عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: محه‌مه‌د عه‌لی عه‌لیانی گوندی عه‌لیان، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ تراژیدیای کوشتنی به کۆمه‌ڵ.
ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال.!
کتێبێکی144لاپه‌ره‌ی قه‌باره مام ناوه‌نده، به تیراژی 1000دانه، له چاپکراوه‌کانی ئه‌کادیمیای هوشیاری و پێگه‌یاندنی کادیران – سلێمانی، له دوو به‌ش پێک هاتووه:
به‌شی یه‌که‌م- ئه‌نفال: تراژیدیای کوشتنی به کۆمه‌ڵ له به‌سه‌رهاتێکی تایبه‌تی دا، لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا، له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا محه‌مه‌د عه‌لی عه‌لیانی جوتیارێکی نه‌خوێنده‌واری خه‌ڵكی گوندی عه‌لیانی سه‌ر به ناحیه‌ی تیله‌کۆی گه‌رمیانە. له دۆزه‌خی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال ده‌رباز بووه، ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن، له پرسیاره ساده‌کانی [یوست هیلته‌رمان ]ی نوێنه‌ری رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، وه‌ڵامه ساده‌کانی محه‌مه‌د عه‌لیانیدا، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها پرسیاری بێ وه‌ڵام رۆح و ناخ و وێژدانمان داگیر ده‌کات، هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه جارێکی تر و زه‌مه‌نێکی تر محه‌مه‌د عه‌لیانی و پرسیاره‌کان ئه‌نفال ده‌کرێنه‌وه و به گۆڕه ونه‌کان ده‌سپێرێن.
نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا وه‌ک توێژه‌رێکی شاره‌زای خاوه‌ن ئازاری قوڵ، له سه‌ر رۆشنایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی [یوست هیلته‌رمان] باسی محه‌مه‌د عه‌لی عه‌لیانی مام ئاوا بۆ ده‌کات:
چۆن محه‌مه‌د عه‌لیانی له دۆزه‌خی مه‌رگی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانی بیابان هه‌ڵاتووه؟ ئه‌و گوله بارانکردنی به کۆمه‌ڵی هه‌موو ئه‌نفاڵ کراوه‌کانمان وه‌ک خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه:
سوپای عێراق خۆم و خانه‌واده‌که‌م و خه‌ڵکی گونده‌کانی گه‌رمیانیان له میل قاسم ده‌سگیر کرد و بران بۆ که‌لارو له‌وێوه بۆ قۆره‌توو. دواتر گویزراینه‌وه بۆ تۆپزاوه، له‌وێ جیا کرانه‌وه‌و خراینه هۆڵه‌کانه‌وه، بێ نان و بێ ئاو، له‌وێوه ده‌ستیان به شریت به‌ستین به کۆمه‌ڵ به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی بران بۆ چاڵه‌کانی کوشتنی به کۆمه‌ڵ له بیابانه‌کان، له نزیک چاڵه‌کان گوێمان سه‌لییه‌ی ده‌سڕێژی تیمه‌کانی کوشتن بوو. وه‌جبه به وه‌جبه به‌کۆمه‌ل خه‌ڵکیان ده‌کوشت.
ئه‌وان 28 که‌س بوون، زانیان ده‌کوژرێن، له داوا ساتدا هه‌موویان ده‌ستیان کرده ملی یه‌ک، یه‌کتریان ماچ کرد، که له ئوتۆمۆبیله‌که یه‌ک بە یه‌ک دایانگرتن، که‌له‌پچه‌یان له ده‌ست کردن و ده‌یانبردن بۆ به‌رده‌م چاڵه‌کان، له‌و ساته‌دا محه‌مه‌د عه‌لیانی فرسه‌تی هێناو هه‌ڵات به‌ره‌و ئه‌ودیوی چاڵه‌کان، دوای تاوێ گوێی له ده‌سرێژی گوله باران بوو، چه‌کداره‌کان زانیان که‌سێک راده‌کات، بۆی گه‌ڕان، به‌ڵام محه‌مه‌د بەرده‌وام بوو له راکردن، له ناو گیاکان خۆیدا به زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبینن، چه‌کداره‌کان لایتی ئوتۆمۆبله‌کانیان ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌وروبه‌ره کرد که‌سیان نه بینی، محه‌مه‌د به ناو قوڵایی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌دا کاتژمێرو نیوێک رای کرد، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت روو له کوێ ده‌کات، به‌و شه‌وه به‌رده‌وام بوو له رۆیشتن، به رۆژیش خۆی حه‌شار ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سگیر نه‌کرێت. 4 رۆژ و 4 شه‌و نانی نه‌خوارد، ئاوی سویری به‌قوتویه‌ک له‌و رێگایه ده‌خواردوه، دواجار رووی کرده گوندێکی عه‌ره‌ب، خه‌ڵکی گونده‌که لێی کۆده‌بنه‌وه، وتیان: وا دیاره له فرۆکه به‌ربوه‌ته‌وه. نانێکیان بۆ هێنا، خواردی، ده‌سگیریان کرد‌و گواستیانه‌وه بۆ بنکه‌یه‌کی پۆلیس و زیندانیان کرد.
