بەهرۆز جەعفەر: مه‌سه‌له‌ى بۆڕییه‌كان و ململانێى حه‌وزه‌كانى ووزه، له ڕووسیاوه تا ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست.
پوخته‌ى جێبه‌جێكار
له‌م چركه‌ساته‌دا، ڕووسیا چێژ له گرانبونى نرخـى نه‌وت و گازى سروشتى ئه‌بینێت به هۆى قه‌یرانى ناتۆ و ئۆكرایناوه. له‌هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له ڕێگه‌ى كاخه‌زێكى نافه‌رمییه‌وه بۆ به‌شى په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یۆنانى ناردووه كه پاڵپشتییه‌كانى بۆ هێڵى بۆڕیی ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى (East- Med) ڕائه‌گرێت، ئه‌مه‌ش خه‌ونه‌كه‌ى ئیسرائیل و قوبرس بۆ هه‌نارده‌كردنى گاز له دوورگه‌ى “كریت” ى یۆنانه‌وه ئه‌كوژێت. ئایا ئه‌م ململانێیانه زیاتر په‌یوه‌ستن به ووزه‌وه یان قووڵایی مێژوویی و سیاسی‌یان هه‌یه؟. هێڵه‌كانى بۆڕیی گازى سروشتى (جیۆپۆڵه‌تیكى نوێی ووزه) هاریكاریی هه‌رێمایه‌تى به‌دواى خۆیاندا ئه‌هێنن یاخود جه‌نگ و گۆڕ‌انى دونیاى به‌دوادا دێت؟.
یه‌كه‌م/ ئاسایشـى ووزه و ڕاده‌ى پێداویستى جیهان بۆ نه‌وت و گازى سروشتـى
ئاسایشى ووزه، واتا په‌یوه‌ندى و باڵانس ڕاگرتن له نێوان ئاسایشى نیشتیمانى و به‌رجه‌سته‌كردنى ڕاده‌ى پێویست له سه‌رچاوه‌ى سروشتى هه‌رزان بۆ به‌كاربردن و پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه ناوخۆییه‌كان. به پێى ئیداره‌ى زانیاریی ووزه‌ى ئه‌مریكى (US. Energy Information Administration) له ساڵى (1980) دا جیهان بڕى (53) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌كاربردووه، به‌ڵام له ساڵى (2010) هدا (113) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى له جیهاندا به‌كارهاتوه(1). له ساڵى (2022) دا خواستى جیهان بۆ گازى سروشتى ئه‌گاته (146.482) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى، واته ساڵانه به به‌رده‌وامى (4.6%) پێداویستى جیهان بۆ گازى سروشتى زیاد ئه‌كات(2). نه‌وتیش به هه‌مان شێوه، له ساڵى (2010) ـه‌دا جیهان رۆژانه (86.4) ملیۆن به‌رمیلى به‌كاربردووه، به‌ڵام له (2020) دا (91) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌كارهێنراوه و له (2022) جیهان پێویستى به (100.80) سه‌ت ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا(3).
ئه‌مه‌ش له ساده‌ترین بینین دا، ماناى وایه هێشتا نه‌وت و گازى سروشتى ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى كاڵا بازرگانییه‌كانى جیهانن، هێشتا ملیۆنه‌هاو بگره ملیاره‌ها ئۆتۆمبیل و فڕۆكه‌و كه‌شتى و كارگه‌و كارخانه‌و تۆڕه‌كانى كاره‌باو پیشه‌سازییه گه‌وره‌و مامناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان هه‌ر به نه‌وت و گاز كار ئه‌كه‌ن. به بێ گازى سروشتى و نه‌وت تا ڕاده‌یه‌كى زۆر جوڵه ئه‌وه‌ستێت له جیهاندا. هه‌روه‌ها مانایه‌كى تر‌ى ئه‌وه‌یه، كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى گه‌یشتوه به دوایین پله‌ى پێشكه‌وتن و داهێنانى گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر له مێژووى خۆیدا، هێشتا به شێوه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نه‌توانراوه تا ئه‌م چركه‌یه جێگره‌وه‌ى نه‌وت و گازى سروشتى بێته ئاراوه، هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ده‌كانى پێشودا خه‌ڵوزى به‌ردین كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى هه‌بو، پاشان ڕۆڵه‌كه بو ڕۆڵى به نه‌وت، ئێستاش گازى سروشتى له كاریگه‌رترین ڕۆژه‌كانى ته‌مه‌نیدایه، هیچ كاتێك هێنده‌ى (2022) گازى سروشتى كاریگه‌رى نه‌بوه به سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه:
دووه‌م/ حه‌وزه‌ى قه‌زوین: ڕێگاى ئاوریشمى نوێ، ململانێیه‌كى نوێ، تهواوكارییهكى نوێ
قه‌زوین، گه‌وره‌ترین ده‌ریاى داخراوه له جیهاندا، هه‌ریه‌كه له ئێران، ڕووسیا، ئازه‌ربایجان، كازاخستان و توركمانستان ئه‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م حه‌وزه‌یه: هه‌مووشیان به پێى پۆلێن كردن خاوه‌نى یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى سروشتیین، له ڕووى جوگرافییه‌وه لینكى نێوان چین و ئه‌وروپان. ئه‌ڕوانن به سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌ش و به‌لتیق و شاخه‌كانى قه‌وقاز (ئه‌م ناوچه‌یه له ڕووى جیوپۆڵه‌تیكه‌وه به دڵى جیهان ئه‌ناسێنرێت، هه‌ر لایه‌نێك كۆنترۆڵى بكات ئه‌و لایه‌نه له توانایدایه كۆنترۆڵى جیهان بكات)(4). ئه‌مانه كوتله‌یه‌كى هه‌رێمیین ده‌مێكه چاویان له‌وه‌یه ته‌واوكاریی-Integration ێك وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌وروپا بۆ خۆیان پێكه‌وه بنه‌ن، له دواى گرژییه‌كانى ساڵى (2021) ى نێوان ئه‌رمینیاو ئازه‌ریایجان ده‌ركه‌وت ڕووسیا هه‌ژمون و هاوپه‌یمانى ته‌واوه‌تى له‌م ناوچه‌یه هه‌یه.
2-1. ئه‌وه گازى ڕووسیایه ئه‌وروپاو ئۆكراینا گه‌رم ئه‌كاته‌وه
سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ى یه‌ده‌گى گازى سروشتى له جیهاندا له ئاسیان: ڕووسیا (19.9%) ی گازى سروشتى و ئێران (17.1%) و قه‌ته‌ر له كه‌نداوى عه‌ره‌بیدا ئه‌گه‌رچى هاوپه‌یمانێكى ئهمریكاو دابینكه‌رى گازى سروشتى ئه‌وروپایه، له‌هه‌مان كاتدا دۆستى تاڵیبان و هاوپه‌یمانى ئێران و تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ ڕووسیاش هه‌یه خاوه‌نى (13.1%) ى یه‌ده‌گى سروشتییه. چواره‌میش ئه‌مریكایه (6.7%) كه بۆ پێویستى ناوخۆیی زیاتر به كارى ئه‌بات (5). له ڕووى به‌كارهێنانه‌وه ئه‌وروپا ساڵانه (540) ملیار مه‌تر سێجا گاز به‌كار ئه‌بات، ڕووسیاش (40%) ى ئه‌و پێداویستییه دابین ئه‌كات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى هێڵى بۆڕى نۆرت ستریم 2 (Nord Stream2) ه‌وه گازى سروشتى ڕووسیا به رێگه‌ى ئۆكرایناوه ئه‌گاته ئه‌ڵمانیا. ئۆكراین خۆى قازانجكهرێكى باشه له وه‌رگرتنى باجى تێپه‌ڕبونى بۆڕى گاز به ووڵاته‌كه‌دا(6).
2-2. قه‌یرانى ئۆكراینا: ئایا دیبلۆماسیی ئه‌توانێت به‌ر به جه‌نگ بگرێت؟
ئه‌مه ململانێیه‌ك نییه له نێوان دوو وڵاتى ئاسایی‌دا، به‌ڵكو جه‌نگێكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانیدا ئیتر سنور‌و سه‌روه‌رى ووڵاتان به‌گشتى نامێنێت، به‌یه‌كدادانى لایه‌نى كه‌مى دوو كیشوه‌رى گه‌وره‌و، دوو شارستانیه‌تى جیاوازه كه هه‌زاران ساڵ ململانێ له نێوانیاندا دێت و ئه‌چێت. هێشتا سه‌ره‌تایه هه‌ر یه‌كه له ڕووسیاو ئه‌وروپاو ئهمریكاو به‌ریتانیاو چین و ئۆكراینا به‌شێكن له جه‌نگه‌كه، له‌گه‌ل َ هه‌ڵگیرسانیدا هه‌موو جیهان پێ ئه‌خاته جه‌نگه‌وه‌و، ئیتر جیهانى سبه‌ینێ هه‌رگیز وه‌ك ئیمڕۆكه نابێت.
ساڵى (1991) میخائیل گۆرباجوف جاڕى كه‌وتنى ئیمپراتۆریه‌تى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى دا، (16) ده‌وڵه‌ت له‌به‌رئه‌نجامى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سۆڤیه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند، جیهان پێى خسته قۆناخێكى جیاوازه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى ئهمریكاو ناتۆ، ڕووسیاش دانى به‌وه‌دا نا به‌و مه‌رجه‌ى هه‌ژمون و سنورى ئێستاى بپارێزرێت. به‌ڵام له‌دواى ساڵى (1999) ه‌وه بینییان ئهمریكاو ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه له پۆڵه‌نداو هه‌نگاریاو چیك بانگهێشت ئه‌كه‌ن بۆ یانه‌ى ئه‌وروپى و ئه‌یانكه‌ن به ئه‌ندامى ناتۆ. ئه‌مریكا دڵنیایی دا كه چه‌كى ئه‌تۆمى له‌و وڵاتانه جێگیر ناكات و ڕووسیاش بێده‌نگى هه‌ڵبژارد.
ئینجا ساڵى (2004) جۆرج ده‌بلیو بوشى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له ووته‌یه‌كیدا ڕاى گه‌یاند”ڕۆمانیاو سلۆڤاكیاو سلۆڤینیا‌و بولگاریاو لیتوانیاو ئیستۆنیا” ئه‌بن به ئه‌ندامى ناتۆ!. هه‌موو ئه‌م وڵاتانه پێشوتر به ده‌ست یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه بون. بۆیه كرملین گه‌یشت به‌و به‌و باوه‌ڕه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌كه به توندى وه‌ربگرێت. ئینجا ساڵى (2008) ئیداره‌ى ئه‌مریكا به سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى باراك ئۆباما‌و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌كه له بولگاریاو نهمساو توركیا‌و ڕۆمانیا پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕى نابۆكۆ-Nabucco Pipeline ئیمزا ئه‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیا (له قه‌زوینه‌وه) وه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا (ئه‌م گازه‌و هێڵه‌كه‌ش به بناگوێى ڕووسیادا ببه‌ن و هیچ ئه‌رزشى بۆ دانه‌نه‌ن).
له‌گه‌ڕێكى تردا، ساڵى (2014) ڤیكتور یانۆكۆفیچ – Viktor Yanukovych به‌هۆى نزیكی زۆری له رووسیاو پۆتینه‌وه، به پاڵپشتى ئهمریكاو ئه‌وروپا خه‌ڵكى ناڕازى ئۆكراینا یانۆكۆفیچیان دووچارى هه‌ڵهاتن كرد بۆ مۆسكۆ و كۆشكه شاهانهیهكهشیان كرد به مۆزه‌خانه. ئه‌مجاره‌یان، ڕووسیا بیرى له‌وه كرده‌وه نیمچه دوورگه‌ى قرم (كریمیا) بخاته‌وه ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ساڵى (2014) شه‌ڕى كریمیاى كرد (كریمیا: ئه‌كه‌وێته باكورى ده‌ریاى ڕه‌ش و باشورى ئۆكرایناوه، دوورگه‌كه له ڕووى سه‌ربازیی و ماددییه‌وه پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌تایبه‌ت میناى سیفاستوبول كه زۆربه‌ى هێزه جیهانییه‌كان له‌وێوه به‌ر یه‌ك كه‌وتون). به داگیركردنى كریمیا ئیتر هاوپه‌یمانان ناتوانن هیچ هاریكارییه‌كى سه‌ربازییان له خواره‌وه (له‌ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه) پێ بگات. جگه له‌وه‌ى مه‌ترسیی به یهكداكێشانى ناتۆ و ڕووسیا له قرم هێڵى بۆڕیی نابۆكۆى په‌كخست. به‌تایبه‌تیش ئه‌وكاته جیهان سه‌رقاڵبو به شه‌ڕى دژه تیرۆر (داعش) ه‌وه.
ناوچه‌ى ململانێ و هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ بۆ ڕووسیا
ههڵگیرسانــى قهیرانـــى سـوریا له ساڵى (2011): بیانوى دایه ڕووسیا بپه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و له ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه به ئاوه‌كانى مه‌ڕمه‌ڕه‌دا كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیا گه‌یشتنه میناى ته‌رتوس له سوریا. تا ئێستاكه ڕووسیا لایه‌نێكى گرنگى جه‌نگ و ململانێكانه له سوریا. ئیداره‌ى ئه‌مریكاش په‌لهاویشتنه ئابورییه‌كانى چین و سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیایان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى خۆیان پێناسه‌كردووه. بۆیه له ساڵى (2016) له ڕۆمانیاو له ساڵى (2020) له پۆڵه‌ندا چه‌ك و مووشه‌كى دوورهاوێژیان جێگیركرد. كاتێك له‌ساڵى (2021) دا له ناكاو هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فگانستان كشانه‌وه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واوى ئه‌فگانستان و به به‌هاى (85) ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیی ئه‌مریكى كه‌وته ده‌ستى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان. ئه‌مه‌ش پرسیارى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كه‌سێتى ئه‌مریكا له جیهان دروست كرد. بۆیه پۆتین له ڕووسیا گوڕى وه‌رگرت و هانى خۆیدا له زستانێكى سارددا هه‌م گه‌مارۆى ووزه بخاته سه‌ر ئه‌وروپا و هه‌م بیرۆكه‌ى داگیركردنى ئۆكرانیا بخاته جێبه‌جێكردنه‌وه(7). ئۆكراینا پێشوتر (200) ساڵ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ڕووسه‌كاندا بوه، به‌لاى ڕووسه‌كانه‌وه ئۆكراینا به‌شێكى گرنگه له ناسنامه‌و زمان و جوگرافیا‌و ڕه‌سه‌نایه‌تى ڕووس كه هه‌ر ماوه‌ى جارێك ناتۆ و ئه‌مریكا ده‌ستى تێوه‌رئه‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.
گرانبونى نرخى نه‌وت بۆ (94) دۆلار، كه ۆولأ ستریت جۆرناڵ واى ئه‌بینێت نرخى نه‌وت بگاته ( 100- 120$) دۆلار(8). هه‌روه‌ها به‌رپابونى قه‌یرانی گه‌وره‌ى گازى سروشتى له ئه‌وروپا ماناى وایه ڕووسیا كارى خۆى سه‌ركه‌وتوانه كردوه‌و، ئیداره‌ى ئه‌مریكاش كارته‌كانى لاوازن، ته‌نانه‌ت ئیداره‌ى بایدن داواى كرد كه ئۆپیك ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رزتر بكاته‌وه، ئۆپیك گوێیان به داواكه‌ى نه‌دا. هه‌ریه‌كه له ڕووسیاو چین و ئێران سێ فاكته‌رى گه‌وره‌ن له سه‌ر نرخى ووزه له جیهانداو، هاوپه‌یمانى یه‌كترن. له‌لایه‌كى تره‌وه، نه‌گبه‌تى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه سوپایه‌كى یه‌كگرتوویان نییه، هه‌موو بوونى سه‌ربازیی خۆیان به‌ستۆته‌وه به “ناتۆ” وه، ناتۆش له ژێر هه‌ژمونى ئه‌مریكادایه.
سێهه‌م/ هێڵــى بــۆڕیــی گاز له ڕۆژههڵاتـــى ده‌ریاى سپـــى
ساڵى (2010) هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل جاڕى ئه‌وه‌یاندا له سنوره ئاوییه‌كانى خۆیان له ژێر ئاودا گازى سروشتییان دۆزیوه‌ته‌وه. له (ئۆگه‌ستى 2019) هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان به پاڵپشتى ویلایهیهكگرتوهكان له ئه‌سینا ڕێككه‌وتنیان بۆ هاوپه‌یمانى گازى سروشتی واژۆكرد، ته‌نانه‌ت فرانك فانون –Frank Fannon یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه بو. به‌یه‌كیشه‌وه هه‌ریه‌كه له میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان لوتكه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستیان بۆ ووزه هه‌یه. دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م یه‌ده‌گه له كێڵگه‌كانى لێڤاسان-Leviathan ى ئیسرائیل و ئه‌فرۆدیتى-Aphrodite قوبرس له‌لایه‌ك توركیاى نیگه‌ران كرد له باشورى حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ك وه‌ك خه‌ونێكى ستراتیجى له باشورى ئه‌وروپا هاتۆته دى، كه ئیدى ئه‌وروپا پێویستى به گازى سروشتى نابێت و، گاز له قوبرس (وه‌ك وڵاتێكى ئه‌وروپى) و ئیسرائیله‌وه هاورده ئه‌كات. له‌سه‌ره‌تاى (2021) دا هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى –East- Med Pipeline به درێژایی (1900كم) و به بڕى (7) ملیار دۆلار كه‌وته كار بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى ئیسرائیل و قوبرس له ڕێگه‌ى یۆنانه‌وه بۆ ئیتاڵیا‌و مهكهدۆنیاو سربیاو…تادوایی(9). ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌راو گۆڵمه‌زى زۆرى پێوه‌یه:
1- له‌و ناوچه‌یه كێشه‌ى قوبرس به هه‌ڵواسراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، توركیا دان به ده‌وڵه‌تى قوبرسى یۆنانیدا نانێت و قوبرسه توركیه‌كه‌ش به په‌راوێزخراوه‌یی ماوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، گرفتى گازى سروشتى ئه‌مه‌شى قوڵتركردۆته‌وه. هه‌ر سێ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى گازى سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كى خراپیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه: قوبرس- یۆنان- ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه توركیا په‌راوێز بخات و گرژیی ناوچه‌یی لىً بكه‌وێته‌وه.
2- ڕووسیا له سوریا خۆى جێگیركردوهو، توركیا نایه‌وێت ناوچه‌كانى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا كه یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى سروشتیان تێدایه به ده‌ست هێزه كوردییه‌كانه‌وه بن.
3- ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ خۆى یهكتربڕینى نێوان سێ كیشوه‌ره: ئاسیا‌و ئه‌فریكاو ئه‌وروپا (هه‌ریه‌كه له میسر‌و ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان و توركیا) سنورى ئاوى هاوبه‌شیان هه‌یه.
4- گرفتى ژینگه‌و، كۆچبه‌ران و، قاچاخچێتى كردن به مرۆڤ و…تادوایی
5- جێگیربونى كه‌شتى سه‌ربازیی ئیتاڵیا‌و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك دووڵات كه ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى بۆ دژایه‌تى مانۆڕه‌كانى توركیا.
6- جێگیربونى كه‌شتى سه‌ربازیی ئهمریكاو به‌ریتانیا له ده‌ریاى سپى
7- هاندانى ئیسرائیل له ده‌وڵه‌تێكى هاورده‌كارى گازى سروشتییه‌وه بۆ بهرههمهێنهرو هه‌نارده‌كار (ئیسرائیل: له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه گازى سروشتى له ئازه‌ربایجانه‌وه به خاكى توركیادا هاورده ئه‌كرد، ماوه‌یه‌كیش له 2008 تا 2012 له میسره‌وه گازى هاورده ئه‌كرد).
8- ئیمارات به بڕى (1) ملیار دۆلار له كۆتایی (2021) دا (18%) پشكه‌كانى كێڵگه‌ى تامار (Tamar) ى ئیسرائیلى كڕیوه‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناكه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى سپى بوه‌ته ئه‌ندام له مونته‌داى گازى سروشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست(10).
9- حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) به سه‌ركردایه‌تى فه‌ڕه‌نسا له ئه‌وروپاو ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا چاویان له‌وه‌یه ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وت و گازه‌ى له كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بیكه‌نه به‌شێك له كوتله‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. بۆیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خۆرئاوادا، كۆمپانیا ڕووسیه‌كان و توركییه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزاریی نه‌وتدا له گه‌رمیانه‌وه تا زاخۆ به‌شداریی ئه‌كه‌ن.
1-3. بۆچــى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌یدا له پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕى ئێست- مێد؟
ڕۆژى (9ى جانیوه‌رى 2022) نامه‌یه‌كى نافه‌رمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه ئه‌گاته به‌شه‌كانى تایبه‌ت به پرسى ووزه له وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان-قوبرس- ئیسرائیل، له نامه‌كه‌دا هاتوه كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا پاڵپشتییه‌كانى بۆ پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕییه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ڕائه‌گرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه گرژی هه‌رێمایه‌تى هێناوه‌ته ئاراوه‌و، پێویسته یه‌ده‌گى زیاده‌ى گاز له‌و ناوچه‌یه له ڕێگه‌ى كێبڵى كاره‌باییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنان و سه‌رپێخستنى پرۆژه‌ى كاره‌باى هه‌رێمایه‌تى هاوبه‌ش به‌كار ببرێت. له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌مجۆره دۆكیۆمێنتانه كه نافه‌رمیانه ئاڕاسته ئه‌كرێت ئه‌وترێت ( نا كاخه‌ز- Non paper). ئه‌م نامه‌یه، له‌كاتێكدایه كه ئهمریكاو ئه‌وروپا بێى بیسمیلایان له ڕووبهڕووبونهوهیهكى مه‌ترسیدار كردووه له‌گه‌ڵ ڕووسیا، هه‌رله‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگه‌كه‌دا ئه‌وا هێڵى بۆڕى نۆرد-ستریم2 دائه‌خرێت.
جێى خۆیه‌تى بڵێین ئه‌مریكا چۆن پاڵپشتییه‌كانى ڕائه‌گرێت یان له بنچینه‌دا ڕۆڵى ئه‌مریكا له پرۆژه‌كه‌دا چییه؟. ساده‌ترین ڕۆڵى ئه‌مریكا كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى بوارى ووزه “نۆبڵ ئینێرجی-Nobel Energy”ه كه باره‌گاى سه‌ره‌كى له ته‌كساسه، له ئهمریكاو ئه‌فریكاو ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست له ژێر ئاو و له ووشكانى كار له بوارى ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گازى سروشتى ئه‌كات. هه‌ر له كۆتایی (2009) ه‌وه نۆبڵ ئینیرجى پشكى له یه‌كه‌م دۆزینه‌وه‌كانى گازى سروشتى له ئیسرائیل و قوبرس هه‌یه، خودى ئه‌و هێڵى بۆڕییهى گازى كیڵگه‌كانى قوبرس و ئیسرائیلی پێكه‌وه كۆنێكت كردوه‌و تا یۆنان به ژێر ئاودا ڕاكێشراوه له‌لایه‌ن نۆبڵ ئینێرجى یه‌وه خاوه‌ندارێتى لێ ئه‌كرێت.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ى له ساڵى (1983) ه‌وه قه‌ده‌خه‌كراوه كه چه‌ك له دوورگه‌ى قوبرس جێگیر بكرێت، به‌ڵام له ساڵى (2019) كۆنگرێسى ئه‌مریكى ئه‌و قهدهخهیهى هه‌ڵگرت، هه‌روه‌ها هه‌ر له سوریاوه تا ئه‌گاته یۆنان و میسر به‌مبه‌رو بهوبهرى ئاودا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان هاوپه‌یمانێتى و ڕۆڵى سه‌ربازیی هه‌یه. بۆ نمونه: ڕێككه‌وتننامه‌ى هاریكارى به‌رگرى له نێوان یۆنان و ئه‌مریكا له میناى ئهلیكساندروبولى هه‌یه.
شاره‌زایانى بوارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان چه‌ند فاكته‌رێكى گرنگ له پشت بڕیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه ئه‌بینن:
یه‌كه‌م/ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، به دۆكیومێنتێكى نا-فه‌رمى كه له به‌شێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه ده‌رچوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا یه‌كێتى ئه‌وروپاش داواى ڕاگرتنى پرۆژه‌یه‌ك ئه‌كات كه وه‌ك ئاوى حه‌یات پێویستى ئێستاى ئه‌وروپایه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به قه‌یرانى ئۆكرانیاوه، موجامه‌له‌یه‌كى ئه‌مریكایه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووسیا نزیك نه‌بێته‌وه. چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه ماوه‌ى (10) ساڵه ئازارى دڵ و مێشكى توركیا ئه‌دات. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ كۆتایی هێنان به پرۆژه‌كه بوایه، له‌ڕێگه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌و سێ ووڵاته‌وه له واشنتۆن ئاگادارى ئه‌كردنه‌وه.
دووه‌م/ پرۆژه‌كه به‌لاى ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه گرژیی و ناكۆكى ناوچه‌یی ئه‌هێنێت نه‌ك ئاشتى و هاریكاریی و بوه‌ته هۆى پشتگوێ خستنى توركیا له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ربۆیه توركیا بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكاى وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بۆ خۆى وێناكرد، پێده‌چێت په‌یامه‌كه‌شیان به خراپ وه‌رگرتبێت، ئه‌یانگوت ” ئه‌بێت هه‌موو هێڵێك بۆ ئه‌وروپا ئه‌بێت به توركیادا تێ پهڕبێت”. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه هه‌یه كه هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل لاوازه، هه‌م توركیا دان نانێت به ده‌وڵه‌تى قوبرس دا.
سێهه‌م/ ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت پرۆژه‌ى گازى سروشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى له‌گه‌ڵ پلان و سیاسه‌تى ژینگه‌یی ئه‌وروپا بگونجێت. بۆیه پێشنیارى كردووه بكرێت به تۆڕێكى ئاڵوگۆڕى كاره‌باو كێبڵ له ناوچه‌كه‌دا. یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارى داوه به ڕێژه‌ى (25%) تا ساڵى (2030) به كارهێنانى گازى سروشتى كه‌م بكاته‌وه‌و تا (2050) ش به‌ته‌واوى گازى سروشتى به‌كار نه‌هێنێت.
چواره‌م/ پرۆژه‌كه تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه‌و وه‌كو پێویستیش ناتوانێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ووزه‌ى ئه‌وروپا بكات.
چواره‌م/ ئایا هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى زیاتر سیاسییه یاخود پرسى ووزه‌یه؟
زۆرن كه لایانوایه دۆزینه‌وه‌ى گازى سروشتى له قوبرس و ئیسرائیل پاشان ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى له میسر و لوبنان و له خوارتر له سوریا هه‌یه پێكه‌وه ئه‌بنه شۆڕشێك له بوارى ووزه‌دا. به‌ڵام ده‌یه‌یه‌ك تێ په‌ڕى كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى ووزه نه‌بینرا. كه‌سێكى وه‌كو “ئامۆس هوچیستین-Amos Hochstein” ڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى ووزه‌ى جیهانى یه‌كێكه له‌وانه‌ى گومانى هه‌یه‌و پرۆژه‌كه به “خه‌ونێكى درۆینه” ناو ئه‌بات، وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ووزه‌ى پێشوى ئیسرائیل ” یوڤال ستینتز-Yuval Steinitz” به حه‌ماسه‌وه بانگه‌شه‌ى گه‌وره‌ى بۆ ئه‌كرد. به‌ڵكو ئه‌وه ده ساڵه باسى ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌كرێت به بڕواى سایمون هندرسۆن-Simon Henderson” له په‌یمانگه‌ى واشنتۆن هێشتا قه‌باره‌یه‌كى وا گه‌وره له گاز به بۆڕییهكهدا نه‌ڕۆیشتوه كه پڕ به بۆڕییه‌كه بێت!. به بڕواى هندرسۆن ئه‌وروپا ساڵانه پێویستى به (540) ملیار م3 یه ئیسرائیل ته‌نها (10) ملیار م3 هه‌نارده ئه‌كات له كێڵگه‌ى لیڤاسانهوه، ئه‌وه‌ى تر‌ى بۆ پێداویستى ناوخۆیی به‌كار ئه‌بات. به پێـى BP Statistical Review World Energy له كۆتایی ساڵى (2020) دا یه‌ده‌گى ئیسرائیل (600) ملیار م3 بوه، كه ئه‌كاته (0.3%) ى یه‌ده‌گى ئه‌و گازه‌ى له جیهاندا هه‌یه(11).
هه‌رچۆنێك بێت، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له پالًپشتى هێڵـى بۆڕى ئێست- مێد له (2022) دا لێدانێكى به‌هێز بو له پرۆژه‌كه. به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره كاتى نه‌بێت و ڕاسته‌قینه بێت ئه‌وا خه‌ونه‌كه‌ى ئیسرائیل ئه‌كوژێت كه ببێته هه‌نارده‌كارى گازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا، ئیسرائیل گازى هاورده ئه‌كرد، دواتر واى كرد گازى پێویست و ووزه‌ى پێویست له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م بهێنێت، له كۆتایی (2021) ه‌وه سندوقى سامانه سیادییهكانى خۆى ئاماده‌كرد بو پڕى بكات له داهاتى گازى سروشتى. ئه‌وه جگه له‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له قوبرس- ئیسرائیل- یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كى دیبلۆماسیی توندوتۆڵیان له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه بیناكردبو، واى ئه‌كرد كه له مه‌ترسی توركیا دووریان بخاته‌وه، هێشتا توركیا گهمهكهرێكى هه‌رێمیی به‌هێزه بۆ كێبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ناوچه‌كه.
پێنجه‌م/ خۆرئاوا‌و پرسه ژینگهییهكانــــى
تۆڕى ووزه‌ى ئه‌وروپى به پێى ئه‌و بۆنده‌ى ئه‌وروپا بۆ ژینگه‌ى پاك “European Green Deal” كه ئامانجیانه تا ساڵى (2050) ئه‌وروپا بگه‌یه‌ننه ئاستى بێلایه‌نى له كێشه ژینگه‌ییه‌كان، وه‌ك ئاژانسى ووزه‌ى جیهانى به (سفرى ته‌واوه‌تى –Net Zero) ناوى ئه‌بات، به پێى ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه ئیتر ئه‌وروپا هیچى تر پشت به نه‌وت و گازى سروشتى نابه‌ستێت (نه ده‌رى ئه‌هێنێت نه هاورده‌ى ئه‌كات).
ئه‌وروپاو ووڵاتانى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ڕێككه‌وتننامه‌ى جێگیریان له دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى سارده‌وه هه‌یه، وه‌كو ڕێككه‌وتننامه‌ى به‌رشه‌لۆنه- Barcelona Declaration ى ساڵى (1999) چونكه ئه‌م سێ كیشوه‌ره ئه‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك ده‌ریاو ناویان ناوه شه‌راكه‌تى ناوچه‌ى یۆرۆ و ده‌ریاى سپى (Euro- Mediterranean Partnership) دواتر له ساڵى (2008) ئه‌مه ناونرا یه‌كێتى بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (Union for Mediterranean) به پێى ئه‌م ڕێككهوتنامانهشه كه ئه‌وروپا ده‌ست له هه‌ر وڵاتێك وه‌رئه‌دات به‌ناوى هاوكارییه‌وه له ده‌ریاى سپى وه‌كو: سوریا‌و لوبنان و قوبرس و لیبیا‌و…تادوایی.
هه‌ربۆیه، ئیداره‌ى ئه‌مریكاش داواى كردووه به پێى سیاسه‌ته ژینگه‌ییه‌كانى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى گازه‌كه‌ى ده‌ریاى سپى به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رخسته‌یه‌كى تر خراوه‌ته سه‌ر مێزه‌كه:
دامه‌زراندنى هێڵێكى هاوبه‌شى كاره‌بایی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌و به‌كاربردنى ئه‌و گازه زیاده‌یه‌ى كه له كه‌ناراوه‌كانى قوبرس و ئیسرائیل و میسر دا به‌رهه‌م دێت له‌گه‌ڵ یۆنان، به‌مه‌ش سێ ده‌وڵه‌تى دراوسێ له كیشوه‌رى جیاوازه‌وه په‌یڕه‌وى له ژینگه ئه‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، چونكه ڕووبه‌رێكى گه‌وره‌ى تێ ئه‌كه‌وێ كه زیاتره له (1300 میل)، ئینجا دیسان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ناڕه‌زایه‌تى توركیاى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. له ڕووى یاسایشه‌وه، له‌و ئاوانه‌دا به پێى بڕیارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناوچه‌ى ئابوریی دیاریكراو (EEZ) هه‌یه، كه زیاتر به‌لاى توركیادا تێ ئه‌په‌ڕن. به‌گشتى، پسپۆڕان لایانوایه له دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى (2022) ه‌وه ئیتر ئه‌و گازه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌یه ته‌نها بۆ ده‌ریاى سپى و ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوه، له ڕووى ئابورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌وتۆى به ئه‌وروپاوه نابێت. وه‌به‌رهێنه‌كانیش زیاتر به‌دواى قسه‌و لێدوانه‌كانى وه‌زیرى ووزه‌ى ئیسرائیلى كارین حه‌رار-Karin Elharrar كه وتى ساڵى (2022) ئۆفیسه‌كه‌ى زیاتر فۆكه‌س ئه‌خاته سه‌ر ووزه نوێبوه‌وه‌كان-گاقه المتجدده-Renewable Energy بۆ به‌رهه‌مهێنانى ووزه به‌تایبه‌تى له ڕێگه‌ى با و خۆره‌وه(12).
شه‌شه‌م/ هه‌رێمى كوردستان- عێراق: توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان، پێگه‌ى جوگرافی، بڕیارى سیاسیی
ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان (6) ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له (5) ملیۆنیان له‌شاره‌كاندا ئه‌ژین. (1.4) ملیۆنێك و چوارسه‌ت هه‌زار كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رئه‌گرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مانگانه ێویستیان به (870) ملیار دینارى عێراقیه كه ئه‌كاته نزیكه‌ى (750) ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى. تیایدا هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێم (270) هه‌زار كه‌سن(13).
ئه‌گه‌رچى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ئه‌كات كه له نێوان (3.7 بۆ 5.3) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى و (45 بۆ 60) ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه. په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى-MIRS لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى بۆ شیكردنه‌وه‌ى داتاكان له سالًى (2020) دا بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانى ” سه‌ركه‌شیی سه‌رچاوه پیترۆلیه‌كانى كورستان” ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت ئه‌و یه‌ده‌گه ڕاسته‌قینه‌ى كه په‌سه‌ند كراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه له كێلًگهكان له‌وه كه‌متره كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌كات. هه‌رچۆنێك بێت هه‌رێمى كوردستان له نێوان پله‌ى حه‌وته‌م بۆ نۆیه‌مین یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهاندایه له نێوان (2.1 % بۆ 5%) ى یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهانى هه‌یه(14).
بونى تواناى هایدرۆكاربۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا، سێ ئاڕاسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى پێویسته له ناو گه‌مه‌و ململانێ هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا:
A- بیركردنه‌وه له پێگه‌ى جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه‌ى هه‌رێمى كوردستان، واته جوگرافیاى سیاسی و هه‌ڵكه‌وته‌ى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كاریگه‌ریی ئه‌خاته سه‌ر ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه‌ى كه هه‌یه‌تى؟. هه‌رێمى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى ئه‌و جه‌نگه‌دایه كه له‌ناوچه‌ى قه‌زوین له نێوان ڕووسیاو ناتۆدا هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ها زۆر ڕاسته‌وخۆتر سه‌رى له‌ناوخوانى ئه‌و هاوكێشه‌یه‌دایه كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ پرسى ووزه‌و ژینگه‌و ململانێ سیاسییه‌كان له ئارادایه. له ئێستادا كۆمپانیا ڕووسیه‌كان له كوردستان كارئه‌كه‌ن، ئێرانیش وه‌ك هاوپه‌یمانێكى ڕووسیا له هه‌موو بوارێكى كاركردنى هه‌رێمى كوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ڵمانه‌كان له (2014) ه‌وه سه‌رقاڵى مه‌شق و ڕاهێنانن به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و فه‌ڕه‌نسیه‌كان كورد به دۆستى خۆیان ئه‌زانن و، ئه‌مریكییه‌كانیش گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازییان له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه. به‌مانایه‌كى تر هه‌رێم و گازه سروشتییه‌كه‌ى كه‌وتۆته نێوان سێ كوتله یان سێ حه‌وزه‌ى جیاوازى ووزه: حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست له باكورى خۆرئاواوه، حه‌وزه‌ى قه‌زوین له ڕۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، حه‌وزه‌ى كه‌نداو (قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعودیه) له باشوره‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگى نه‌پارێزێت ئه‌وا هێڵى ووزه‌ى كوردستان ناوچه‌كه توشى ئاشوبێكى گه‌وره ئه‌كاته‌وه. ڕه‌نگه باشترین سیناریۆ ئه‌وه بێت كه هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا به پێى مادده‌كانى (111، 112، 116 و 122) و هه‌روه‌ها به پێى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2005) ى تایبه‌ت به‌یاساى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچوێندراوه، هه‌رێم مافى به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵاته‌كانى خۆى هه‌یه، له‌به‌رانبه‌ردا عێراق گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، ئێستا له‌م (2022) هدا عێراق (1.6) یه‌ك ملیار‌و شه‌ش سه‌ت ملیۆن دۆلارى ئێران قه‌رزارى پاره‌ى كاره‌باو گازه، یه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌و كاره‌بایه‌ى له عێراقدا هه‌یه له ئێرانه‌وه دابین ئه‌كرێت. به‌ڵام له چوارچێوه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران عێراق ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بدات به ئێران. بۆیه وا باشه هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زى بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك كه گازى هه‌رێمى كوردستان نزیكترین ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌باى عێراقى له‌سه‌ر بینا بكرێت، به‌مه‌ش هه‌م گرفته سیاسیه‌كان و هه‌م پرسه داراییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ئه‌بن، وه هه‌م ئه‌م ڕه‌شه‌باى جه‌نگه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیكردووه كه‌متر ڕووئه‌كاته عێراق.
B- بڕیارى سیاسی، یه‌كه‌مین برٍیارى هه‌ڵه‌ى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان (كه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم “كه‌مال ئه‌تروشى” له 10ى شوباتى 2021 له ناو په‌رله‌مانى كوردستان دانى به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا نا) ئه‌وه بو ساڵى (2006) له برى ئه‌وه‌ى بیر له دامه‌زراندن و سه‌رپێخستنى كۆمپانیایه‌كى به‌هێزى نه‌وتى –كوردیی- خۆماڵى – دیجیتاڵی- پشت به‌ستو به كادرى ته‌كنیكى بكه‌نه‌وه، چوون گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیاى ده‌ره‌كى كرد، به‌شێكى زۆرى ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌م تێچوویه‌كى زۆریان هه‌یه، هه‌م گرێدراون به حیزب یان كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت گومان ئه‌كرێت هه‌ندێكیان به په‌له له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات تۆماركراون و به‌ناوى كۆمپانیاى بیانییه‌وه هاتون گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌وه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى خه‌رجییه زۆره‌كانه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تریش هۆكارى خراپبونى دۆخى بیره نهوتیهكانه به هۆى بێ ئه‌زمونى كۆمپانیاكانه‌وه، بۆیه بڕیاربو له ساڵى (2015) دا هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه (1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات به‌ڵام له (2022) دا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له نێوان (450 بۆ 470) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دایه له ڕۆژێكدا.
C- ئاسایشى ووزه، به‌شێكى زۆرى ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى له هه‌رێم هه‌یه نزیكه‌ى (10) ساڵه بۆ به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیی به‌كار ئه‌برێت، له‌ناوخۆى هه‌رێمدا ڕێژه‌یه‌كى ئێجگار زۆرى ئاو و كاره‌باو گاز و نه‌وت به فیڕۆ ئه‌درێت. بونیادنانى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با (Power Plant) تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه، بۆیه هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى گازه‌وه ئه‌م وێستگانه ئاڕاسته ئه‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌كرێت به پێى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى ئه‌وروپا بۆ خۆى دایناوه ئه‌مانیش بیخوێننه‌وه‌و پیاده‌ى بكه‌ن، بۆ نمونه ووزه له ڕێگه‌ى خۆر، با، په‌یینى كیمیاوییه‌وه كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.
D- له‌هه‌موو شوێنێكدا پرسى نه‌وت و گاز، ته‌نها پرسى نه‌وت و گاز نییه له ڕووى پێكهاته‌ى كیمیاوى و پێداویستى جیۆلۆجییه‌وه، ته‌نها بابه‌تى ئابوریی نییه به‌ڵكو پرسى ژینگه‌و ئاسایش و سیاسه‌ت و جیۆپۆڵهتیكیشه. ئه‌توانین بڵێین” پێم بڵێ بۆڕییه‌كه له كوێوه ئه‌ڕوات، پێت ئه‌ڵێم چاره‌نوست به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات؟”.
ئـــــــــهنـــــــجـــــــام
یه‌كه‌م/ به پێى ڕاپۆرته ههواڵگیرییهكانى ئهمریكاو به‌ریتانیا، به پیًى ئه‌وه‌ى كۆشكى سپى به به‌رده‌وامى لایوایه ڕووسیا ئۆكرانیا داگیر ئه‌كات، وه به پێى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى له مانگدا سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا “ئیمانوێڵ ماكرۆن” (4) جار به ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕووسیا “فلامیر پوتین” كردووه‌و (1) جاریش سه‌ردانى مۆسكۆى كردووه، جه‌نگه‌كه به‌ڕێوه‌یه‌و ڕووئه‌دات: له‌هه‌موو بارێكدا ئه‌م جه‌مسه‌رگیرییه جیهانییه به‌رده‌وام ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌ى ئابوریی و دیبلۆماسی هێور كرایه‌وه ئه‌وا گۆڕانێكى ئه‌وتۆ ڕوونادات، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و جه‌نگه‌كه ده‌ست پێ بكات ئه‌وا هه‌فته‌ى ئاینده جیهانێكى جیاوازتر ئه‌بینین.
دووه‌م: پرسى ڕاگرتنى پاڵپشتى هێڵى بۆڕى گازى سروشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى و گواستنه‌وه‌ى گاز له ئیسرائیل و قوبرسه‌وه بۆ ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندى به بابه‌تى ژینگه‌ییه‌وه نییه وه‌ك له‌نامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تـى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا هاتوه. خۆى هه‌ر له بنه‌مادا ڕێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر پرسى ووزه‌و ئابوریی نه‌بون به‌ته‌نها، به‌ڵكو بابه‌تى ژینگه‌یی و دیبلۆماسیشى تیادا بو. ئینجا ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م پرۆژه‌یه گرژیی هه‌رێمایه‌تى دروست ئه‌كات و وا باشتره بۆ به‌رهه‌مهێنانى تۆڕى كاره‌بایی هاوبه‌ش بێت له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌ى بۆچى ده ساڵه كه‌س قسه‌ى نه‌كردووه؟ ئه‌ى بۆچى له ساڵى (2009) نۆبڵ ئینیرجى ئه‌مریكى كارى تیا ئه‌كات و هێڵێكى بۆڕیی (1900) كیلۆمه‌ترى به ژێر ئاودا ڕاكێشاوه؟
بیبلۆگرافیا
US. Energy Information Administration (2012) Global natural gas consumption doubled from 1980 to 2010. For more: https://www.eia.gov/todayinenergy/detail.php?id=5810
جزيرة نت (2019) كم نستهلك من النفط؟.. حقائق عن الذهب الأسود بالعالم. للمزيد اضغط هنا
https://www.aljazeera.net › 2019 › كم.
Statista (2021) Daily global crude oil demand 2006-2026 – Statista
Mammadyarov, E (2007) “A new way for the Caspian region: cooperation and integration”. Turkish Policy Quarterly (TPQ). P 2-8.
Henderson, S (2022) “Reality Check for Israel’s Natural Gas Plans”, The Washington Institute for Near East Policy.
Reuters (2021) Explainer: Why Russian exports hold sway over European and British gas prices. See here: https://www.reuters.com/business/energy/why-russian-exports-hold-sway-over-european-british-gas-prices-2021-11-03/
The hill (2022) McCaul says US withdrawal from Afghanistan has emboldened Russia on Ukraine
WSJ (2022) What’s Behind Wall Street’s $100 Oil Forecast?
Barkey, J (2022) US pipeline withdrawal marks new chapter in Eastern Mediterranean. Ekathimerini:https://www.ekathimerini.com/opinion/1176904/us-pipeline-withdrawal-marks-new-chapter-in-eastern-mediterranean/
Bloomberg (2021) UAE-Israel Ties Deepen as Mubadala Buys Gas Stake for $1 Billion . see here: https://www.bloomberg.com/news/articles/2021-09-02/uae-israel-ties-deepen-as-mubadala-buys-gas-stake-for-1-billion
Henderson, S (2022). PS.
I24 News (2021) Energy Minister: Israel wants to focus on renewable energy: https://www.i24news.tv/en/news/israel/politics/1639586438-energy-minister-israel-wants-to-focus-on-renewable-energy
رووداو (٢٠٢١) وزارة التخطيط: عدد سكان إقليم كوردستان 6.17 مليون نسمة
https://www.rudaw.net/arabic/kurdistan/180120214
Mediterranean Institute for Regional Studies (2020) Stubborn Kurdish Petroleum Resources: Surveying Actual data and investigating the declared Numbers. Research Papes