عوسمان عومەر: عیو…!
لەحەفتاکانى سەدەى ڕابوردوو کۆمەلێ ئەکتەرى شانۆیی نیقابەى کرێکارانى کارگەى جگەرە رەحمەتیەکە و کارگە رەحمەتیەکانى وەک شەکرو و ئەلبیسەو کارگەى خۆشکردنى تونى فرجینى و چەند کارگەیەکى تر تالان و هەرزان فرۆشکران، لەگەل رەحمەتى حاجى مەکى ناسراو بەعەلیە ئەفەنى, چەند زنجیرەیەک نواندنى شانۆییان لە تەلەفزیۆنى کەرکوک و بەغدا تۆمار کردبوو. هەندێکیان لەوانە خەندە ئامێز بوو، بەلام لەناوەرۆکدا مانابەخش و تانەدان بوون لەهەندێ کارو کردەوە. وەک لەیادمە لە نمایشێکدا ئەکتەرێکى مناڵ بە حاجى مەکى دەلێت: دایکم دەلێ عیو, حاجى مەکیش لەوەڵام دا دەلێت بڕۆ بە دایکت بڵێ عیواو عیو.
نازانم ئێمەى میلەتى کورد بۆچى هەردەولەتێک کە دەزانین دوژمنیشمانن و بەخوێنى سەرمان تینون و تەنانەت گەر بەدەستیان بێت ناهێڵن نینۆکێشمان هەبێ خۆمانی پێ بخورێنین, هەر کە عیوێکى کرد ئێمە دەلێین عیوا و عیو، بێئەوەى لەنیاز و مەبەست و ئامانجیان تێبگەین و دیراسەى ئەو عیوە بکەین ئینجا عیواو عیوى بۆ بکەینەوە.
رەحمەتى ڕۆشنفکرو نوسەرو بیرمەند مەسعود محەمەد لەکتێبى مرۆڤ و دەوروبەردا ئەو عیوەى بەکار هێناوە و بەسەرهاتێکى پڕ واتاى بۆ داناوە. دەگێرێتەوەو دەلیت: تەپەلو گوندێک بوو, دیارە ئەوکات و سەردەمەش لەیلان هەرگوند بووە، هەردوکیان نزیک شارى کەرکوکن. سەگێک دەبێت بۆ دەنگى دەهۆل و زوڕنا زۆر گوێى سوک دەبێت, دەزانێ کە دەهۆڵ و زۆڕنا ماناى شاییە و خواردنى چەورى تێدایە، لەهەر کام لەو دێیانە دەنگى دەهۆڵ دەبیستێت خۆى بۆ بەردەدات. دووچاوەشى قۆشمەو بلیمەتیش هەریەکە لەمالێکى ئەو دوو گوندی لەیلان و تەپلو خۆیان دەشارنەوە, کە سەگەکە لە تەپەلو دەبێ، چاوەشەکەى لەیلان زرمە لەدەهۆڵ هەڵدەسنێت, سەگەکە وادەزانێ شاییە لە لەیلانەو خۆی تاودەدات بۆ ئەوەی بگاتە ئەوێ کە دەگاتە لەیلان، چاوشەکەی لەیلان بێدەنگ دەبێ و، چاوەشى تەپەلو دەست دەکات بە دەهۆڵ لێدان، سەگەکە بەتاو دەگەرێتەوە بۆ تەپەلو, ئەوەندە سەگەکە دەهێنن و دەبەن, دیپڕۆکێنن و دەپسێ.
با ئیمەى کوردیش نەبە دواى عیوى شیعە و سونە و نە بە عیوى تورک و ئێران بکەوین، چونکە ئەمیان لێرە دەهۆڵ و زوڕنا دەکوتێ و ئەوی تریان بێ دەنگ دەبێ کە ئەویش یان دەهۆل و زورنا دەکوتێ بۆ چاوى گەشى کورد و خەمخۆرى پێشخستنى نینن، بەلکو غەمى نەوتیانە کە بەعێوێک دەستیان کەوتوە. ئەمجارەش دەیانەوێ بەعیوێک غازەکەش بۆخۆیان ببەن و لەو ناوەش ئەوەندە دەمان هێنن و دەمانبەن و ماندوماندومان دەکەن لەکۆتاییدا دەپسێین و لەگیانەڵادا کەس فریامان ناکەوێ. بەڵکو چەپۆکێکمان پێادەکێشن تا چەند سالێکى تر بەخەم ئازارو مەینەتیەوە بناڵێنین و دپروکێین و قەوارەکەمان کەبەخوێنى هەزاران هەزار گەنج دروست کراوە لەناودەچێ و کاڵەک بەئەژنۆ شکاندن دوایی دادمان نادات و هەر دەبێ بلێین ئەو نانە بەو ڕۆنە.