سەلاح حوسەین: دیموکراسی و گەشەکردن هەر خەونە یان پاشەرۆژی ئێمەشە؟ بەشی دووەم.
بونیادنانی دیموکراسی پرۆسەیەکی درێژخایانە، هەتا دەوڵەت و حوکمڕانی و نایەکسانی لە جیهاندا بمێنێ، پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت. دەبێ هەمیشە چاکسازی و گۆڕانکاری بەجۆرێک تیادا ڕوبدات کە لەگەڵ ئاستی گەشکردنی کۆمەڵگەدا بگونجێت.
نیازم وایە، بە زنجیرەیەک بڵاوکراوە، زانیارێکی بچوک لەسەر هەندێ ناوچەی جیهان، پێشکەشی ئێوەی بەڕێز بکەم. زوربەی نوسراوکان لە کتێبی (بۆچی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێنا؟) وەرگیراون. ئەم باسانە پێویستیان بە توێژینەوەکردن و دەوڵەمەندکردن هەیە. سەرچاوەی داتاکان لە کتێبەکەدا دەستان دەکەوێت. داواکارم جێگەی قبوڵکردن و رازیبوونی ئێوەبن.
روسیا و پاشماوهكانی قهیسهرییەت و سۆڤێت تیایدا
روسیا له مێژووی كۆنیدا وڵاتێكی لاكهنار بوو، خاوهنی شارستانی كۆن و بوژاندنهوهی سیاسی و كۆمهڵایهتی نهبوو. ئهم وڵاته له رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئهوروپا دواكهوتوتر و داخراوتر بوو. له سهردهمی ههڵمهتهكانی مهغۆلدا، وڵاتهكه دهسهڵاتێكی ناوهندی بههێزی تیادا نهبوو، كه بتوانێ له ههڵمهتی ئهوانه بیانپارێزێت. بێ شهڕێكی ئهوتۆ مهغۆلهكان توانیان له نێوان 1241-1502 كۆنترۆڵی وڵاتهكه بكهن و دهسهڵاتداره خۆجییهكانی ملكهچی خۆیان بكهن و به درێژایی ئهو ماوهیه باج و سهرانهیان لێبستێنن.
روسایا له ساڵهكانی 1600دا هێشتا وڵاتێكی داخراو و دابڕاو و دواكهوتو بوو. هێنده بازرگانی و پهیوهندی لهگهڵ دهوروپشتدا نهبوو. شارهكانی بچوك بوون و تهنها 2% دانیشتوان له شارهكاندا دهژیان و له بهرامبهردا 10-20% دانیشتوانی ئهوروپا له شارهكاندا دهژیان. ئهو وڵاته لهبهر لاوازی به ئاسانی نهیدهتوانی له رێگهی دهریاری رهشهوه، كه دهوڵهتی عوسمانی كۆنترۆڵی كردبوو، به ئازادی كاروباری بازرگانی بكات و له كاروباری بازرگانیدا ناچاردهكرا باج و سهرانهی زۆر بدات. ههروهها له رێگهی دهریای بهلتیكهوه، كه دهكهوێته نێوان روسیا و فنلندا و سكهندناڤیا و پۆلۆنیاوه ههمان كۆسپی لهبهردهمدابوو<6 ل 378>.
له كۆتایی ساڵهكانی 1600دا دهوڵهتی عوسمانی و سهفهوی، كه دراوسێی باشور و بهشێك له رۆژئاوای وڵاتهكه بوون، بهرهو لاوازبوون دهچوون و سهرقاڵی شهڕی ناوخۆ و دهرهكی بوون. ئهم زهمینهیه دەرفەتی بۆ ههندێ فیوداڵ و دەستەبژێری بههێزی توندڕهوی روسیا دروستكرد، كه ساڵی 1682 دهوڵهتێكی ناوەندی فیوداڵی قهیسهری ئهبسولیتست دامهزرێنن< بهندی سێ>.
