عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه له میدیاکانی جیهان دا.
دوای کاتژمێر 11ی پاش نیوه‌رۆی 16- 3- 1988 فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێیراق شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ریان نوقمی هه‌وری ژه‌هری کیمیایی کرد، هه‌زاره‌ها که‌س له کۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌ک و رێگا‌و بانه‌کان و حه‌شارگه و ژێر زه‌مینه‌کان و قه‌راغ شاردا خنکان.
ئه‌م تراژیدیاییه له چاوی کامێرای فۆتۆو ڤیدۆی که‌ناڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زۆر له وڵاتان خرایه روو. ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامان و پرسیارێکی بێ وه‌ڵامه، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و دادگای نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوی مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که چه‌ندان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و ریپۆرتاژی رۆژنامه‌نوسیان له سه‌ر ژەهر بارانی هه‌ڵه‌بجه به فۆتۆ و کامیرای ڤیدیۆ تۆمار کرد، هیچ کاردا نه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو. کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌دامیان نه‌خسته نێو فشاری نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه، هیچ هه‌ڵوێستێکی وایان به‌رامبه‌ر به سه‌دام حسین نه‌نواند که له ئاستی قه‌باره‌ی تاوانی جینۆسایده‌که‌دا بێ. به‌ڵام که سوپای عێراق په‌لاماری کوێتی دا‌و داگیری کرد، وڵاتانی هاوپه‌یمان پێکه‌وه هاتنه سه‌ر هێڵ و ئابڵۆقه‌ی ئابوریان خسته سه‌ر عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمان به نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی زانستی سه‌ربازی نوێ سوپای عێراق یان له کوێت به جۆرێک تێک شکاند و ده‌ریان پهرڕاند، به جۆرێک په‌رته‌وازه‌یان کرد، ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی سوپای عێراق له ئه‌نفالدا چه‌ند دڵڕه‌ق و دڕندانه ئازاری ژن و پیاو منداڵی کورد یان ده‌دا، ئاوا په‌لاماری پۆستاڵی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییان ده‌داو ماچیان ده‌کرد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی خواره‌وه که له که‌ناڵه جیاجیاکانی جیهان دا بڵاو کراونه‌وه، هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نوس و کامێرامانانهی که سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه، توشی تێرامان بوون. هه‌ریه‌که‌یان به دوای ئاماژه‌یه‌کدا گه‌ڕاون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌چه‌ند ووشه‌یه‌ک ئه‌و دیمه‌نه تراژیدیا سامناکه‌ی مه‌رگی به کۆمه‌ڵی ئه‌و شاره تۆمار بکه‌ن، له چاوی خۆیان و کامێراکانیان بینیان و بیگه‌یه‌نن به دنیا.
با لێره‌وه بڕوانینه مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و کامێرای رۆژنامه‌نوسان که له ره‌شه‌بای ژه‌هردا بڵاو کراوه‌ته‌وه
به‌ریتانیا: ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کوژراون، ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان کردووه عێراقییه‌کان بوون.
ئیتالیا: ئاسه‌واری سه‌ر جه‌سته‌ی قوربانییه‌کان. ئه‌وه ده‌خه‌نه روو که هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه به گازی [ئیبریت و سیانور ] کوشتنده گیانیان سپاردوه.
فه‌ره‌نسا :ئه‌و بریاره سه‌دام حسین ی سه‌رۆکی عێراق ده‌ریکرد بۆ بۆردومان کردنی کورده‌کان و وڵاته‌که‌ی به پێی پێوه‌ره‌ی مافه نێو ده‌وڵه تییه‌کان به تاوانی جه‌نگ داده‌نرێت، به‌غداد هیچ رێزێکی بۆ رێکه‌وتنه‌کانی جنیڤ دانه‌ناوه.
ئه‌ڵمانیا: له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له هیچ شوێنێکی دنیادا ئه‌م شێوه وه‌حشی گه‌رییه نه‌بینراوه، چه‌کی کیمیایی به‌کار بهێنرێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ئاشکرایان کردووه، هێزه‌کانی سوپای عێراق به چه‌کی کیمیایی [200] گوندی کوردستانیان خاپور کردووه.
به‌لجیکا: ئه‌و قه‌سابخانه به کۆمه‌ڵه‌ی له لایه‌ن عێراقه‌وه به چه‌کی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه به‌رپا کرا، دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه که نازییه‌کان له ژووره داخراوه‌کاندا ئه‌نجامیاندا، ئه‌و کۆمپانیانه‌ی ئه‌و ژه‌هره کیمیایه به‌رهه‌م هێناوه هه‌ر له عێراقدا کار ده‌که‌ن.
سویسرا: عێراق له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئیدانه‌کرا، له‌سه‌ر به‌کارهێنانی جه‌کی کیمیایی، به‌ڵام ئه‌م ئیدانه‌یه نهبووههۆی ئه‌وه‌ی که عێراق جارێکی تر ئه‌م جهکانه به‌کار نه‌هێنێت.
هۆڵەنده: عێراق جارێکی تر چه‌کی کیمیایی[ خه‌رده‌ل و ده‌مارو سیاندی] به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی بێ گوناه به‌کار هێنا. سه‌دام له هه‌ر 8 زنجیره‌که‌ی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکان، میدیای بیسراو تۆمار‌و بینراوی به‌کار ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه ناره‌وا کانی له سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌روه بکات به ره‌وا، له دوای راپه‌رێن به‌م هه‌موو میدیا‌و که‌ناڵه زه‌به‌لاحه‌ی حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم، نه‌مانتوانی و ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه و نیشتمان و ئه‌نفال بگه‌یه‌نین به جیهان، بتوانین ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، به دۆکیۆمێنتێکی نێو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی دنیا به جینۆساید بناسینین.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته، کتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال )به‌رگی یه‌که‌م، له لاپه‌ره ( 88–89).