محه‌مه‌د عه‌لیانی عه‌ره‌بی نه‌ده‌زانی، ئه‌وانیش کوردیان نه‌ده‌زانی، له‌وێ پۆلیسێک که‌مێک کوردی دە‌زانی، ئیفاده‌که‌یان لێ وه‌رگرت، محه‌مه‌د عه‌لیانی له‌ترسا هه‌ر ده‌یگوت: من قه‌ساب بووم، ئه‌وان له‌وێ منیان گرت و هێناویانم بۆ ئێره، من سه‌ر به فه‌تاح به‌گم.
محه‌مه‌د له‌م رسته زیاتر هیچی تری نه‌ده‌گوت، دوای دوو رۆژ گواستیانه‌وه بۆ زیندانی موسڵ، له‌وێ زیندانی کوردی لێ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جل و به‌رگه‌که‌ی شیتاڵ شیتاڵ ببووه، ئه‌وان جل و به‌رگ و نه‌ختێک پاره‌ی پێدا، دوای10رۆژ گواستیانه‌وه بۆ زیندانی که‌رکوک، 15رۆژ لێره‌ش مایه‌وه، دواتر بردیان بۆ هه‌ولێر و سلێمانی، له هه‌موو زیندانه‌کان هەر ئه‌و ئیفاده‌ی یه‌که‌م جاری ده‌وته‌وه، ئیفاده‌که‌ی نه‌گۆڕی، دوای دوو رۆژ گواستیانه‌وه بۆ که‌لار، له‌و کاتەدا رژێم تازه لێبوردنی ده‌رکردبوو، باوک و دایکیشی ئه‌نفال کرابوون، له نوگره سه‌لمان ئازاد کرابون.گه‌ڕابونه‌وه،باوکی سه‌ردانی محه‌مه‌دی کرد‌و به 4 هه‌زار دینار به‌ری دا، محه‌مه‌د گه‌ڕایه‌وه بۆ سمود، دواتر کرا به‌سه‌رباز.
ئه‌م جیرۆکە ئه‌فسانه‌یه گه‌ر هی هه‌ر میلله‌تێکی تر بوایه، ده‌مێک بوو سیناریوی بۆ کرابوو، ده‌کرا به‌فیلمێکی تراژیدیا، بۆ روداوێکی سروشتی [تاتانیک ] هه‌موو دنیا بهه‌ژێنێت، بۆ ئه‌نفال و مه‌رگه‌ساته‌کانی کورد کاڵ بکرێنه‌وه و ون بکرێن، یاده‌وه‌ری کورد زۆر لاوازه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێت،گه‌ر ئه‌م ئه‌فسانه‌یه فیلیم بوایه، ده‌گه‌یشته هه‌موو دنیا، ویژدان و ناخی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار ده‌کرد، له‌شه‌رما ئاواتیان ده‌خواست [ محه‌مه‌د عه‌لیانی و گوندی عه‌لیان و گه‌رمیان و کورد و کوردستانی ئه‌نفالیان له نزیکه‌وه بناسیایه.
وه‌ک پڕۆفیسۆر [گریگۆ ستانت هۆن] له 1988 رێکخراوی [جینۆساید ۆوجی] جیهانی دامه‌زراند و ده‌ڵێت: وڵاته‌که‌م ئه‌مه‌ریکا له کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، یه‌کێک بووه له‌و وڵاتانه‌ی هاوکاری سه‌دام حسین یان کردوه، هاوپه‌یمانی بوون، زانیاریان له سه‌ر ئه‌نفال هه‌بوو، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو، بۆیه من هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م، ئێستا چۆن وا بکه‌ین جینۆساید روو نه‌داته‌وه، نه‌ک ته‌نیا له عێراق له هه‌موو جیهان.
له به‌شی دوه‌می کتێبه‌که‌دا چاوپێکه‌وتنێکی [یۆست هیتله‌رمان ده‌بینین که به کامێرای هێمن ئه‌حمه‌د که‌رکوکی تۆمار کراوه، نوسینه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که و په‌راوێزه‌کانی له لایه‌ن نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵاوه تۆمار کراوه.کۆپی ئه‌و کاسێته ڤیدۆییه له لای نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵاوه پارێزراوه، ئۆجیناڵه‌که‌شی له رێگای [ یۆست هیلته‌رمان ] له ئه‌رشیفی رێکخراوی[ Human Rights Watch] له ئه‌مه‌ریکا پارێزراوه.
ئه‌و کاته نه‌جمه‌دینی فه‌قێ عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی [ کۆمیته‌ی به‌رگری کردن له مافه‌کانی قوربانیانی ئه‌نفال ] بوو، له (عوسمانی حاجی مه‌حمود) ـه‌وه زانیاری محه‌مه‌د علیانی یان پێ گه‌یشت، له 30 / 3 / 1993 ئه‌و تیمه به کامیرای هێمن ئه‌حمه‌د که‌رکوکی کامیرامان و به سه‌په‌رشتی یۆست هیتلته‌رمان، گه‌یشتنه گوندی عه‌لیانی سه‌ر به ناحیه‌ی تیله‌کۆ، ئه‌م چاوپێکه‌وتنه یان تۆمار کرد، که ئه‌فسانه‌یه‌کی ده‌گمه‌نه له تراژیدیانی جینۆسایدی جیهان.
دوای ئه‌نفال، دوای چه‌ند مانگێک محه‌مه‌د عه‌لی عه‌لیانی له[ شه‌ڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی برا کوژی، به گوله‌ی قه‌ناسی ئیسلامییه‌کان کوژرا.گه‌ر بڕوانینه مێژووی دوای ئه‌نفال و دوای راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کورد، ئه‌نفالێکی تر به بریاری سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بیر‌و بۆچۆنی جیاواز کورد کورد بکوژێ، ئه‌مجاره‌یان کورد خۆی ده‌بێت به جه‌لاد …..خۆی خۆی ده‌کوژێ وخۆی خۆی ئه‌نفال ده‌کات.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه (محه‌مه‌د عه‌لی عه‌لیانی و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی، شه‌هید رێباز، حه‌سه‌ن کوێستانی، مه‌حمودی مامه عه‌زه، سه‌ید جه‌وهه‌ر، ئه‌حمه‌د بازۆکه، ئه‌بو ڤیان، عه‌مار، هێمن، عه‌لی سوور ). ئه‌مانه هه‌موویان پارتیزان بوون له قوڵایی گه‌رمیان و دۆڵی جافایه‌تی و باڵه‌کایه‌تی دوای ئه‌نفال مانه‌وه. سوپای ئه‌نفال و سه‌دام و به‌عس نه‌یانتوانی بیانکوژێت، ده‌سه‌ڵاتی حیزب و سه‌رانی کورد هه‌مویانی له کوردستاندا کوشت و ئه‌نفالیان کردن.
عوسمانی حاجی مه‌حمود .یه‌کێک بوو له‌فه‌رمانده نمونییه‌کانی پێش ئه‌نفال و پارتیزانی دوای ئه‌نفال، خۆی ده‌سته پارتیزانه‌که‌ی و هاورێ پارتیزانه‌کانی له بنکه جیا جیاکانی گه‌رمیان، به‌ته‌حه‌دایه‌کی لۆژیکانه‌و ئه‌زمونی نوێی پارتیزانی له قوڵایی گه‌رمیانی خاپورکراو و جۆڵه‌وانی دا مانه‌وه و چۆڵیان نه‌کر.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts