عهبدوڵا کهریم مهحمود: فرۆکەکانى عیراق، ژەهری کیمیاییان بەسەر شاناخسێدا باران.
لە21- 2- 1988 دا هێزى پێشمەرگەى مەڵبەندى “یەک و دوو و سێ” نزیکەى مانگێک لەسنورەکانى سەرکردایەتى لەشەرێکى بەرەیى فراوان و نابەرامبەر رووبەرووى سوپاى بێ شومارى پڕ چەکى نوێى عێراق بوونەوە لەسنوورى دۆڵه رروت و دۆڵی جافایهتی و مهرگه و سەرکردایەتى.
لە 18- 3- 1988دا هێزى پێشمەرگە بەپێى بڕیارى سەرکردایەتى کشانەوە بۆ سەر سنوور، دواتر هێزەکانى مەلبەندى یەک و سێ گەڕانەوە بۆ سنوورەکانى خۆیان، تەنیا پێشمەرگەکانى مەڵبەندى دوو، بەپىی هەلومەرجى نائاسایى لەوێ مانەوه، تیپى 37ى شارباژێر لەگوندى شاناخسێ مانەوە.
سەعات 10ى بەیانى 22- 3- 1988 چەند فرۆکەیەکى جەنگى عێراق، گەیشتنە سەر ئاسمانى ناوچەکەو چەند بۆمبێکى کیمیاییان هەڵرشت، تەنیا ئاسۆى شێخ عارف فەرماندەى کەرت لەتیپى 37ى شارباژێر برینداربوو، تەواوى جەستەى رەش داگەڕا.
سەعات 4ى ئێوارەى هەمان ڕۆژ هەشت فرۆکەى تر لەئاستى شاناخسێ دا نزم بوونەوە، چەند بۆمبێکى کیمیاوی تریان باران بەسەر شوێنى خڕبوونەوەى پێشمەرگەکان، دەنگى بۆمبەکان کپ بوون، دوکەڵێکى رەنگاو رەنگى لێبەرز دەبوەوە، ئەو دەمانە پێشمەرگەکانى تیپى 21ى کەرکوک، تیپى23 سورداش، تیپى25 خاڵخاڵان، تیپى 31ى سلێمانى، تیپى 37 شارباژێر، تیپى43 ئاسۆس، تیپى 47 پیرەمەگرون، تیپى پارێزگاری و ڕاگەیاندن و ئیستگەو دارایى و کۆمەڵایەتى لەوێ بوون، هەر لەوێ دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون، هەندى لەبریندارەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى کرماشان، ئەسفەهان، تاران، تەبرێز، لەبەر ئەوەى برینى هەندێکیان قورس بوو، لە ڕێگا هەر لەنەخۆشخانەکان بەدەم سوێی ئازارەوە گیانیان سپارد، جەستەى بریندارەکان رەش داگەڕا، هەموو ئەندامە ناسکەکەى لەشیان دەسوتایەوە، دەست و دەم و چاوو جەستەیان پڕ دەبوو لەبڵق و توشى تەنگە نەفەسى و کۆکەو بەڵغەمى زۆر دەبوون.
لەپێناوى هاورێکانىدا دوا هەناسەى سپارد.!
هەر ئەوکاتە پارچەیەکى بۆمبە کیمیاییەکە بەردەم و چاوو چەناگەى مامۆستا حەمەرەئوفى کادرى کۆمەڵایەتى تیپى 47 پیرەمەگرون کەوتبوو، پارچەیەکى تریش بەرناوسکى، هەرلەوێدا دواهەناسەى سپارد، ئەم کادرە مرۆڤێکى هەست ناسک و رووخۆش و هێمن بوو، بەوەفابوو بەرامبەر بەهاوڕێکانى، خۆشەویستى ناو جەماوەرو پێشمەرگە بوو.
شێخ عەزیزى خەڵکى گوندى شەدەڵە، پارچەیەک لەبۆمبەکە سەرى لەلەشى جیاکردەوە، لەوکاتەدا جەستەى بێ سەرى چەند هەنگاوێکى ناو لەجوڵە کەوت، لەدەفتەرەکەى بەرباخەڵی دا بەختى خۆى نوسیبوى، گەر هەرکەسى دواى شەهید بوونم ئەم وەسێتە بخوێنێتەوە پەیرەوى داواکەم بکات (تفەنگەکەى شانمء و پارەکانى گیرفانم) پێش کەش بەیەکێتى نووسەرانى کوردستانى شاخ کردووە.
دکتۆر هادى، دکتۆرو پێشمەرگەى تیپی 21ى کەرکوک بوو، پارچەیەک بەرناوسکى کەوتبوو، هەرلەوێ دا گیانى سپارد، ئەم کادر و پزیشکە بەشداریی دەیان چالاکى و داستانى کردبوو، ژیانى دەیان پێشمەرگەو هاوڵاتى گوندەکانى لەچنگ و مەرگ قوتار کردبوو، لەناو پێشمەرگەکانى تیپەکەى و ناوچەکەدا کەسایەتی خۆی هەبوو. بەهادین پێشمەرگەى تیپى 47 پیرەمەگرون، هەر لەوێ دا گیانى سپارد .
حەمە ئەمین سالح ناسراو بەحەمە ئەمین خەجێ، فەرماندەى کەرتی چواری تیپی 31ی سلیمانی، خەڵکى پێنجوێن بوو، یەکێک بوو لەفەرماندە ئازاو جوامێرو لێهاتووە نمونەییەکان، هەستى بەبۆنى ژەهرەکە نەدەکرد، بەبەردەوامى هەموو تواناى خۆى خستبووەگەڕ بۆ قوتارکردنى بریندارانى ناو دوکەڵى ژەهرەکە لەمەرگ، ئەوانەى ئەم رزگارىکردن ژیان و خۆشى دواى 18 ڕۆژ بەبریندارى بەدەم ئازارى توندى برینەکانى جەستەیەوە بۆدواجار لە 10- 4- 1988 چاوەکانى لێک نا.
کەمال حەمەئەمین سڵێمان ناسراو بەشەهید کەمال خەڵکى گوندى بۆسکان بوو، ئەم پێشمەرگەیە لەنێو تراژیدیاى گەلەکەىدا باڵاى کرد، خەمى گەورەى شەهیدەکانی دەخوارد، هەمیشە ناوى شەهیدەکانى لەسەر زار بوو، پێشمەرگەکان ناویان نا شەهید کەمال، فەرماندەى کەرت بوو، پێشمەرگەو نزیکترین هاوڕێى کاک بەکرى حاجى سەفەربوو، لەشاناخسێ برینداربوو گەیاندیانە ئەسفەهان، بەڵام گازى ژەهرەکە کارى زۆرى کردبووە سەر مێشکى، لە نهۆمى سێیەمى نەخۆشخانەکەوە خۆى فڕێ دایە خوارەوەو دوا هەناسەى سپارد.
فەرهاد محەمەد سدیق و فەرەیدون محەمەد سدیق دوو برا بوون پێشمەرگەى تیپی مەڵبەند بوون، لە 22- 3- 1988دا لە شاناخسێ بریندار کران لەبەر ئەوەى برینەکەى فەرهاد سەخت بوو، لە 28- 3 دا لە نەخۆشخانەى تاران گیانی سپارد، لە 5- 4 دا فەرەیدونیش لە هەمان نەخۆشخانەدا دوا هەناسەى سپارد.
حەمە ئەمین غەفور ناسراو بە”شوانە”ى خەڵکى بیستانى سەر بەناحیەى گەرمک بوو لاى شەهید حەمەئەمینى خەجى بوو، بەبریندارى گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى ئێران لەرێگا بەدەم ئازارەوە گیانى سپارد، تەرمەکەى وون بوو
ئامانج عەبدولڵا، پێشمەرگەى سکرتاریەت بوو، لەژەهر بارانی شاناخسێ برینداربوو، گەیاندیانە نەخۆشخانەکانى ئێران، لەوێ گیانى سپاردبوو، لەبەر ئەوەى ناسنامەى نەبوو، تا ئێستاش هەر ئارامگاکەى ونە. هەژار پێشمەرگەى تیپى مەڵبەندى دوو، ئەمیش تەرمەکەى و ئارامگاکەى ونە.
ئیبراهیم محەمەد ناسراو بەبرایمى حەمەى وایەرمەن، پێشمەرگەی تیپى 47 پیرەمەگرون بوو، لەگەردەلولى ژەهرى کیمیایى شاناخسێدا شەهید بوو، لەم تراژیدیایە دا 400 پێشمەرگە برینداربوون جەستەى ئەو پێشمەرگانەى ژەهرە کیمیاییەکەى بەرکەوتبوو، رەش داگەڕاو، بڵقى کردبوو، چاویان بەتەواوى لەبینین کەوتبوو، دڵ و مێشک و سییەکانیان لەگۆ کەوتبوو. چاوى بریندارەکان کزکز بوو، تاواى لێهات تینى تیادا نەدەما، سوتانەوە لەسەراپا لەشیاندا سەرى هەلدەدا، بەتایبەتى شوێنى ئەندامە هەرە ناسکەکانیان وەک گەڵوگون، ئازارەکانى جەستەیان بێسنوور و سامناک بوو.
