چێنەر عەوڵا: پارانۆیای دوای کۆڤید یان ترسی داهاتوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دواین ڤیدیۆی دانیشتنی پۆتین لەگەل کابینەکەی کەوتە قسەی رەق و دواتر سزادانی بەپرسی هەوالگری وڵاتەکەی لەسەر ئەوەی پێشنیارێکی جیاوازی کردبوو لەوەی پۆتین بە باشی دەزانێ لە مەسەلەی ئۆکرانیا. ئەم جۆرە هەلسوکەتە لای هەندێک لە دەرونناسان بە پارۆنیای ماندویەتی دوای کۆڤید لێکدەدەنەوە post covid anxiety کە هەندێک کەس لەروی دەرونیەوە دەکەونە بارێکی خراپ بەپێی توانا و دەسەلاتیان زەرەر بە دەوروبەر دەگەیەنن. توانا و دەسەلاتی پۆتینیش زۆرە، کەواتە زەرەکانیش زۆرن…
یاخود ئەوەی ناتۆ و ئەمریکا بونەتە هۆکاری ترس بۆ روسیا و ئەوان خەتابارن، لە راستیدا ئەوەش لێکدانەوەیەکی سەرپێیە و نەزانانەیە چونکە 7 لەو هەرێم و وڵاتانەی کە پێشتر هەرێمێکی یەکێتی سۆڤیەت یان هاوپەیمانی سۆڤیەت بوون دواتر بوون بە ئەندامی ناتۆ و روسیا هیچ کێشەیەکی نەبوو دەی کەوایە خێرە بۆ ئۆکرانیا کێشەی هەیە؟
بۆ ئەوەیان دەبێ سەیری ئەو بحثە 10 لاپەرەیە بکەین کە چەند ساڵێک بەر لەئێستا ڤلادیمر پۆتین بڵاوی کردۆتەوە لە بارەی مێژووی ئۆکرانیا ( کۆپیەکی لە خوارەوەیە) تێدەگەین مەسەلەکە قولترە لەوەی بە تەنها بە حالەتی دەرونی یان ناتۆوە ببەسترێتەوە، لە چاوی پۆتین ئۆکرانیا هەمان گەلی روسیە کە لە رەچەلەکی سلۆڤاکن و برای یەکن واتە ئۆکرانیا برای بچوکە، لە مێژوودا شتێک نەبوە ناوی ئۆکرانیا بێت، بەڵکو دەوڵەتێکی دروستکراوە بۆ سزادانی سۆڤیەت دوای روخانی، مێژووی ئۆکرانیاو و روس یەک مێژووە نەدەبوایە دەوڵەتێک هەبێ ناوی ئۆکراین بێ ئەوە هەڵەی سەرانی سۆڤیەت بوو کە ئەمەیان قبولکرد و دەبێ چاک بکرێت، واتە بە رێکەوتنەکەکانی دوای روخانی سۆڤیەتدا بچینەوە.
ترسی بەتەواوی دابران و دورکەوتنەوەی ئۆکرانیا لە روسیا پۆتینی هەراسان کردوە لەکاتێکدا دەزانێ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە لە داهاتوو زەوی بەپیتی کشتوکال و رێگای ستراتیجی و تاکە دەرچە بۆ سەر دەریاکان و ژێرخانی تەکنەلۆجیای سۆڤیەتی کۆن و چەندین کانی یۆرانیۆم وە تیتانیۆم و زرینکۆریۆم( مادەی خاویی دروستکردنی فرۆکەی نادیاری نەوەی پێنجەم و رۆکێتی فەزایی) و رێگای تیجارەتی ئەوروپا هەمووی کەوتۆتە ناو خاکی ئۆکرانیاوە.
وەکو کۆندالیزا رایسی بەپرسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکی پێشوو باسیکرد گۆرینی ئاراستەی ئۆکرانیا بە کرانەوە بە رووی جیهاندا و هەنگاو نانی بۆ بەدیموکراتیزە کردنی زیاتر وایکردوە ئابوری ئۆکرانیا ساڵ بە ساڵ گەشە بکات سەربای هەموو رێگریەکانی روسیا ساڵانە ئابوری ئۆکرانیا 2٪ لە گەشە دایە نەوەیەک پێگەشتوە کە خۆی بە روسی نازانێ و هەستی نیشتمانی و ئۆکرانیبوون تیایدا چەکەرەی کردوە، برا بچوکیەتی روس قبول ناکا و دەیەوێ ژیانی لە روسەکان باشتر بێ بە بونی هەموو ئەو سەرچاوانەی کە لە سەرەوە کە باسکران ئەمە بە خەون نازانن.
دوای دابەشکرنی ئەلمانیا چۆن ئەلمانیای رۆژئاوا رێگای دیموکراسی و کرانەوە و گەشەی ئابوری گرتەبەر تا وای لێهات ئەلمانیای رۆژهەلات ئارەزویان دەکرد بچن بۆ بەشی رۆژئاوا و ببنەوە بە بەشێک لێی لەکاتێک بەشی رۆژهەلات بەرەو داپوکانەوە دەچوو، ئۆکرانیاش هەمان رێگا و ستراتیجیەتی گرتۆتەبەر،
ترسی پۆتین ئەوەیە رۆژانێک خەلکی روسیا ئارەزووی بوون بە ئۆکرانیا بکەن پەنا بۆ ئەوی ببەن. تێبگەن دیموکراسیەت و کرانەوە باشترە لە تاکرەوی و تۆتالیتاری.

————
بحثەکەی پۆتین لە بارەی ئۆکرانیا
http://en.kremlin.ru/events/president/news/66181
www.atlanticcouncil.org/blogs
شیکاری کۆندالیزا رایس لەسەر ئەم بابەتە
https://youtu.be/ZzAvChaSbp8
دەستکردنی ئۆکرانیا بە فرۆشتنی کانزاکانی مەوادی خاوی فرۆکە وەکو تیتانیوم ….
https://mobile.reuters.com/article/amp/idUSL1N2Q10MS
سزادانی بەرپرسی هەوالگری لەلایەن پۆتین
https://youtu.be/o9A-u8EoWcI
ئارەزووی روسیا بۆ دوبارە پێداچونەوەی رێگەوتنەکانی دۆرانی دوای شەری سارد
https://www.wsj.com/amp
وێنەکە: تەلەفزیۆنی رەسمی روسیا پۆتین داوای هەموو ئەو خاکەی ئۆکرانیا دەکاتەوە کە پپێشتر خراوەتە سەر ئۆکرانیا تەنها زەردەکەی ناوەراست بە خاکی ئۆکرانیا دەزانێ کە لە ساڵی 1654 بۆ 1917 ئۆکرانیا بوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت