد دواون، په‌سندی زمان و ڕه‌سه‌نی كوردیان داوه و مینۆرسكی ڕۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسی ڕووسی به‌چاوێكی به‌رزه‌وه ته‌ماشای ئه‌ده‌بی كوردی كردووه و ده‌ڵی: نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌ده‌بی كوردی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی ته‌واوی دیاری نه‌كرێ، ناوبراو له‌كتێبی (كورد) وه‌ڵامی ئه‌و بیروڕایه ده‌داته‌وه كه گوایه كوردی فارسیه‌كی تێك شكاو و ده‌ستكاری كراوه، ده‌ڵێت: ” بێگومان زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌ستووری فۆنێتیكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ستووری زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، پێوه‌ندی زمانی كورد له‌گه‌ڵ فارسی وه‌كو پێوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بی و ڕووسی وایه”.
پۆل بایدار زانا و میسیۆنێری فه‌ڕه‌نسایی له‌كتێبی ده‌ستوری زمانی كوردی دا ده‌ڵێت: ” زمانێكی خۆش و نه‌رمه، زمانێكی شیعری پڕئاوازه، خاسیه‌تی تایبه‌تی ڕسته‌ی كوردی هه‌موو ژیان ده‌گرێته‌وه، پێوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت و جوانی ته‌بیعه‌ت دا هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌چێته ناو ناخی گێتی ناوه‌وه‌ی ئاده‌میزاده‌وه”.
سه‌ره‌ڕای ڕاستی و ڕای چه‌ندین زانا‌و شاره‌زای ئه‌و بواره مایه‌ی نیگه‌رانیه تائێستاش كورد به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌باسی ڕابردوو بكه‌یت ڕێكه‌وتی سه‌دان كه‌سی كورد ده‌كه‌یت پێی وایه، ئێمه له‌ڕابردوو هیچمان نه‌بووه و خاوه‌نی هیچ نین، ئه‌مه له‌لایان بووه به‌ڕاستیه‌ك مایه‌ی گفتوگۆنییه، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیسته، كورد خۆشی قۆناغێكی گه‌وره‌ی بڕیوه له‌پێشكه‌وتن و زانیست، ئه‌وه ببێته هۆكاری زیاتر پێشكه‌وتن و ساغ كردنه‌وه‌ی ڕیشه‌ی خۆی و زمان و كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی خۆی و ناساندنی به‌گه‌لانی دنیا.