ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: كۆنگره‌ی ئاشتی و چاره‌نووسی گه‌لی كورد.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌جه‌نگدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، بڕیاریاندا له 6ی شوباتی 1919 (كۆنگره‌ی ئاشتی) پێك‌بێنن،كۆنگره بۆ سێ بابه‌تی گرنگ به‌سترا، یه‌كێك له‌وانه چاره‌نووسی زه‌ویه داگیركراوه‌كان، كه‌پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابوون، هۆكارێكی تر دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تازه‌بوو بۆ ئه‌وروپا، چونكه هه‌ریه‌ك له‌به‌شداربووانی جه‌نگ ده‌یانویست پێگه‌ی خۆیان له‌ڕۆژهه‌ڵات دیاری بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هۆكارێكی تر بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یماننامه نهێنیانه‌ی پێش كۆنگره به‌سترابوون، وه‌كو په‌ماننامه‌ی سایكس– بیكۆ و سان ریمۆ، بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌جه‌نگ به‌ده‌ستیانهێنابوو، ئامانجیش لەبەستنی ئەم کۆنگرەیە له‌دوای جه‌نگ چەسپاندنی ئاشتی بوو، لەجیھان و ئاوردانەوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە تێکشکاوەکانی جەنگ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆربوو، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا چه‌وسێنرابوونه‌وه، تێده‌كۆشان ئازادی و سه‌ربه‌ستی به‌ده‌ستبێنن، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش یه‌كێك بوو، له‌و نه‌ته‌وه چه‌وسێنراوانه.
ئه‌م كۆنگره‌یه تایبه‌ت نه‌بوو به‌كورد، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار هانده‌ربوون بۆئه‌وه‌ی كوردیش به‌شداری له‌م كۆنگرهیهدابكات، یه‌كێك له‌و هانده‌رانه بڵاوبوونه‌وه‌ی چوارده به‌نده‌كه‌ی (ویلسن)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكابوو، به‌تایبه‌تی به‌ندی دوانزه، كه‌باس له‌چاره‌نووسی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، كوردیش یه‌كێك بوو، له‌و نه‌ته‌وانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌یویست مافی چاره‌ی خۆنووسینی به‌ده‌ست بێنێ، هۆكارێكی تربوونی چه‌ندین ڕێكخراوی سیاسی بوو له‌ئه‌سته‌مبوڵ، بۆ نموونه (كۆمه‌ڵی ته‌عالی كوردستان) كۆمه‌ڵێك سیاسی و ڕۆشنبیری كورد تیایدابهشداربوون، هه‌وڵیان ده‌دا له‌مه‌یدانی سیاسه‌تدا به‌شێك له‌مافه‌كانی كورد به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مانه وای كرد، كورد نوێنه‌رێك هه‌ڵبژێرێ تاله كۆنگره‌ی ئاشتیدا داكۆكی له‌مافه‌كانی خۆی بكات.
له‌به‌رئه‌وه شه‌ریف پاشابووه نوێنه‌ری كورد له‌كۆنگره‌ی ئاشتی، ڕه‌فیق حیلمی ده‌ڵێت: ” كۆمه‌ڵی نیشتمانی كورد له‌ئه‌سته‌مبوڵ، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ته سوێندخۆره‌كان كه‌وته گفتوگۆكردن، هه‌موویان بڕیاریاندا شه‌ریف پاشا به‌ناوی نوێنه‌ری كورده‌وه له‌كۆنگره‌ی ئاشتیدا، داوای مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكا”.
له‌باشوری كوردستانیش هه‌وڵدرا شه‌ریف پاشا وه‌ك نوێنه‌ری خۆیان بناسێنن، شێخ مه‌حمود وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕ بۆ پشتگیری شه‌ریف پاشا، مه‌زبه‌ته‌یه‌ك بهعهشایرهكان و ڕۆشنبیرانی ناوچه‌كه مۆرده‌كات، نوێنه‌ریشی ناردبۆ ئێران، ئه‌و مه‌زبه‌ته‌یه به‌كورده‌كانی ئه‌وێش مۆربكرێت، دواتر هه‌موو مهزبهتهكان ناردران بۆ شه‌ریف پاشای خه‌ندان و مافی ئه‌وه‌ی درابۆیه به‌ناوی كورده‌وه له‌كۆنگره‌ی ئاشتی داوای مافی كوردبكا. به‌ڵام نوێنه‌ره‌كان لهڕێگاگیران و نه‌یانتوانی مهزبهتهكان بگه‌یه‌ننه شه‌ریف پاشا، بەڵام كوردەكانی باكوور توانیبوویان داواكارییەك بەناوی خۆیان و هەموو كوردەوەبنێرن، بۆ شەریف پاشا و بیكەن بەنوێنەری خۆیان، لە(كۆنگرەی ئاشتی) لەپاریس.
جه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا به‌شێوه‌یه‌كی دبلۆماسیانه‌ی زۆربه‌رز توانی له‌كۆنفراسی ئاشتی له‌پاریس ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان قایل بكات، یاداشتنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی كوردستاندا پێشكه‌ش بكات، ئه‌م دبلۆماسیه‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی لهڕێكهوتنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سیڤه‌ری1920به‌ئاشكرا دان نرا به‌مافی گه‌لی كورد، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، (ئهدموندس) ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی شه‌ریف پاشادهڵێت:” هۆی باسكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد لهڤرسای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆششه‌ی شه‌ریف پاشای خه‌ندان كه‌خه‌ڵكی سلێمانی بوو دابووی، شه‌ریف پاشا ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی بینیووه، له‌دانان و داڕشتنی ئه‌و مادانه‌ی پێوه‌ندیان به‌كورده‌وه هه‌بوو، له‌كۆنگره‌ی ڤرسای دا”.
شه‌ریف پاشا كه‌سێكی دیپلۆماتكار و شاره‌زا بوو، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی له‌كۆنگره‌ی ئاشتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد، بە هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌که‌ی توانی له‌گه‌ڵ نوبار پاشای نوێنه‌ری ئه‌رمه‌نه‌کان كۆبێته‌وه، دۆستایه‌تی كورد و ئه‌رمه‌نه‌كان بههێزبكا و ئه‌و ناكۆكیه‌ی جاران نه‌هێڵێ، كه توركه‌كان ده‌یانویست تاوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ئه‌رمه‌نه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی كورده‌وه، دوای گفتوگۆیه‌كی دۆستانه، ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان مۆركرد، به‌هه‌ردوولایان یاداشتێكی دووقۆڵیان دابهكۆنگرهی ئاشتی و توانی سه‌رنجی وڵاتانی کۆنگره به‌رامبه‌ر ڕووی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورددا ڕابکێشێت و یاداشتێك به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی پێشكه‌ش به‌كۆنگره‌ی ئاشتی بكا، باسی نوێنه‌رایه‌تی خۆی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی تێداكردووه. كهبووە هۆی ئەوەی له‌قازانجی گه‌لی کورد سێ بەندی (62، 63، 64) دەربارەی باسی سەربەخۆیی كورد و كوردستان بخرێتە پەیمانی سیڤەرەوە.
به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكار بوونه هۆی سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشا، سه‌ره‌ڕای هۆكاری ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا و عوسمانی و كه‌مالیه‌كان بۆ دژایه‌تی هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشا، كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناوخۆی كوردههبوون، كه‌هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشا بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد پێكنه‌یه‌ت، له‌وانه: دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی ناوخۆی كورد هۆكارێكی سه‌ره‌كی شكستهێنانی هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشابوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی نێوان كوردان دابه‌ش بوون بۆ دووبه‌ره، به‌ره‌یه‌كیان پشتیوانی له‌هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشادهكرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ره‌كه‌ی تر داوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی ئۆتۆنۆمی ده‌كرد، له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا. ئه‌وه بوو به‌كێشه‌یه‌ك له‌نێوان سیاسیه‌كانی كوردستان و ڕۆشنبیره‌كان.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ریتانیا ژماره (No. 27- (F.o- 371-5067 ی ڕۆژی (22- 2- 1920) له‌لاپه‌ڕه (160)دا، باسی نامه‌یه‌كی ئه‌دمیرال ده‌كا، له‌ئه‌سته‌مبوڵه‌وه ناردوویه‌تی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ده‌رباره‌ی ناكۆكی كورده‌كانی توركیا له‌ناو خۆیاندادهڵێت: كێشه‌یه‌كی گه‌وره په‌یدابووه له‌ناو كورده‌كاندا، به‌هۆی شه‌ریف پاشاوه، دوورنیه ئه‌و ناكۆكیه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵات و چاودێری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاوه، شه‌ریف پاشا ده‌یه‌وێ سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌موو كوردستان بێ، به‌ڵام یه‌كێكی وه‌كو عه‌بدولقادر شه‌مزینی ده‌یه‌وێ كوردستان له‌ژێر سایه‌ی توركدابێ، به‌ڵام وادیاره به‌درخانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین”.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكیهدا كارگه‌یشته ڕاده‌یه‌ك عه‌بدولقادر شه‌مزینی و هاوڕێكانی بڵاویانكرده‌وه، ئیتر شه‌ریف پاشا به‌نوێنه‌ری كورد ناژمێردرێ له‌كۆنگره‌ی پاریس‌دا، هه‌رچه‌نده شه‌ریف پاشا گوێی به‌و ته‌لگرافه نه‌دا و خۆی تهلگرافێكی نارد كه نوێنه‌ری كورده، به‌ڵام دواتر شه‌ریف پاشاش وه‌كو توڕه‌بوونێك وازیهێنا و له27ی 4ی 1920 ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌لی كورد ڕاگه‌یاند، ئه‌م هه‌ڵوێسته سوودێكی زۆری هه‌بوو بۆ توركیزمهكان.