كهنیسهی ئۆرتۆدۆكس له وڵاتهكهدا بههێز و دهوڵهمهند و خاوهن زهویوزاری زۆر بوو، بۆیه قهیسهر دوای بههێزبوونی دهسهڵاتی، دەرفەتی هێنا دهسهڵاتدارانی ئهو كهنیسهیه بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیهوه و دهستبگرێت بهسهر زۆربهی موڵك و سامانیاندا. بهوه سوپایهكی بههێزی دروستكرد و بهسهر زۆربهی فیوداڵی وڵاتهكهدا زاڵ بوو، ناچاریكردن كه باج و سهرانهیهكی زۆری پێبدهن.
زاڵبوون بهسهر دهسهڵاتی ئاینی و فیوداڵهكاندا و ملكهچپێكردنیان، دهسهڵاتی تاكڕهوی قهیسهر و دەستەبژێری دهسهڵاتداری زیاتر كرد و دەرفەتی بهشداریكردنی ئهوانهی له بڕیاری سیاسی و ئابوریدا زۆر لاوازكرد. ئهمه بوو به فاكتهرێكی گرنگ بۆ دروست نهبوونی شورایهك یان پهرلهمانێكی سهرهتایی له دهوڵهتهكهدا، كه تیایدا دەرفەت دروست بێت بۆ بهشدارپێكردنی ژمارهكی خهڵكی زیاتر له بڕیارداندا.
زیاتر له نیوهی دانیشتوانی وڵاتهكه مسكێن بوون. ئهوانه خاوهنی هیچ نهبوون و بهزۆر بهسترابوونهوه به زهوی كشتوكاڵیهكانهوه و ببونه بهشێك لهو موڵكانه. ئهو مسكێنانه نائازاد بوون، سهرهڕای باج و رسوماتی زۆر، كه ئهكهوته ئهستۆیان، دهبوایه ههفتانه بهلایهنی كهمهوه سێ رۆژ بێگاریان بۆ فیوداڵهكان بكردایه<36 ل231>.
كاروباری بازرگانی و پیشهسازی لهژێر چاودێری و كۆنترۆڵی قهیسهردابوو. دامهزراندن و بهڕێوهبردنی كارگهیهك یان هەر كارێكی بازرگانی لهلایهن هێزی سهربازیی دهوڵهتهوه سهرپهرشتی دهكرا و به رهزامهندی و مهرجی ئهوان بهڕێوه دهبران. ئهوانه كۆنترۆڵی ههموو كهسێكیان دهكرد، كه لهو شوێنانه كاریان دهكرد به كرێكارهكانیشهوه. دەستەبژێری ئۆروستۆكراتی دهسهڵاتدار ههمیشه له بههێزبوون و بهرزبوونهوهی پێگهی كۆمهڵایهتی ئهو چینوتوێژه نوێیانه دهترسان، كه بتوانن فشار بخهنه سهریان و ههوڵی چاكسازی سیاسی و ئابوری بدهن و كۆنترڵیان لهدهست دهرچێ<2 ل228>.
دهوڵهتی قهیسهری دژی ههموو بوژاندنهوهیهكی بازرگانی و پیشهسازی بوو، كه ترسی ههڕهشهكردنی لهسهر دهسهڵاتیان ههبوو، لهبهرئهوه تهكنیكی نوێ و پیشهسازی زۆر به خاوی گهشهی دهكرد و تهنها ئهوانهی دهگرتهوه، كه لهژێر كۆنترۆڵی تهواوی درستهڵاتداراندا بوو. بۆیه ئهو كهرتانهی لهو سهردهمهدا گهشهیانكرد سنورداربوون. ئهوانهی گهشهیانكرد دهرهێنان و ئامادهكردن و ههناردهكردنی ههندێ بهرههمی سامانی سروشتی بوو، نمونهی قیر، كهتان، ئاسن، تهخته بۆ دروستكردنی كهشتی. لهبهرئهوهی دهرهێنان و پیشهسازیی ئاسن لهژێر كۆنترۆڵی تهواوی دەستەبژێری نزیك به قهیسهر بوو، وڵاتهكه له ساڵهكانی 1700 دا بووه گهورهترین بهرههمهێنهر و ههناردهكهری ئاسن له ئهوروپادا.
