عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: چاکسازی یا ناڕه‌وایی مینحهبڕین؟
حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان ئێوه به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه، به بیانوی جیاجیا ی ململانێی حیزبی به سیناریۆیه‌کی ناڕه‌وا ی چاکسازی، مینحه‌ی زیندانیانی سیاسیی تان بڕی.
سه‌رکرده‌کان ئێوه له شاخ و له شار شه‌ڕی یه‌کترتان کرد، براتان به برا به کوشت ده‌دا، جه‌رگی که‌س و کاری شه‌هیدانتان ده‌بڕی، ده‌یان ژنتان بێ وه‌ژن کرد، هه‌زاره‌ها منداڵتان بێ باوک کرد، به هۆی وتار‌و لێدوانی میدیاکانتانهوه، خه‌ڵکتان فێری رق و کینه و توندوتیژی و کوشتن و بڕین کرد، هه‌موو به‌هاجوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریتان ورد‌و خاش کرد.
سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، ئێوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات چیتان هه‌بوو، ئه‌وه 30ساڵه ئێوه نه به‌کورسی ده‌سه‌ڵات، نه به کۆمپانیا و نه گرێبه‌ستی نه‌وت، نه به بیره نه‌وته‌کان، نه به بانقی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، نه به‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لاره، نه به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و کاره ناڕهوایانهتان ده‌رونتان تێر نابێ.
ئێوه هه‌رچی جاش و خائین و موسته‌شارو ئینتیهازی ماستاوچی و مه‌قاش و که‌سێتی یه دووفاقهکانه، کردتان به سه‌رکرده‌و فه‌رمانده و تێکۆشه‌ری دێرین و پێشمه‌گه‌ی دێرین. به مه‌زاجی خۆتان، له‌شکرێک له ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راوێژکارتان دروست کردووه، خانه‌نشینی خه‌یاڵیتان بۆدیاری کردوون.
ئێوه گه‌ر چاکسازی ده‌که‌ن بۆ له‌سه‌ره‌وه له خۆتانه‌وه ده‌ست پێ ناکه‌ن، موچه‌و خانه‌نشینی خه‌یاڵی خۆتان و ژیانی لویسانهی خۆتان بۆکاری یاسایی و ره‌وایه، ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی یه. ئه‌م سیناریۆیی کۆمییدیا و تراژیدیایه‌ی چاکسازی ئێوه تا کوێ بڕ ده‌کات.
ئێوه به مه‌زاجی خۆتان، گوایه به بڕینی ئه‌و مینحه که‌مه‌که‌ی زیندانیانی سیاسیی چاکسازی ده‌که‌ن، که ژیانی زۆربه‌یان قورس و دژواره، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک ئێوه به‌رچاو ته‌نگ نین، عیزه‌تی نه‌فسیان باڵایه.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌موو ئه‌و چاکسازییه‌ی مه‌زاجی ئێوه، ئه‌وه بوو هه‌موو سامانی ئه‌م نیشتمانه بۆ خۆتان و ماستاوچییه‌کانی ده‌ورتان ره‌وایه.
ئه‌و مینحه ره‌مزییه دیاریکراوه که‌مه بۆ زیدانیانی سیاسیی ناڕه‌وایه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts