سەلاح حسێن ئەفەندی: دیموکراسی و گەشەکردن هەر خەونە یان پاشەڕۆژی ئێمەشە؟ بەشی پێنجەم.
بۆچی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووە بەهێزترین دەوڵەت لە جیهاندا؟
جاری واهه‌یه مێژوو و شارستانی كۆنی وڵاتێك ده‌بێته جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ره‌نگه هه‌تا راده‌یه‌ك هه‌ندێ فاكته‌ر له‌و مێژووه كۆنه‌دا رێگه خۆشكهربن بۆ گۆڕانكاری و تازه‌كردنه‌وه. له هه‌مانكاتدا وه‌كو له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا، له چه‌ند روویه‌كه‌وه باسمانكرد، زۆرجار هه‌ندێ لایه‌نی خاسڵه‌ت و سروشتی كۆنی وڵاتێك ده‌بێته فاكته‌ری نێگه‌تیڤ و كۆسپ له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردنی ئابوری و چاكسازی یاسایی و سیاسی تیایدا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا، له‌به‌ر لاوازی و بچوكی دانیشتوانه كۆنه ره‌سه‌نه‌كانی و كه‌می یاخود نه‌بوونی رۆڵیان له بونیادنانی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كان و گهشهكردنانیدا، مێژووی كۆنی وڵاته‌كه و خاسڵهتهكانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌و بونیادنانهدا. ئه‌و كۆسپانه‌ی كه له‌به‌ر گه‌شه‌كردنی وڵاته‌كه‌دا بوون لاوازتر بوون، بۆیه گۆڕانكاری تیاندا ئاسانتربوو. ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س به نزمی سه‌یری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات و به‌بێ خاوه‌ن مێژوو و شارستانیه‌تی كۆن دایبنێ، به‌ڵام له راستیدا نه‌بوونی شارستانێتی به‌هێزی كۆن له‌و وڵاته‌دا ره‌نگه بووبێته فاكته‌رێك، كه ئه‌و وڵاته له مێژووی كورتی چوار سه‌د ساڵیدا بۆته به‌هێزترین و پێشكهوترین وڵاتانی جیهان.
كه ساڵی 1492 ئیسپانیا جیهانی نوێی دۆزیه‌وه و به‌شێكی زۆریكرد به كۆلۆنی خۆی، ئینگلته‌را هێشتا له چاو ئیسپانیادا وڵاتێكی لاواز بوو، خه‌ریك بوو به شه‌ڕی ناوخۆوه به‌ناوی شه‌ڕی گوڵهباخهكانهوه و توانای نه‌بوو پاپۆر بۆ داگیركردنی وڵاتانی تر رهوانهكات. ساڵی 1588 سه‌د ساڵ دوای دۆزینه‌وه‌ی جیهانی نوێ له‌دوای تۆزی به‌هێزبوونی ئینگلته‌را و سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕێكدا به‌سه‌ر ئیسپانیادا ئنجا توانی خۆی بگه‌یه‌نێته جیهانی نوێ<٩ ل٨٧>.
كه ئینگلیزه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وێ، له‌به‌ر لاوازیان ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندابوو داگیركردنی به‌شێك بوو له ئه‌مریكای باكور، ناوچه‌كانی ئه‌مڕۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌و ناوچانه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوون و سامانی زۆریان تیادا نه‌بوو. هیندییه سووره‌كان، لێره وه‌كو هاورێكانیان له مه‌كسیك و باشوری ئه‌مریكا هێنده خاوه‌نی سامانی زۆر نه‌بوون. هه‌ر له‌به‌ر بێنرخی ئه‌و ناوچانه بوو كه پێشتر وای له ئیسپانیا و پورتوگال كرد هێنده گوێی پێنه‌ده‌ن.
كه ئینگلیزه‌كان چوون بۆ ئه‌و ناوچانه، له‌به‌ر گه‌وره‌یی شوێنه‌كان و كه‌می دانیشتوانی ره‌سه‌نی، بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ هه‌موو هه‌وڵێكیان شكستی هێنا و هیچیان نه‌كرد به‌هیچ. ساڵی 1607 سوپای ئینگلیز و دهستوپێوهندهكانی روویانكرده ناوچه‌ی ڤه‌رجینیا و تیایدا شارێكی بچوكیان دروستكرد به‌ناوی جهیمستاونهوه. له‌و شوێنه كۆلۆنیهكیان (كۆلۆنی، هاتن و نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی درهوهیه له وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌كدا) دروستكرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی په‌لاماری هیندییه سووره‌كانی ناوچه‌كه بده‌ن و سامانی زێڕ و زیویان لێ زه‌وت بكه‌ن و به‌هامان شێوه‌ی ئیسپانیه‌كان خه‌ڵكه‌كانیان ناچاربكه‌ن له‌ژێر سیستمێكی كۆیلایه‌تی كاركردندا به‌رهه‌میان بۆ بهێنن و خزمهتكارییان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیه‌كان هه‌ڵكه‌وت، بۆ ئینگلیزه‌كان سه‌ری نه‌گرت. هۆكاری ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هیندییه سووره‌كانی ئه‌و ناوچانه خاوه‌نی شارستانی كۆن و شاری ده‌وڵه‌مه‌ند و پاشای خاوه‌ن سامانی زێڕ و زیوی زۆر نه‌بوون هه‌تا تاڵان بكرێن. هۆكارێكی تر لاوازی ئینگلیزه‌كان و فراوانی ناوچه‌كان و په‌رش و بڵاوی خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوەندی بوو له ناویاندا، كه ئینگلیزه‌كان به ئاسانی بتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن و له رێگه‌ی سیستمێكی كۆیلایه‌تی كاركردنه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچاری كاركردن و به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تكاری بكه‌ن. ئه‌مه بووه هۆی شكستهێنانی پلانی ئینگلیزه‌كان له‌م شوێنانه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆلۆنیسته ئینگلیزانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سوپادا هاتبوون خه‌ڵكی خوارده‌له‌میش بوون و كاركه‌ر نه‌بوون و توانای به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵیان نه‌بوو، كه خۆیانی پێبژێنن، له دوای چه‌ند ساڵێك كه خه‌زێنه‌ی خوارده‌مه‌نی و پێویستیان كه‌می ده‌كرد و به‌تایبه‌تی له زستانه سارده‌كاندا رووبه‌ڕووی برسێتی و ره‌قبوونه‌وه ده‌بوونه‌وه و ساڵی واهه‌بوو ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌هۆی برسێتی و نه‌خۆشیه‌وه ده‌مردن. باری ژیانیان ئه‌ونده خراپ بوو هه‌ندێكیان په‌نایان بۆ هیندییه سووره‌كان ده‌برد، كه هه‌ندێ خواردن و پێداویستیان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی له برسا نه‌مرن.
كۆمپانیای ڤه‌رجینیا به مه‌به‌ستی په‌یداكردنی سامانێكی زۆر بۆ پاشای ئینگلته‌را و رێكخستنی كاروباری كۆلۆنیهكه بونیاد نرابوو.ئه‌و كومپانیایه له دوای دوانزه ساڵ بۆی ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیه‌كان سه‌ریگرت بۆ ئه‌وان له‌و ناچانه‌دا سه‌ر ناگرێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه له‌باتی كۆلۆنیستی ته‌مه‌ڵ و كارنه‌كه‌ر، خه‌ڵكی نوێی كاركهریان له ئینگلته‌راوه هێنا. ئه‌وانه له جوتیار و كرێكار و دارتاش و ماسیگهر و پیشه‌گر پێكهاتبوون. ده‌سه‌ڵاتداره ئینگلیزه‌كان ویستیان له ژێر سیستمێكی توندڕه‌وی نیمچه كۆیلایه‌تی كاركردندا ئه‌و خه‌ڵكه نوێیه ناچار بكه‌ن له‌باتی هیندییه سووره‌كان كاریان بۆ بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدار و كۆمپانیایه له‌وه‌شدا كه‌وتنه هه‌ڵه‌وه و پلانه‌كانیان شكستی هێنا. هۆكاری ئه‌وه‌ش له لایه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هێنابویان ئازادبوون و چۆكیان دانه‌ده‌دا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه و ده‌یانویست به ئازادی كاربكه‌ن و خۆیان بژێنن، له لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی فراوانی وڵاته‌كه و بوونی زه‌ویوزار و ئاوی زۆر تیایدا خه‌ڵكه‌كه به ئاسانی ئه‌و كۆلۆنیهیان به‌جێده‌هێشت و باریاندهكرد بۆ شوێنی تر، كه به‌سه‌ربه‌ستی تیایدا بژین.
له كاتێكدا دوانزه ساڵ پێویست بوو بۆ كومپانیای ڤه‌رجینیا، كه له‌وه بگه‌ن كه هیندییه سووره‌كانی ئه‌م ناوچانه وه‌كو ئه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تر نه‌بوون، 20 ساڵی تری پێچوو هه‌تا تێگه‌یشتن، كه ناتوانن سیستمی كۆیلایه‌تی كاركردن به‌سه‌ر كۆلۆنیستهكاندا بسه‌پێنن. بۆیان ده‌ركه‌وت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك به باشی كاربكات و به‌رهه‌مبێنێ و توانای داهێنانی بخاتهگەڕ، ده‌بێ ئازادبن و هانبدرێن و سوود له كار و هیلاكیان وه‌ربگرن و بكه‌ونه ژیانێكی خۆشگوزه‌رانییه‌وه. بۆیه ساڵی 1618 كۆمپانیاكه بڕیاریدا كه هه‌موو خێزانێك كه نێرینه‌یه‌كی باڵقی تێدابوو، هه‌ر ئه‌ندامێكی 50 فندان زه‌وی پێبدرێت و له هه‌مانكاتدا هه‌رچی كه‌سێك بتوانێ خێزانێكی نوێ بهێنێ بۆ ڤه‌رجینیا 50 فندانی تری پێبدرێت. ئه‌م كرداره خه‌ڵكه‌كه‌ی خسته جۆش و خرۆش و كه‌وتنه به‌رهه‌مهێنانی به‌ر فراوان و بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
له ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری كۆلۆنیستی ئینگلته‌راوه چه‌ندین هه‌وڵ به شێوازی جیاوازدرا بۆ كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵك و مۆنۆپۆڵكردنی به‌رهه‌مهێنان. ساڵی 1632 له ناوچه‌یه‌كدا پاشای خاوه‌ن شكۆی ئینگلته‌را بڕیاریدهركرد، كه 632 ملیون فدان زه‌وی كشتوكاڵی بداته ده‌ست لۆرد بالتیمۆر، كه دابه‌شی بكات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك لۆردی (فیوداڵ) بچوكتردا بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه خه‌ڵكی بكرێن به مسكێن و ناچاربكرێن كاریان بۆ بكه‌ن. ئه‌مه‌و چه‌ندین هه‌وڵی تری به‌و جۆره به‌هۆی هه‌مان فاكته‌ره‌كانی كه پێشتر باسمانكرد بۆیان سه‌ری نه‌گرت<٦ ل٢٠٣>.
ئه‌م پرۆسه‌یه چین‌وتوێژی به‌هێزی ئازادی دروستكرد له كۆلۆنیهكهدا و توانایان په‌یداكرد كه هه‌وڵی بڕیاردان بده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌یان. بۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساڵی 1619 بڕیاری دروستكردنی ئهنجومهنێكیاندا. هه‌موو نێرینه‌یه‌كی باڵقی كۆلۆنیهكه بۆی هه‌بوو ده‌نگ بدات، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه. له‌گه‌ڵ بچوكی ئه‌م رووداوه‌دا، له‌و كاته‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری به‌رفراوانتر له وڵاته‌كه‌دا.
به درێژایی ساڵه‌كانی 1600 چه‌نده‌ها كۆلۆنیستی نوێ له ئینگلته‌را و ئه‌وروپاوه روویانكرده ئه‌و وڵاته، یه‌ك له دوای یه‌ك كۆلۆنی نوێیان تیایدا دروستده‌كرد. ململانێ له نێوان بونیادنانی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رته‌سك و سیستمی پلۆرالیزمدا بێ‌وچان به‌رده‌وام بوو. له ساڵی 1720دا له وڵاته‌كه‌دا سێ كۆڵۆنی گه‌وره هه‌بوو، كه خاوه‌نی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سهربەخۆی خۆیان بوون. تیایاندا كۆلۆنیسته‌كان مافی پاراستنی مولك و ماڵ و ئازادی كاركردن و به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیان هه‌بوو. ئه‌م كۆلۆنیانه بوونه هه‌وێنی درستبوونی ده‌وڵه‌ت و سیستمێكی نوێ. ساڵی 1774 نوێنه‌رانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆبوونه‌وه. له‌و كۆنگره‌یه‌دا بڕیاری یاسا سه‌ره‌تاییه‌كانی وڵاتێكی هاوبه‌شیاندا و بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونهوەی خۆیان له ئینگلته‌را كرد و ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكایان دامه‌زراند<٢ ل١٩-٢٧>.
به‌و جۆره، ده‌وڵه‌ته‌كه له ڕێگه‌ی دوو دامەزراوەی له یه‌ك سه‌ربه‌خۆ حوكمرانی ده‌كرا. یه‌كه‌میان ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ویلایه‌ته‌كان بوو، كه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بوو له چۆنیه‌تی حوكمرانی ویلایه‌ته‌كه‌یان و دووه‌میان ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ناوەندی بوو، كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ویلایه‌ته‌كانی پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه. ئه‌گه‌رچی به پێوانی ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه دیموكراتی نه‌بوو، به‌شێكی زۆری دانیشتوان وه‌كو ژنان و كۆیله‌كان مافی ده‌نگدان و به‌شداریكردن له بڕیاری سیاسی و ئابوری‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م چاكسازییانه بناغه‌یان دانا و هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ بونیادنانی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری به‌رفراوانتر، كه قاپی خسته سەرپشت بۆ گه‌شه‌كردن و چاكسازی نوێ و به‌رده‌وامی تیایدا.
له ناوەڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وڵاتێكی به یه‌كه‌وه به‌ستراو و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوەندی هاوبه‌شی هه‌بوو، به‌ڵام وڵاتێكی فیدراڵ بوو. به‌پێی ئه‌وه ویلایه‌ته‌كان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بوو و یاسا و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنیان جیاوازی زۆر له نێوه‌ندیاندا بوو.
له كاتێكدا سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ویلایه‌ته‌كانی باكور كراوه‌تر و پلورالیزمتر بوو، سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ویلایه‌ته‌كانی باشور سروشتێكی كۆیلایه‌تی هه‌بوو. له‌هه‌ندێ شوێنی باشور 95% دانیشتوانی كۆیله پێسترهشهكان بوون، كه له ئه‌فریقاوه هاوردە كرابوون. ئه‌مه وایكردبوو، كه جیاوازێكی فراوان هه‌بێت له نێوان ئاستی گه‌شه‌كردنی ئابوری باشور و باكور. له وڵاتێكی پێشه‌سازیدا گه‌وره و بچوكی شاره‌كان نیشانه‌ی ئاستی گه‌شه‌كردنه. رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كانی باشور له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها 9% دانیشتوان بوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا له باكور ٣٥% بوون. پیشه‌سازی باشور لاوازتر بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ژارتر بوون، وەبەرهێنان كه‌متر بوو، ئاستی ته‌كنیك و زانستی و خوێندن و شاره‌زایی زۆر نزمتربوو، توانای داهێنان لاوازتر بوو. خاوه‌ن كێڵگه و پیشه‌سازی و بازرگانه گه‌وره‌كان، كه له‌هه‌مانكاتدا خاوه‌نی كۆیله‌كان بوون، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و سیاسی و قه‌زایی له ده‌ستیاندا بوو. ئه‌وان به‌پێیی به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی خۆیان یاساكانیان داده‌ڕێژا. كۆیله‌كان كه زۆرینه بوون هیچ مافێكی سیاسی و یاسایی و ئابوریان نه‌بوو<٩ ل٢٦٩>.
جیاوازی فراوانی نێوان باشور و باكور ته‌نها نه‌ده‌بووه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاژاوه و ناسه‌قامگیری و به‌رده‌وامی دواكه‌وتنی باشور، به‌ڵكو هەڕهشهیهكی هه‌میشه‌یی بوو له‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری هه‌موو وڵاته‌كه. ئه‌و یاسا‌و سیستمه‌ی باشور رێگربوو له پرۆسه‌ی چاكسازی و یاسا‌و بڕیاری سیاسی نوێ، كه رێگه بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزاری هاونیشتمانی هه‌موو وڵاته‌كه خۆشبكات.
له‌م زه‌مینه‌یه‌دا، باكور چه‌ند ئه‌گه‌رێكی له‌به‌رده‌مدابوو. رازی بوون به‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری سنورداری باشور و هه‌ڵبژاردنی رێبازی دواكه‌وتن و گرژی و نایه‌كسانی. دووه‌م جیابوونه‌وه له‌یه‌كتری و دابه‌شبوونی وڵاته‌كه به‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌تدا، كه ئه‌وه‌ش دراوسێیه‌كی توندڕه‌وی بۆ باكور دروستده‌كرد، كه هه‌میشه ده‌بووه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بوونی و دەرفەتی گه‌شه‌كردنی. ئه‌گه‌ری سێهه‌م شه‌ڕی ناوخۆ و تێكشكاندنی سیستمی كۆیلایه‌تی باشور و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی هه‌موو وڵاته‌كه بوو له‌ژێر سایه‌ی سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی پلورالیزمتردا. وه‌كو ئاشكرایه، باكور به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی باشور كۆیله بوون و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریدابوون، شه‌ڕی ناوخۆی هه‌ڵبژارد<٦ ل٢١٤>.
شه‌ڕی ناوخۆ، ساڵی 1865 به سه‌ركه‌وتنی باكور و قه‌ده‌غه‌كردنی سیستمی كۆیلایه‌تی به گۆڕانی یاسا و ئازادكردنی كۆیله‌كان كۆتاییهات. ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، گۆڕانكاری و چاكسازی و پرۆسه‌ی دیموكراتی خێراتربوو، كه له باشور رووبدات. هه‌ندێ گۆڕانكاری روویدا و خه‌ڵكی ئازادتر بوون، رێگه بۆ گۆڕانكاری زیاتر خۆش‌بوو و گوڕیدا به‌گه‌شه‌كردنی تهكنك و زانستی و شێوازی نوێیی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه وا به ئاسانی به‌ڕێوه‌نه‌چوو<٦ ل٢٢٩>.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاته‌كانی باشور شه‌ڕه‌كه‌یان دۆراند و به‌پێیی یاسا موڵكایه‌تی كۆیله‌كانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌وانه هێشتا زۆر به‌هێزبوون و وا به ئاسانی وازیان له ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌هێنا. هێشتا ئه‌وانه بڕیاری سیاسی و ئابوریان له ده‌ستدابوو. خاوه‌ن كه‌پیتاڵ و بانكه‌كان بوون. خاوه‌نی زه‌ویوزار و كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كۆمپانیه‌كان بوون و مۆنۆپۆڵی بازرگانیان كردبوو. زۆربه‌ی سیاسیه‌كان له‌پاڵ ئه‌واندا بوون و تونای كڕینی خه‌ڵكیان هه‌بوو. ئه‌وان بوون یاسا ناوخۆییه‌كانیان داده‌ڕشت و بڕیاریان له‌سه‌رده‌دا. شاره‌زا و خوێنده‌واربوون. خاوه‌ن چه‌ك و پیاوكوژ بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك ده‌كرد و ئازاریان ده‌دان و ده‌یانكوشتن. ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوەری و دادوه‌ره‌كاندا هه‌بوو. سیستمی كۆیلایه‌تی قه‌ده‌غه كرابوو، به‌ڵام سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری تاكڕه‌وی توندڕه‌و هه‌ر به‌رده‌وامبوو.
هاوڵاتیه ره‌شه‌كان هێشتا مافی ده‌نگدان و خۆ كاندیدكردنیان نه‌بوو، له هه‌موو روویه‌كه‌وه دژایه‌تی و سه‌ركوتده‌كران. رێگه‌ی خوێندن و فێربونیان لێگیرابوو. مناڵه‌كانیان بۆیان نه‌بوو له قوتابخانه‌ی سپییه‌كان بخوێنن. ئاستی فێركردن و توانای مامۆستا له قوتابخانه‌كانیان نزمتر بوو. له‌به‌ر بێده‌رامه‌تی زۆرربه‌یان توانای خوێندنی به‌رزیان نه‌بوو. كاری باشیان پێنه‌ده‌درا و موچه‌كانیان له سپییه‌كان نزمتربوو.
چینوتوێژ و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشور، له رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له سیستم و یاسا فیدراڵیه‌كانه‌وه، ساڵی 1877 توانییان كاندیدی خۆیان فهرزكهن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا. به پێیی یاسا، سه‌رۆك كۆمار له‌و وڵاته راستەوخۆ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی هه‌موو وڵاته‌كه‌وه كاندید ناكرێت و هه‌ڵنابژێری، به‌ڵكو له نێوان كاندیدی ویلایه‌ته‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێ. له‌و ساڵانه‌دا له‌و رێگه‌یه‌وه توانییان بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای فیدراڵ له ویلایه‌ته‌كانی خۆیاندا بسه‌پێنن. به دوورخستنه‌وه‌ی سوپا له‌و ناوچانه‌دا و لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی تیایاندا، ده‌سه‌ڵاتداره خۆجییه‌كان رێگه‌یان بۆ خۆش‌بوو به پێیی به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی خۆیان مۆنۆپۆڵی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان بههێزتركهن.
باشور له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا له‌ژێر هه‌مان سیستمدا حوكمرانی ده‌كرا. سه‌رده‌می مۆنۆپۆڵی كومپانیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی دەستەبژێریهك بوو به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابوری‌دا. له‌و ناوچانه سه‌رده‌می گرژی و توندوتیژی و بازاڕی ره‌ش و ده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین تاقمی مافیا بوو، كه له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و پیاوكوشتن و دزی و گهندهڵییەوه ده‌سه‌ڵات كه‌وتبووه چنگیانه‌وه.له رێگه‌ی كڕینی خه‌ڵكی سیاسی و فه‌رمانبه‌ران و پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتی دادوەرییه‌وه هه‌رچیه‌كیان بویستایه ده‌یانكرد.
ساڵه‌كانی 1940 باری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌شه‌كانی باشور زۆر له‌وانه‌ی رۆدیسیا و وڵاته نه‌ژادپه‌رسته‌كانی تری باشوری ئه‌فریقا باشتر نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه هێشتا باری ژیانی باشور له‌چاو باكوردا زۆر خراپتر بوو. تێکڕای داهاتی تاكێكی خه‌ڵكی باشور 50% ی تاكێكی باكور بوو. داهاتی تاكه‌كانی سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌تا ساڵه‌كانی 1990 نه‌گه‌یشته هه‌مان ئاست. ساڵه‌كانی 1940 ته‌نها 10% ره‌شه‌كان له‌و وڵاته دەرفەتی ده‌نگدانیشیان هه‌بوو كه‌ئه‌وانیش له باكور بوون. ساڵی 1970 گه‌یشته 50%، به‌ڵام ساڵی 1990 هه‌مان رێژه‌ی سپییەكانیان هه‌بوو<٢ ل٣٢٥>.
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیستدا له‌و وڵاته ململانێی نێوان دوو سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری دژ به‌یه‌ك پێوچان به‌رده‌وام بوو. ململانێی نێوان تاكڕه‌وی و پلورالیزم. به‌ڵام له‌چاو پێشتردا له‌و ماوه‌یه‌دا پرۆسه‌ی جێگیربوونی پلورالیزم ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی له‌و وڵاته‌دا به‌دیهێنا.
هۆكاری ئه‌و گۆڕانكاری و چاكسازییانه گه‌لێكن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌ڵبژارده و نیمچه سه‌ربه‌خۆ بوون و بڕیاری زۆربه‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی خۆیان ده‌دا، باشور به‌شێكی به‌ستراو بوو به وڵاتێكه‌وه كه باكوری تێدابوو. ده‌سه‌ڵاتێكی ناوەندی به‌هێزی فیدراڵ هه‌بوو، كه لەسەر چاكسازی و گۆڕانكاری به‌رده‌وام كاریگه‌ربوو. ده‌سه‌ڵات ته‌نها له‌ده‌ست تاكێك یان دهستگایهكدا نه‌بوو. بێجگه‌له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار، كۆنگرێس رۆڵی گرنگی هه‌بوو له یاسادان كۆنترۆڵكردنی بڕیاره‌كان و سه‌رۆك كۆماردا. ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆ هه‌بوو كه چاوده‌ری ده‌زگاكان و په‌یڕه‌وكردنی یاساكانی ده‌كرد<٢ ل٣٥١>.
چاكسازییه یاساییه‌كانی ساڵی 1944 رێگه‌ی خۆشكرد رێژه‌یه‌كی زیاتر له ره‌شه‌كان دەرفەتی ده‌نگدانیان هه‌بێت. له‌به‌ر باشی ئابوری باكور و زیاتر یه‌كسانی تیایدا به‌شێكی زۆر له ره‌شه‌كان له باشوره‌وه باریان ده‌كرد بۆ باكور، كه ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی چاكسازی خێراتر ده‌كرد. هاوڵاتیه ره‌شه‌كان هه‌تا ده‌هات وشیارتر و چالاكتر و خوێنده‌وارتر ده‌بوون و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان و رۆڵی ئابوری و سیاسیان به‌هێزتر ده‌بوو.
بێجگه‌له دامەزراوەکانی ده‌وڵه‌ت له‌و وڵاتەدا، چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌ك له دوای یه‌ك له نێوان چینوتوێژهكانی خواره‌وه و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ له ره‌شه‌كان و ئافره‌تان و گه‌نجان و قوتابیاندا بونیاد دەنرا. بزووتنه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك یه‌كێك بوو له‌و رێكخراوانه‌ی رۆڵی گرنگی بینی له گۆڕانكاریه‌كاندا. ئه‌و رێكخراوه له په‌نجاكاندا هه‌تا ده‌هات فراوانتر و چالاكتر ده‌بوو. چالاكی ئه‌و رێكخراوه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی و كاركردن بۆ چاكسازی سیاسی و ئابوری ته‌نها له چوارچێوه‌ی باشوردا نه‌مێنێته‌وه به‌ڵكو پلیدا بۆ سه‌رانسه‌ری هه‌موو وڵاته‌كه و بگره له هه‌موو جیهاندا ده‌نگبداته‌وه. ئه‌و بڵاوبوونهوهه پشتگیری زۆرینه‌ی سپیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابینكرد و پرۆسه‌ی چاكسازی له دامەزراوەکانی ده‌وڵه‌تدا خێراتركرد.
جاری وا هه‌یه هه‌ندێ گۆڕانخوازی گه‌نج و بێ ئەزموون، ته‌نها گۆڕانكاری مه‌زن له بڕیار و كرداری گه‌وره و قه‌به‌دا ده‌بینن، به‌ڵام زۆرجار روویداوە و گۆڕانكاری بچووك له كات و شوێنی له‌باردا، له چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و شه‌ڕی خوێناوی كاریگه‌رتر ده‌بێت.
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیستدا، به‌پێیی یاسا له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی باشوری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ره‌شه‌كان له پاسه‌كانی هاتوچۆی ناوشاردا بۆیان نه‌بوو له پێشه‌وه دانیشن، چونكه ئه‌و كورسیانه ته‌نها بۆ سپیه‌كان ته‌رخانكرابوون. ساڵی 1955 ژنێكی ره‌ش كه ناوی (ڕۆسه پاركس) بوو له شاری مۆنتگۆمیری سواری یه‌كێك له‌و پاسانه بوو. له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌كو ره‌شه‌كانی تر له دوای پاسه‌كه‌وه دانیشی، له یه‌كێك له كورسیه‌كانی پێشه‌وه له‌ناو سپیهكاندا دانیشت. شۆفێره‌كه پاسه‌كه‌ی راگرت و پۆلیسی بانكرد. لێره‌دا پۆلیس ئه‌و ژنه ره‌شه‌یان به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسا گرت. ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆلیسانه لێیی ئاگادارنه‌بوون، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و ژنه سكرتێری رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوو، كه كاری بۆ مافی یه‌كسانی خه‌ڵكانی پێست ره‌نگ جیاواز له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كرد. دواتر ژنه‌كه به‌پێیی یاساكانی باشور حوكمدرا و خرایه زیندانه‌وه. ئه‌م كاره بچووكه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا لێكهوتهوه و بووه هۆكاری دامه‌زراندنی رێكخراوی بزووتنه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بانگه‌وازی بایكۆتكردنی سواربوونی پاسه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی باشوریكرد. ئه‌م كاره بێ ئامانج نه‌بوو، به‌ڵكو مانگی دوانزه‌ی 1956 كۆنگرێس بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یاسایه‌یدا. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا بووه گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك و رۆڵێكی گرنگی بینی له چاكسازی یاسایی و سیاسی له وڵاته‌كه‌دا. گرنگترین له‌و چاكسازیانه، یاسای پێدانی مافی هه‌ڵبژاردن بوو بۆ ره‌شه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا، كه ساڵی 1965 له كۆنگرێس بڕیاری له‌سه‌ر درا. دوای ئه‌وه‌ی ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا مافی هه‌ڵبژاردن و خۆ كاندیدكردنیان له‌و ساڵه‌دا بۆ خۆیان پچڕاند، نزیكه‌ی په‌نجا ساڵی تری پێ چوو هه‌تا بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌م مرۆڤی ره‌ش له مێژووی وڵاته‌كه به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا<٢ ل٤١٤>.
ئه‌گه‌ر به‌رواوردی مێژووی كۆنی ویلایه‌ته یهككرتووهكانی ئه‌مریكا و مه‌كسیك بكه‌ین، لامان شتێكی سه‌یر نابێت، كه ئه‌مڕۆ مه‌كسیك له رووی ئابوری و سیاسی و ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر دواكه‌وتووتره، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو وڵاته دراوسێی یه‌كن و سنورێكی درێژیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه و هه‌مان ئایینیان هه‌یه.
به‌هاتنی ئیسپانیا بۆ مه‌كسیك، سیستمێكی سنورداری سروشت كۆیلایه‌تیان دروستكرد به تێكه‌ڵاوكردنی سیستمه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی هیندییه سووره‌كاندا. ئه‌و سیستمه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاسڵه‌ت و سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كه هه‌بوو و چه‌ندین كۆسپی خستۆته به‌رده‌م گەشهكردن و گۆڕانكاری تیایدا.
نمونه‌یه‌كی ساده له جیاوازی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه تیایاندا. له مكسیك ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌یه‌كت هه‌بێت و بته‌وێت بیكه‌یته بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی كومپانیایه‌ك یاخود پرۆژه‌یه‌كی بازرگانیت هه‌بێت، چه‌ندین كۆسپ دێته سه‌ر رێگات. ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانده‌ران له رێگه‌ی بیروكراتی و ده‌ستاو ده‌ست پێكهردن و گه‌نده‌ڵیه‌وه رێگه‌ت لێده‌گرن. بۆئه‌وه‌ی كارت بهڕێوهبڕوا ده‌بێت سیاسییه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات له‌پشتت بێت و پارێزگاریت بكات. چونكه چه‌ندین مافیا و تاقمی دز و جه‌رده هه‌یه، ده‌بێ له رێگه‌ی ئهمنییەوه بپارێزرێیت. خۆ پاراستن له‌وانه له ڕێگه‌ی به‌رتیلدانه به پۆلیس یان تاقمێكی پیاوكوژ. ئه‌گه‌ر پێویستیت به كه‌پیتال بێت، بانكه‌كان به‌هۆی ناسه‌قامگیری و ترسی نابووت بوونه‌وه به ئاسانی قه‌رزت پێ ناده‌ن. به‌ڵام له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ئه‌مانه به پێچه‌وانه‌وه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئاسانكارییەكت بۆ ده‌كرێ، كه بیرۆكه و كۆمپانیاكه‌ت سه‌ركه‌وتوبێت. ئه‌م زه‌مینه‌یه له مه‌كسیك بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی چینوتوێژه نوێیه‌كان ئازاد و به‌هێز نه‌بن. به‌هۆی مۆنۆپۆڵی دەستەبژێریهكهوه به‌سه جومگه سیاسی و ئابوری و یاساییه‌كاندا دەرفەتی به‌شداریكردنی زۆربه‌ی خه‌ڵك نیه له چاكسازیكردن له یاساكان و نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه له رێگه‌ی گه‌شه‌كردندان. زه‌مینه‌یه‌كی وا له مه‌كسیك رێگه خۆشكه‌ره، كه توێژ و تاقمی جیاواز له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز و هه‌ڕه‌شه و كوشتنه‌وه جێگه‌ی یه‌ك بگرنه‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان رێباز به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به روخساری جیاوازه‌وه<٢ ل٧>.
مێژووی گۆڕانكاری و چاكسازی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه پرۆسه‌ی گۆڕانكاری و چاكسازی به چه‌ند بڕیارێك و ماوه‌یه‌كی كورت جێگیر نابێت، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی دژوار و درێژخایانه. ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی، چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان یان پێكهاته و دەستەبژێرییهكی ده‌سه‌ڵاتدار وا به ئاسانی واز له ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ناهێنی. ئه‌و گۆڕانكاریانه له رێگه‌ی به‌هێزبوونی چینوتوێژهكان و بوونی پلورالیزم و دەرفەتی به‌شداریكردن له بڕیارداندا دێته‌دی. به‌لاوازی چینوتوێژهكان و پێكهاته‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، چینوتوێژه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و وڵاته، وه‌كو له باشور روویدا هه‌وڵی تاكڕه‌وی و رێگه‌گرتنیان له‌وانی تر ده‌دا. به‌ڵام به به‌هێزبوونی ئه‌وانی تر، ئه‌وانه ناچاركران له ڕێگه‌ی چاكسازی درێژخایانه‌وه ئه‌و تاكڕه‌ویه كه‌مكرێته‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌مان نیسان ده‌دات، كه ته‌نها بوونی دامەزراوەی دیموكراتی و پارتی سیاسی له ده‌وڵه‌تێكدا گه‌ره‌نتی نییه بۆ گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاری و چاكسازی، به‌ڵكو به‌هێزی چینوتوێژ و پێكهاته‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگی مه‌ده‌نی رۆڵی گرنگ ده‌بینی له كۆمه‌ڵگه‌دا و ده‌توانن پارته سیاسی و ده‌ستگاكان ناچار بكه‌ن گۆڕانكاری و چاكسازی زیاتر و خێراتر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌وردی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته روون نه‌بینه‌وه، به روخسار وا ده‌بینرێت، كه ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانكاری و حوكورانی وڵاته‌كه ده‌ده‌ن پارتی كۆماری و دیموكراتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌راستیدا رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك و هه‌زاره‌ها رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه تیایدا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌كو وڵاته كهپیتالیستهكانی تر، هه‌روه‌كو چۆن له ناوه‌وه خاسڵه‌تی دوو روویی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ره‌فتار و كرده‌وه‌كانی دوو روون. له‌ناوه‌وه به‌بوونی چین‌وتوێژی به‌هێز و پلورالیزم رێگه له سیستمی كۆیلایه‌تی له باشور و دواتر سیستمی تاكڕه‌وی توندڕه‌و تیایدا كرا. هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه پێویستی به چاكسای و گۆڕانكاری نوێیه بۆئه‌وه‌ی بتوانێ بمێنێته‌وه و گه‌شه بكات. به‌هه‌مان شێوه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ره‌فتار و كرده‌وه‌ی دوو روویی روبه‌روی وڵاتان و میلله‌تان و جیهان هه‌بووه و هه‌یه. به‌بوونی وڵاتان و میلله‌تانی ئازاد و یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆ و دەرفەتی مافی بڕیاردانی چین‌وتوێژی نوێی به‌هێزی چاكسازیخواز تیایاندا، رووه دیموكراتی و نه‌رمیه‌كه‌ی به‌كارهێناوه. به پێچه‌وانه‌وه به غیابی ئه‌وانه و سالاری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدار و چینوتوێژ و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی تاكڕه‌وی توندڕه‌و، هه‌میشه رووی توندڕه‌وی و تاكڕه‌وی و شه‌ڕانی و ناپلورایزمی به‌كارهێناوه.