یادى شەوى 21 لەسەر 22ى شوباتى 1988 و سەرەتاى ئەنفال.
نوسینی/ عوسمان عومەر
34 ساڵ بەر لەئێستا واتە سالى 1988 و بەتەواوى شەوێ 21/22- 2- 1988 لەدۆڵى جافایەتى و سنورى سەرکردایەتى ی ن ک, کە چەند ماوەیەک پێشتر زانیارى هەبوو, سەرکردایەتیش بۆ هەموو ئەگەرەکان خۆى ئامادە دەکرد بۆیە, هەر لەدواى داستانى قەیوان ماوەتەوە وەک نەریتێک هەر مەلبەندە 200 پێشمەرگەى دەناردە سەرکردایەتى, بەلام زانیاریەکان چڕ بونەوەو دڵنیابون کە هێرش دەکرێت, یەکدو رۆژ پێشتر زانیارى هەبوو چەندین کاتیوشاى چڵ لولەیی کیمیاوى و پارچە هێنرابووە کارێزەوە, هێزێکى زەبەلاح مۆلدرا بوو بۆ هێرش و پەلامار, شەوێکى درەنگ گرمەو نالەى تەقینەوەى رۆکێتى ئەو کاتیوشایانە لە یاخسەمەرو بەرگەرلو و سەرتاسەریى گوندەکانى دۆلى جافایاتى کە پێشمەرگەى وەئاگا هێنایەوە هەرچەندە لەسەنگەرەکانى پێشەوە خەو نەبوو بەهۆى تۆپبارانى بەردەوامى سەنگەرەکان کە پێمان دەگوت ئیزعاج لەیلى.
بۆ تێگەیشتن لە ئەنفاڵ دەبوایە لەبەعس تێبگەین, تالەبەعس نەگەین ناتوانرێ ئەنفاڵ بەکۆى دیاردە مێژوویی و کۆمەلایەتى و دەرونیەکانى دیکەوە گرێ بدەینەوە, ئەنفال هەر ڕەگ و ریشەیەک یا سەرچاوەیەکى مێژوویی یا ئایدۆلۆژى هەبێ لەناو هەناوى بەعسەوە هەڵقولاوەو بوو بەکەلتورى بەعسیزم, ئەنفال لەدیدى بەعس دروستکردنى جیهانێکى نوێ بوو لە سیستەمى فاشستیەتدا و ئەنفال لەباشترین بارودۆخى بەعس دا ئەنجام دەدرێت و بەبەشێک لەمافەکانى خۆیان سەیریان دەکرد. بەعس ئەنفالى وەکو پڕۆژەیەکى کوشتن لەناخى دا چەکەرەى کردبوو. ئەنفالیەکان خەلکێکن نە لەحالەتى بەرگرین نە لەسەنگەرەکانى شەردان، بۆیە هەر دەکوژرێن ئەو مەرگەش لاى کورد مەرگێکى پیرۆز و قارەمانانەیە.
ئه‌م كردهیەى بەعس زۆر به‌وردیی له‌هه‌موو لایه‌نێكی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه داڕ‌ێژرابوو, بووه تاوانێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م به به‌رچاوی زلهێزه‌كانی رۆژاوا و ده‌وڵه‌تانی به‌ناو ئیسلامی و عه‌ره‌بی هه‌موو جۆره چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌کراوى وه‌كو كێمیاوی و ناپاڵم و بۆمباى هێشویی و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی پێشكه‌وتوو تیابهكارهێنرا.. ئیتر به‌بێده‌نگى بەعس دەیەویست گەلى کورد جینۆ ساید بکات.
ئه‌نفال. له‌ڕووی زمانه‌وه وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه، لهقورئاندا ناوی سوره‌تی هه‌شته‌مه كه‌له 75 ئایه‌ت پێكدێت.. یه‌كه‌م ئایه‌ت ده‌ڵێ: يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ۖ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِين.ئه‌م سوره‌ته به‌مه‌به‌ست وه‌رگیراوه، كه كۆمه‌ڵێ شتی به‌رامبەر به‌بێ باوەرەکان تێدایە، له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌عس رێگه‌ی به‌خۆی دا وه‌كو بێباوەر له‌گه‌ڵ كورددا مامه‌ڵه‌بكات و به‌پێی ده‌قی قورئان شەرکردنى بە ئەرکێکى نەتەوەیی دانا.