ڕه‌فیق حیلمی له‌یاداشته‌كانیدا ڕه‌خنه‌یه‌كی توندی گرتووه، له‌هه‌ڵوێستی كورده‌كانی توركیا، به‌رامبه‌ر به‌شه‌ریف پاشا وتویه‌تی: كورده‌كانی توركیا پشتیوانیان له‌شه‌ریف پاشانهكردووه، به‌ڵكو به‌هاندان و چاوترساندن و ده‌م شیرین كردن، به‌ته‌قه‌لای مسته‌فا كه‌مال و توركیزمهكان، توانرا به‌ناوی كورد ته‌لگراف بنێرن بۆ كۆنگره‌ی ئاشتی، وتبوویان شه‌ریف پاشا نوێنه‌ری كوردنییه”.
هه‌وڵه‌كانی شه‌ریف پاشا و به‌نده‌كانی په‌یمانی سیڤه‌ر هەنگاوێكی گەورەبوو، بەرەو سەربەخۆیی كوردستان،بەڵام كورد ئەم هەلە گەورەیەی لەدەستچوو، هیچی دەستنەكەوت،له‌به‌ر نەشارەزایی و كەمتەرخەمی و كەم ئەزمونی و پەرتەوازەیی، سوودی لەم دەرفەتە گرنگە وەرنەگرت و هیوای سەربەخۆیی كورد و كوردستان بووە بڵقی سەرئاو.
خه‌بات و قوربانیدان و فیداكاری كورد كرایه قوربانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان وئه‌و ڕۆشنبیر و سیاسیانه‌ی كورد، كه‌به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی یه‌كێتی و دووبه‌ره‌كی و ململانێی نێوانیان بۆ هه‌ڵپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازی و ساویلكه‌یی و كورت بینی له‌ناو كورده‌كاندا ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستچوو، ماڵوێرانی كوردی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر چاوێك به‌یاداشت و نووسینه‌كانی خۆماندا، وه‌كو: بله‌چ شێكۆ و جه‌لاده‌ت به‌درخان و ڕه‌فیق حلمی و ئه‌حمه‌د ته‌قی … بێگڕین، به‌ئاشكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌مته‌رخه‌می كورد خۆی، بووه هۆی كێشه و ململانێ و هه‌ڵپه‌ی سه‌ركردایه‌تی كردن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌زیانی كورد و ده‌ستگیرنه‌بوونی مافی كورد، به‌هۆی خۆیه‌وه بووه و دوژمنانی كورد، هه‌میشه سوودیان له‌و ناڕێكی و دووبه‌ره‌كیه وه‌رگرتووه كه‌له‌نێوان كورده‌كاندا هه‌بووه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌میشه دوژمنانی كورد هاوكاری یه‌كتریان كردووه، بۆ له‌ناوبردنی هه‌وڵ و تێكۆشانی كورد، زۆرجار به‌پیلان و گوشار هه‌ندێك حزبه‌كانیشیان له‌یه‌كتر هانداوه، دواتر هاوپه‌یمانان له‌به‌ڵێنه ناڕوونهكانیان له‌په‌یمانی سیڤر په‌شیمانبوونه‌وه و به‌ریتانیا و توركیا له‌ناو خۆیاندا ڕێكه‌وتن، بڕیاریاندا پرسی ویلایه‌تی موسڵ ڕه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بكرێت، دواتریش درابهعیراق، و ماده‌كانی په‌یمانی سیڤر كاڵبوونه‌وه وله‌دواییدا سڕێنرانه‌وه، ئیدی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی له‌په‌یماننامه‌ی (سیڤر)دا هه‌بوون بوونه به‌شێك له‌بیره‌وه‌ریی و هیوای كورده‌كان، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه‌ی گه‌لی كورد هه‌مووی به‌فیڕۆچوو، ئایا كورد تاكه‌ی له‌كێشه و ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوویان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و چاره‌نووسی خۆیان تێكدهشێنن.