هەندێکیان توشى تەنگى هەناسە دەبوون، لەگەل بەڵغەمى زۆردا، تا ئێستاش هەمان کاریگەریان لەسەرە. ئەو پێشمەرگانەى گازى ئەعسابى بەرکەوتبوو توشى هێستریایەکى توند بوون، هۆشیان لەدەست دەدا، هەندێ لەوانە جنێویان دەدا، ئێستاش بەپێى ڕاپۆرتى پزیشکى پسپۆرى بوارە جیاجیاکان دیاردەى کارى نەخۆشى برینى مزمنى لەسەر بریندارەکان ماوە، ژمارەیەکى زۆر لەبریندارەکان لەم سالانەدا بەهۆى کاریگەرى ژەهرەکەوە گیانیان لەدەست داوە، وەک کامیل مەلا رەحیم یەکێک بوو لەبریندارەکان، گازەکە تەواوى جەستەى رەش هەڵگەراندبوو، دوو مانگ لەنەخۆشخانەى ئەسفەهان لەژێر چاودێرى پزیشک دابوو، دواى 14 ساڵ بەهۆى کاریگەرى ژەهرى کیمیاییەکەوە، لەپایزى 2001 دا بەدەم ئازارێکى توندەوە گیانى سپارد.
تێکچون و داڕزانی سیکڵدانۆچکە
ژەهرى کیمیاییەکە، دەبێتە هۆى بەرزى رێژەى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و نزمى رێژەى ئۆکسجین لەخوێندا
کیمیاباران، گەورەترین زیانى لەمرۆڤى کوردو زیندەوەرى نیشتمانەکەمان داوە، لێرەدا بەڕێز دکتۆر ئەبوبەکر عوسمان نادر پسپۆڕى نەخۆشییەکانى سنگ، مامۆستاى کۆلیژى پزیشکى زانکۆى سلێمانى، لەبارەى کاریگەرى ئەو ژەهرەو بۆسەر کۆئەندامى هەناسەدان ئاماژەى بەوەکرد:
ئەو چەکە کۆکوژییەى عیراق جۆرى ژەهرى کیمیایى گازییەکەیەتى، دواى ڕژاندنى بەخێرایی تێکەل بەهەوا دەبێ، لەکاتى هەڵمژینىدا ڕاستەوخۆ سیەکان و بۆری هەناسە ژەهراوى دەکات، کاریگەرى کیمیاییەکە بەپێى چڕىو خەستى ژەهرەکەیە، لەهەر شوێنێکا گەر ژەهرى کیمیاییەکە بەچڕى بڵاوبێتەوە، ئەوا راستەوخۆ تەواوى ئەو کەس و زیندەوارانە دەخنکێنێ، چونکە چیتر هەناسەیان پێ نادرێ، گەر رێژەى ژەهرەکە کەمتر بڵاوبێتەوە، ئەوا گازە ژەهرەکە تەنیا دەبێتە هۆى برینداربوون و سووتاندنى بۆرییە سەرەکیەکەى هەناسەدان و تەنانەت کار دەکالە سەر بۆڕیە باریکەکان تا بچوکترین بۆڕى هەناسەدانیش دەسوتێنێ.
دواتر سیکڵدانۆچکەکانى (الحویصلات الرئویە) Lang Aceni کەگرنگترین بەشى هەناسەدانە لەوێوەگازى ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدى کاربۆن لەنێوان هەواى دەرەوەو خوێن ئاڵۆگۆڕ دەکەن.
هەر بۆیە تێکچوون و داڕزانى ئەو سیکڵدانۆچکانە دەبنە هۆى ئاڵۆزی و بەرزى رێژەى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و ونزمى رێژەى ئۆکسجین لەخوێندا، ئەمەش کۆمەڵێکى زۆر کێشەو ناڕەحەتى بۆ تەندروستى ئەو مرۆڤانە دروست دەکات، بەم شێوەیە:
سوتاندن و داڕزانى دیوارى بۆڕیەکانى هەناسەدان کەدەبێتە هۆى کۆمەڵێک نیشانەو کێشەى درێژخایەن بۆنەخۆشەکە وەک ئازارى سنگ، کۆکە، خیزەوویزەى زۆرو تێکچوونى شێوەى ئاسایی قەفەزەى سنگ. کاریگەرى درێژخایەن لەتێکچوون و ئاڵۆزبوونى رادەى کەمى ئۆکسجین لەخوێنداو بەرزى رادەى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن، کەئەمەش کۆمەڵێک نیشانەو ئازار دروست دەکات تا دەگاتە رادەى کەوتووى هەناسەدان.
دکتۆر ئەبوبەکر بەپێى لیستێکى دیاریکراو ناوو تەمەن و پیشەو ناونیشان و رۆژى سەردانى هەندێ لەو بریندارانەى کەبەهۆى بۆرودمانى چەکى کیمیاییەوە لەهەڵەبجەو ناوچەکانى دى برینداربوون تۆمارکردووە، ئەو بریندارانە بەپێى دەرفەتى دیاریکراو سەردانى دەکەن، بۆ چارەسەرکردن. هەر چەندە چارەسەرى بنبڕیان بۆنەکراوە، لەبەرکەم دەستى ئێرەو کەم تەرخەمى و بەهێند وەرنەگرتنى کێشەکە لەلایەن کۆمەڵگاى نێونەتەوەییەوە، بەتایبەتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى W.H.Oء دەزگاىترى UN.
ئەمەش لیستى ناوى هەندێ لەو بریندارانەى ژەهرى کیمیاییە کەبەبەردەوامى سەردانى دکتۆر ئەبوبەکر عوسمان دەکەن بۆ چارەسەرکردنى کاتى.
ژ ناوى تەواو ساڵى لەدایک بوون پیشە شوێنء ساڵى تووشبوونیان
1 ئازاد عەلى مەحمود عەبدولڕەحمان 1968 پ.م شاناخسێ1988
2 بەرزان حەسەن ئەحمەد عەلى 1963 پ.م شاناخسێ1988
3 بەختیار عەبدوڵڵا حەمەرەش رەسول 1970 پ.م شاناخسێ1988
4 جوتیار عەبدوڵڵا حەمەرەش رەسول 1972 پ.م شاناخسێ1988
5 شادمان عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا 1963 دوکاندار شاناخسێ1988
6 خاوەر عەلى ئەحمەد خدر 1943 کەیبانوو یاخسەمەر 1988
7 رزگار سەلام رەسولڕ محەمەد 1963 بێکار زێوێ1987
8 ئاڵا ئەحمەد عەبدولڕەحمان عەبدولقادر 1969 قوتابى پەیمانگا هەڵەبجە 1988
9 بورهان ساڵح بەحرى حەمە ئەمین 1957 بێکار شاناخسێ
10 عالیە عەبدولکەریم عەبدولڕەحمان 1942 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
11 سەبیحە عەلى حەسەن قادر 1968 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
12 نەجمەدین عەلى سەعید کەریم 1961 بێکار هەڵەبجە 1988
13 هێمن ئیسماعیل ئیبراهیم فەقێ محەمەد 1965 بێکار هەڵەبجە 1988
14 ئەکرەم محەمەد ئەمین ئەحمەد عەبدوڵڵا 1968 کاسب شاناخسێ 1988
15 هێرش محآدین ئیبراهیم محەمەد 1967 پێشمەرگە شاناخسێ 1988
16 شکریە محەمەد حەسەن ئەمین 1947 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
17 لەتیفە حەمە ئەمین مستەفا رەزا 1954 کەیبانوو-خەیات هەڵەبجە 1988
18 عەلى حەمە بۆر ئەحمەد پیرۆت 1941 دوکاندار هەڵەبجە 1988
19 کۆچەر عەلى حەمە بۆر ئەحمەد 1974 قوتابى هەڵەبجە 1988
20 بێخاڵ عەلى حەمە بۆر ئەحمەد 1972 قوتابی هەڵەبجە 1988
21 سەبریە محەمەد حەسەن حەمە ئەمین 1950 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
22 وەسیم سادق حەمە ساڵح محەمەد 1940 دوکاندار هەڵەبجە 1988
23 تەحسین وەسیم سادق حەمە ساڵح 1971 قوتابى زانکۆ هەڵەبجە 1988
24 کەژالڕ وەسیم سادق حەمە ساڵح 1972 قوتابى هەڵەبجە 1988
25 بێگەرد وەسیم سادق حەمە ساڵح 1973 قوتابى پەیمانگا هەڵەبجە 1988
26 گوڵناز وەسیم سادق حەمە ساڵح 1974 قوتابى دواناوەندى هەڵەبجە 1988
27 سامى وەسیم سادق حەمە ساڵح 1980 قوتابی هەڵەبجە 1988
28 شنۆ وەسیم سادق حەمە ساڵح 1982 قوتابی هەڵەبجە 1988
29 شەوبۆ وەسیم سادق حەمە ساڵح 1983 قوتابی هەڵەبجە 1988
30 شەیما وەسیم سادق حەمە ساڵح 1986 مندالڕ هەڵەبجە 1988
31 مستەفا عەبدوڵڵا حەمە سەعید قادر 1969 بێکار هەڵەبجە 1988
32 سنەوبەر حەمە رەشید خوا داود 1941 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
33 شۆخان نەجیب حەمە ساڵح عەبدولڕەحمان 1986 مندالڕ هەڵەبجە 1988
34 سوسەن عەبدوڵڵا حەمە سەعید حەمە حسین 1944 فەراشى قوتابخانە هەڵەبجە 1988
35 بەیان رەحیم حەمە ساڵح حسین 1965 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
36 کێویان جەمال نەجیب مستەفا 1987 مندال هەڵەبجە 1988
37 پریا فاتح کەریم مەجید 1987 قوتابى جافەران-1988
38 هێمن ئەحمەد تۆفیق میران 1977 قوتابى هەڵەبجە 1988
39 قادر ئەحمەد حسین غەریب 1956 پ.م شاناخسآ 1988
40 دالیا عەلى محەمەد عەلى حسین 1975 قوتابى هەڵەبجە 1988
41 دانیا عەلى محەمەد عەلى حسین 1976 قوتابى هەڵەبجە 1988
42 سەیوان کەریم ئەحمەد قادر 1981 قوتابى هەڵەبجە 1988
43 خەرامان عەلى فەرەج ئەحمەد 1966 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
44 ئەبوبەکر محەمەد ئەمین محەمەد خدر 1956 پێشمەرگە سەرگەڵو-1988
45 ئامینە حسێن قادر محەمەد 1945 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
46 گوڵاڵە باقى میرزا سەید عەبدوڵڵا 1963 فەرمانبەر هەڵەبجە 1988
47 حەکیم حەمە ساڵح عەبدوڵڵا 1971 مامۆستا هەڵەبجە 1988
48 حەمە شەریف رەشید شەریف ئیبراهیم 1907 پیرەمێرد هەڵەبجە 1988
49 محەمەد ئەحمەد فەتاح رەشید 1963 بێکار هەڵەبجە 1988
50 کەمال حەمە ئەحمەد فەتاح 1972 بێکار شاناخسآ- 1988
51 عالیە ساڵح رەشید بایزید 1958 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
52 ئاوات عەلى محەمەد ئەحمەد 1980 قوتابى هەڵەبجە 1988
53 دێرین عەلى محەمەد حسێن 1980 قوتابى هەڵەبجە 1988
54 دڵپاک عەبدولکەریم حەسەن رەسولڕ 1965 کەیبانوو سەرگەڵو-1988
55 کامیل عەبدولقادر وەیس محەمەد 1963 کاسب هەڵەبجە 1988
56 لاولاو محەمەد حەمە رەحیم 1953 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
57 مەهدى ساڵح ئەحمەد فەتاح 1967 بآکار شاناخسێ-1988
58 نەوشیروان عەبدوڵڵا ئیسماعیل ئەمین 1955 فەرمانبەر هەڵەبجە 1988
59 نەعیمە فەیزوڵڵا ئەحمەد 1950 کەیبانوو هەڵەبجە 1988
60 سەحەر عەلى محەمەد ئەحمەد 1983 قوتابى هەڵەبجە 1988
61 تەلعەت ئەحمەد محەمەد مەحمود 1953 کەیبانوو هەڵەبجە/1988
له بهرگی دووهمی کتێبی [ رهشه بای ژههرو ئهنفال ] هوه وهرگیراوه
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عهبدوڵا کهریم مهحمود: رهشهبای ژههرو ئەنفال، سێ یهمین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی دووەم.
- -
عهبدوڵا کهریم مهحمود: ڕەشهبای ژههر ئەنفال، سێیهمین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- -
عهبدوڵا کهریم مهحمود: رهشهبای ژههرو ئەنفال، سێ یهمین تاوانی جینۆسایده له جیهان.
- All Posts