عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هه‌ڵویستی هونه‌رمه‌ند قادر کابان.
شه‌وی 6/ 7 – 2 – 1981 که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین، له ده‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌رگا کرایه‌وه، هێزێکی چه‌کداری ئه‌منی بینی ناو حه‌وشه‌و سه‌ربانیان گرتبوو، هیچ بوارێکی ده‌رچوونی نه‌بوو. ئه‌و هێزه‌ی ئه‌من، شه‌وی 6/5 -2 – 1991 (خدر عه‌لی کاکلی خاوه‌ن ماڵ و مه‌لا به‌کرو نه‌ورۆز سدیق شاوه‌یسیان ده‌سگیر کرد بوو.
چه‌کداره‌کان که‌مال یان به چاوبەستراوی برد بۆ ئه‌منی سلێمانی، ماوه‌یه‌کی زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆریاندا، دوای مانگێک رۆژێک هونه‌رمه‌ند قادر کابانیان هێنا بۆ ئه‌منی سلێمانی، جلێکی جوان و قاپوتێکی ره‌شی له به‌ردا بوو له‌گه‌ڵ جوتێ پوتی قاوه‌یی، له ناو زیندانییه‌کاندا ته‌نیا نه‌ورۆز سدیق شا وه‌یسی ناسییه‌وه، که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین باری ته‌ندروستی خراپ بوو، ته‌وقه‌ی له گه‌ڵ قادر کاباندا کرد، قادر کابان وتی: کاک که‌مال ئه‌وه تۆی، به‌خوا به‌م ریشه‌دا نه‌مناسیته‌وه.
که‌مال وتی: کاک قادر له‌سه‌ر چێ ده‌سگیر کراویت؟ نازانم، خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی دوکانه‌که‌میان کردووه، ئێمه‌ش خۆمان به کورد ده‌زانینن. ئیتر هیچی تر نازانم، ره‌نگه رۆژێ له رۆژان له دوکانه‌م دا قسه‌یه‌ک کرابێت. ناسنامه‌ی (ده‌لاکی و هونه‌رمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده‌ی پێ بوو.
قادر کابان رووی کرده زیندانیانی هاوڕێی و پێی وتن: من پاره‌م زۆر پێ یه با به‌شی بکه‌ین.
ئه‌وان قبوڵیان نه‌کرد، قادر کابان وتی: ئه‌گه‌ر به یه‌که‌وه ماینه‌وه، هه‌موومان خاوه‌نی یه‌ک گیرفانین، بۆ ئه‌مانه بیخۆن.
به زۆر 15 دیناری دا به نه‌ورۆز سدیق، 2 دیناری نارد بۆ که‌مال، ئه‌و کاته‌ی که‌مال له ژووره بچوکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان بوو، شه‌وێک قادر کابان گۆرانی بۆ هاوڕێ زیندانییه‌کانی وت، رۆژێک دوای ده‌وام، ناوی قادر کابانیان خوێنده‌وه‌و بردیان و ئیتر جارێکی تر نایان بینییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین ئازاد کرا، هه‌ڵوێسته باڵاکه‌ی قادر کابانی به‌بیری نه‌ورۆز سدیق دا هێنایه‌وه. نه‌ورۆز وتی: سه‌ردانی ماڵی قادر کابانم کرد‌و ئه‌مانه‌ته‌که‌م دایه ده‌ست هاوسه‌ره‌که‌ی.
سه‌رچاوه/ چمکێک له یادو بیره‌وه‌رییه‌کانی شیوعییه‌ک، نوسینی که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین، ل96-97، 2010
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts