عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌مال رینگۆ/ بەشی دووەم.
تراژیدیای 31 / 1 / 1979 … شاری هه‌ژاند
بۆ ئه‌وه‌ی باوکم و دایکم نه‌زانن جه‌مال رینگۆ له خوێندن ده‌ری کردوم، هه‌موو به‌یانیانێک کتێبه‌کانم ده‌خسته بن ده‌ستم، له گه‌ڕه‌کی شه‌خسه‌که‌ی ئابڵاخەوه بەپێ له شه‌قامی سالمەوه ده‌گه‌یشتمه لای شێخ ئه‌نوه‌ر له کتێبخانه‌ی شانۆ له شه‌قامی کاوه، شێخ ئه‌نوه‌ری شاعیر، نمونه‌ی برای گه‌وره‌و هاوڕێمان بوو، که‌سێتیه‌کی هێمن و میهره‌بان و خاوه‌ن ئه‌زمون و قاڵبووی نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیان بوو.
ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر دهرکردنهکهمدا رابووردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندن فه‌سڵ نه‌کرێم، له گه‌ڵ شێخ ئه‌نوه‌ر سه‌ردانی کاک وه‌هبی برایمان کرد، له به‌شی تیشک، له‌و نه‌خۆشخانه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری کۆن بوو، ئه‌و چه‌ند که‌سێکی ده‌ناسی به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی بۆدام، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی سه‌ری نه‌گرت.
31/ 1 / 1979 له ناکاو هه‌واڵی جه‌رگ بڕوتاڵی شه‌هید کردنی دکتۆر به‌ختیار له گه‌ڕه‌کی ئیسکانی شاری سلێمانی هه‌ژاند، دوو چیرۆکی تراژیدیا له باره‌ی شه‌هید بوونه‌که‌ی سه‌ری هه‌ڵدا:
چیرۆکی یه‌که‌م :
دوو رۆژ پێش چالاکییه‌که، له شه‌وی 29- 01- 1979 دکتۆر به‌ختیار له قهرهداخەوه به نهێنی خۆ ی کربوو به ناو شاری سلێمانی دا، شه‌وه‌که‌ی رووی کردبووه ماڵی هاوڕێیه‌کی، هه‌ستی کردبوو دایکی هاوڕێێهکهی زۆر ترسابوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ک له شاخه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له ماڵی ئه‌وان دا خۆی حه‌شارداوه، گه‌ر ئه‌منی سلێمانی پێی بزانێ ژیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌و چاره‌نوسێکی نادیاریان ده‌بێ.
دکتۆر به‌ختیار ئه‌و شه‌وه ئه‌و ماڵه به‌جێ دەهێڵێت و رووی کردبووه ماڵی عه‌بدولکه‌ریمی مامی دایکی له گه‌ڕه‌کی ئیسکان، ئه‌وانش ترسا بوون، به‌ڵام به ناچاری له‌وێ مابوه‌وه، ئه‌و شه‌وه دایکی و رێبواری برای به نهێنی له ماڵی عه‌بدولکه‌ریم، بۆ چه‌ند ساتێک به دیداری دکتۆر به‌ختیار شاد بوون، دایکی رووی کردبووه کوڕه‌که‌ی: به ختیار کوڕم بۆ له‌م بار‌و دۆخه دژوار‌و ترسناکه‌دا له‌و شاخانه‌وه هاتوهیتهوه بۆ ناو شار.
ئه‌ویش بۆ دڵدانه‌وه‌ی دایکی، وتیبوی: پێشمه‌رگان پێویستیان به‌داو ده‌رمانه، هاتووم ده‌رمانیان بۆ په‌یدا بکه‌م.
به‌دایکی وتبوو: بگه‌ڕێره‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌یانی من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ قه‌رداغ.
ئه‌و ماڵه له گه‌ره‌کی ئیسکان بوو، نزیک به ماڵی جه‌مال رینگۆ بوو، ئاسۆی ده‌لاک و شوانی ره‌وف نوری له گه‌ڵ دکتۆر به‌ختیاردا هاتبوون، وه‌ک دوو هاوڕێ ی نمونه‌یی خاوه‌ن ئه‌زموون له چالاکی پێشمه‌رگانه‌ی ناوشاروشاخ، زۆر هه‌وڵیان دابوو، به دکتۆر به‌ختیاریان راگه‌یاندبوو: باپێکه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قه‌ره‌داغ، ئه‌م چالاکییه زۆر زه‌حمه‌ته، ئێمه ده‌زانین سهرکهوتونابێ.
دکتۆر به‌ختیار وتبوی: گه‌ر سه‌ریشم دانابێ، به ته‌نیا ده‌بێ رینگۆ به‌سزای تاوانه‌کانی بگه‌یه‌نم.
له 31/1/ 1979 خۆی دهگهیهنێتهکۆڵانهکهی ماڵی جه‌مال رینگۆ له گەڕه‌کی ئیسکان، شوانه‌ی ره‌وف نوری و ئاسۆی ده‌لاک له‌و سه‌ری کۆڵانه‌که وه‌ستان، چاوه‌ڕوانی دکتۆر به‌ختیاریان ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر دوای چالاکییه‌که ژیانی بیپارێزن و ده‌ربازی بکه‌ن.
دکتۆربهختیار ده‌مانچه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی جه‌مال رینگۆ کردبوو، فیشه‌که‌کانی به‌ر ناکه‌وێت، رینگۆ به خێرایی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ربان، به کڵاشینکۆفه‌که‌ی ده‌سڕێژ له دکتۆر به‌ختیار ده‌کاو برینداری ده‌کات، به برینداری چه‌ند هه‌نگاوێک له کۆڵانه‌که دوور ده‌که‌وێته‌وه، له به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌ی ده‌که‌وێت و ناتوانێت هه‌نگاوی تر بنێت، به ده‌مانچه‌که‌ی فیشه‌کێک ده‌نێت به سه‌ری خۆیه‌وه.
چیرۆکی دووه‌م:
دکتۆر به‌ختیار ده‌گاته به‌رده‌م ماڵی جه‌مال رینگۆ، ده‌مانچه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی رینگۆ کردبوو، له‌وکاته‌دا به‌ڕێکه‌وت ده‌مانچه‌که‌ی هیچ چرکه‌یه‌کی نه‌کرد بوو وه‌ستابوو، دکتۆر به‌ختیار به‌خێراییی هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له کۆڵانه‌کانی ئیسکان ون بکات، جه‌مال رینگۆ بهکڵاشینکۆفهکهیهوه دوای ده‌که‌وێت، له کۆڵانێکدا هه‌موو فیشه‌کی ناو مه‌خزه‌نه‌که‌ی له جه‌سته‌ی دکتۆر به‌ختیار خاڵی کردبوه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه تاڵه ناخی هه‌مووخه‌ڵکی شار و کوردستانی هه‌ژاند، دواتر فایه‌ق ره‌شیدی تاپۆ خاڵی دکتۆر به‌ختیار به زه‌حمه‌تێکی زۆر ته‌رمه‌که‌ی وه‌رگرته‌وه‌و له گردی سه‌یوان به‌خاکیان سپارد.
هه‌ر له 31- 1- 1978 ئارام ی سه‌رکرده له‌کاتی رۆیشتندا، له گوندی ته‌نگی سه‌ری قه‌ره‌داخ ده‌که‌وێته به‌ر نیشانه‌ی ده‌سڕێژی جاشهکانهوهو دوا هه‌ناسه ده‌سپێرێت.
31- 1- 1978 و 31- 1- 1979 له شار و له‌شاخ رۆژێکی ره‌ش و ماته‌مێکی پڕ له تراژیدیای خوێناویی بوو، بۆ شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده‌و ( دکتۆر به‌ختیار).
دوای ئه‌وه‌ی جه‌مال رینگۆ له خانه‌ی مامۆستانی کوڕان گوێزرایه‌وه،گه‌ڕامه‌وه بۆ خوێندن، مامۆستا سیروان نوری و سه‌دره‌دین عارف و نازم گۆران و، پله‌ی باشیان له بیرکاری و ئینگلیزی و ده‌رونزانی دا بۆدانام.
دواتر بیستمان جه‌مال رینگۆ گوێزراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگی عێراق – ئێران، کراوه به سه‌رۆکی لیژنه‌ی کوشتن و بڕینی ئه‌و سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانه‌ی له کاتی هێرشه‌کانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر پاسداران و هیرشه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر سوپای عێراق، له هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ههڵبهاتنایه، رینگۆو لیژنه‌که‌ی ده‌ست به‌جێ گوله بارانیان ده‌کرد، له‌و جه‌نگه‌دا ره‌تڵێک تۆپی ئێران له نزیکی جه‌مال رینگۆوه ده‌ته‌قێته‌وه، جه‌سته‌ی هه‌پرون به هه‌پرون کردبوو.
دیدارێک له گه‌ڵ کاک کامه‌ران خالید برای شه‌هید دکتۆر به‌ختیار له مانگی ئازاری 2021 له غه‌زه‌لنووس.
* د یدارێک له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند رێبوار خالید تاهیر له باره‌ی شه‌هید دکتۆر به‌ختیاری برایه‌وه.
** به‌ختیار خالید تاهیر ناسراو به دکتۆر به‌ختیار له 18/5/1950 له گه‌ره‌کی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایک بووه، قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له سلێمانی و ناوه‌ندی له که‌رکوک ته‌واو کردوه، له 1968له کۆلیژی پزیشکی زانکۆی موسڵ وه‌رگیراوه، له 1972په‌یوه‌ندی کردوه به کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستانه‌وه، له 1974 رووی کردوهتهشاخ بووه به پێشمه‌رگه،دوای هه‌ره‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانکۆ‌و له 1976 کولیژی پزیشکی ته‌واو ده‌کات و هه‌مان ساڵ وه‌ک پزیشکێک له ناحیه‌ی خه‌له‌کان کاری کردوه، دواتر گویزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، له به‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی گویزراوه‌ته‌وه بۆ دهۆک، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسلێمانی، له 12/11/1978له سلێمانی یه‌وه روو ده‌کاته سنووری قه‌ره‌داغ و ده‌بێت به پێشمه‌رگه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts