عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌مال رینگۆ/ بەشی سێیەم.
چیرۆکی تاڵی 31 ی کانوونی دووه‌م
دلێر محه‌مه‌د غه‌ریب ناسراو بە کاکه شا، قوتابی پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی کاوه‌ی کوڕان بوو، ده‌مه‌و به‌یانی 31- 1- 1979 له ماڵی خۆیانه‌وه له گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیکه‌وه رووی کرد بووه ناوه‌ندی کاوه بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ، هێشتا ده‌رگای قوتابخانه‌که‌یان نه‌کرابوه‌وه له گه‌ڵ هاوڕێ قوتابییه‌کانیان سه‌رقاڵی لێدوانی وانه‌کانیان بوون.
دیواری ناوه‌ندی کاوه رووه‌و رۆژهه‌ڵات به‌رامبه‌ر دوو دووکان بوو، یه‌کێکیان دوکانه‌که‌ی مام مه‌جید بوو، چوارخانوو له خوار ماڵی جه‌مال رینگۆوه بوو، ئه‌وی تریان دوکانی کاکه حه‌مه بوو له عه‌ریف ئاوا به‌رامبه‌ر به کۆڵانه‌که‌ی ماڵی جه‌مال رینگۆ.
دلێرو هیوای حه‌مه کوخه له به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی کاکه حه‌مه دانیشت بوون، سه‌قاڵی کۆشش و پرسیار‌و وه‌ڵامی وانه‌کانیان بوون، له ناکاو سێ گه‌نج به وریایی خۆیان کرد بهدوکانهکهی کاکه حه‌مه‌دا، دلێر یه‌کێکیانی ناسییه‌وه، زانی شوانی ره‌وف نوری یه‌و کوڕی گه‌ڕه‌کی خۆیان بوو، ماڵیان له‌سه‌ر جاده‌ی توی مه‌لیک بوو له په‌نا مزگه‌وتی حه‌مه‌ساڵح بۆسکانی.
دلیر ده‌یزانی شوان پێشمه‌رگه یه، به‌ڵام له‌وه نه‌ده‌گه‌یشت چۆن له‌و شاخانه‌وه گه‌یشتونه‌ته به‌رده‌م ماڵی جه‌مال رینگۆ؟، زانی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ماوه‌یه‌کی تر رووداوێک به‌رپا ده که‌ن، به هیوای هاوڕێی وت: ده‌رگای قوتابخانه‌که کراوه‌ته‌وه، با بچینه گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌که.
هیوا وتی: جارێ زووه، پێنج ده‌قیقه‌ی تر ده‌ڕۆینه ژووره‌وه. دلێر هه‌ستی به‌مه‌ترسی ده‌کرد، نه‌شی ده‌توانی به هاوڕێکه‌ی بڵێ، ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ن تاوێکی تر ئه‌م ناوه دهقڵیشێننهوه.
دوای تاوێک هه‌ر سێ کوڕه گه‌نجه‌که له دوکانه‌که‌ی کاکه حه‌مه هاتنه ده‌ره‌وه، یه‌کێکیان قاتی چاکه‌ت و پانتۆڵی شین ی له به‌ردا بوو، له به‌رده‌م سوچی دوکانه‌که وه‌ستا، دووانەکهی تر جلی کوردی و قهمسهڵەیان له به‌ردا بوو، به به‌رده‌م ماڵی جه‌مال رینگۆدا رۆیشتن، به‌ره‌و ئه‌وسه‌ری کۆڵانه‌که.
دلێرو هیواو هاوڕێکانی له دوکانه‌که‌ی کاکه حه‌مه‌وه سه‌یری کۆڵانه‌که‌یان ده‌کرد. له‌و کاته‌دا جه‌مال رینگۆ یان بینی له ماڵه‌وه هاته ده‌ره‌وه ده‌یویست بچێ بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی، له‌و کاته‌دا یه‌کێک له دوو کوڕه گه‌نجه‌که‌ی ئه‌و سه‌ریی کۆڵانه‌که بروسکه ئاسا ته‌قه‌ی له جه‌مال رینگۆ کرد، به‌ڵام نه‌ی پێکا، یه‌کسه‌ر کوره گه‌نجه‌که‌ی به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی کاکه حه‌مه، به ده‌مانچه‌که‌ی ده‌ستی له دوره‌وه ته‌قه‌ی له جه‌مال رینگۆ کرد، ئه‌میش نه‌یپێکا.
خالیدی برای جه‌مال رینگۆ له ماڵه‌وه بوو، که گوێی له ته‌قه‌کان بوو، به په‌له به کڵاشینکۆفێکه‌وه خۆی گه‌یانده سه‌ربانه‌که‌ی خۆیان، ته‌قه‌ی له‌و گه‌نجه‌ی سه‌رسوچی دوکانه کرد، فیشه‌کێک به‌ر ده‌مانچه‌که‌ی که‌وت و په‌ڕی، فیشه‌کێکی تر به‌ر قاچی که‌وت، به‌و برینه‌وه به‌شه‌له شه‌ل هه‌نگاوی نا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی قوتاربکاو له‌و ده‌وروبه‌ره نه‌مێنێ.
