بورهان شێخ ڕەئوف: توركیا و ئیمارات له یه‌ك نزیكبوونه‌وه.
دوای ده‌یه‌یه‌ك له دابڕان و دڕدوونگی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له 14- 2- 2022 گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، ئه‌م سه‌ردانه‌ش له دوای باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و كرانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره و ئه‌بوزه‌بیه به رووی یه‌كتردا، له كاتێكدا هه‌ردوو وڵات له زۆربه‌ی دۆسییه هه‌رێمییه‌كاندا ته‌واو جیاواز و پێچه‌وانه‌ی یه‌كتربوون، له لایه‌كی تریشه‌وه توركیا دووچاری قه‌یرانی ئابووری قورس بۆته‌وه، به دوای وه‌به‌رهێنه‌ری تازه‌ی بیانی‌دا ده‌گه‌ڕێت، ئیماراتیش روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی جدی بۆته‌وه له لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه.
دوای گه‌رمبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، كه پێشتر و له مانگی تشرینی دووه‌می 2021 شێخ موحه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یانی شازاده‌ی جێنیشینی ئه‌بوزه‌بی، كه بۆخۆی حوكمڕانی به كرده‌وه‌ی ئیماراتیشه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد‌و و چه‌ند رێكه‌وتنامه‌یه‌كی گرنگی وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئیمزاكرد، كه بایی ملیاره‌ها دۆلار بوو، هه‌ر خۆیشی له پێشوازی سه‌رۆكی توركیادا بوو له ئه‌بوزه‌بی.
ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئامانجمان له‌م سه‌ردانه چه‌سپاندنی ئه‌و دهستهكهوتانهیه كه به ده‌ستمان هێناوه، له پێشووه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌نگاونانی پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كهشایهنیهتی، هه‌روه‌ها پێداگیری له‌وه‌ش كرد كه دانوستان و هاریكاری نێوان توركیا و ئیمارات گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه به گشتی.
ململانێ و ناكۆكییه‌كانی ئیمارات و توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سه‌روه‌ختی خۆپیشاندان و شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، كه هه‌ریه‌ك له‌م دوو وڵاته لایه‌نگری و ده‌ستوه‌ردانیان له رووداوه‌كانی سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و عیراق و میسر و تونس ده‌كرد.
ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئیمارات زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و بازرگانییه‌كانه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌شدا له مانگی پێشوو هه‌ردوو وڵات رێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی شتومه‌كیان ئیمزاكرد به بڕی (5) پێنج ملیار دۆلار.
له لایه‌كی تریشه‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ئیمزابكه‌ن، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی كه‌شوهه‌واو پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ، هه‌ندێك سه‌رچاوه له‌وه زیاتریش رۆیشتوون و ده‌ڵێن هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستی نیازپاكی ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كردووه بۆ هاوكاری یه‌كتر له كه‌رتی پیشه‌سازی به‌رگری.
هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدایه، كه توركیا ناكۆكی زۆری له‌گه‌ڵ زۆرێك وڵاتانی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییهكانیشدا هه‌یه، له سه‌ر بابه‌تی جیاواز، به‌ڵام له ساڵی رابردووه‌وه سه‌رقاڵی ههڵمهتێكه بۆ چاككردن و باشتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ میسر و سعودیه ئاكامێكی ئه‌وتۆ و راگه‌یه‌نراوی نه‌بووه، ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته خراپ بوو، كاتێك سعودیه ئابڵوقه‌ی ئابووری خسته سه‌ر قه‌ته‌ر كه نزیككترین هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره بوو.
ئه‌م پێشووهچوونانه له كاتێكدا رووده‌ده‌ن ئیمارات خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه رۆڵێكی دیپلۆماسی مه‌زن بگێڕێت له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌شی به چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به‌تایبه‌تی ئێران و قه‌ته‌ر ده‌ستپێكردووه.