بۆ سهركوتكردنی فیوداڵهكان و زیاتر دهسهڵاتی ناوەندی بهسهر بهرههمهێنانی كشتوكاڵیدا و لهههمانكاتدا بههۆی ناڕهزایی و راپهرینی زۆری مسكیهنهكان، له ساڵی 1713وه دهسهڵاتی قهیسهری دهستیكرد به چاكسازی له سیستمی فیوداڵیدا. بۆ ئاسانكردنی كۆنترۆڵی فیوداڵ و مسكێنهكان وڵاتهكهیان دابهشكرد بهسهر 50 ههرێمهوه. له ههر ههرێمێك پیاوێكی سهر بهقیسهر تیایدا دانرا بۆ سهرپهرشتیكردن و سهركوتكردنی ههموو ناڕهزاییهك.
له كاتێكدا له رۆژئاوای ئهوروپا له سهرتای ساڵهكانی 1700 وه رێگای شهمهندهفهر و بهكارهێنانی هێزی هەڵم تیایدا گهشهیكرد و به شێوهیهكی فراوان بهكاردههێنرا، له روسیا ساڵی 1824 یهكهم هێڵی شهمهندهفهر بهدرێژایی تهنها 16میل راكێشرا. ئهو هێڵهش ههتا ساڵی 1842 بهكار نههێنرا و ههتا ئهوساش رۆژنامهكان لێیان قهدهغهكرابوو، كه لهسهر پێویستی راكێشانی هێڵی شهمهندهفهر وتار بنووسن. كه ساڵی 1856 روسیا رووبهڕووی دهوڵهتی عوسمانی و فهرهنسا و ئینگلتهرا له شهڕی قهرهم شكا، ئنجا بڕیاریاندا به راكێشانی هێڵی شهمهندهفهر له وڵاتهكهدا. ئهو بڕیاره له پێناوی گهشهكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشهسازی و بهستنی ناوچهكانی وڵاتهكهوه نهبوو پێكهوه، بهڵكو به مهبهستی بهكارهێنانی بوو له جموجۆڵی سهربازیدا.
ههڵبهته ترسی دهسهڵاتدارانی دهوڵهتی قهیسهری لهمهدا ئهوهبوو، كه ناوچه جیاوازهكانی وڵاتهكه به ئاسانی پێكهوه ببهسترێتهوه و خهڵكی به ئاسانتر جێگۆركێ بكهن و پهیوهندی لهگهڵ یهك ببهستن و له ههمانكاتدا كۆنترۆڵی بازرگانی و بهرههمهێنانی پیشهسازی و كشتوكاڵیان لهدهست بچێت و چینوتوێژه نوێیهكان سود لهوه وهربگرن و بهرهنگاریان بنهوه<25 ل 80>.
داهاتی زۆری باج و گومرگ و كاروباری بازرگانی پیشهسازی و كشتوكاڵ بۆ خزمهتگوزاری گشتی و خوێندن و فێركردن و خۆشگوزاری خهڵك بهكار نهدههێنرا. ئهوانه بهشێكی بۆ بههێزكردنی سوپا و دهستگا توندڕهوهكانی دهوڵهت به مهبهستی كۆنترۆڵكردن و سهركوتكردنی چینوتوێژه بهرههمهێنهره بێ دهسهڵاتهكانی وڵات بهكاردههێنرا. بهشهكهی تری بۆ خۆشگوزاری بنهماڵهی قهیسهری و دەستەبژێری ئۆروستۆكراتی دهسهڵاتدار تهرخاندهكرا. بۆ دروستكردنی كۆشك و تهلار و سامان و بهرههمی جوانی زێڕ و زیو و جلوبهرگی جوان و رابواردن و كۆنسێرت خهرج دهكران. شوێنهواری ئهوانهههتا ئێستا جێگای سهرسوڕمانی ئهو میوانانهن كه روو دهكهنه ئهو وڵاته.
سیستمی بهڕێوهبردنی سنورداری ئهبسولیتستی قهیسهری ئهو وڵاته، رێگه خۆشكهر نهبوو بۆ گهشهكردن و بههێزبوونی چینوتوێژه نوێیهكان، كه به ئازادی بهكاری بازرگانی و پیشهسازی ههستن. ئهوانه دەرفەتی بهشداریكردنیان نهبوو له بڕیاره سیاسی و ئابوریهكاندا، كه لە رێگهیهوه بتوان چاكسازی سیاسی و یاسایی بكهن و شۆڕشی پیشهسازی تیایدا بهرپابێت. ئهگهرچی جوتیار و كرێكاران لهو وڵاتهدا له ژێر سیستمێكی سهربازیانهی سروشت كۆیلایهتیدا كاریان دهكرد، بهڵام بههۆی پێویست بونیان له بهرههمهێنادا ژمارهیان زیادی دهكرد و رۆڵێكی كاریگهریان له كۆمهڵگهدا پهیداكردبوو. سیستمی قهیسهری توانی بازرگان و خاوهن كهپیتال و برژوا به لاوازی بهێڵێتهوه، بهڵام نهیدهتوانی بێ كرێكار و جوتیاران كاروباری بۆ بەڕێوه بچێت<26 ل 29>.
به زیادبوونی بهرههمهێنان و جۆرهكانی و زیادبوونی رۆڵی چینوتوێژه بێدهسهڵاتهكان لهو پرۆسهیهدا و له ههمانكاتدا زیادبوونی توندڕهوی دهسهڵاتدارانی دهوڵهت، له سهرهتای ساڵهكانی 1900 ههتا دههات ململانێ و گرژی له نێوان ئهو دوو بهرهیهدا زیادی دهكرد. شكستهێنانی قهیسهر له شهڕهكانیدا رووبهڕووی ژاپۆن خێراییدا به پرۆسهكه. ئهو باره نالهباره دژواره پێویستی به گۆڕانكاری و چاكسازی ههبوو له سیستمهكهدا ئهگینا تهقینهوه و ههرهسهێنانی ههموو كۆمهڵگهكهی لێدهكهوتهوه. له ساڵی 1905 شۆرشی سیاسی و یاسایی روسی بهرپابوو. زیاتر له 200ههزار كرێكار و خهڵكی كاركهری ههژار و برسی رژانه سهر شهقانهكانی شاری سان پێترس بۆرگ. ئهوانه داوای باشكردنی باری گوزهرانی خهڵك و مهرجی كاركردنیان دهكرد و لهههمانكاتدا دهنگی داواكردنی چاكسازی سیاسی و یاسایی بهرزبۆوه. سوپای قهیسهر بهرهنگاریان بووەوه و كهوتنه کۆمەڵکوژی و گرتن و ئازاردانی ژمارهیهكی زۆریان. بهسهدان كوژران و ههزاران برینداربوون. ئهم راپهرینانه كۆتاییان هات به دروستبوونی ئهنجومهنی كاركهران، كه ههڵگری داواكاریهكانی كرێكاران و جوتیاران بوون، ئهمانه ههوێنی دروستبوونی سۆڤێتهكان بوون (دهسهڵاتی كرێكار و جوتیاران). زۆربهی سهركردهكانیان خهڵی رادیكاڵی رۆشنبیر و توێژهكانی برژوای بچوكی شارهكان بوون، كه له رێگهی رێكخستن و سهركردایهتی كرێكاران و جوتیاران دهیانویست قهیسهرێت بڕوخێنن و دهسهڵات بگرنه دهست. نوێنهرانی چینوتوێژه بازرگان و خاوهن كهپیتاڵ و پیشهسازییهكان خۆیان له پارت و گروپی سیاسیدا رێكخست بوو. بههۆی لاوازی ئهو چینوتوێژانه نوێنهرهكانیان رۆڵێكی لاوازیان ههبوو له شۆڕشهكهدا<26 ل11>.
ئهم شۆڕش و ململانێیه بێسوود نهبوو. بهڵكو له كۆتاییدا پهرلهمانێك دروستبوو بهناوی دۆماوه. له دۆمادا بڕیاری چاكسازی سیاسی و یاسایی درا و مافی ههڵبژاردن و پاراستنی موڵك و ماڵی خهڵك درا. بڕیاری دامهزراندنی سیستمێكی بهڕێوهبردنی سیاسی و ئابوری بهرفراوانتر درا. داوای باشكردنی باری ئابوری و گوزهرانی كرێكاران و جوتیاران و بهشداریكردنیان له بڕیارداندا كرا. لهگهڵ ئهمانهدا دهسهڵاتی قهیسهر ههر بهردهوام بوو، له زۆربهی بڕیارهكان تاكڕهوی دهكرد، ململانێی ئهو چینوتوێژ و هێزانه لهپاڵ پهرلهمانێكی لاواز و دهسهڵاتی قهیسهریدا، بهردهوامی بخۆوه بینی<52>.
روسیای قهیسهری له ساڵی 1914دا بوو به تهرهفێك له شهڕی جیهانی یهكهمدا. ههوڵی سهرۆكی ئهو دهوڵهته لاوازكردنی دهوڵهتی عوسمانی و كۆنترۆڵكردنی قهرهم و بهلقان و دهریای رهش و خۆ گهیاندنه دهریای سپی ناوەڕاست بوو. لهگهڵ ئهوهی لهگهڵ ئینگلتهرادا لهو شهڕهدا هاوپهیمان بوون، بهڵام ههمیشه ناكۆك بوون لهسهر كۆنترۆڵكردن و دابهشكردنی ئێرانی قاجار له نێوانیاندا <بهندی سێ>.
بهشداریكردن لهم شهڕهدا هێندهی تر باری خەڵكانی روسیای قورستر كرد. دهسهڵاتداران زیاتر له جاران كهوتنه كۆنترۆڵكردن و ناچاركردنی خهڵكی، كه زیاتر له جاران كاربكهن و بهرههمهێنن. له كاتێكدا موچه و داهاتی خهڵك كهمی دهكرد، خواردن و شتی پێوستی ژیان گران دهبوون و له بازاڕهكاندا دهست نهدهكهوتن. ههژاری و برسێتی بڵاوببوەوه و خهڵك له برسا و به نهخۆشی دهمردن. ژمارهیهكی زۆر گهنجانی كاركهر تهجنید كرابوون و له باتی بهشداریكردن له بهرههمهێناندا یان دهكوژران یان دهبوون بهبار بهسهر خهڵكهوه. سهربازهكان له تاو سهرما و برسێتیدا له ریزهكانی سوپا رایاندهكرد.ئهمانه ههمووی ململانێی نێوان دهسهڵاتی قهیسهری و زۆرینهی چینوتوێژ و پێكهاتهكانی كۆمهڵگهی توندوتیژتر كردبوو.
ئۆپۆسوسیون له دوو بهره پێكهاتبوون، بازرگان و كهپیتالیستهكان و نوێنهرهكانیان لاواز بوون و رۆڵی گهورهیان نهبوو له رووی ئابوری و سیاسیهوه. بزووتنهوهی كرێكار و جوتیار و گهنجه بێزارهكانی ریزهكانی سوپا، بههێزتر و زۆرتر و بێزارتر بوون. ئهوانهی كه خۆیان به نوێنهری ئهمانهی دواتر دادهنا له دوو باڵی سهرۆكی پێكهاتبوون. سۆسیال دیموكراتهكان و بۆلشهفیهكان. سۆسیال دیموكراتهكان داوای سیستمێكی بهڕێوهبردنی سیاسی و ئابوری بهرفراوانیان دهكرد، كه له ڕێگهی پهرلهمان و ههڵبژاردنهوه چاكسازی سیاسی و ئابوری بكرێت و ئاشتیانه گۆڕانكاری له كۆمهڵگهدا بهڕێوه بچێت. بۆلشهفیهكان رادیكالبوون و داوای خستنی قهیسهرێتیان دهكرد و دژی گهشهكردنی كهپیتالیستانهبوون و بڕوایان به پهرلهمان و سیستمێكی بهڕێوهبردنی بهرفراوان نهبوو. ئهوانه تهنها خۆیان به نوێنهری كرێكار و جوتیاران دادهنا و خهڵكانی تریان به ههلپهرست و دوژمنی ئهو چینوتوێژانه دادهنا. ئهوهی دهیانویست دامهزراندنی سیستمێكی یهك پارتی بوو<٦ ل٣٨٤>.
