لوقمان مستەفا: بۆچی بە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری عێراق دەوترێت تەشریفاتی؟
سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە کە باس دێتە سەر سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتەکانی یەکسەر بە تەشریفاتی ناوزەندی دەکەن و لە پلەوپایەی ئەوپۆستە سیادیە کەم دەکەنەوە، کەچی سەرجەمیان چاویان لەو پۆستە بڕیوە.! ئەوەتا چەندین کەسی ئاسایی و لایەنەسیاسیەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان خۆیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتووە.!
دەبێ ئەوەبزانین کە سهرۆك كۆماری عێراق، بهرزترین پۆستی ئیدارییه له پهیكهربهندنی حكومی به گوێرهی ماددهی (67)ی دهستووری عێراق، كه “سهرۆكی وڵات سومبولی یهكپارچهیی نیشتمانه، نوێنهرایهتی سهروهری وڵات دهكات، دهستهبهری پابهندبوون به دهستوور دهكات، پارێزگاری له سهربهخۆیی عێراق، سهروهرییهكهی، یهكپارچهییهكهی و سهقامگیری خاكهكهی دهكات” به گوێرهی دهستووری عێراق. نزیک لە چل بڕگەو مادەی دەستور باس لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار دەکات. بەپێی توانا ھەوڵدەدەین باس لە ھەندێکیان بکەین.
پێش ئەوەی بێینە سەر دەسەڵاتەکانی گرنگە بزانین ئەو کەسەی خۆی دەپاڵێوێ بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانی چین.!؟ بۆ مەبەستی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمارێكی نوێ، پێویسته كاندیدهكه چهند مهرجێكی تێدا ههبێت، تاوهكو بتوانێت خۆی بۆ ئهو پۆسته بپاڵێوێت، دوای ئهوه ناوهكهی خۆی پێشكهش به ئهنجومهنی نوێنهران دهكات و 329 ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهران دهنگ بۆ سهرۆكێكی نوێ دهدهن.
مەرجەکان:
1- پێویستە لە عێراق لە دایک بووبێت و دایک و باوکی عێراقی بن.
2- لێهاتوو بێت و تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر بێت.
3- ناوبانگی باش بێت و بە پاکێتی و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ناسراو بێت.
4- بە تاوانێک، کە لەکەداری بکات، سزا نەدرابێت، ئەم خاڵە گرنگە دەبێت بەجدی وەربگیرێ لە بەرئەوەی ئەو پۆستە بەرزترین لوتکەی دەسەڵاتە.
ھەندێک لەو ماددە دەستوریانە کە باس لە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماردەکات ئەمانەن:
1. بە فرمانێكی كۆماری داوا لەپەرلەمان دەكات بۆ كووبونەوە لە ماوەی 15 رۆژ لەدوا پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان( ماددەی 54)
2. داواكاری لە پەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی سەبارەت بە بابەتی تایبەتی دیاریكراو (ماددەی 58)
3. پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمانی عێراق(ماددەی 60).
4. پێشكەشكردنی داواكاری بە پەرلەمان بۆ متمانە سەندنەوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (ماددەی 61 (8 – ب).
5. ئەندامی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی ئیتحادییە (ماددەی 66).
6. دەركردنی لێخۆش بوونی تایبەت ، ڕاستاندنی پەیماننامە و ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكان ، بەخشینی مەدالیا ، قبوڵكردنی باڵوێزەكان ، دەركردنی فرمانی كۆماری ،ڕاستاندنی فرمانەكانی لە سیدارەدان ، سەركردایەتی هێزە چەكدارەكان بە مەبەستی تەشریفاتی و ئاهەنگێڕی (ماددەی 73).
7. ڕاسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهنانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا لەم كارەی سەركەوتوو نەبوو سەرۆكێكی دیكەی حكومەت بۆ ئەو كارە ڕادەسپێرێت (مادەی 76)
8. لە كاتی بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆماری شوێنی دەگریتەوە(ماددەی 81)
9. بە هاوبەشی لەگەل سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە پێشنیار پێشكەش بكات بۆ هەمواركردنەوەی دەستور (126 – یەكەم )
10. ڕاستاندنی هەمواركردنەوەی ماددە دەستورویەكان ( ماددەی 126 دووەم)
11. پەسەندكردن و دەركردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی كە لە پەرلەمانەوە ڕەوانە دەكرێن بە كۆی دەنگی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كۆمار ، گێرانەوەی یاسا و بڕیارەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوەیان ( ماددەی 138 – پێنجەم).
ھەر بەگوێرەی مادەی 71ی دەستوری عێراقی سەرۆک کۆمار ھەندێک دەسەڵاتیتری هەیە کە گرنگترینیان بریتییە لە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسا بە پەرلەمان ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆک وەزیران ئەو دەسەڵاتەی نییە بەڵکو دەبێت بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و پاش دەنگدان لەسەری، پڕۆژەکە پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت، هەر یاسایەک کە پەرلەمان دەریدەکات دەبێت سەرۆک کۆمار واژۆی بکات ،پاشان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرۆک کۆمار دەتوانێت داوا لە پەرلەمان بکات کۆبونەوەی نائاسایی گرێبدات و بابەتێکیان بۆ دەستنیشان بکات کە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، گرنگتر لەوانەش ئەو دەسەڵاتەیە کە دەتوانێت داوا لە پەرلەمان بکات متمانە لە سەرۆک وەزیران وەربگیرێتەوە، ئەمانە تا ئێستا تەنها دەقی دەستوریی بوون و لە واقعدا کاریان پێنەکراوە، بەڵام ئەگەر سەرۆک کۆمار بیەوێ مومارەسەی ئەو دەسەڵاتانە بکات کەس ناتوانێ رێگری لێبکات.
بەڵام خاڵی لاوازی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری كە مادەی 73 لە دەستور دیاریكردووە، رێگەی پێنەداوە دەستوەردان لە دەسەڵاتی یاساداناندا بكات كە بەرزترین دەسەڵاتە لە عێراقدا، ھەر بەپێی مادەی 102ی دەستور، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەژێر چاودێری پەرلەماندایە و پەرلەمان چاودێری و سەرپەرشتی پێكهاتەی كۆمسیۆن دەكات. ئەم مادە دەستوریە ئەوەندەیتر دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری بەرتەسک کردۆتەوە، وای مقیدی کردووە پێی بوترێت تەشریفاتی.
- Latest Posts by لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: ھەسەدە نەبنەماڵەیە و نە میرنشین.
-لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
- All Posts