دانیار محەمەد: بۆچی نوسین گرنگترە لە قسە.
مرۆڤ بوونێكی قسه‌كه‌ره. ئه‌و له‌كاتێكدا بێده‌نگه، له‌كاتێكدا بیرده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا به‌ڕێگه‌دا ئه‌ڕوات، له‌كاتێكدا ئه‌خوێنێته‌وه و لێكدانه‌وه بۆ دیارده‌كان ده‌كات، به‌به‌رده‌وامی قسه‌ده‌كات. قسه‌كردن دۆخێكی بنچینه‌یی بوونه و پێشمه‌رجی رهسهنایەتی بوونیشه له‌هه‌مان وه‌ختا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه مرۆڤ مهحكومبووه به قسه‌كردن له‌هه‌موو ره‌وشه بوونهوییهكانی خۆیدا.
لێره‌دا قسه‌كردن ئاماژه‌یه‌كی قووڵه بۆ كۆی خۆده‌ربڕین و گوزارشت لهخۆكردنی مرۆڤ، مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی قسه‌كردنه‌وه بووه‌ته قسه‌كه‌ری بوون به گشتی. هایدیگه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مرۆڤ قسه‌كه‌ری بوونه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م روانینه فه‌لسه‌فییه بكه‌ین سه‌باره‌ت به قسه‌كردن، به دڵنیایی پانتاییه‌كی فراوان و له‌خۆگری هه‌موو كایه‌كانی خۆده‌ربڕینی مرۆڤه، به نووسینیشه‌وه. نووسین به تێكستكردنی قسه‌كردنی مرۆڤه.
تۆماركردنی ئه‌و وزه بوونهوییهی مرۆڤه، كه له‌باره‌ی ژیان، بوون، مرۆڤ و رهههندهگیانییهكانییهوه هه‌یه‌تی به‌گشتی. نوسین دۆخێكی تایبه‌ت، قووڵ و سیستەماتیككراوتری فۆرمه‌كانی قسه‌كردنه و بیركردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و كاریگه‌رتر تێیدا ئاماده‌یه. مرۆڤ به‌گشتی ده‌نوسێت، هه‌ر له‌ناوی خۆیه‌وه بۆ نامه و سه‌رنجه‌كانی و، تائه‌گاته ئاستی به‌رهه‌مهێنانی تێكست. ئه‌وه‌ی به‌گشتی نوسینه گوزارشتی سه‌ره‌تاییانه و ئاساییه له ره‌وش و خه‌سڵه‌تی جیهان، مرۆڤ خۆی و دیارده جیاوازه‌كان، كه له توانای قووڵایی به‌خشین و چوون به‌ره‌و ره‌نده قووڵ و پهنهانهكاندا نییه.
نوسین ئیشه و به‌شداریكردنی ژیانه له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه له وشه‌دا. هه‌وڵێكه بۆ مانابه‌خشین به بوون، شه‌ڕی مانایه له‌ناو ئه‌و هه‌موو ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ی مردن‌دا، له‌ناو ئه‌و هه‌مووه سهنگهرگرتنهی مه‌رگ و ژیان دا. هه‌ڵبه‌ت ناتوانین وه‌ڵامێكی پڕاوپڕی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، نوسه‌ر بۆ ده‌نوسێت، یان چی له‌نوسین ده‌وێت، له‌لایه‌كه‌وه گرێدراوی ئه‌وه‌یه هه‌ر نوسه‌ره له‌گۆشه‌یه‌كی كه‌سی، كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فییه‌وه لێی ده‌ڕوانێ و لێكدانه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره پێشده‌خات. باركردنی نوسین به‌كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ستی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدۆلۆژی، دینی و فه‌رهه‌نگی بۆ خۆی ره‌وشێكی نكوڵینهكراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگه به‌پله‌ی یه‌ك ره‌وشێكی بنچینه‌یی بوونه‌وییانه‌ی ئینسان-نوسه‌ره له مهحكومبوونیدا به نوسین. ئه‌مه‌ش مهحكومییهته به‌وه‌ی بنوسیت، دۆخێكی دیاریكراوه، كه واده‌كات نه‌توانین نه نوسین. به‌دڵنیایی ئه‌مه‌ی من باسی ده‌كه‌م به‌ته‌واوی ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخانه‌ی نوسین به كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ستی جیاواز بارده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌به‌ستمه زیاتر بۆ ئه‌و دۆخه بناغه‌ییه بگه‌ڕێمه‌وه كه له‌ناوه‌وه‌ی بوونی مرۆڤ خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات. نوسه‌ربوون ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان ره‌گه‌زی مه‌حكومییه‌تی مرۆڤ به ئازادی. هه‌رچه‌نده نوسه‌ربوون و به‌رهه‌مهێنانی تێكست هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌هره‌مه‌ندنین لێی، به‌ڵام به‌رئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی زانین و زیادبوونی فشاری بوونه‌ویی ناخه‌كییانه‌ی مرۆڤ خۆی بۆ گێڕانه‌وه، تێگه‌یشتن و وێناكردن و لێكدانه‌وه‌ی دونیا واده‌كات نه‌توانێت مرۆڤ خۆی بۆ گێڕانه‌وه، تێگه‌یشتن و وێناكردن و لێكدانه‌وه‌ی دونیا واده‌كات نه‌توانێت نه‌نوسێت. نوسین گوزارشتكردنی بوون، شته‌كان، دیارده‌كان و مرۆڤه‌كانه له‌خۆیان، له‌جوانی، باشی، خراپه و نابوتییهكانیان له نوسین دا. ته‌نیا هێزی ناوه‌كییانه‌ی نوسهرنییه نوسین ده‌خوڵقێنێت، شته‌كان و دیارده‌كان به‌هۆی جوانی، باشی، خراپی و ناشیرینیهكانیانهوه هێزی خۆده‌ربڕینیان هه‌یه، ئه‌وانه خۆیان ده‌نوسنه‌وه.
نوسین ته‌قه‌لایه‌كه بۆ خوڵقاندنی مانا، نه‌ك خوڵقاندنی له‌ناو نوسین دا، به‌ڵكو كردنی كرده و پرۆژه‌ی نوسینه به مانا‌و، جۆرێكه له خۆتێستكردنهوه بۆ ئه‌وه‌ی بوونیت و لێره‌یت، وه‌ستاویت به پێوه و بێده‌نگ نابێت له ئاست خۆت و جیهان. نوسین ئه‌زمونكردنی هه‌موو ئه‌و مهترسییانهشه كه له واقیع دا هێزی بهرهنگاربوونهوهیمان نییه، پانتایی ئه‌و زۆرانبازییانهشه، كه ئه‌شێ ئێمه له واقیع دا جه‌نگاوه‌رێكی دۆڕاوبین تێیدا.
نوسین هه‌وڵێكی خودی بیركردنه‌وه‌یه بۆ خۆئهرشیفكردن، خۆدۆكیۆمێنتكردنی بیركردنه‌وه‌یه. بیركردنه‌وه‌ی راسته‌قینه ته‌نیا له‌قسه‌دا ناوه‌ستێت و، نایه‌وێ ته‌سلیمی قه‌ده‌ری لهبیرچونهوهببێت.
نوسین پانتاییه‌كه، بیركردنه‌وه نه‌مری خۆیی تێدا ئه‌دۆزێته‌وه. راستگۆیانه بڵێم، نوسه‌ر ره‌نگه له‌خه‌می نه‌مرییه‌وه ته‌ماشای نوسین بكات. ئه‌وه‌ی واده‌كات نوسین لهدایكبێ و، تایبه‌تتر نوسینی داهێنه‌رانه غه‌می بوونهوییانه و قووڵی نوسه‌ره له‌ئاستی نه‌مریدا، به‌دیوێكی تردا غه‌می مردنه، ئه‌شێ له‌گۆشه‌یه‌كه‌وه وه‌ك ترسی مردن ته‌ماشای بكه‌ین. نوسین نه‌مریی بیركردنه‌وه‌یه.
له‌دونیادا و له‌ده‌ڤه‌ری ئێمه‌شدا نوسین به ره‌نگی جیاواز و هه‌ڵگری خواستی سیاسی، ئایدۆلۆژی و فیكری جیاوازه‌وه له‌ئارادابووه و هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیایی به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات، كه بڵێین له‌پاڵ هه‌موو خه‌سڵه‌تێكی نوسین دا، نوسین چه‌كه، ئامرازه، یان ده‌كرێ به ئامڕاز و چه‌ك. نوسین ته‌نیا سه‌رزه‌مینێكی جوان و ئینسانی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه و زیاتریش، له‌توانای خستنه‌وه‌ی نابوتییهكانی دونیادابووه، وایكردووه له‌بری مرۆڤ جانه‌وه‌ر لهدایكبێ. نوسین ماشێنێكی باركراوه به‌و تێز و فیكر و ره‌گه‌زه ئایدۆلۆژییانه‌ی، یان زانستییانه‌ی، هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێك وێنای حه‌قیقه‌ت بۆ دونیادهكات.