بههۆی ئهو باره نالهباره و ههژاری و برسێتی كرێكاران و جوتیاران، خهڵكی چاوهڕوانی گۆڕانكاریی خێرایان دهكرد. لاوازی ریفرومخوازهكان دەرفەتی دروستكرد، كه بهلشهفییهكان پاڵپستی ئهو خهڵكه بقۆزنهوه و ئوكتۆبهری ساڵی 1917 دهستیان گرت بهسهر دهسهڵاتی سیاسیدا. دەستەبژێری دهسهڵاتداری ئهو پارته دهستهڵاتی سیاسی گرته دهست و به ناوی دیكتاتۆری پرۆلیتارهوه، یهكێتی سۆڤێتیان دامهزراند.
توێژێكی دهسهڵاتی ناو پارتی كۆمۆنیست دهستیانگرت بهسهر دهستگاكانی پارتی و دهوڵهتی سۆڤێتدا. ههتا دههات بهره و تاكڕهوی دهڕۆیشتن و یهك لهدوای یهك تهسفیهی ئهو خهڵكانهیان دهكرد كه لهناو پارت و دهوڵهتدا بۆچوونی جیاوازیان ههبوو.سهرۆك حیزب رۆڵی قهیسهری نوێی وڵاتهكهی دهبینی و دهسهڵاتی ئهبسولیتستی خۆی ههتامردنی بۆماوهی زیاتر له سی ساڵ سهپاند.
سیستمی بهڕێوهبردنی ئابوری یهكێتی سۆڤێهت لهسهر بنهمای قۆرخكردنی بازرگانی و پیشهسازی و كشتوكاڵی بوو لهلایهن دهستگاكانی دهوڵهتهوه. دهوڵهتیش ئامرازێك بوو بهدهست دەستەبژێری دهسهڵاتدارانی ئهو پارتهوه. ههربهناوی دهوڵهتی كرێكاران و جوتیارانهوه ئهو چینوتوێژانهیان له ژێرسیستمێكی كارپێكردنی سهربازانه رێكخستبوو. ئهوانه دهبوایه گوێرایهڵی كوێرانهی كادر و سهركرده حیزبییهكان بوونایه. ئهو سهركردانه رێگربوون له ههموو داهێنان و خوڵقاندێكی تازه، كه رۆڵی كاركهرانی له بهرههمهێناندا بههێز بكردایه. رێگربوون له گهشهكردنی تهكنیك و شێوازی كاركردنی نوێ. لادان له پلانی پارت و دهوڵهت و بڕیارهكانی كادیره حیزبی و دهسهڵاتدارهكان به دژایهتی سۆسیالیزم و دیكتاتۆریهتی پرۆلیتاری و خیانهت دادهنرا. بهناوی خیانهتكردنهوه به ملوێنهها خهڵكیان كوشت و لهناوبرد یان دووریان خستنهوه بۆ سیبیریا<6 ل391>.
داهاتی كهرتی كشتوكاڵی و كار و هیلاكی جوتیارانیان بهههموو شێوهیهك بهكاردههێنا بۆ بههێزكردنی پیشهسازی قورس، كه دهوڵهت دهستی بهسهرداگرتبوو. پیشهسازیی قورس بریتی بوو له بهكارهێنان و پیشهسازیی سامانه سروشتیهكانی وهكو نهوت و گاز و ئاسن، كه بهشێكی زۆری بهكاردههات له پیشهسازیی چهكی قورس و سوك و ئامرازی تری سهربازی. بههۆی رێگرتن له كاری پیشهیی و بهرههمهێنانی ئازاد و خنكاندنی توانای خوڵقاندنی خەڵك، پیشهسازیی بچوك و ناوهند، بهرههمهێنانی كاڵای پێویستی رۆژانهی خهڵك و خزمهتگوزاری و كهرتی ئاوهدانی زور به دواكهوتوویی و بچوكی مایهوه.
ههتا كۆتایی شهڕی دووهمی جیهانی، بۆئهوهی دهسهڵاتداران بتوانن به تهواوهتی كۆنترۆڵی وڵاتهكهو هاوڵاتییهكانی بكهن، وڵاتهكهیان بهتهواوهتی له جیهانی دهرهوه دابڕی. خهڵكی ئهو وڵاته هیچ پهیوهندی و زانیاری و دهنگوباسی دهرهوهی سیستمهكهیان پێ نهدهگهیشت. ئهوهی پێیان دهگهیشت پروپاگهنده و زانستی ناڕاست بوو، دهسهڵاتداران به بهرنامه لهناو خهڵكدا بڵاویاندهكردهوه.
ئهو دهوڵهته بهشداریكردنی له شهڕی دووهمی جیهانیدا بهكارهێنا بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردن و رێكخستنی كۆمهڵگه و بههێزكردنی سوپا و پیشهسازیی چەك و تهقهمهنی و چهكی كۆمهڵكوژ. ئهو پیشهسازی و شهڕه وڵاتهكهی كرده یهكێك له بههێزترین وڵاتانی جیهان له رووی سهربازییهوه.
بهناوی پشتگیریكردنی كرێكاران و چهوساوه و وڵاتانی دواكهوتووی جیهانهوه، پارته كۆمهنیستهكانی وڵاتانی تریان كرده ئهمبهسادۆر و بووقی پروپاگهندەی خۆیان و كاركردن بۆ بهرژهوهندیهكانی ئهوان و كردنی ههندێكیان بهسیخور له پێناو دزینی زانیاری تهكنهلۆژی و زانستی له وڵاته كهپیتالیستهكاندا.
پیشهسازیی چهك، رۆڵێكی ناوهندیی دهبینی لهژێرخانی ئابوری و مانهوه و گهشهكردنی وڵاتهكهدا. له رێگهی ئهو پیشهسازییهوه دهوڵهتهكهیان بههێزتر دهكرد و لهههمانكاتدا فرۆشتنی به دهرهوه دهبووه سهرچاوهیهكی ئابوری گرنگ بۆ دهوڵهتهكه. بهناوی ههناردهكردنی سۆسیالیزم بۆ دهرهوه و دژایهتیكردنی ئیمپریالیزم پشتگیری چهندین دهوڵهتی دیكتاتۆریان دهكرت له جیهاندا، نمونهی ئهوانه عێراق، سوریا، میسر، كۆریای باكور و كهمبۆدیا و وڵاتهكانی بلۆكی سۆسیالیستی رۆژههڵاتی ئهوروپا.
ئهوهی ئهو سیستمه لهدوای خۆی بهجێی هێشت وڵاتێكی دواكهوتوو و میلهتێكی ههژاری روسیا بوو. لهو دهوڵهت و سیستمهدا دەرفەتی دروستبوونی چینوتوێژی ئازاد نهبوو، كه له دوای داڕمانی دهوڵهتهكه بتوانن هێمنانه سیستمێكی بهڕێوهبردنی سیاسی و ئابوری بههێزی بهرفراوانتر دروستكهن. ئهوهی ههبوو، كه بتوانێ دهسهڵات لهو دهوڵهته گهورهیەدا بگرێته دهست، توێژێكی كۆنی ئۆروستۆكراتی و گهندهڵی پاشماوهكانی كادیری حیزبی و دهوڵهت و سهربازی و دهستگاكانی سیخوری بوو. بهربهرهكانی و ململانێیەكە لهو وڵاتهدا ههتا ئێستا له نێوان له لایهكهوه چینوتوێژه نوێیه ئازادهكان و بزووتنهوهی دیموكراتی و رێكخراوی كۆمهڵگای مهدهنی و لهلایهكی ترەوه پاشماوهكانی دهسهڵاتدارانی دهستگا كۆنهكانی پێشودا بهردهوامه<17، 11>.
ههڵبهته لێكۆڵینهوه و شیكردنهوهی باسێكی واگرنگ، كه كاریگهری ههبووه و ههیه لهسهر ههموو جیهان و بهتایبهتی رۆژههڵاتی ناوەڕاست و كوردستان له ماوهی زیاتر له حهفتا ساڵدا ناكرێ له چهند دێرێكدا شیبكرێتهوه. بهڵام لێرهدا لهبهر گرنگی باسهكه و پهیوهندی به لێكۆڵینەوەكهمانهوه، نهدهكرا ئهو باسه پشتگوێ بخرێت. ئهوهی لێرهدا پهیوهندی به لێكۆڵینهوهكهمانهوه ههیه چهند خاڵێكه:
1- لهژێر سایهی دهوڵهتێكی بههێزی ناوەندیدا دهكرێ گهشهكردنی ئابوری ههتا ئاستێك و له ههندێ بواردا بۆ ماوەیهكی مێژوویی سنوردار رووبدات. گهشهكردنی ئابوری له ژێر سیستمی قهیسهری و سۆسیالیزمهكهی روسیادا ئهو راستیه دهسهلمێنێ<2 ل91>.
2- دهوڵهتێك كه تیایدا دەستەبژێرێكی ئهبسولیوتست دهست بهسهر ههموو جومگهكانی ئابوری و سیاسیدا دهگرێت و بهتهواوهتی توانای داهێنان و خوڵقاندن و بیركردنهوهی ئازادانهی خهڵكهكهی مراندبێت، به شكستهێنان و كهوتنی له پڕی دەستەبژێری دهسهڵاتدار تیایدا و رماندنی دهوڵهتهكه، بۆشاییهكی سیاسی بۆ ماوهیك له وڵاتهكهدا دروست دهبێت، كه كاتی پێدهچێ و پێویستی به فاكتهری نوێی یارمهتیدهره ههتا چینوتوێژ و هێزی نوێی تیادا بههێزدهبێت و دهكهوێته سهر رێبازی گهشهكردن و پلورالیزم. رماندنی یهكێتی سۆڤهت و عێراق و میسر نمونهی ئهوهیه.
3- یهكێتی سۆڤێت و بزووتنهوهی كۆمۆنیستی جیهانی گرێدراو پێوهی، میللهتان و وڵاتانی جیهانی سێیی چهواشهكرد و بووه فاكتهرێك بۆ رێ لێگرتن و لاوازبوونی ئهو چینوتوێژ و هێزانه تیایاندا، كه له بهرژهوهندی و توانایاندا بوو رووی گرنگ و سهرەكی ببینن له گهشهكردنی ئابوری و سیاسی و سهربهخۆیی ئهو وڵاتانه. لاوازكردن و رێگاگرتن لهوانه رێگهی بۆ بههێزبوونی تاقم و گروپی تاكڕهوی جیاواز خۆشكرد، كه بتوانن به پشتگیری ئهو دهوڵهت و بزووتنهوهیه دهسهڵاتی سیاسی له ژمارهیهك زۆر وڵات بگرنه دهست و ههر بهشێوهی یهكێتی سۆڤێت رهفتار بكهن.
4- شكستهێنانی ئهو بزووتنهوهیه بۆشاییهكی ئایدۆلۆژی له ههندێ شوێنی دواكهوتووی جیهاندا دروستكرد. ئهو بۆشاییه له غیابی بوونی چینوتوێژ و هێزی نوێیی بههێزدا، فاكتهرێكه بۆ دروستبوونی ئایدۆلۆژی توندڕهو و دروستبوونی رێكخراوی نمونهی قاعیده و داعش.