جه‌مال رینگۆ به پرتاو خۆی کردوه بە ماڵدا‌و کڵاشینکۆفه‌که‌ی له خالیدی برای وه‌رگرت و له ده‌رگای ماڵی خۆیانه‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و به راکردن دوای برینداره‌که که‌وت.
به به‌رده‌وامی خوێنێکی زۆر له ورد‌و خاش بوونی ئیسقانی قاچی برینداره‌که ده‌ڕۆیشت، له به‌رده‌م عاره‌بانه‌که‌ی ماڵی تاهیری نه‌وت فرۆش، به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی حاجی عه‌لی مارف که‌وت.
جه‌مال رینگۆ به‌راکردن گه‌یشته سه‌ر برینداره‌که، به هیستریاوه به جنێو دایگرتهوهو لوله‌ی کڵاشینکۆفه‌که‌ی ئاراسته‌ی جه‌سته‌ی کرد و چه‌ند فیشه‌کی پێوه‌نا، کاکه حه‌مه‌ی نانه‌وا یه‌که‌م که‌س بوو گه‌یشته سه‌ر ته‌رمه‌که، دوای تاوێک هه‌واڵی تاڵی چیرۆکی شه‌هید دوکتۆر به‌ختیار شاری هه‌ژاند.
سه‌رچاوه وپه‌راوێزه‌کان:
* دلێر محه‌مه‌د غه‌ریب و هیوا حه‌مه کوخه له شوێنی روودانی تراژیدیاکه‌دا بوون، هه‌موو دیمه‌نه‌کانی تراژیدیای شه‌هید دکتۆر به‌ختیاری یان به چاوی خۆیان بینیوه‌و په‌یوه‌ندیان پێوه کردم، وه‌ک وه‌فاو ئه‌مه‌کی خۆیان زانیاریه‌کانیان بۆ ناردم.
دلێر محه‌مه‌د له ساڵی 1962 له گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیک له دایک بووه، قوتابی پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی کاوه‌ی کوڕان بووه، ئه‌و رۆژه 31- 1- 1979 دلێر له گه‌ڵ هیوای حه‌مه کوخه‌ی هاوڕێ دا سه‌رقاڵی کۆشش بوون، له به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی کاکه حه‌مه.
دوکانه‌که‌ی کاکه حه‌مه باوکی شه‌هید واحید ناسراو به رۆسته‌مه کۆڵ، له خانوه‌کانی گه‌ڕه‌کی عه‌ریف ئاوا بوو.
عه‌ریف ئاوا ئه‌و گه‌ڕه‌که بوو، له نێوان گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیک و گه‌ڕه‌کی ئیسکان دابوو، کاتی خۆی رژێم ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌سه‌ر پۆلیسه عه‌ریفه ته‌قاویته‌کان دا دابه‌ش کرد، خه‌ڵک به‌و گه‌ره‌که نوێیه‌یان ده‌وت: گه‌ڕه‌کی عه‌ریف ئاوا.
ئه‌و کوهڕه گه‌نجه‌ی قاتی چاکه‌ت و پانتۆڵی شینی له به‌ردا بوو، به برینداری شه‌هید کرا، دکتۆر به‌ختیار بوو.
ئه‌و دوو کوڕه گه‌نجه‌ی له‌سه‌ری کۆڵانه‌که وه‌ستابوون، شوانه‌ی ره‌ئوف نوری و ئاسۆی ده‌لاک بوون، یه‌کێکیان به ده‌مانچه‌که‌ی ته‌قه له جه‌مال رینگۆ کرد و نه‌یپێکاوه، دوای شه‌هیدبوونی دکتۆر به‌ختیار، هه‌ردووکیان له ماڵێکدا له‌و ده‌وروبه‌ره خۆیان حه‌شاردا، هیزه‌کانی ته‌واری و ئه‌من گه‌یشتنه شوێنی رووداوه که، هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌یان پشکنی، دواتر خۆیان له‌و ده‌وروبه‌ره ون کرد.
کاکه حه‌مه‌ی نانه‌وا، نانه‌واخانه‌که‌ی له‌و ناوه‌وه بوو، یه‌که‌م که‌س بوو گه‌یشته سه‌ر ته‌رمی دوکتۆر به‌ختیار، دوای چه‌ند مانگێک به ده‌م خه‌م و ئازاری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌وه سه‌ری نایه‌وه.
وێنه‌کان:
1- شه‌هید دکتۆر به‌ختیار
2- شه‌هید شوان ره‌وف نوری
3 – شه‌هید ئاسۆی ده‌لاک
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts