عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشه، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان/ بەشی سێیەم.
که‌رتی 4ی جه‌باری پێک هاتبوو له 50 پێشمه‌رگه، له به‌هاری 1982 که‌رتی 4ی جه‌باری به بڕیاری [ ملازم عومه‌رعه‌بدوڵڵا] ی لێپرسراوی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری کرا به دوو به‌شه‌وه، [مامه ریشه ]کرا به فه‌رمانده‌ی که‌رتی 4ی جه‌باری و {هیوا بارۆیی] کرا به فه‌رمانده‌ی که‌رتی 3 ی هه‌مه‌وه‌ند. که ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌رده‌ی هه‌مه‌وه‌ند و سه‌نگاوی ده‌گرته‌وه.
سنوری که‌رتی 4 ی جه‌باری، له چه‌مچه‌ماڵه‌وه تا شیوه سوور بوو، که‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ند جیای ده‌کرده‌وه، تا جاده‌ی گشتی سه‌نگاو – قادرکه‌ره‌م، جاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ – که‌رکوک، له تیپی 21 ی که‌رکوک ی جیاده‌کرده‌وه، خواره‌وه‌شی سنووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی تیا نه‌بوو، رووبه‌رووی دوژمن ده‌بوونه‌وه، له رۆژهه‌ڵاته‌وه جاده‌ی قاده‌ر که‌ره‌م -دوز، له سنوری تیپی 51 ی گه‌رمیانی جیا ده‌کرده‌وه، ئه‌و سنوره به پێی هه‌ڵکه‌وتنی ناوچه‌که.
فه‌یله‌قی یه‌کی سوپای عێراق، هێزێکی گه‌وره‌ی له که‌رکوک و ده‌وروپشتی کۆکردبوه‌وه بۆ پاراستنی بیره نه‌وته‌کانی زه‌مبوور، بۆ جێ بهچێکردنی پرۆسه‌ی ته‌عریب،رژێم چه‌کداری زۆری له عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌کان هێنا بوو، خه‌ڵکی ناوچه‌که زۆر بێزار بوون، له‌و هه‌موو سته‌مه‌ی به‌رمبه‌ریان ده‌کرا، هه‌ندێ گوندیان به ناوی جه‌یش شه‌عبی یه‌وه چه‌کدار کردبوو، به فشار‌و ترس و ده‌سکه‌وت خه‌ڵكیان کردبوو به عسی، رۆژانه زۆر له گه‌نجه‌کان روویان ده‌کرده مهفرهزهوکهرتهکان و ده‌بون به‌پێشمه‌رگه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێزی سه‌ربازی و جاش به پاڵپشتی کۆپته‌ر ناو به‌ناو کێو‌ماڵی گونده‌کان و سنووره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد.
له 1982 دا ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری گه‌یشته45 پێشمه‌رگه. فه‌رمانده‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری تا 1988 بریتی بوون له:
1- مام رۆسته‌م
2- بێستون باڕۆیی
3- هێمنه ره‌ش
4- مامه ریشه
5_ پشتیوان
6- وریای شێخ ره‌شید
7- رزگاری حاجی کایل
8- یاسینه ره‌ش
تراژیدیاکه‌ی شۆراو
له 1979 که‌رتی4ی جه‌باری پێک هێنرا، یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی مام رۆسته‌م بوو، دوای ئه‌و بێستون باڕۆیی بوو به، له17- 11- 1980 له ته‌ک 14 پێشمه‌رگه‌ی که‌رته‌که‌یدا له شاخی شۆراوه شه‌هید کران، بریتی بوون له فه‌رمانده‌ی که‌رت:
1- بێستون باڕۆیی فه‌رمانده‌ی که‌رت
2- مه‌لا نوری کادری پێشکه‌وتوی کۆمه‌ڵه
3- عه‌لادین مه‌لا شێخ عه‌بدولکه‌ریم
4- ئه‌رکان چراغه
5 – حه‌سه‌ن دڵکهیی
6- شه‌ریف کونه‌کۆتری
7- عه‌دنان حه‌وت ته‌غاری
8- ره‌مه‌زان کانی مسته‌فا
9- جه‌باری پونگڵه
10- فاتیح هه‌شه‌زینی
11- عومه‌ر باینجانی
12- نه‌وزاد محه‌مه‌د ئه‌مین
13- نوره‌دین که‌رکوکی
14-نه‌جمه‌دین که‌رکوکی
15- عه‌دنان که‌رکوکی
گه‌ر برینداره‌که وا شهر بکات ئه‌ی ساغه‌که چی ده‌کات
له ته‌موزی 1981 دا مامه ریشه نه‌خۆش بوو، له ماڵی خۆیان بوو له تاڵه‌بان. جاسوسێک خه‌به‌ری لێ ده‌دا. جاشه‌کانی قاله فه‌ره‌ج چوارده‌وری ئاوایی لێ ده‌ته‌نن، له‌و کاته‌دا نه‌وافی مام شه‌ریف که منداڵێکی خزمی خۆیان ده‌بێت، ئاگاداری ده‌کاته‌وه، مامهریشهش به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه ده‌سرێژ له جاشه‌کان ده‌کات و ده‌رفه‌ت ده‌دۆزێته‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی و روو ده‌کاته گوندی [قرخ]، قاله فه‌ره‌ج جیهاز ده‌کات بۆ ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و ده‌ڵێت: مامه ریشه‌مان بریندار کردووه، ئێستا نا تۆزێکی تر به‌دیلی ده‌یگرین. مامه رێشه له رێگای قرخ 3 کۆپته‌ر به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌وه ده‌بینێ، هێزێکی زۆری سوپا‌و جاش دوای ده‌که‌ون، به‌کوژراوی یا به‌دیلی ده‌سگیری بکه‌ن، مامه ریشه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناو ئاوایی قرخ.
