عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی یانزەهەم.
هه‌ڤاڵ کوێستانی وه‌ک نووسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست له دوای کۆنفراسی یه‌که‌مه‌وه هیچ هیوایه‌کی به حیزب و شۆڕش نه‌ما، زانی هه‌ر دوو باڵه‌که له پێناوی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا سڵ له هیچ ئه‌گه‌رێک ناکه‌نه‌وه، ئه‌و نه عاشقی پله‌و پایه‌ی بوو، نه کایه‌کانی نه‌رجسیه‌تی ده‌سه‌ڵات، نهحهزیشی له ململانێی ناڕه‌وای هه‌ردوو باڵه‌که‌ی ناو کۆمه‌ڵه بو ، له ناو یه‌کێتیشدا ره‌نگی دابوه‌وه.
دوای کۆنفراسی سێ یه‌می کۆمه‌ڵه له (کانی سێوه ) ی میرگه‌پان، ململانێ ئاڵۆزه‌کانی کۆمه‌ڵه قوڵتر و گرژتربوو، کۆنفراس نه‌یتوانی کێشه ناوخۆییه‌کانی کۆمه‌ڵه چاره‌سه‌ر بکات، دژوارتری کرد .
نووسه‌ر زۆر به‌وردی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کانی له کاتی گفتۆ گۆدا دیاری کردووه، له‌و کاتانه‌دا نووسراوێک به ناوی (هه‌ڵوێست ) ـه‌وه بڵاو کرایه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌راو ناکۆکییه‌کی ئاڵۆز له نێوان لایه‌نگرانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و ئاڵای شۆڕش.
له کۆنفرانسی سێ دا، کێشه‌ی ئه‌و دووباڵه چووه چوارچێوه‌ی دوژمنکاری و ناڕازیی به‌رامبه‌ر یەکتریی، لایه‌نگرانی ئاڵای شۆڕش به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار هۆڵی کۆنفراسیان به‌جێ هێشت، مه‌لا به‌ختیار سوێندی به ئارامگه‌که‌ی شه‌هید ئارام خوارد: جارێکی تر ناچمه‌وه ناو سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌وه.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوو گه‌ر هه‌وڵ و په‌رۆشی ملازم عومه‌ر و ئازاد هه‌ورامی و قادری حاجی عه‌لی و به‌کری حاجی سه‌فه‌رو دلێری سه‌ید مه‌جید و دواتر کاریگه‌ریی مام جه‌لال نه‌بوایه کۆمه‌ڵه له‌وێدا ده‌بوو به دووله‌ت.
به هه‌وڵی ئه‌وان ئه‌ندامانی ناڕازی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دانیشتنه‌کان و کاره‌کانی کۆنفرانس ده‌ستی پێ کرده‌وه، ئه‌و دوو باڵه وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریبیان لێ هات، کۆنفرانس به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی نوێی سه‌رکردایه‌تی و ده‌سته‌یه‌کی تریش له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌له کۆتایی هات.
نوسه‌ر له یاداشته‌که‌ی دا ئه‌وه‌ی دیاری کردووه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بۆ به‌ره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا مسۆگه‌ربوو، به جۆرێک ده‌سته‌یه‌کی وای لێ که‌وته‌وه، دوای کۆنفراس رۆڵی مه‌لا به‌ختیاریان نەهێشت، مه‌لا به‌ختیار ده‌بوایه هه‌ستی به‌و لاسه‌نگیه بکردایه له نێوان ده‌نگی هه‌ردوو باڵه‌که‌و خاوه‌نی قسه‌و کرده‌وه و سوێنده‌که‌ی خۆی ببوایه و خۆی بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه کاندید نه‌کردایه.
ئه‌م هه‌موو کێشه‌و ململانێ یانه‌ی ناو کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه ناسک و دژواره، چ خزمه‌تێکی به کۆمه‌ڵه گه‌یاند جگه له‌گومان و سیناریۆی پاشقول گرتن و ملشکاندنی یه‌کتریی، هه‌ڵبه‌ستنی ده‌یان تۆمه‌ت و ناو و ناتۆره‌ی ناره‌واو بێ بنه‌ما بۆ یه‌کتری.
باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌م شیوه‌یه کاری دژایه‌تی کردنی باڵی ئاڵای شۆرشیان گه‌یانده ناو کۆڕ‌و کۆبونه‌و دانیشتنه‌کانی کۆمه‌ڵه له بنکه‌و تیپ و مه‌ڵبه‌ندەکان، به‌وه تاوانباریان ده‌کردن: ئالای شۆڕش دژی کۆمه‌ڵه‌یه، موئامه‌ره‌یان لێ ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و رێكخستن له ناو رێکخسین دا دروست ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌دا بگرن، ئاڵای شۆڕش له‌م لاو له‌ولا پروپاگه‌نده‌ی جۆراوجۆر بۆ کۆمه‌ڵه‌و سه‌رکرده‌کانی دروست ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه بڕوخێنن و ده‌ستبه‌رداری پێشمه‌رگایه‌تی ببن،مسالار عهزیزو مامۆستا جه‌عفه‌ر له ئێران له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و به‌ره‌ی جود نیازیانه په‌لاماری ی.ن.ک بده‌ن.
ئاڵای شۆڕش به ده‌رکردنی ئه‌م بڵاوکراونه تۆمه‌تبار کران (نمانامه، چی تر بێ ده‌نگ نابین و هه‌ڵوێست و سازشی بۆرژوازییه‌کان و هه‌ڵوێستی مارکسییه‌کان.ئه‌مانه هه‌موویان هێرشیان کرده سه‌ر یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌و مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا.
مه‌لا به‌ختیار دوای کۆنفراسی سێی کۆمه‌ڵه له قه‌ره‌داغ بی ئیش دانیشت، هیچ رۆڵێکی نه‌ما. دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار دوو سه‌عات له گه‌ڵ مام جه‌لال دانیشتن، شه‌وه‌که‌ی چوو بۆ لای هه‌ڤال کوێستانی له‌وێ باسی ناوه‌ڕۆکی کۆبونهکهی خۆی و مام جه‌لالی بۆ کرد، هه‌موو کێشه‌کانی ئالای شۆرشی یان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی دا تاوتوێ کردبوو. مه‌لا به‌ختیار له گه‌ڵ مام جه‌لال نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک، ده‌ویست هه‌ڤاڵ کوێستانیش له‌مه‌ودا رۆلی له گه‌ڵیان دا ببێت.
هه‌ڤال به‌وردی ئه‌وه‌ی بۆ روون کرده‌وه، له‌دوای کۆنفرانسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌وه، خۆی له هه‌موو کارێکی حیزبی به دوورگرتووه، سه‌ر به‌هچ باڵێک نابێت. هه‌موو راوبۆچونه‌کانی خۆی بۆ خسته‌روو، که هیچ جیاوازیەکی فکری له نێوانیاندا نییه، هه‌موو ململانییه‌کان شه‌خسین، گه‌مه‌یه‌کی سیا سی یه‌و بهکادرو پێشمه‌رگه‌کانی ده‌که‌ن، به ناوی ململانێ ی فکری جیاواز، بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن، مه‌لا به‌ختیار که‌زانی هه‌ڤاڵ کاریان له گه‌ڵدا ناکات، داوای نوسینی فکری لێ کرد بۆ گۆڤاره‌که‌یان، گوایه گۆڤارێکی سه‌ربه‌خۆی تێوری ده‌رده‌که‌ن.
له‌سه‌رده‌مه‌ی ناکۆکی نێوان کۆمه‌ڵه و ئاڵای شۆڕش، هه‌موو ره‌خنه‌و راو و بۆچونی جیاواز بڤه بوو، بارودۆخێکی سایکۆلۆجی زۆر دژوار‌و ئاڵۆزیان دروست کرد ، بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رق و کینه و پاشقولگرتن و راپۆرت نووسین له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌و کادره‌کان. که‌س متمانه‌ی به‌که‌س نه‌ما، په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی و سیساسی درزی تێ که‌وت، گه‌ر راو بۆچونێک له گه‌ڵ ئه‌واندا نهگونجایه تۆمه‌تی بان چه‌پی یان ده‌خسته پاڵ.
له ناو کۆمه‌ڵه‌دا به دوو ئاراسته‌ی جیاواز کار ده‌کرا، ئاڵای شۆڕش به‌یاننامه‌و بڵاوکراوه‌و نامیلکه‌ی نهێنییان دژ به‌کۆمه‌ڵه ده‌رده‌کرد، کۆمه‌ڵه‌ش سه‌رقاڵی به‌رنامه‌ی پاکتاوکرنی ئه‌وان بوون.
هه‌ڤاڵ کوێستانی له‌و کاته‌دا توشی بارێکی دژواری ده‌رونی وا بو، عیشقی بۆ کاره‌که‌ی نه‌ما، نهیدهتونی وتار‌و به‌رنامه‌کان وه‌ک جاران به رۆحێکی پڕ له قه‌ناعه‌ت و ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه بۆ رادیۆبنوسێت، ئه‌و سه‌ر به‌هیچ کامێکیان نه‌بوو، بڕیاریدا هه‌ڵوێستی خۆی دیاری بکات.
هه‌ڤاڵ سه‌ردانی مام جه‌لالی کرد، به‌ڕاشکاوانه هه‌موو دیارده‌و باره ناسروشتیه‌کانی به مام ڕاگه‌یاند: ئازادی له قاڵب دراوه، ره‌فتارو هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کان مایه‌ی بێزارییه، بیروباوه‌ڕی جیاواز فشاری توندی له‌سه‌ره‌و سزا ده‌درێن، کوشتنی خه‌ڵک ئاساییه، راوڕوت و داوین پیسی، که‌ڵه‌گایی سه‌ریان هەڵداوه، ره‌وشتی شۆڕشگێڕانه‌و سیاسی نه‌ماوه، گه‌ر بار‌و دۆخه‌که ئاوا به‌رده‌وام بێت ره‌نجی پێشمه‌رگایه‌تی و قوربانی خوێنی شه‌هیده‌کانمان به بادهبرێ، له‌مه زیاتر ناتوانم له ده‌زگای راگه‌یاندن کار بکه‌م که بڵندگۆی باڵێک بێت دژ به باڵه‌که‌ی تر، من سه‌ر به‌هیچیان نیم، ده‌مه‌وێت ده‌ست له کاره‌که‌م بکشێنمه‌وه.
دواتر مام جه‌لال هه‌ڤاڵی به‌چه‌ند پرسیارێک داگرته‌وه: ئهوقسانهت له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه زانیاریه یا هه‌ست، تۆ هیچت بیستووه یان هه‌ر هه‌ستی شاعیرانه‌یه.
هه‌ڤاڵ: من هیچ زانیارییه‌کم نی یه. هه‌موو ئاماژه‌کان روون و دیارن، ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی خۆمه بۆ ئه‌م باره ناهه‌مواره.
ماجه‌لال هه‌موو راوبۆچونه‌کانی هه‌ڤال به هه‌ستیی شاعیرانه دانا، مام جه‌ڵال کۆبونه‌وه‌که‌ی خسته رۆژی دوایی.
هه‌ڤاڵ له به‌رگه‌ڵو، جاڕێکی تر روو ده‌کاته‌وه لای مام جه‌لال، مام جه‌لال ئاماژه به‌وه ده‌کات: ئه‌م به‌یانییه شێرکۆ بێ که‌سم لابوو، بڕیاری ده‌ست له‌کار کشانهوهکهتی زۆر پێ ناخۆش بوو، ئه‌ویش هه‌مان رای منی هه‌بوو رۆڵی تۆ بۆرادیو زۆر پێویسته، تۆحیزبایهتی ناکه‌یت، بڕاوات به ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵه نییه، من ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تۆم زۆر پێ باشه، وه‌ک جاران کاره‌کانت بکه، منیش ههمووپشتیوانی و پشتگیریه‌کت ده‌که‌م.
هه‌ڤاڵ سووره له‌سه‌ر وازهێنان، مام جه‌لال به هه‌ڤاڵ ده‌ڵێ: ئێمه وه‌ک مه‌کته‌بی سیاسی به نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌وه، کێشه‌کان به برایانه و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، مه‌لا به‌ختیار چه‌ند رۆژێکی تر دێت بۆلام هه‌موو راکانی مه‌کته‌بی سیاسی پێ راده‌گه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر رێکخراویان هه‌یه، یان به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌یه‌و ده‌یخه‌نه روو، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌دڵمان بوو، ئه‌وانیش رازی بن وه‌ک باڵێک له ناو یه‌کێتی دابمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر قبوڵیشیان نه‌بوو ئازادن، با له یه‌کێتی جیا ببنه‌وه، به‌ڵام رازی نابین هێزی پێشمه‌رگه دووله‌ت بکه‌ن، جارێکی تر ئه‌زمونی حسک دووباره ببێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ماندویت پێویسته مانگێک پشوو وه‌رگریت، دواتر به‌پێی بار‌و دۆخه‌که ده‌دوێین، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش جیا بوونه‌وه، شوێنه به‌تاڵه‌کانی ئه‌وان له ناو سه‌رکردایه‌تیدا به کادری وه‌ک ئێوه پڕده‌که‌ینه‌وه.
هه‌ڤاڵ سێ مانگ مۆڵه‌تی وه‌رگرت، دوای سێ مانگه‌که ده‌ستی له کاره‌که‌ی کشانه‌وه، وه‌ک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێ به پێشمه‌رگه مایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به هیچ حیزبێکه‌وه.
ئه‌م هاوکێشه پڕ له ململانێ ئاڵۆزانه بۆ نووسه‌رێکی وه‌ک هه‌ڤاڵ کوێستانی زۆر قورس بوو، ئه‌و له یه‌که‌م رۆژی پێشمه‌رگایه‌تی دا، به چ عیشقێکه‌وه رووی کرده چیا، دوای کۆنفراسی یه‌کی کۆمه‌ڵه‌و کۆنفرانسی سێی کۆمه‌ڵه، چ بار‌و دۆخێک له ناخ و ده‌رونی دا سه‌ریان هه‌ڵدا.
ئه‌و ململانی یه ناڕه‌وایانه له گه‌ڵ ره‌وشتی پێشمه‌رگایه‌تی و رۆژنامه‌وانی ئه‌ودا یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه، ئه‌و له منداڵی یه‌وه ده‌رکی به نایه‌کسانی چین و توێژه‌کان کردبوو، له‌بارو دۆخێک‌دا باڵای کرد سه‌راپا هه‌ڵوێست بوو، له چیا ئاماده‌ی پێشمه‌رگ بوو، دوای 6 ساڵ کارکردن، ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و سیناریۆ یانه بوو.
هه‌ڤاڵ له نێو شاخ بڕیاریدا، وه‌ک رۆژنامه‌وان، وه‌ک نووسه‌ر و پێشمه‌رگه بێت، به‌ڵام له هه‌ڵوێستێکی دیاردا، ده‌ست به‌رداری کۆمه‌ڵه بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و جوغرافیا دیاری کراوه‌دا رای جیاوز و رێکخراوی جیاواز قبوڵ ناکرێ ، ئه‌و دژی هه‌مان کلتورو به‌رنامه‌ی حیزبه داخراوه‌کان بوو : هه‌موو کادروسهرکردهکان ده‌که‌ن به ئامێر، وه‌ک مه‌قاشێک چۆنیان بوێت به‌کاریان ده‌هێنن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts