عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بۆ یادی شکۆی وه‌فا و ده‌ست پاکی عومه‌ر غه‌ریب.
عومه‌ر غه‌ریب له‌شێرپه‌نجه و مردن به‌هێزتر بوو.
ژیانی مرۆڤ بێ سۆز‌و خۆشه‌ویستی و وه‌فا، بێ پاکێتی و راستگۆیی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هیچ به‌هاو نرخ و سه‌نگێکی نییه، ته‌مه‌نی مرۆڤ ئه‌وه‌نده کورته به‌شی خۆشه‌ویستی ناکات، له کوێ جێگای ئه‌م هه‌موو رق و بوغز و کینانه‌ی تیا ده‌بێته‌وه.
دڵره‌قی و میهره‌بانی
مرۆڤه دڵ ڕه‌قه نه‌خۆشه‌کان، ئه‌وانه‌ن گرێی ده‌روونی ئاڵۆزیان هه‌یه، هه‌میشه چڕنوکی تۆڵه‌یان کردوه به چه‌کی ژیان، به‌رده‌وام له شه‌ڕو ئاژاوه‌دان دان له گه‌ڵ که‌سه نزیکه‌کانی ده‌ورووبه‌ریان.
ئه‌و مرۆڤه بێ ویژدانانهن به زمانێکی ژه‌نگاوی، به به‌رده‌وامی خه‌ریکی زه‌م و زه‌مکاری و درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستنن، به‌رده‌وام له تۆڵه‌و تۆڵه کردنهوەدا له بۆسه‌ی پاشقولگرتن و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان.
دوور له‌م مرۆڤه دڵ ڕه‌ق و ویژدان مردوانه، یه‌کێک له‌و مرۆڤه پاک و میهره‌بانانه‌ی له ناخ و یاده‌وه‌ری رۆحی هه‌مووماندا زیندووه، که‌سێتیه‌کی نمونه‌یی تایبه‌تمه‌ند له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و وه‌فا و به‌خشنده‌یی و یاده‌وه‌ریی شیرین، عومه‌ر غه‌ریب ی هاوڕێمان بوو.
ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت و مه‌لا ره‌حمان و جه‌لال ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دی مه‌سۆی و عه‌بدوڵڵا که‌ریم، بۆ زۆربه‌ی بۆنه‌کانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار به‌یه‌که‌وه ده‌چووین، له رێگا به رووه خۆشه‌که‌یه‌وه، به قسه و نوکته‌کانی هه‌موویانی ده‌خسته پێکه‌نین.
ئازار شکێن
عومه‌ر غه‌ریب 12 ساڵ شه‌ڕی شێرپه‌نجه‌ی کرد، رۆژێکیان ئازاره‌که‌ی زۆر توند بوو، له گه‌ڵ زه‌رده‌شت زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌کانی شار گەڕاین، ده‌رمانی ئازار شکێنمان ده‌ست نه‌که‌وت.
له کۆڵانێکی شه‌قامی گۆران، ناونیشانی کۆگایه‌کی ده‌رمانم بینی، به خێرایی خۆم کرد به ژێر بازاڕێکی گه‌وره دا، هه‌مووی دا‌و ده‌رمان بو ، رووم کرده دکتۆره ده‌رمانسازه‌که و وتم:
دکتۆر گیان ئێره شوێنی ده‌رمان فرۆشتن نیه، به‌ڵام نه‌خۆشێک ئه‌وه چه‌ند رۆژێکه به ده‌م ئازارێکی بێ سنووره‌وه ده‌تلێته‌وه، گه‌ر بفه‌رمووی متمانه‌م پێ ببه‌خشی، ئه‌و ئازار شکێنەیی بۆ دابین بکه‌یت.
دکتۆره‌که تاوێک به بێ ده‌نگی، هه‌ر سه‌یری روخساری په‌شێوی ده‌کردم، زانی زۆر په‌رۆشی ده‌رمانه‌که‌م.
وتی: ئه‌م ده‌رمانه قه‌ده‌غه‌یه، تۆ ئه‌و ده‌رمانه‌ت بۆ کێ یه؟
وتم: بۆ عومه‌ر غه‌ریب.
وتی: من تۆش و ئه‌ویش ده‌ناسم، متمانه‌م به هه‌ردووکتان هه‌یه.
به‌و وه‌ڵامه‌ی دکتۆر گه‌شامه‌وه، به خێرایی به چه‌ند دێڕێکی کورت، چیرۆکی که‌سێتی باڵای عومه‌ر غه‌ریب م بۆ گێڕایه‌وه. یه‌کسه‌ر ده‌ستی برد بۆ کارتۆنه ده‌رمانه‌که و کۆرسێ ئازار شکێنی پێدام.
ئیراده‌ی باڵای عومه‌ر غه‌ریب
رۆژێکی تر له گه‌ڵ عومه‌ر غه‌ریب و به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت و مه‌لا ره‌حمان و جه‌لال ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دی مه‌سۆیی له سلێمانی یه‌وه روومان کرده نه‌خۆشخانه‌ی (نانه که‌لی )له هه‌ولێر بۆ لای دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه.
ئه‌و پرۆفیسۆره نمونه‌ییه‌ی به ره‌وشتی پزیشکی و مرۆڤایهنهیهوه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای سلێمانی، به ئه‌زموون باڵای خۆی له چاره‌سه‌ری عومه‌ر غه‌ریب و هه‌زاران نه‌خۆشدا بوو، هیوای ژیانی پێ به‌خشین، به‌و په‌ڕی میهره‌بانییه‌وه، چاره‌سه‌ر و رێنمای ده‌کردن، سه‌یری هه‌موو ئه‌نجامی پشکنینه‌کانی کرد‌و له‌و کاته‌دا چه‌ند پرسیارێکی رووبه‌رووی عومه‌ر غه‌ریب کرده‌ووه : که گوێی له‌وه‌ڵامه‌کانی بوو، به تێروانینێکی قوڵه‌وه سه‌ری له ئیراده‌ی به‌هێز و وه‌ڵامه‌کانی عومه‌ر غه‌ریب سوڕما و وتی: به پێ ی ئه‌و ئه‌زمون و ئه‌و ئاماره‌ی چه‌ند ساڵێکه کاری تیا ده‌که‌ین، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی زۆر بیر له شێرپه‌نجه‌که ده‌که‌نه‌وه و له رووی ده‌روونییه‌وه ده‌روخێن، وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌که به خێرایی به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێ و زوو ده‌مرن.
به پێچهوانەشهوه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وه‌ک تۆ ده‌روونیان ئاساییه و ئیراده‌یان به‌هێزه، بیرله نه‌خۆشییه‌که‌یان ناکه‌نه‌وه، به‌سه‌ر وه‌ره‌می شێر په‌نجه‌که‌دا زاڵ ده‌بن، ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێ.
دوای چه‌ند مانگێکی تر، له گه‌ڵ عومه‌ر غه‌ریبدا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوامان کرد له سلێمانی، دکتۆرێکی لێ بوو، چه‌ند ساڵێک له‌وه‌وبه‌ر عومه‌ر غه‌ریب ی له ئه و‌روپا دیبوو، پشکنین و چاره‌سه‌ریان بۆ دیاری کرد بوو، ئه‌و دکتۆره‌و دکتۆره‌کانی ئه‌وێ، وایان دانابوو، ته‌نیا دوو ساڵ به‌رگه ده‌گرێ و ژیانی کۆتایی دێ.
ئه‌و دکتۆره که عومه‌ر غه‌ریب ی بینی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سه‌ری سووڕما، بڕوای نه‌ده‌کرد ئه‌وه ئه‌و بێت، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی کردووه: ئێمه وامان دانابوو، تۆ له دوو ساڵ زیاتر ناژیت. به‌ڵام ئه‌وه 10ساڵ زیاتره، که‌واته تۆ له شێر په‌نجه‌و مردن به‌هێزتری.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts