سەلاح حسێن ئەفەندی: دیموکراسی و گەشەکردن هەر خەونە یان پاشەرۆژی ئێمەشە؟ بەشی چوارەم.
نەدەبوو، پێش ئینگلتەرا، شۆڕشی پیشەسازی لە چین رووبدات؟
ئه‌و وڵاته، له‌ژێر چه‌تری فه‌رمانڕه‌وایی سۆنگ، له نێوان ساڵه‌كانی 960-1279(ز.) پێشره‌وی هه‌موو جیهانی ده‌كرد. چه‌ندین كاڵای پیشه‌یی نوێی تیایدا به‌رهه‌م ده‌هێنرا. نموونه‌ی ئه‌وانه کاتژمێر، قیبلەنما، بارووت، کاغه‌ز، دراوی کاغه‌ز، فه‌خفوری و ئاسن. پیشه‌سازیی چنین و قوماش دروستكردن و به‌كارهێنانی ته‌واری جۆڵایی و هێزی ئاو له به‌رهه‌مهێناندا، بوژانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی بوو. به‌مانه ساڵه‌كانی 1500(ز.) ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خۆشگوزەرنی خه‌ڵك له‌م وڵاته، ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا باشتر نه‌بوبێت خراپتر نه‌بوو.
ئه‌م گه‌شه‌كردنه، به‌هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوەندیی به‌هێزه‌وه بوو، كه توانای كۆنترۆڵكردنی وڵاته‌كه‌ی هه‌بوو. وڵاته‌كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی سیستمێكی ئهبسولیوتیزمدا بوو. له بنه‌ماڵه‌ی پاشا‌كان به‌ولاوه نوێنه‌رانی هیچ پێكهاته و چینوتوێژێکی كۆمه‌ڵگه‌كه دەرفەتی به‌شداریكردنیان نه‌بوو له بڕیارداندا. هیچ جۆره شورایه‌ك، یان په‌رله‌مانێكی ساوا نه‌بوو، كه له رێگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك به‌شداری لە بڕیاری سیاسی و ئابوری و یاساییدا بكه‌ن. له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا، جگه له دانی باج و گومرگ و سه‌رانه‌یه‌كی زۆر، بازرگانه‌كان هه‌میشه رۆڵ و به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ق بوو و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری ده‌سه‌ڵاتداراندا بوون.
هه‌موو داهێنانێكی نوێی و گه‌شه‌پێكردنی ته‌كنیك و به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و پیشه‌سازی، ئه‌گه‌ر له ژێر فه‌رمانی راستەوخۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تدا نه‌بوایه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌واندا بوو. ساڵی 1368 فه‌رمانڕه‌وای مینگ و كینگ جێگه‌ی سینگیان گرته‌وه. له‌ژێر حوكمرانی ئه‌ماندا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر و تاكڕهوتر و توندڕه‌وتر بوو. به‌وه‌ش گه‌شه‌كردن له وڵاته‌كه زیاتر كۆسپی بۆ درووستبوو و ناسه‌قامگیری زیادیكرد و به‌پێی ئه‌وه‌ش دەرفەتی خوڵقاندن و داهێنان زیاتر له‌جاران خنكێنرا<6 ل421>.
دۆزینه‌وه‌ی جیهانی نوێ و رێگا ده‌ریا نوێیه‌كان بۆ ئاسیا، هۆكارێك بوون بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌شه‌كردنی ئه‌وروپا و دواتر شۆڕی سیاسی و پیشه‌سازی تیایاندا. به‌ڵام له چین، كه مینگ و كینگ ده‌سه‌ڵاتیان گرتەدهست، ده‌ستیان نایه بینه‌قاقای جموجۆڵی بازرگانی ده‌ریایی. ئه‌وانه هه‌موو ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی ده‌ریاییان خسته ژێر مۆنۆپۆڵ و كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی بازرگانه‌كانیان له‌و بوارانه‌دا بێبه‌شكرد. ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێده‌دا، كه بازرگانه‌كان بیکەن، بازرگانیی ناوخۆ بوو، ئه‌ویش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆیان و دابه‌شكردنی قازانج بوو له‌گه‌ڵیاندا. رێگه‌یان نه‌ده‌دا بازرگانه چینییه‌كان سه‌ردانی وڵاتانی تر بكه‌ن و به راستەوخۆ پێوه‌ندی به بازرگانی وڵاتانی تر بكه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ساڵی 1402، یه‌كێك له ئیمپراتۆرهكانیان له‌ژێر چاودێری دەستەبژێری ده‌سه‌ڵاتداردا، بڕیاری گۆڕانكاریدا له بواری بازرگانی. بڕیاری ره‌وانه‌كردنی شه‌ش كاروانی گه‌وره‌ی كه‌شتیی بازرگانیدا بۆ باشور و باشوری رۆژئاوای ئاسیا، بۆ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و باشوری ئه‌فریقا و ده‌وروپشتیان. یه‌كه‌م کاروان له 62 كه‌شتی مه‌زن و 190 كه‌شتی بچوك و 27800 پیاو پێكهاتبوو. ساڵی 1422 دوا كاروان، كه شه‌شه‌مین بوو، به بڕیاری ده‌وڵه‌ت وه‌ستێنرا. له دوای ئه‌وه، كاروانه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ نزیكه‌ی سه‌د و په‌نجا ساڵ هه‌تا ساڵی 1567 ده‌ستی پێنه‌كرده‌وه. ئه‌مه نمونه‌یه‌كی بچوكه له‌سه‌ر ئه‌و كۆسپه گه‌ورانه‌ی كه له‌و وڵاته له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئابوری و سیاسی‌دا هەبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دواتر فه‌رمانڕه‌وا و ئیمپراتۆره‌كان جێگه‌ی یه‌كتریان ده‌گرته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام رێگربوون له بوژاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كه.
ساڵی 1690، ئیمپراتۆر دەستیگرت بەسەر موڵك و ماڵی زۆربه‌ی بازرگان و خاوه‌ن وهرهشه گه‌وره‌كان و كردنی به‌موڵكی ده‌وڵه‌ت و خرانه ژێر سه‌رپه‌رشتی دهسهڵاتدارانەوە. ئه‌و دەستبەسەراگرتنه له پێناوی بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی ئابوری وڵاته‌كه و خۆشگوزاری خه‌ڵكدا نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ خۆشگوزه‌رانی ژیانی ده‌سه‌ڵاتداران و زیادكردنی دهستهڵانیان بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
ساڵی 1661، ده‌وڵه‌ت دانیشتوانی كه‌نار ده‌ریای ناوچه‌كانی باشوری چین و ڤێتنامی له‌و شوێنانه دورخسته‌وه و گواستنیه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات. مه‌به‌ست له‌مه رێگه‌گرتن بوو له‌و خه‌ڵكه، كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا بازرگانیی ئازاد له‌و كه‌نارانه‌دا بکەن. له جیاتی ئه‌وان، سوپایان له‌و ناوچانه جێگیركرد، له پێناوی كۆنترۆڵكردنی بازرگانی ده‌ره‌كی له‌لایەن ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوەندیی به‌هێز و ئهبسولیتست بوو، به‌ڵام له‌به‌ر فراوانی وڵاته‌كه توانای كۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌موو ناوچه‌كانیان نه‌بوو. ململانێ و گرژی و كوشتار و شه‌ڕو شۆڕی ناوخۆ به‌رده‌وام بوو. له زۆر شوێن بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێ پێكهاته و ده‌سه‌ڵاتداری خۆجێیی هه‌ندێ ناوچه توانایان په‌یدا ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌مان خاسڵه‌تی تاكڕه‌وی و توندڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ناوەندییان هه‌بوو، هه‌مان شێوازی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری به‌رته‌سكیان پهیڕهودهكرد. له‌م دۆخه‌دا چینوتوێژه نوێیه‌كان لاوازبوون له‌به‌رئه‌وه له كاتی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوەندیدا توانای قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و دەرفهته مێژوییانهیان نه‌بوو بۆ بونیادنانی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رفراوانتر.
ساڵه‌كانی 1700 چه‌ند جارێك دەرفه‌ت په‌یدابوو، كه بازرگانه‌كان رۆڵی زیاتر ببینن له بازرگانی ده‌ریایی ده‌ره‌كی به شێوه‌یه‌كی فراوانتر. به‌هۆی نه‌بوونی دەرفەتی به‌شداریكردنی ئه‌مانه له بڕیاری سیاسی و ئابوری‌دا و هه‌روه‌ها ناسه‌قامگیری و ترس له ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران، كه له‌پڕدا هه‌رچییه‌كیان هه‌بوو له‌ده‌ستیان بچێت، یان له رێگه‌ی باج و گومرگ و سه‌رانه‌وه هیچیان بۆ نه‌مێنێته‌وه، كه‌س نه‌بوو بوێرێت كهپیتاڵهكهی به‌كاری بهێنێ له وەبەرهێناندا له بواری بازرگانی به‌رفراوانتر و به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی سه‌ره‌تاییدا.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ره‌چاوبكرێت، ترسی چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه بوو له داهێنان و گه‌شه‌كردنی ته‌كنیكی نوێ و بازرگانی و پیشه‌سازی. ئه‌و ترسه له‌وه‌دا بوو، كه چینوتوێژه نوێیه‌كان به‌هێزبن و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌هێز بێت و فشار بخه‌نه سه‌ریان و ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی خۆیان كه‌م بێته‌وه و ناچاركرێن بۆ چاكسازیكردن له بواری سیاسی و یاساییدا.
راسته پێشتر فه‌رمانڕه‌واكانی سۆنگ هه‌تا راده‌یه‌ك رێگهیاندابوو به داهێنان و گه‌شه‌كردنی ته‌كنیكی نوێ و پیشه‌سازیی سه‌ره‌تایی و بازرگانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌یانویست له ژێر كۆنترۆڵ و مۆنۆپۆڵی ته‌واوی خۆیاندا بێت و رێگه‌یان به به‌هێز بوونی چینوتوێژه نوێیه‌كان نه‌ده‌دا و رێگیان پێ نه‌ده‌دان له بڕیاره‌كاندا به‌شداری بكه‌ن.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی، كه ده‌كرێ له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوەندی به‌هێز و ئهبسولیتستی وه‌كو سۆنگدا هه‌تا راده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه گه‌شه بكات و باری ئابوری ببوژێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و گه‌شه‌كردنه سنوردار ده‌بێت و به‌بێ په‌یدابوونی زه‌مینه‌ی له‌بار گه‌شه‌كردن و به‌رفراوانبوون به‌خۆوه نابینێت و دواتر رووبه‌ڕووی شكستهێنان ده‌بێته‌وه<2 ل231>.
سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری ئهبسولیتستی چین، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له سه‌دەی هه‌ژده و نۆزده‌دا، له كاتێكدا ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژاپۆن گۆڕانی گه‌وره تیایاندا رووی ده‌دا، هه‌ر به دواكه‌وتویی و لاوازی مایه‌وه. وڵاته‌كه خۆ به‌خۆ دەرفەتی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی سیاسی و پیشه‌سازی تێدا رووی نه‌دا. هه‌روه‌ها له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهان بۆ ئاسیا و وڵاته‌كه، وڵاته‌كه به‌هۆی ئه‌و سیستمه رێگره‌وه نه‌یتوانی سوود له كه‌پیتالیزمی جیهان وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵی ئاوێتە بێت و ببێته به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز تیایدا. ئه‌و بڵاوبوونه‌وه نه‌بووه هۆی به‌هێزبوونی چینوتوێژه نوێیه‌كان و گه‌شه‌كردنی بازرگانی و پیشه‌سازی خۆماڵی و به‌رپابوونی شۆرشی سیاسی و پیشه‌سازی تیایدا. به‌ڵی كه‌پیتالیزمی جیهان توانی خۆی بخزێنێته وڵاته‌كه‌وه و بیكاته پاشكۆی خۆی. له باتی به‌هێزبوونی چین‌وتوێژی نوێ و دەرفەتی به‌شداریكردنیان له بڕیاره سیاسی و ئابوریه‌كاندا، ده‌ره‌به‌گ و چینه ده‌سه‌ڵاتداره كۆنه‌كانی وڵاته‌كه و هه‌ندێ بازرگانی پاشكۆی نزیك له وڵاته كهپیتالیستهكانهوه ئه‌و سیستمه‌یان بۆ باشكردنی خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی خۆیان به‌كارهێنا. بازرگانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بوون له ژێر مۆنۆپۆڵ و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وانه‌و وڵاته سه‌رمایه‌داره كۆلۆنیسته‌كان.
وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان، له‌باتی رووه پلورالیست و دیموكراتیهكهیان، رووه تاكڕه و توندڕهكهیان خسته گه‌ڕ و كه‌وتنه رووتاندنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی و به‌رهه‌ڵستیكردنی چینوتوێژه نوێكانی بۆ بونیادنانی ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز له وڵاته‌كه‌دا<128 ل10>. ئه‌و كردارانه له‌گه‌ڵ سروشتی چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاته‌كه‌دا گونجاوبوون، بۆیه ده‌بوونه هاوپه‌یمانی یه‌كتر له‌سەر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. ئه‌و ده‌وڵه‌ته كهپیتالیستانه نه به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانی پشتگیری چینوتوێژه نوێیه‌كانی چین بكه‌ن و پشتگیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه بكه‌ن و نه به به‌رژه‌وه‌ندی رۆژگاری ئه‌وسای خۆیان ده‌زانی.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا چین رێبازی سه‌ربه‌خۆیی و سیاسی و ئابوری و گه‌شه‌كردنی نه‌گرته‌به‌ر، له ئاوێتەبوونی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری جیهان، به‌ڵكو رێبازی پاشكۆیی و ئه‌ڵقه له گۆێیی هه‌ڵبژارد. فاكته‌ره بنچینه‌كانی ناوخۆ بوو، كه ئه‌و وڵاته له كۆندا خۆبه‌خۆ شۆرشی سیاسی و پیشه‌سازی تیایدا رووینه‌دا. به‌هه‌مان شێوه، هه‌مان ئه‌و فاكته‌رانه بوون، كه وڵاته‌كه نه‌یتوانی سوود له بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهان وه‌ربگرێت و شۆڕشی سیاسی و پیشه‌سازی تیایدا رووینه‌دا.
هه‌تا ده‌هات بازاڕ و ئابوری وڵاته‌كه زیاتر ده‌به‌سترایه‌وه به بازاڕی كه‌پیتالیستی جیهانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وەی هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو له نێوان چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاته‌كه و وڵاته كهپیتالیستهكاندا، به‌ڵام به‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ی بازرگانی و به‌ستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه به بازاڕی جیهانه‌وه و لاوازبوونی سیستمی فیوداڵی قوفڵدراوی كۆنی وڵاته‌كه‌وه، هه‌تا راده‌یه‌ك چین‌وتوێژی نوێ له وڵاته‌كه‌دا دروست بوون و گه‌شه‌یانكرد. ئه‌وانه هه‌وڵی چاكسازی و گۆڕانكاری سیاسی و یاساییان ده‌دا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ی له رێگه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا بوو. ساڵی 1911 هێز و چینوتوێژه نوێیه‌كان، دوا فه‌رمانڕه‌وای قه‌یسه‌ری كینگی چینیان روخاند و كۆماری چینیان دامه‌زران. په‌رله‌مان دامه‌زرا و بڕیاری چاكسازی سیاسی و یاسایی و ده‌ستوری پلورالیزمتریان له وڵاته‌كه‌دا. ئه‌وانه له پێناوی نه‌هێشتنی مۆنۆپۆڵی چینوتوێژه كۆنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره كه‌پیتالیسته بێگانه‌كاندا بوو<6 ل437>. ئه‌م سیستمه كۆرپه‌یه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پاشماوه‌كانی سیستمی فیوداڵ و كۆمپانیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته كۆلۆنیستهكاندا بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه پرۆسه‌ی دیموكراتی له روسیا شكستی هێناو كۆماری سۆڤێت تیایدا دامه‌زرا. كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه دامه‌زراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین بوو ساڵ 1921. ئه‌مه بووه هۆكاری په‌یدابوونی فاكته‌رێكی تری رێگر له به‌رده‌م مانه‌وه‌ی سیستمه دیموكراته لاوازه‌كه‌ی چینوتوێژه نوێیه‌كان تیایدا، چونكه ئه‌و پارته نوێیه له چین به كرده‌وه دژی گه‌شه‌كردنی كه‌پیتالیستی خۆماڵی بوو و ده‌یویست سیستمێكی یه‌ك حیزبی تاكڕه‌وی شێوه‌ی سۆڤێت له وڵاته‌كه‌دا بونیاد بنێ. به‌و جۆره چین له ساڵی 1925 وه بۆ ماوه‌ی له زیاتر 10 ساڵ رووبهڕڕووی شه‌ڕێكی خوێناوی ناوخۆ بۆوەوە، كه ئابوری ئازادی سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی لاوازكرد و له لایه‌كه‌وه رۆڵی هه‌ندێ فیوداڵی كۆن و سه‌رۆك له‌شكر و هه‌ندێ توێژی بازرگانی سه‌ر به وڵاته كه پیتالیستهكانی به‌هێزكرد و له لایه‌كی تره‌وه له رێگه‌ی یه‌كخستنی بزووتنه‌وه‌ی جوتیارانه‌وه رۆڵ و كۆنترۆڵی پارتی كۆمۆنیستی به‌سه‌ر به‌شێك له وڵاته‌كه‌دا زیادكرد. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ناسه‌قامگیری و كاولبوونی وڵاته‌كه هێنده‌ی تر چینوتوێژه نوێیه ئازاده‌كانی لاوازكرد و دەرفه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی لاوازكرد و دەرفەتی به‌شداریكردنی چینوتوێژه نوێیه‌كانی له بڕیاره سیاسی و ئابوریه‌كاندا نه‌هێشت. به‌هۆی ئه‌و فاكته‌رانه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه له وڵاته‌كه به‌هه‌مان شێوه به ڕوخساری جیاواز به‌رده‌وام بوو هه‌تا له كۆتاییدا ساڵی 1949 به سه‌ركه‌وتنی رێبازی پارتی كۆمۆنیستی چین دواییهات<2 ل437 \ 123\125>.
سه‌ركه‌وتنی پارتی كۆمۆنیستی چین و كۆنترۆڵكردنی وڵاته‌كه به‌ده‌ستیان، سه‌رتایه‌كی نوێ بوو بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری تاكڕه‌و و توندڕه‌وی ئهبسولیتزمی نوێ. دەستەبژێری ده‌سه‌ڵاتدار به ناوی سۆسیالیزم و خزمه‌تكردنی كرێكاران و جوتیارانه‌وه هه‌ر به‌شێوه‌ی فیوداڵه ده‌سه‌ڵاتداره كۆنه‌كان هه‌موو ئابوری و جموجۆڵی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازییان خسته ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و مۆنۆپۆڵی دەستەبژێری ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی كۆمونیسته‌وه. له ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و پارته‌كه‌دا بێجگه‌له دەستەبژێریهكی ده‌سه‌ڵاتداری پارته‌كه هیچ چینوتوێژێك یان هێزێك دەرفەتی به‌شداریكردنی له بڕیاردانی سیاسی و ئابوری‌دا نه‌بوو. سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیستی چین زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده ئەسیری خۆی و به به‌رگێكی نوێیوه جێگه‌ی قه‌یسه‌ره كۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه<48>.
كه ئه‌و ساڵه كۆماری چین به‌ده‌ستی پارتی كۆمۆنیست دامه‌زرا، وڵاته‌كه یه‌كێك بوو له هه‌ره وڵاته هه‌ژاره‌كانی جیهانی ئه‌وسا. بۆ كۆنترۆڵكردنی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌و پارته رێبازی خۆجیاكردنه‌وه‌ی له جیهان هه‌ڵبژارد. ئه‌و خۆجیاكردنهوهیه بووه‌هۆی زیاتر تاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتداران و گرژیی و ململانێ له پێناو كۆننترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتدا له نێوان باڵ و رێبازه جیاوازه‌كانی ناو پارته‌كه‌دا، كه بووه‌هۆی ماننه‌وه‌ی وڵاته‌كه به دواكه‌وتویی و هه‌ژاری<2 ل422>.
به‌هۆی ململانێی ناوخۆی باڵه‌كانی ناو پارته‌كه‌وه، له دوای ساڵه‌كانی 1980 چاكسازی بچوكی هه‌نگاو به هه‌نگاو له باری ئابوری ده‌ستیپێكرد، كه رێگه‌ی بۆ دروستبوون و گه‌شه‌كردن و به‌هێزبوونی چین‌وتوێژی نوێ له وڵاته‌كه خۆشكرد. له ساڵه‌كانی 1990 و دوای شكستهێنانی یه‌كێتی سۆڤێت، ئه‌و پرۆسه‌یه له وڵاته‌كه هه‌تا ده‌هات خێراتر به‌ڕێوه ده‌رۆیشت <6 ل443\ 2 ل422>.
ئه‌مڕۆ چین به‌شێكی گرنگ و به‌هێزه له كه‌پیتالیزمی جیهان، به‌ڵام هێشتا دەستەبژێری ده‌سه‌ڵاتداری پارتی كۆمۆنیست رێگهگره له گه‌شه‌كردنی پلورالیزم و دیموكراتی و به‌شداریكردنی چینوتوێژه نوێیه‌كان له ده‌سه‌ڵات، كه كۆسپێكی گه‌وره‌یه له‌رێگه‌ی گه‌شه‌كردنی وڵاته‌كه‌دا<22 ل1>.
نموونه‌ی چین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی، كه گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردن له هیچ وڵات و شوێنێكی جیهاندا مه‌حاڵ نیه. به دروستبوونی زه‌مینه‌ی له بار‌و چاكسازی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و دەرفەت دروستبوو بۆ خه‌ڵكی تا توانای خولقێنه‌ری خۆیان به‌كاربهێنن و گۆڕانكاری بچوك رێگه‌خۆش ده‌كات بۆ گه‌وره‌تر. له هه‌مانكاتدا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی، كه هێز و پارت و چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به خۆشی خۆیان وا به ئاسانی واز له ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ناهێنن و پرۆسه‌ی گۆڕانكاری درێژخایان و دژواره به‌ڵام مه‌حاڵ نیه.