ئه‌نفال به هه‌شت قۆناغ جێبه‌جێكرا، دێ به‌دێ و ناوچە بەناوچە تا هه‌ناسه‌ی شۆڕش ببڕێ و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ربازبوون نه‌هێڵێ. هەرچەندە سەرەتا ناوى ئەنفاڵ نەبوو تا نەخشەو پلانى شەرەکە لەلایەن پێشمەرگەوە گیراو هێنرایە لاى رەوانشاد کاک نەوشیروان ئەوکات زیاتر پلانەکە ڕوون بۆوە. بەپێى زانیاریەکانم هەرلە سەرەتاى دەست پێکى شەرەوە بەعس نامەیەکى بەکەسێکى خۆى دا ناردبوو بۆ لایەنە سیاسیەکانى کورد، بەلام بەداخەوە دەلێم ئەونامەیە لە ی ن ک شاردرابۆوە تاکشانەوە واتە بەعس لەگەل ئەوەى شەرى یەکیتى دەکرد, هێشتا بەهێزێکى سەرەکى وخاوەن ناوچەى ئازادکراوى فراوان دەزانى. دیاربوو ئەونامەیە گەیشتبوە دەستى ئێرانیەکان جا هەر لایەنێک بوبێ, بۆیە ئێرانیەکان وا تێگەیشتبون کە ی ن ک کلاویان دەکاتە سەر بۆیە کۆپتەرە ئیرانیەکان بە ئەنقەست لەنزیک شاخى قەرە سردەوە دادەبەزین بۆ بەرگەلوو, ئەویش سوپاى داگیرکەرى پێوە بوو مەترسى خستە دلى سەرکردە سەربازیەکانى بەعس بۆ سەر کەرکوک و سلیمانى و بەنداوى دوکان و تەنانەت زانیارى هەبوو کە هێلى بەرگرى لەهەیبەت سولتان بەهێز بکەن. هۆکارێکى دیکەش, سەرکردایەتى ی ن ک گەورەترین تەحەداى سەربازى بوو بۆ سەرکردایەتى گشتى سوپاى عیراق و تاکە سەرکردایەتى شۆرش بوو لە دوورى 40تا 50 کم لە سلیمانیەوە نزیک بێت لەناوجەرگەى کوردستان. هۆکارەسەرەکیەکەش ستراتیژى حیزبى بەعس بوو کە کورد میوانە لەسەرخاکى عەرەب و مەغزاى بیرى میشیل عەفلەقى دامەزرێنەرى بەعس بوو.
قۆناغی یه‌كه‌م لهسەرکردایەتیەوە ده‌ستیپێكرد تا به‌ئاسانی بتوانێ خواره‌وه كۆنترۆڵبكات، بەبیرو هزرى شۆڤێنیەیان کە سه‌ركردایه‌تی وپێشمەرگە نەما خەلک سەرگەردان دەبێ، وەک پێشمەرگەو شایەد حالێک لەسەرکردایەتى ی ن ک پێش هەموو شتێک مشورى خەلکى ناوچەکە خورا هەر زوو کۆبونەوەیا لەگەل کرا و ووشیار کرانەوە ئەوکۆبونەوەیە لەلایەن رەوانشاند نەوشیروان مستەفاوە ئەنجام درا. چونکە جەنابى مام لەدەرەوەى وولات بوو, کەسەرکردایەتى گیرا هێزه‌كانی خواره‌وه هیچیان پێناكرێ، بەڵام لەمەلبەندى 3و4ى ی ن ک باشترین و قارەمانترین بەرگرى کرا تا دەربازبوون .زۆربەى هێزە شەڕکەرەکانى سەرکردایەتى بریتى بوون لەهێزى مەلبەندەکان و زۆربەى تتێپەکان, ئەو هێزانەى لەخوارەوە مابونەوە متفرقەو نەخۆش و بریندارەکان بوون.
* قۆناغی دووه‌م بەرەو قه‌ره‌داغ ئەنجام درا کە باره‌گاكانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كى لێ‌بوو.
* قۆناغی سێیه‌م بەرەو گه‌رمیان کەزۆرترین گوندى ئازاد کراوو خەلکى قارەمان و پێشمەرگەى چاونەترسى تیپەکانى 51 و53 و55 و59 و57 چەندین فەرماندەى تێکۆشەر و کادیرى رێکخستن و هێزى بەرگرى لێ‌بوو .
* قۆناغی چواره‌م له هه‌ردوو به‌ری سنووری زێی بچووك كرا تا به‌ته‌واویی مه‌ترسییه‌كانی به‌رگریی نه‌ما و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و سنوورانه به‌ر شاڵاوی گرتن و راماڵینی هێزه ئه‌نفالچییه‌كان كه‌وتن و به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار بران.
* قۆناغی پێنجه‌م له خۆشناوه‌تی بوو كه هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریی پێشوهختەیان كردبوو، زۆرێک لەهێزەکانى مەلبەندى یەک و هێزەکانى مەلبەندى 2 و ئەوهێزانەى لەسەرکردایەتى بوون بەرەو ئەوێ کشانەوەو و به‌شێكی زۆرى خەلکى ناوچەکە دەربازیان بوو.
* قۆناغی شه‌شه‌م له ده‌ڤه‌ری باله‌كایه‌تی بوو.
* قۆناغی حه‌وته‌م له بناری قه‌ندیل بوو، له‌وێوه ئیتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند و شه‌هید و بریندار ئاودیوی ئێران بوون.
* قۆناغی هه‌شته‌م له بادینان بوو، به‌عس سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی تۆماركرد کۆتایی بەکردەى ئەنفال هێنا.
* هەر لەچوارچیوەى زنجیرەى ئەنفال دا لە16ى ئادار كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجە کرا و شاناخسێلە 23ى شوبات گەر هەلەنەبم لە رۆژەکە و سێوسێنان و گۆپته‌په و سنووری بادینان كرا‌و..
* لهدرهنگوهختدا به‌ره‌ی كوردستانی راگه‌یه‌نرا.
هەلهێنجان و دەرەنەجامەکان
* شكان و چۆڵكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
*راپێچكردنی 182 هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان و سهرنگومكردنیان.
*رووخاندنى 4هه‌زار دێ و چه‌ندین شار و شارۆچكه.
* تێكوپێكدانی هه‌زاران قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و مزگه‌وت و پرۆژه‌ی ئاو و كاره‌با.
* به‌تاڵانبردنی سامانی خه‌ڵكه بێسه‌روشوێنه‌كه و داروخاندنى ژێرخانى ئابورى کوردستان.
* ئابڵۆقه‌دانی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان له ئۆردوگا زۆرهملییهكان و خه‌ڵكی شاره‌كان به ده‌یان سزای ترس و تۆقاندن و شڵه‌ژان و پشێویی ده‌روونی.
• هێزەکانى ی ن ک تا شەرەکان م 3 وم4 و کشانەوەیان و بەرەو قەندیل و لەویش بەرەنگارى هێزەکانى سوپاى داگیرکەرى بەعس بوونەوە.
• هەر لەدواى پرۆسەى ئەنفالى گەرمیان دواى دەرباز کردنى هێزەکانى م1بەرەو م3 وم4 چەند مەفرەزەیەک وەک پارتى زانى گەرانەوە ناوچە خاپورکراوەکان و جێگیر بوون تاراپەرین.
• پارتی و لایەنە سیاسیەکانى تر باره‌گایان بارەگاو هێزیان لەکوردستان، بەلام هەرزوو كشانه‌وه بەرەو بارەگا سەرەکیەکانیان لەناو ئێران.
• هەندێ لەهێزەکانى مجلس ئەعلا و بەدر له‌گه‌رمیاندا هه‌بوون، هەندێکیان لەگەل هێزەکانى ی ن ک دەربازبون بەرەو قەندیل و دواتر بەرەو ئێران و گوایە هەندێکیان بۆ بەرەنگارى لەو ناوچەیە ماونەتەوەو دیارە توندى هێرشەکانى بەعس لە ئەنفالى گەرمیان ئەوانیش تیاچوبن.
• ناچاربوونی گوندیەکان بۆ خۆده‌ربازكردن و چۆڵكردنی دێهاتەکانیان و بهجێهێشنی ماڵ و سامانیان کاتێ گوشاره‌كه له سه‌ریان توندبوو, بۆ ده‌ربازبوون له تەڵە سه‌ربازییه‌كانی دوژمن کە پەیرەوى دەکرد به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه توانییان رزگاریان بێت و به‌شه‌كه‌ی تری له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ندیكردن به سه‌رانی جاشه‌كانه‌وه كه‌وتنه‌ناو بازنه‌ی گه‌مارۆدانه‌كه و به‌كۆمه‌ڵ به‌ره‌و توونی مه‌رگ بران. ئەوانەى گێران زۆربەیان کچە گەنج و ژن و مناڵ ولاوەکان و ژماره‌یه‌كی پیر و پهكهوتهی ژن و پیاو ومناڵ بران بۆ نوگرە سەلمان ولەبرسان وتینویەتى زۆریان لەوێ گیانیان لەدەست دا‌و ,دواتر هەندێکیان لەو پیرو پەکەوتانە ئازاد کران و ئەوانیش بە ئاهو حەسرەتى کورو کچ و منال و هاوسەرەکانیان گیانیان لەدەست و ئەوانى تریش لە بیابانەکانى خوارو ناوەراستى عیراق زیندە بەچاڵ کران وچەند کەسێکى کەم دەربازیان بوو لەوانە تەیمور عەبدولا و یەکدو کەسى دیکە.
• 8- 8- 1988 شه‌ڕی هه‌شت ساڵی ئێران – عێراق وه‌ستا و ئیمام ژه‌هره‌كه‌ی نۆشیی.
• له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالدا هه‌ر هێزه‌كانی سوپای به‌عس و عێراقی عه‌ره‌بی ئیسلامیی كه فه‌یله‌قی دوو و پێنج و گاردی كۆماریی و جه‌یش ناشهعبیی بهشدارییاننهكرد، به‌ڵكو فه‌وجه‌كانی جاشی سووك و مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كان و ته‌واریی كورد له شه‌ڕكردنی پێشمه‌رگه و راوكردنی خه‌ڵكیی و سووتانی دێهاته‌كان و تاڵانكردنی سامان و ماڵاته‌كانیان به‌شداریی به‌رچاویان كرد:
• بەپێى ئەو زانیاریانەى لەبەردەست بوون ژماره‌ی فه‌وجه‌كانی جاشی سووك به 350 دەخەمڵێنرا و ئاماژه به‌ناوی 264 تاوانباری به‌شداربووی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌كه‌ن، كه‌چی سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگری عێراق باسی ژماره‌ی 510 هه‌زار جاشی چه‌كداری كورد ده‌كات.
• ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی تێكشكاندن به‌كارهێنانی بێده‌ربه‌ستانه‌ی چه‌كی كیمیاویی بوو نه‌ك به‌ته‌نیا دژی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵكو له زۆر شوێن به‌رامبەر خه‌ڵكی سڤیلیش، كه كاریگهریەتى مه‌ترسیداری دانا و به‌رنامه‌كه‌ی به‌عس به‌باشیی سه‌ریگرت.
ئەم جینۆ سایدەى کورد بێ دەنگ بوونى نەتەوە یەکگرتوەکان و زلهیزەکان وبێ دەنگى زانایانی جیهانی ئیسلامی، ته‌نانه‌ت مه‌لاكانی خۆشمان له‌ئاست ئه‌و تاوانه, نەووتارێ نەکاردانەوەیەک نە هەلوێستێک.
ئەم بابەتەم بەناونیشانى (شەرەکانى سەرکردایەتى و دواتر ناونانى بەئەنفال) لە ووتارى کورد لە 16- 3- 2016 بە چەند بەشێک بەدرێژى باسم کردووە.