بورهان شێخ رەئوف: دەر و دراوسێ.
عیراق به‌ره‌و بنبه‌ستی سیاسیی و بۆشایی ده‌ستووری
ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 8ی شوباتی 2022، عیراقی روبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراو كرده‌وه كه بۆشایی سیاسییه، هه‌ندێك زیاتریش ده‌ڕۆن و ده‌ڵێن بۆشایی ده‌ستووریه، به‌ڵام ناكرێت بێژین بۆشایی ده‌ستووری، چونكه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش هه‌یه.
پابه‌ند نه‌بوون به ماوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دیاریكردنی فراكسیۆنی گه‌وره و ته‌كلیف كردنی كاندید بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری كێشه و گرفت بۆ كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌خوڵقێنێت.
وادیاره ره‌وتی سه‌در باش بیری له‌و هه‌نگاوه كردۆته‌وه كه نای بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنی 8-2 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار،چونكه له‌لایه‌ك فشاری له ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌رجه سه‌خته‌كانی كانی قایل بن و له لایه‌كی تریش مه‌به‌ستی بوو حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به‌رده‌وام بێت، له ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌ند مانگێكی تر، كه ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی و بێزاری زۆری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه، چونكه سه‌در باڵاده‌سته له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه كه (حه‌مید ئه‌لغزی)یه، كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره و رۆڵی باڵا‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له وختی بۆشایی ده‌ستووری و سیاسی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌درییه‌كان هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی پته‌ویان له گه‌ڵ (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه، ئه‌میش رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له كاتی بۆشایی سیاسی و ده‌ستووریدا، به‌گوێره‌ی ماده‌ی (72) دووه‌م و ماده‌ی (75) چواره‌م له كاتی هه‌ر به‌هانه و بیانوویه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دوای مانگێك له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌درێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام دادگای فیدراڵی پێشتر وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌م دۆخه‌ی داوه‌ته‌وه، كه سه‌رۆك كۆماری ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ.
فشاری ئیقلیمی و ناوخۆیی زۆریش له ئارادایه له هه‌موو ئاڕاسته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له یه‌ك نزیك ببنه‌وه، ناكۆكی نێو ماڵی شیعه كه‌م بكرێته‌وه و به‌شداری به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكرێت له حكومه‌تدا، هه‌وڵیش هه‌یه بۆ رێكه‌وتنی ماڵی كورد له سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆك كۆمار، كه رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
وه‌ستاندنی وتوێژه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه، مه‌شهه‌دی سیاسی عیراق به بنبه‌ستێكی سه‌خت ده‌گه‌ینێت و كاردانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی زۆری له سه‌ر دۆخی ئاسایشی وڵات ده‌بێت، به تایبه‌تی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شاهیدی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆركردن و رۆكێت باران و سووتاندنی بنكه‌و باره‌گای حزبی بووین، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی روبه‌ڕووی چه‌ندین پرسیاری جدیمان ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق، كه بۆ خۆی به‌ره‌و رووی چه‌ندین گێره‌و كێشه‌ی قورس بووه‌ته‌وه كه چاره‌كردنیان كارێكی ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت ناتوانرێت ساده‌ترین تێگه‌یشتن له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی بكرێت.