به‌خێرای سواری ماینه‌که‌ی [حه‌مید عه‌ول] ده‌بێت و به‌سواری رێگای ئاوای [دێ ره‌شه] ده‌گرێته به‌ر، ئه‌و کاته هێمنهرهش فه‌رمانده‌ی که‌رت بوو، به پشتیوان و سه‌رکه‌وت شێخ جیری ده‌ڵێ: به‌خێرایی بڕۆن به‌هانای مامهریشهوه. له رێگا مامه‌ریشه به هه‌ردووکیان ده‌گات، ماینه‌که به‌ره‌ڵا ده‌کات و پیان ده‌ڵێت: وه‌رن بهدوامادا.
تا ده‌گه‌نه نێوان [کوره‌داوێ و قرخ ] له‌وێ هه‌رسێکیان بۆسه‌یه‌ک بۆ هێزه‌که‌ی دوژمن داده‌نێن. له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا هێزه‌کانی سوپا‌و جاش ده‌که‌ونه ناو بۆسه‌که‌یانه‌وه، چه‌ند دهسرێژێک به‌ناویانا ده‌که‌ن، دووسه‌ربازیان لێ ده‌کوژن، گازقیادهیهکیش تێک ده شکێنن، که‌ریم حه‌مدان ئامر لیوای چه‌مچه‌ماڵ رووده‌کاته قاله فه‌ره‌ج و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر برینداره‌که وا شه‌ڕ بکات، ئه‌ی ده‌بێت ساغ و سه‌لامه‌ته‌که چی بکات.
ئه‌ندازیاره یوغسلافییهکان داوای مه‌شروبیان ده‌کرد
رژێم ته‌واوی گونده‌کانی سه‌رجاده‌ی گشتی [ که‌رکوک، له‌یلان، قادر که‌ره‌م ]ی به‌جه‌یشی شه‌عبی ته‌نیبوو، له کاتژمیری 10 ی شه‌وی مانگی نیسانی 1982 مامه‌ریشه فه‌رماندی مه‌فره‌زه بوو له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا چونه سه‌ر کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان، جه‌یشی شه‌عبی پاسه‌وانی ده‌کرد، مامه ریشه‌و خه‌باته بچکۆل و محسین B K C و مه‌لا ئه‌حمه‌د و دوو پێشمه‌رگه‌ی تر چوبوونه قوڵایی ناو کارگه‌که‌وه، له پێشمه‌رگه‌کانی تری مه‌فره‌زه‌که‌یان دابڕان، ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌ندازیاری یوغسلافی و پۆڵۆنی سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی کارگه‌که‌یان ده‌کرد، ئه‌وان دوو ئه‌ندازیاری یوغسلافی ده‌سگیر ده‌که‌ن، له ناکاو چوارده‌وری مامه ریشه و هاورێکانی گیرا. رووبه‌رووی شه‌رێکی ده‌سته‌و یه‌خه ده‌بنه‌وه، بۆ ماوه‌ی40 ده‌قیقه ئابڵۆقهدران به جه‌یش شه‌عبی، له‌و کاته‌دا خه‌باته بچکۆل زۆر لێهاتوانه توانیبووی ئابڵوقه‌که بشکێنێت و خۆی و هاورێکانی رزگار بکات، فیشه‌کێک به‌ر باڵی مامه‌ریشه که‌وتبوو تیغی کردبوو، دواتر مامه ریشه‌و پێشمه‌رگه‌کان ئه‌ندازیاره‌کانیان له گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی کارگه‌که‌و به‌ره‌و که‌وه‌ڵه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن که‌تنه رێ، له‌رێگا ئه‌ندازیارێکیان به مامه ریشه‌ی وتبوو: گه‌ر پاره‌تان ده‌وێت با بگه‌ڕێینه‌وه، چه‌ند پاره‌تان ده‌وێت له لێپرسراوه‌که‌مان بۆتان وهدهگرم.
ره‌ئوف مسته‌فا ناسراو به لالۆ یه‌کێک بوو له پێشمه‌رگانی کەرتی چوار، کاتی خۆی له گه‌ڵ یوغوسلافییهکان کاری کردبوو، که‌مێک له قسه‌کانیان ده‌گه‌یشت. ئه‌ندازیارێکیان داوای مه‌شروب و گۆشتی برژاویان کردبوو، شه‌وه‌که‌ی گه‌یشتنه گوندی خاڵۆ بازیان.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه حمود، کتێبی (پێشمه‌رگه پۆڵاینه‌که).
* ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه زۆر له وهیپ سایت و هه‌ندێک که‌س ئه‌م زنجیره نوسینانه‌یان له کتێبی (پێشمه‌رگه پۆڵاینهکهوه )وه‌رگرتوه و بڵاو کردوه‌ته‌وه ) بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌ست نیشانی سه‌رچاوه‌و ناوی کتێب و نووسه‌ره‌که‌ی بکه‌ن. ئایا ئێوه به‌م دیارده‌یه ده‌ڵێن چی؟