عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله/ بەشی چوارەم.
لە 16- 11- 1988 عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا‌و پارتیزانه‌کان ئه‌شکه‌وته‌که‌ی داری خله‌یان چۆڵ کرد، مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌د وتیان: ده‌سکاری که‌لوپه‌لی ناو ئه‌شکه‌وته‌که مه‌که‌ن بۆ ئێمه‌ی به‌جێ بهێڵن. عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و پارتیزانه‌کان ئه‌و رۆژه‌ی ماڵ ئاوایان لێکردن، ئه‌شکه‌وته‌که‌یان به مه‌لا ئه‌حمه‌د و سه‌ید محه‌مه‌د و پارتیزانه‌کان سپاردو پیان وتن:
ئه‌م ئه‌شکه‌وته جێی متمانه‌و بڕوا نییه.
باسی که‌وتنه خواره‌وه‌ی زیخهکهیان بۆ کردن، ئه‌وان وتیان: ئێمه ماوه‌یه‌کی که‌م تیایدا ده‌مێنیه‌وه.
عه‌دنانی حه‌مه‌ی منیاو مه‌فره‌زه‌که‌ی روویان کرده چیای سورێن، به به‌رده‌وامی به جیهاز په‌یوه‌ندیان به پارتیزانه‌کانه‌وه ده‌کرد.
له 16- 09- 1988 سیانزه پارتیزان له قهڵبهزهکهی نێوان قولیجانی سهرحهدا خۆیان حه‌شاردبوو، سه‌لام شوشه لێپرسراویان بوو بریتی بوون له: 1- حسین حه‌مه‌ساڵح 2-نه‌وزاد که‌ریم فارس 3- حاجی حه‌مید 4- نوری ناسراو به پۆڵا 5- جه‌مال عه‌زیز 6- که‌ریم ئه‌حمه‌د 7- چالاک 8- موفید ناسراو به (هه‌ڵمه‌ت) 9- جه‌مال توکنی 10 – برا باش 11- لوقمان بان سندوقی 12- رزگار 13–رزگار بان سندوقی.
له 17- 9- 1988 پارتیزانه‌کان به جیهاز په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ جه‌مال ی مه‌لا ئۆمه‌ری دا کرد، له گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌که‌ی عوسمانی حاجی مه‌حمود له ده‌نگ و باسی یه‌کتری ئاگاداربوون، دواتر روویان کرده پشتی قهڵوهزهی لوقمان له نزیک کانی و ئاوێک. به‌هۆی حهمهرهحیمی جیهازه‌وه په‌یوه‌ندیان کرد به حه‌مه ره‌شه‌وه، له‌و کاته‌دا حه‌مه سۆران غازی و نه‌وزاد که‌ریم فارس ونوری پۆڵا‌و حاجی حه‌مید، توشی نه‌خۆشی مه‌لاریا بوون، حه‌مه‌ره‌حیم و خه‌باته سوور ده‌رمانیان له لای عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا بۆ هێنان. عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا دوای ئه‌نفال، کۆڵه پشتی ده‌رمانه‌که‌ی له ماڵه روخاوه‌که‌ی، له که‌لاوه خاپورهکهی زاوت دۆزییه‌وه، ئه‌و ده‌رمانانه بۆ ئه‌و کاته نسک و دژواره‌ی ئه‌وان سوودی زۆری هه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارتیزانه‌که ده‌رمانه‌که‌یان به‌کار هێنا، له‌رزو تاکه به‌ری دان و چاک بوونه‌وه، له مانگی یانزه، له‌و پارتیزانه ته‌نیا: سه‌لام شوشه، سه‌ید حه‌مه‌ساڵح، نه‌وزاد که‌ریم فارس، حاجی حه‌مید، نوری پۆڵا، مانه‌وه، ئه‌مانیش له دوای دا په‌یوه‌ندیان به مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌ده‌وه کرد، پێک هاتبوون له: موکه‌ره‌م ره‌شید و ئه‌حمه‌د زه‌رداوی و دارا و سه‌لام عانه وحه‌یده‌ر شۆراوایی. ئه‌م پایزانانه له ده‌وروبه‌ری (زاوت ..رۆستهی شامار .. ترشه‌که .. دێی حه‌مه‌ی عه‌بدولکه‌ریمه سوور .. تورکه ) جه‌وله‌یان ده‌کرد.
کۆپته‌ره‌کان به به‌رده‌وامی به ئاسمانی گه‌رمیان دا ده‌سوڕانه‌وه، له هه‌ر شوێنێک دا، هه‌ر جم و جۆڵێکیان بدیایه ده‌سڕێژیان لێ ده‌کرد. پارتیزانه‌کان هه‌رکاتێ گوێیان له گوڕه‌ی کۆپته‌ره‌کان ببوایه، به خێرایی خۆیان له ناو ژاڵه‌و کهندڕو قامیشه‌ڵانه‌کاندا حه‌شار ده‌دا. چه‌ندان جار کۆپته‌ره‌کان له‌سه‌ر ته‌ختایی مله‌ی داری خله دا ده‌نیشتنه‌وه، سه‌ربازه‌کانی له‌و ده‌وروبه‌ره هه‌ڵده‌ڕشت و بڵاوه‌یان پێ ده‌کرد، به به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌دا تێ ده‌په‌ڕین، کێو ماڵیان ده‌کرد، زۆربه‌ی جار سه‌ربازه‌کانی سوپای عێراق ئه‌وه‌نده له حه‌شارگه‌که‌یان نزیک ده‌بوونه‌وه =، پارتیزانه‌کان گویان له ده‌نگی سه‌ربازه‌کان ده‌بوو، له ناو خۆیان دا ده‌دوان، بست به بست به دوای پارتیزانه‌کاندا ده‌گه‌ڕان.
چه‌ندان جار ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی و جاشیان ده‌بینی له که‌لاره‌وه به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان ده‌هاتن، سوپای عێراق به پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و جاش، ناو به ناو له هه‌فته‌یه‌ک یان یانزه رۆژدا، جارێک کێوماڵێکی چڕ‌و به‌ربڵای ناوچه‌که‌و ته‌واوی گه‌رمیانیان ده‌کرد. پارتیزانه‌کان خواردنی ناو گونده سوتماک کراوه‌کانیان کۆده‌کرده‌وه پڕ بوو له مشکی زیندو وتۆپیووکرم.
له مانگی یه‌کی ساڵی 1989 سوپای عێراق کێوماڵێکی چڕی بۆ سه‌رپا گه‌رمیان یان کرد، چه‌ند خانوویه‌ک له گوندی حه‌مه‌ی عه‌بدولکه‌ریمه سوور مابوو، به‌هۆی سه‌ختی شوێنی ئاواییه‌که‌وه له کاتی ئه‌نفالدا نه‌ڕوخابوو، خاپووریان کرد.
درای خله
داری خله له ناوی ئه‌و چه‌ند دار به‌ڕوه‌وه هاتوه که جوتیارێکی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ناوی خدر بووه به نازناوی (خله ). چه‌ند ساڵێک له‌وه‌و به‌ر له‌سه‌ر ئه‌و گرده به‌رزه رواندبووی. ته‌نیا یه‌ک داری مابوو پێیان ده‌وت: مله‌ی داری خله. پێنج کیلۆمه‌تر که‌وتوه‌ته باکوری خۆرئاوای ناحیه‌ی باوه‌نوور، بریتی یه له‌چه‌ند گردۆڵکه‌یه‌کی وشک و برنگی بێ سه‌وزایی، له ناوچه‌ی شیخ ته‌ویلی سهربهکهلار، ئەشکهوتهکهشیان به ناوی داری خله‌وه ناو ناوه، ئه‌شکه‌وتی داری خله.
500 مه‌تر که‌وتووه‌ته رووکاری خواره‌وه، پێیان ده‌وت: ئه‌شکه‌تی داری خله. گه‌رمیانییه‌کان به ئه‌شکه‌وت ده‌ڵێن (ته‌نگه). خاکه‌که‌ی به‌رده‌ڵانی و له‌رزۆک و گه‌رمه. له ورده لم و زیخ و چه‌و و به‌رد پێکهاتووه. له‌کاتی باران بارین یا گه‌ر قورسایی بکه‌وتایه‌ته سه‌ر ئه‌شکه‌وته‌که ورده زیخ و به‌رد له سه‌قفه‌که‌وه ده‌که‌وته خواره‌وه. ئه‌م ته‌نگه سروشتی بوو. به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه دروست ببوو، له پایزان و زستانان و به‌هاردا له‌سه‌ره‌وه سه‌ری هه‌ڵده‌دا. له‌سه‌ره‌تادا عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا‌و مه‌فره‌زه پارتیزانه‌که‌ی به‌هۆی کێوماڵه‌کانی سوپای عێراقه‌وه تیا گیرسانه‌وه. ناوه‌که‌یان هه‌ڵکۆڵی گه‌وره‌یان کرد. له‌مانگی 11-ی 1988 دا به مه‌فره‌زه پارتیزانه‌که‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌د کردیان به حه‌شارگه‌ی خۆیان، ئه‌مانیش زیاتر ده‌وری ئه‌شکه‌وته‌که‌یان فراوانتر‌و قوڵتر‌و گه‌وره‌تر کرد.
که‌ڵه‌که به‌ردێکیان له به‌رده‌م کونه بهردێکهی دا دروست کرد، پارتیزانه‌کان هه‌میشه ژاڵهیهکیان به دوای خۆیان دا راکێشا، شوین پێ یه‌کانیان بسڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی کێوماڵدا، سه‌ربازو جاشه‌کان په‌ی به حه‌شارگه‌که‌یان نه‌به‌ن.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts