عوسمان سەنگەسەری: سەرکردەی شیاو کێیە؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سەرکردە ئەو کەسەیە توانای گۆرانکاریی و ئاراستەی هەیە، لە سەر خەڵک و هێنانەدی ئامانجەکان و سەرکردایەتی و بەپرسیارەتی لە ئاست گەڵ و مێژوو و مافی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی و دادپەروەریی و عەدالەتی کۆمەلایەتی. کە پێویستە بە سیاسەتێکی شەفاف و راست و دروست هەیە، کە ئاراستە و مەبەستەکەی دیاربێ و نەک دیکتاتۆر بێ، دەبێت هەموو هێزوو توانای خۆی بخاتە گەر، خاوەنی وورە و هاندان و وزە و توانا بێت، بەشداری خەڵک بەئەرکی سەرشانی خۆی بزانێ.
حیزب و دەسەڵات پاوان نەکاو هەڵەشە و هەڵچوو و دۆگمان نەبێ، بەڵکو هەمیشە دیموکراس و هێمن و پرس و راوێژ بێ، رەخنە و تێرمان کاری سەرەکی بێ و خاوەن ڕۆشنبیرییەکی گشتی و ئەقلیەکی سەردەمی لە گشت بوارەکانی پەیوەندییە ناوخۆی و دیپلۆماسیە دەرەکییەکان، لەگەڵ گشت چین و توێژو بیرە جیاوازەکان هەڵبەکات و خاوەنی نەخشە و پلان لە بواری تاکتیک و ستراتیژ دووربێ لە توندوتیژی و ژیانی خۆی تەرخان بکات بۆ خزمەتگوزاری گشتی و کراوەبێ و لە ناو خەڵکدابێت.
لە خەباتی گەلانەوە فێری ڕاستیەکان هەڵێنجێ، نیشتیمان پەروەرو خاوەنی ئەزموون و زانیاری لە هونەری بەرێوەبردندا، خاوەنی کۆنترۆڵ و تێگەیشتن بێ لە پەروەردە فێرکردندا، زمان پاراو خۆش گوفتار بێ، لە هەمانکاتدا زیرەک و دەروونناسبێ کە بتوانێ رووداو دروست بکات و پێش لە رووداوەکانیش بگرێت.
هەمیشە پێشەوا بێت و بە کورترین رێگاو خەرچی کێشەکان چارەسەر بکا و توانای سەر سورهێنەری هەبێ، لە داهێنان و ئازاو ڕاستگۆ و لە خۆبردوو بێ لە سەرکەوتن و شکست قەیرانەکان خاوەنی بریاری تەندروست بێ.
سەرکردەبێ لە ناو دڵ و دەروونی خەڵکدابێ بو ئامانجە گشتیەکانی ئەوان خەبات بکا، پێگەی جەماوەری خۆی بەهێزکە خاوەنی متمانە و واقع و لۆژیک بێت، دەبێ کار بۆ داهاتووی میللەتەکەی بکات.
وەک سوکرات دەڵێ: سەرکردە لایەنی کەم ژیر و بوێر و عەدالەتخوازبێ.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە