عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌مال رینگۆ/ بەشی حەوتەم.
خانه‌وادی شه‌هید دکتۆر به‌ختیارو شه‌هید به‌یان
له سلێمانی یه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبۆل
ئه‌حمه‌د راغب له‌ساڵی 1875 له‌سلێمانی له‌دایک بووه، بۆ کار‌و کاسپی رووی کردبووه تورکیا، عه‌بدولکه‌ریم راغب ی برای له 1900له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قامی سلێمانی کۆچی دوایی کرد، به بۆنه‌ی کۆچی عه‌بدولکه‌ریم ی براکه‌ییه‌وه له تورکیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا ره‌شید عه‌بدولکه‌ریم ی برازای له گه‌ڵ خۆی دا برد بۆ تورکیا، ره‌شیدی له‌وێ خسته قوتابخانه و قۆناغه‌کانی خوێندنی پێ ته‌واو کرد و له ته‌مه‌نی 16 ساڵی دا له‌کۆلێجی سه‌ربازی وه‌رگیرا و دوای ته‌واکردنی خوێندن کرا به ئه‌فسه‌ر له سوپای تورکیا و نرا بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ، له دوو جه‌نگ دا بریندار کرا.
یه‌که‌میان: له جه‌نگی قه‌فقاس، له نێوان تورکیا‌و روسیا
دوه‌میان: له جه‌نگی( گالی بۆلی) له نێوان عوسمانییه‌کان و فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا به سه‌رکردایه‌تی مسته‌فا که‌مال (مسته‌فا ئه‌تاتورک)، به بریداری گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سته‌مبۆل.
رۆژێك محه‌مه‌د به‌گی حاجی ره‌سوڵ به‌گی وه‌سمان پاشا، ناسراو به ( محه‌مه‌د به‌گی موغاغ)، سه‌ردانی خزمێکی له‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سته‌مبۆل کردبوو، له‌ێ باسی برینداری ( ره‌شید عه‌بدولکه‌ریم)یان بۆ کرد بوو، که ئه‌فسه‌رێکی کوردی خه‌ڵکی سلێمانییه.
محه‌مه‌د موغاغی له‌وێ سه‌ردانی ره‌شید عه‌بدولکه‌ریم ی کرد، دوای چه‌ند ساڵێک عوسمان به‌گی مه‌جید به‌گ برازای محه‌مه‌د به‌گی موغاغ، کچی ئه‌و ره‌شید عه‌بدولکه‌ریم ی خواست، که له نه‌خۆشانه‌ی ئه‌سته‌مبۆل سه‌ردانی کردبوو.
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، ره‌شید عه‌بدولکه‌ریم له تورکیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆسلێمانی، له گه‌ڵ ئورده‌که‌ی شێخ مه‌حمودی دا به‌شداری شۆڕشی کرد، له‌ساڵی 1919ره‌شید عه‌بدولکه‌ریم خاتوو (خه‌دیجه ئه‌مین عه‌بدولکه‌ریم ) ناسراو به (ئه‌جه‌خان ) ی خواست، دوای شه‌ڕو پێکدادان له گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان، ره‌شید له‌شاری سلێمانی یه‌وه روو ده‌کاته شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌وێ ده‌گیرسێته‌وه.
له ساڵی1926 یه‌که‌م نۆبه‌ره‌یان، کچێک بوو به ناوی( شوکریه ره‌شید )، بوو به هاوسه‌ری (عوسمان به‌گی مه‌جید به‌گ)، باوکی (رێکه‌وت عوسمان و شه‌هید شادمان عوسمان )، دووه‌میان کچێک بوو، به ناوی( بدریه ره‌شید )بوو به هاوسه‌ری خالید تاهیر، دایکی (شه‌هید دکتۆر به‌ختیار و شه‌هید به‌یان).
خالید تاهیر
خالید تاهیر محه‌مه‌د ناسراو به( مه‌لا خالید )، له‌ساڵی 1914له‌شاری که‌رکوک له‌دایک بووه، دوای ته‌واوکردنی فه‌قییه‌تی و مه‌لایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر زیره‌ک بوو، مه‌لا عه‌بدولسه‌لام ی هاوڕێ ی هانی داوه روو بکاته قوتابخانه‌و به‌رده‌وام بێت له سه‌ر خوێندن، خولیای خوێندنی خالید پێچه‌وانه‌ی خواستی باوکی بوو.
له هاوینی ساڵی خوێندنی( 1936- 1937) له ته‌مه‌نی 23ساڵی دا تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی داوه‌و پله‌ی زۆر باشی به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام خالید خه‌ونی گه‌وره‌تری هه‌بوو، قۆناغی ناوه‌ندیشی به پله‌ی زۆر باش ته‌واو کرد.
دووهه‌ڵبژاردن له به‌رده‌م خالید تاهیردا هه‌بوو:
یه‌که‌میان/ کۆلێجی فه‌یسه‌ڵیه سه‌ر به سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا له به‌غداد.
دوه‌میان/ مدرسه هه‌نده‌سه له به‌غداد.
خالید مدرەسه‌ی (هه نده‌سه‌ی به‌غداد )ی په‌سه‌ند کرد، دوای چوارساڵ خوێندنی به‌رده‌وام له‌ساڵی 1944دا مه‌دره‌سه‌ی هه‌نده‌سه‌ی به پله‌ی باش ته‌واوکرد، ئه‌و سه‌رده‌مه موکه‌ره‌م تاڵه‌بانی کفری له‌و مه‌دره‌سه‌یه بوو، له ساڵی 1945 خالید له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیشغالی سلێمانی داده‌مه‌زرێت، له‌ساڵی 1949خالید تاهیر له‌گه‌ڵ بدریه ره‌شید ژیانی هاوسه‌رێتی پێک هێنا.
له18/5/1950به‌ختیار له گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌ی سلێمانی له دایک بووه، له ساڵی 1961- 12/1/1969خالید له شاری که‌رکوک ژیاوه. له‌ساڵی 1963خالید تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئیشغالی که‌رکوک بوو، له‌سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف دا ده‌سگیر کرا ، 3 مانگ له ئینزیباتخانه‌ی که‌رکوک زیندان کرا. دواتر له کاره‌که‌ی ده‌رکرا.
له‌ساڵی 1968 به هاوکاری دکتۆر ئیحسان شێرزاد و نوری شاوه‌یس گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی، له ساڵی 1969کرا به به‌ڕێوه‌به‌ری ئیشغالی هه‌ولێر. له ساڵی 1971دا گوێزرایه‌وه بۆ بعقوبه، له 1972دا کرا به به‌ڕێوه‌به‌ری ئیشغالی ره‌سافه له به‌غداد، له ساڵی 1973کرا به به‌رێوه‌به‌ری ئیشغالی دیوانیه، له‌ساڵی 1973-1974 کرابه به‌رێوه‌به‌ری ئیشغالی دهۆک، له‌ساڵی 1974خانه‌نشین کرا.
سه‌رچاوه:
دیدارێک له گه‌ڵ کاک کامه‌ران خالید برای شه‌هید دکتۆر به‌ختیار له مانگی ئازاری 2021 له غه‌زه‌لنووس.
1-وێنه‌ی یه‌که‌م ،دایک و باوکی شه‌هید دکتۆر به‌ختیار و شه‌هید به‌یان.
2-وێنه‌ی دووه‌م شه‌هید دکتۆر به‌ختیار.
3-وێنه‌ی سێیه‌م شه‌هید به‌یان.