عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بێ هه‌ڵوێستی..!
له21- 2- 1988 تا 6- 9- 1989 سوپای عێراق، هه‌شت قۆناغ ئه‌نفالی له دۆڵی خافایهتی و مه‌رگه و قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان و گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر ی ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه و ره‌واندز و بادینان )ی له ماوه‌ی 198رۆژدا ئه‌نجام دا، ژن و پیاو مندال و پیر ی ئه‌و سنوورانه‌ی ده‌سگیرو بێ سه‌رو شوین کرد، سه‌راپا گونده‌کان خاپورکرد.
له 3- 3- 1988 له ئه‌نفالی یه‌ک ئێمه و چەند خانه‌واده‌یه‌ک له چه‌ند کوخێک دا بووین له مێرگه‌پان، سوپای ئه‌نفال له کۆتهڵهوە سورداش و شه‌ده‌ڵه‌ی گرت، له دۆڵهرووتهوه قزله‌ری گرت، هیچ بوارێکمان نه‌ما، هه‌موومان به زه‌حمه‌تێکی زۆر روومان کرده سه‌ر سنووری عێراق و ئێران، دواتر روومان کرده رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کورده‌کانی ئه‌وێ به جوانترین شێوه پێشوازی و خزمه‌تیان کردین.
دوای راپه‌رین جارێکی تر له کۆچ و ره‌ودا روومان کرده رۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان، ئه‌وان بێ سنوور رێزیان گرتین، ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆیانه‌ی خۆیان به‌جێ هێنا.
له کاتی ئه‌نفالدا سوپای عێراق له‌شاخ و گردۆڵکه‌و پێ ده‌شته‌کانی باشووری کوردستان، په‌ڕوباڵی هه‌ڵۆو ته‌واره‌کانی له‌بن ده‌قرتان، جه‌سته‌یانی به گوله ده‌بێژا و له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ”شوین بزری ده‌کردن، که‌چی له کاتی ئه‌نفالدا، له ناوشاری سڵێمانی دا، شانۆگه‌ری ( هه‌ڵۆ له لوتکه‌دا نه‌بێ نافڕی ) پێشکه‌ش ده‌کرا.
ئێران و تورکیا و سوریا و عێراق چه‌ند ناکۆک بن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به کورد له (رۆژهه‌ڵات و باک‌و و رۆژئاوا‌و باشوور) ی کوردستان به سیناریۆی جیا جیا، خاوه‌نی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ستراتیجی زنجیره جینۆسایدی کوردن ، ، که‌چی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتی و پارتی تا سه‌ر ئیسقان دژایه‌تی یه‌کتری ده‌که‌ن و جیاوازی له نێوان سلێمانی و هه‌ولێر ده‌که‌ن ، به‌ڵام سێبه‌ری ئێران و تورکیان، پاشکۆی ئه‌ودوو ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه‌ن، هیچ پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشیه‌کی وتاری نه‌ته‌وه‌ییان نییه.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، حیزبه به‌رهه‌ڵستکاره کوردییه‌کانی باکورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواتاوانباردهکهن، به بیانوی ئه‌وه‌ی بۆ باره‌گاکانیان له سه‌ر خاکی خۆیان نی یه، بۆ نه‌به‌ردی و چالاکی و داستانه‌کانیان له‌وێ تۆمار ناکه‌ن.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌ی ساڵانی زوو له شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێ، ئێوه چه‌ندساڵێک بنکه‌و باره‌گاو ده‌زگای راگه‌یاندنه‌کانتان، له سهقزو سه‌رده‌شت و پاوه‌و ره‌زایه بوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می حه‌مه‌ره‌زا شا‌و ئیمام خومینی دا، ده‌یان سیناریوی جیاجیاتان نواندووه، بۆ ئه‌و کاته ئه‌وشارانه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات هی ئێوه بوو.
بۆ ئێستا شاخ و گرد و ده‌شتی کوردستانی باشوور‌و سه‌ر سنووره‌کان بۆ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات وباکورو رۆژئاوا حه‌رام و تاوان بێت، گه‌ر ئێوه سێبه‌رو مه‌قاشی ئێران و تورکیا نه‌بن، چۆن ئاوا به ئاسایی رۆژانه ئه‌وان ده‌توانن جینۆسایدی کورد بکه‌ن، ئه‌م بێ هه‌ڵوێستی و پاشکۆیه‌تییه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان هاوکێشه‌یه‌کی ئیزدیواجی و لاسه‌نگی شه‌رمه‌زارییه.
*هاوڕێیانی خۆشه‌ویست و به‌رێز ،تکایه گه‌ر ره‌خنه‌و پێشنیارت هه‌یه ،بفه‌رموو به زمانێکی لۆژیکانه بینووسه ، به‌ڵام وشه‌ی ناشیرین و نه‌شیاو و نه‌به‌جێ بۆ به هیچ که‌س و لایه‌نێک ، له‌م دیواره‌دا جێی نابێته‌وه،سوپاس.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts