عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله/ بەشی دووەم.
حه‌مه‌ره‌ش و مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان وسه‌ید محه‌مه‌دی گه‌رمیان وعوسمانی حاجی مه‌حمود وعه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، له گوندی (واران ) نوێنه‌ری رێکخراوی سلێمانی یان بینی، بریتی بوون له خه‌لیفه محه‌مه‌د و مام تاهیری خاڵی مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و قادرهسوو، له دانیشتنێکی نهێنی چۆنی یه‌تی کاتی دیاریکراو شوێنی یه‌کتر بینی یان ده‌ست نیشان کرد.
هه‌واڵی مانه‌وه‌ی چه‌ند مه‌فرزه‌یه‌ک پارتیزان له‌قوڵایی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ گه‌یشت به ئیستیخباراتی فه‌یله‌قی یه‌کی سوپای عێراق به هاوکاری جاش به هێزێکی پیاده‌ی گه‌وره‌وه، کێو‌ماڵی بست به بستی هه‌موو ده‌شتایی و گردۆڵکه و نشێو‌و و شوێنه چه‌په‌که‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغیان کرد، به‌تایبه‌تی هه‌رده‌ی ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه.
یه‌که‌م کێو‌ماڵی چڕ‌و به‌ربڵاوی سوپای عێراق له 22- 09- 1988 بوو، سه‌راپا گه‌رمیانی گرته‌وه، پێش کێوماڵه‌که حه‌مه‌ره‌ش له رێکخراوی سلێمانی یه‌وه هه‌واڵ و زانیاری ئه‌و کێوماڵه‌ی پێ گه‌یشت بوو، ههواڵاکه و زانیارییه‌کانی له سه‌ره موعیدی جیهاز، گه‌یاند به هه‌موو مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان.
ئه‌و رۆژه ئه‌م پارتیزانانه:
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و مه‌حمودی مامه عه‌زه و بورهانی حه‌مه‌ی مینا و سدیق عه‌لی تۆفیق و حاجی عوسمان و مه‌لا که‌ریم و هه‌یاس حه‌سه‌ن فه‌تاح و مام ساڵحی گه‌رمیان و چه‌ند پارتیزانێکی تر له سه‌ر کانیه‌که له ژێر دار هه‌نجیره‌که‌ی (عه‌لی کوته‌ک ) دانیشت بوون،که شوێنێكی به‌رز بوو، ده‌یڕوانی به سه‌ر سهراناوچهی که‌لاردا.
له سه‌عات 11ی 22- 9- 1988 سامی سه‌مین سه‌عید حه‌ره‌س بوو، به دووربینه‌که‌ی سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆی کرد، له دووره‌وه تهپو تۆزێکی چڕ و گه‌وره‌ی بینی له سه‌ر زه‌ویه‌که‌وه بهرهوقوڵایی ئاسمان ده‌کشا. له سه‌ره‌تادا نه‌یتوانی هاوڕێ پارتیزانه‌کانی ئاگادار بکاته‌وه له‌و ته‌پ وتۆزه، زیاتر روانییه ئه‌و شوێنه، ئه‌مجا بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌وه کێو‌ماڵی چڕی سوپای پیاده‌ی عێراقه، هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی گه‌رمیان ده‌پشکنن.
سامی سه‌مین به‌خێرایی خۆی گه‌یانده خواره‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ههواڵاکه به عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا و مه‌حمودی مامه عه‌زه و پارتیزانه‌کانی تربگهیهنێ. ئه‌وه‌تا هێزه‌کانی سوپای عێراق له خواره‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌ی لای ئیمه دێن. له‌وساتانه‌دا مام ساڵح ی گه‌رمیان له گه‌ڵ پارتیزانه‌کان بوو به عه‌دنان و پارتیزانه‌کانی وت: من شاره‌زای حهشارگهیهکم له داری خله. داری خله دوو کیلۆمه‌تر که‌وتوه‌ته خوار سه‌رووی رۆژهه‌ڵاتی رۆستهی شامار و زاوت، که‌ندڕێک بوو، به‌هۆی لافاوی بارانه‌وه و به‌هۆی ئاوی چه‌مه‌که‌وه زیاتر قوڵ ببوو، ئه‌وانیش به خێرایی که‌وتنه مقۆمقۆی ئه‌وه‌ی به زوویی په‌ناگه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه، نه‌که‌ونه ناو
کێوماڵه‌که. له‌و کاته کت و پڕه‌دا مام ساڵح شاره‌زایانه کونه قه‌له‌که‌ی بۆحهشاردان بۆ ده‌ست نیشان کردن.
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له به‌رزاییه‌کانی (زاوت )ـه‌وه ڕانییه پێ ده‌شته‌کانی به‌رده‌می خۆیان، ئه‌و هێزه بێ شوماره‌ی سوپای عێراقی به‌چاوی خۆی بینی، بست به‌ست کێوماڵ ده‌کرد، چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک لێ یان دوور بوو، له‌و کێوماڵهدا ئه‌و هێزه بست به بست و کون و که‌له‌به‌ری ناوچه‌که‌یانی گه‌رمیانی ده‌پشکنی، به پێی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ورد‌و قوڵی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری فه‌یله‌قی یه‌ک، هێزه پیاده‌که به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان هه‌نگاویان ده‌نا، دوای ئه‌وه هێزەکە روویان کرده( زاوت )، دیواری چه‌ند خانوویه‌ک مابوو، ئه‌وانیشیان خاپوور کرد، له‌و کاته‌دا عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا بڕیاری دا به‌پێی نه‌خشه‌یه‌کی کتو پڕ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه ناو بازنه‌ی کێووماڵه چڕه‌که، به‌ره‌و پشتی هێزه‌کانی سوپا بڕۆن.
به خێرایی هه‌ر سێ وڵاخهکهیان له ژێر دار ژاڵهکانی عه‌لی کوته‌ک دا به‌سته‌وه، پارتیزانه‌کان خۆیان به‌ست و به خێرایی خۆیان گه‌یانده (حسه‌ی عهمنه )، تاقه ماڵێک بوو هێزی کێوماڵ ورده‌ورده نزیک تر ده‌بووه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌وان ده‌هات، پارتیزانه‌کان روویان کرده ئه‌شکه‌وته‌که و رووه‌و ئاراسته‌ی سوپاکه، به راکردن به 40 ده‌قیقه گه‌یشتنه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که.
هێزی پیاده‌ی سوپا گه‌یشتنه رۆستهی شامار، کوێرانه هه‌موو ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌یان به ده‌سڕێژ داگرته‌وه، پارتیزانه‌کان ئه‌وه‌نده رایان کرد بوو ماندوو بوون هێزیان لێ بڕابوو تونای جوڵه‌یان نه‌مابوو، مه‌ترسی گه‌یشتنی هێزه‌که‌یان له‌سه‌ر بوو بگه‌نه سه‌ریان، خۆیان له بن ئه‌شکه‌وته‌که‌دا گرمۆڵکه کرد، ئیتر ئاگایان له ئاڕاسته‌ی جوڵه‌ی هێزی کێوماڵ نه‌ما، به‌ره‌وکام لا ده‌ڕۆن، ئه‌وشوێنه بوو به حه‌شارگه‌یان. ئه‌و شه‌وه سوپای کێوماڵ به پاڵپشتی چه‌ندان زیلی عه‌سکه‌ری و ده‌بابه و کۆپته‌ر، سه‌راپا ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌یان پشکنی.
ئه‌مه یه‌که‌م کێو‌ماڵی سوپای ئه‌نفال بوو، دوای ئه‌نفالی گه‌رمیان به ناو گونده خاپورکراوه‌کانی گه‌رمیاندا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر هه‌ر خانوو ماڵێک مابێت و نه‌ڕوخابێت، بیروخێنن.
پارتیزانه‌کان ئه‌و شه‌وه له برسا، نانه ره‌قه‌ی ناو کۆڵه پشته‌کانیان ده‌خوارد، بۆ نیوه‌ڕۆکه‌ی برنج و فاسۆلیان لێ نابوو، به ڵام کێوماڵه که بواری نه‌دان، به جێیان هێشت، هێزی کێوماڵه‌که نه‌چوبوونه ئه‌وشوێنه‌ی که خواردن و که‌لوپه‌لی پارتیزانه‌کانی لێ بوو. ئێواره‌که‌ی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا به بێتەل په‌یوه‌ندی به حه‌مه ڕەشهوه کردبوو، ئه‌ویش به عه‌دنانی وتبوو: ئه‌و کێوماڵه بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌رمیان.
پارتیزانه‌کان به رۆژ خۆیان حه‌شار ده‌داو چاودێری جموججۆڵی کێوماڵهکهیان ده‌کرد، به‌شه‌ویش له کهندڕهکهدا نانیان ده‌کرد، له چه‌ند شوێنێک دامه‌زرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لە حاڵه‌تی کتوپردا بتوان روو به ڕوویان ببنه‌وه، دوای 72 سه‌عاته‌که هێزه‌که له کێوماڵهکهیان کشانه‌وه بۆ که‌لار.
ئه‌و یه‌که‌م کێوماڵه کتوپڕه‌ی سوپای عێراق به پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و فه‌یله‌قی یه‌ک و به ده‌بابه و کۆپته‌ر، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که پارتیزانه‌کان بیر له‌وه بکه‌نه‌وه بۆ خۆپاراستن له سوپای عێراق و کێوماڵه‌کانی و جاش و جاسوس، له‌مه‌ودوا حه‌شارگه‌یه‌ک،دابین بکه‌ن.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts