ڕێباز مام شۆرش: پێكهێنانی شانۆی سیاسی و دەرفەتەکان.
ده‌رفه‌ت یان به سودفه دێت، یان به پلاندانان بۆ دروستكردنی شانۆی سیاسی، یان له‌رێی هه‌ڵه‌كانی دوژمن، یاخود له قه‌یران و جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان. به‌ڵام گرنگ، زوو دركپێكردنی ده‌رفه‌ت و بایهخهكهیهتی. پلاندانانی ره‌سه‌نی بۆ كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی. دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی پێویسته بۆ درێژه‌پێدانی. و هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی ده‌رفه‌تی تر.
له‌كاتی جه‌نگ و قه‌یرانه‌كاندا، له پێگه‌ی لاوازی دوژمن و نه‌یاره‌كانه‌وه ده‌رفه‌ت دروست ده‌بێت، و به‌رجه‌سته ده‌بێت له‌رێی كه‌لێنه‌كانی كاركردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كاندا. ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه تایبه‌ت به درككردن به ده‌رفه‌ت، پشكنینێتی له‌ڕووی: واقیعیبوون، و بایه‌خه‌كه‌ی، و كاتی گونجاو و دۆخه په‌یوه‌نداره‌كانی.
ئه‌ركی بیرمه‌ندی ستراتیجیی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه، كه دوای د‌رك كردن به ده‌رفه‌ت، بتوانێت به باشی بازاڕی بۆ په‌یدا بكا و به‌شێوه‌یه‌كی باوهڕپێهێنراو، هه‌نارده‌ی بكات بۆ دروستكه‌رانی بڕیار، تا ده‌رفه‌ته‌كه بیگرنه خۆ. و بتوانێت له‌و ده‌رفه‌ته‌وه، ده‌رفه‌تی تر بخوڵقێنێت. و بتوانێت به‌رده‌وامییان پێ بدات، له‌پێناو هێنانه‌دی به‌رزترین ئاستی سودوه‌رگرتن له فرستهكان بۆ په‌ره‌پێدانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
وەک ئەوەی ئێستا لە عێراق، لەلایەن سەدر و هاوبیرەکانی یاری شانۆی سیاسی دەکە، دەرفەتێک هاتۆتە پێشەوە بۆ یان بۆ ئەوەی یاری بە ئەوانیتر بکەن، چا ئەو دەرفەتەی ئەوان لە سەرکەوتنیان، بۆ پێکهێنانی شانۆی سیاسی، سودفە بووبێت یان دەرفەتێک بوو بۆ ئەوان بوە بە گەمەیەکی سیاسی.