به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئایا ڕووسیا ئاگادارى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بووه؟.
شاعیرى گه‌وره‌ى فه‌له‌ستینى “مه‌حمود ده‌روێش” لە قەسیدەی ” العصافير تموت في الجليل” دێڕێكى پڕ واتاى هه‌یه كه ” مارسیل خه‌لیفه” كردویه‌تى به گۆرانى و ئەڵێت:”إنني أرتشف القُبلَة من حدِّ السكاكين”- واته: من تواناى هه‌ڵلوشین و ڕاكێشانى ماچم هه‌یه له‌وكاته‌ى خه‌ریكن لێوم ئه‌بڕنه‌وه به تیغێك، له‌وپه‌ڕى ناڕهحهتیداو له‌و دیوى چه‌قۆكه‌وه تواناى كه‌مه‌ندكێش كردنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌ته‌وێت رێك ئه‌وه‌یه كه له كۆنه‌وه وتراوه ” سیاسه‌ته هونه‌ره”. توێژه‌ر یان سیاسیی بیرتیژ پێویسته بزانێت له‌ودیوى دیواره‌كه‌وه، له‌ودیوى چه‌قۆكه‌وه چى هه‌یه! بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بزانێت “ئه‌م ڕووداوانه به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕۆن؟”. باسكردنى ڕابردوو، وه ئێستا هونه‌رێكى ئه‌وتۆ نییه، بەڵکو چى بكه‌ین بۆ داهاتوو ئه‌ركه سهختهكهیه، خۆ ئه‌گه‌رنا له هه‌ر وڵاتێك سوارى ته‌كسیه‌ك ببه‌و شۆفێره‌كه هه‌موو دۆخى ئێستا‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه به جوانى شرۆڤه ئه‌كات.
هاویشتنى (12) مووشه‌ك له خاكى ئێرانه‌وه بۆ خاكى عێراق، پێكانى چه‌ند ئامانجێك كه گوایه بنه‌و بارگه‌ى ئیسرائیلى لێیه، ته‌نانه‌ت جێگه‌ى باوه‌ڕى سه‌ردارانى سوپا‌و نوخبه‌ى سیاسیی ئێرانیش نییه. به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به:
1- پرسى گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان و دوایین گۆڕانكارییه‌كان له هێڵى بۆڕى گاز‌و به كاره‌بایی كردن (Electrification) له سنورى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean). له زیهنى ستراتیژیی ئه‌و ووڵاتانه‌دا نه‌وت و گازى كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستان كوتلهیهكه ئه‌بێت سه‌رى له‌ناو خوانى ده‌ریاى سپى دا بێت به‌ره‌و ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌ره سه‌ره‌كى پشت بایهخدانهكانى فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیا‌و یۆنانه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌م ساڵانه‌ى دواییدا.
2- پرسى دانوستاندنه‌كانى ئێران له ڤیه‌ننا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سعودییه ئه‌نجامێكى نه‌بو، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له عێراق نه‌یانتوانى بۆشایی و نه‌بونى قاسمى سوله‌یمانى له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پڕ بكه‌نه‌وه، شكستیان هێنا له به‌ره‌و پێش بردنى ئهجنداكانى خۆیاندا، به‌ڵكو عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕوات باس له‌وه بكات كه پێویسته لەمەولا ڕه‌گى خۆى له‌ناو خودى خۆیدا بێت.
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه، ته‌نها هه‌ندێ فاكتن، كه بۆى هه‌یه شۆفێرى ته‌كسیه‌كه‌ش شتێكى لێ بزانێت، به‌ڵام لەناو هەموو ئەمانەدا، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه له باره‌ى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى كه گیرانه هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه: ئایا ڕووسیا له پشت ئه‌و مووشهكبارانهوه وه‌ستاوه یان به ئاگادارى ڕووسیا ئێران ئه‌م كاره‌ى كردووه؟
به بڕواى من، به‌ڵێ، چونكه:
1- ئێران و ڕووسیا دوو هاوپه‌یمانى ستراتیجى یه‌كترن، یه‌ك پرس و یه‌ك دوژمنى هاوبه‌شیان هه‌یه.
2- په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له نێوان ئیتڵاعات و كه‌ى جى بى دا هه‌یه.
3- له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى عه‌ره‌بى دا له ساڵى (2011) چه‌ندین وهفدى باڵاى ئێران سه‌ردانى “كرملن” یان كرد له نێویشیاندا ” قاسمى سوله‌یمانى” داوایان له ڕووسیا كرد كه ده‌ست له سوریا وه‌ربدات، واته له سه‌ر داواكارى ئێرانه ڕووسیا هاتوه بۆ سوریا‌و ڕۆژئاواى ئه‌و وڵاته‌و میناى تهرتوسى به ده‌سته‌وه گرتوه.
4- به‌ڵێ ڕووسیا ئاگادارى ئه‌و مووشه‌كانه‌یه، چونكه هێڵى بۆڕى نه‌وتى كوردستان (40%) ى سهرپهرشتیكارهكهى “كارگروپ” ه كه شێخ باز به‌رزنجى خاوه‌ندارێتى ئه‌كات، بەڵام (60) ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاى “رووش نه‌فت” ى ڕووسى. هه‌رگیز ڕووسیاو ئێران خۆشحاڵ نین له دەرهوهى ئه‌وان لایه‌نێكى تر گازى سروشتى و نه‌وت بۆ خۆرئاوا دابین بكات.
5- ئەوەی ئەو بوێرییەی داوە بە ئێران مووشەک بگرێتە هەولێر سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدنە، کە بە پلەی ئیمتیاز ئەیەوێت بەر بە هەژمونی چین و ڕووسیا بگرێت و توندە بەرانبەریان، بەڵام بەرانبەر ئێران نەرمترە، ئەیەوێت بە جۆرێک مامەڵە بکات کە ئێران لەمکاتانەدا سەرئێشە دروست نەکات و دەستوەردانی زیاتر نەکات لە ناوچەکەدا. بۆیە حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێناوەو خەریکە سوپای پاسدارانیش لە لیستی تیرۆر دەر ئەکات.
سوریا كۆتا وڵاته له خواره‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، گازى سروشتى و نه‌وت به‌ڕێژه‌ى (85% بۆ 91%) ى ئه‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه (واته ناوچه كوردییه‌كان). به‌مه‌ش ئێران ده ساڵه خه‌ریكى گۆڕینى ئیتنۆ-گرافیاى ئه‌و ناوچانه‌یه كه عه‌له‌وییه‌كانن، هه‌روه‌ها ڕێگرن له‌وه‌ى كورد وهێڵى بۆڕییه‌كه‌ى به‌ره‌و ده‌ریاى سپى بچن.
له كۆتاییدا، هه‌ر كه‌سێكى تر به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كارگروپ بوایه و ماڵى له هه‌ولێر یان كه‌لار یان سلێمانى بوایه هه‌مان هێرشى ئه‌كرایه سه‌ر و به ئامانج ئه‌گیرا. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێ بى نیه ناوخۆى كوردستان و هه‌ندێك ئامراز!ى میدیا! یى و ڕاى گشتتیه كه سه‌ریان لێ شێوێنراوه، له كاتێكدا به سه‌دان كۆمپانیاى ڕووسى و ئێرانى و توركى و كه‌نه‌دى و ئیماراتى و هه‌نگارى و هیندى له بوارى نه‌وتى كوردستاندا كارئه‌كه‌ن، هیچ باج و رسوماتێكیش ناده‌ن (زۆربه‌یان) رٍێگهوبانهكان وێران ئه‌كه‌ن و ژینگه‌ش پیس ئه‌كه‌ن، ناوبه‌ناو سكاڵاش له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمارئهكهن، له برى داوا بكه‌ن ده‌یان “كارگروپ” ى دیكه له كوردستان دروست بكرێت و كۆمپانیاى نه‌وتى خۆماڵى دیجیتاڵیزهكراو پشت ئه‌ستور به كادیرى ته‌كنیكى بخرێته گه‌ڕ، هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر سه‌رمایه‌داره كورده‌كه!. دیارترین کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان لە بواری گازی سروشتی دا کار ئەکات لەماوەی ئەم (3) مانگەدا ڕادەی قازانجی (450٪) بوە، سەروو (80٪) ی ئەو کۆمپانیا فەرعیانەی ئیشی لەگەڵ ئەکەن تورکین بە سەدان ملیۆن دۆلار قازانج ئەکەن، هەیانە تەنها ئامێرەکان چاک ئەکاتەوە دەیان ملیۆن قازانجی هەیە و کەسیش ناوی نازانێت!. سەروو (300) پاڵێوگە لە هەرێمی کوردستان هەبوە کە هەر هەمویان لە دەرەوە بە ملیارەها دۆلا دیزاین کراون و هاوردە کراون کەس ناویان نازانێت، کەچی هەرناوی کۆمپانیا کوردییەکە دیارەو هێرشی ئەکرێتە سەر. دیارە حیزب و کۆمپانیای بەرپرسان و کۆمپانیاکانی سەکیۆرتی کە کورد‌و بەرپرسان سەرپەرشتی ئەکەن بێ کەموکورتی نیین، هۆیەکەشی ئەوەیە نەتوانراوە ووزە لە کوردستان بە دامودەزگەی نیشتیمانی بکرێت.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts