عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نامه‌یه‌کی دۆڕاو.
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک دڵی به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو، به په‌رۆشه‌وه ده‌چوون بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان، دوای گۆڕانکاری 9- 4- 2003 راماڵینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی تۆتالیتاریی سه‌دام، حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا، له 30- 01- 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا، کورد له پێش راپه‌رین و دوای راپه‌رێن و دوای نه‌مانی ده‌سه‌لآتی سه‌دام له ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پایه و پێگه‌یه‌کی پارسه‌نگی پڕ له‌سه‌نگ و قورسایی به‌هێزو تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو.
رۆڵی بڕیاری سترایجی هه‌بوو، دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال، تێكشکانی سه‌ربازی داعش و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له عێڕاق، پێشمه‌رگه وه‌ک ناوێکی دیار له دنیادا بوو به هێمای به‌های پیرۆزی به‌رگری له‌نیشتیمان و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.
په‌له‌کردن و شپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017 هه‌موو هاوکێشه سیاسییه‌کانی له کوردستاندا لاسه‌نگ کرد. دوای قوربانییه‌کی زۆر پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران، حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان، دوزخورماتوو ئه‌نفال کرا، کورده‌کانی که‌رکوک ره‌ویان کرد، جارێکی تر که‌رکوک داگیر کرا یه‌وه، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد دانیان به ههڵهوکهم و کوڕییهکانی خۆیاندا نه‌نا، بۆ له‌و پارسه‌نگه به‌هێزه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ؟
له میدیاکانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه کاری ئه‌و ئه‌وی ترویهکتریان تاوانبار ده‌کرد وه‌ک هیچ ههڵهوکهمو کوڕییه‌ک رووی نه‌دابێت، خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشه‌کانی کورد و ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمانیان له‌چه‌ند رۆژێکدا به هه‌ده‌ردا.
ئایا به‌م سه‌رکرده سیاسیانه‌ی ئێستا هه‌موو ىڕیارهکانیان بڕه له بڕیاری عه‌قڵی مه‌زاجی رق کینه و بوخز و توندوتیژیی خاوه‌نی ناسنامه‌ی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نیین، جگه له دژایه‌تیکردنی یه‌کتری، ده‌بێت رۆڵیان له به‌غداد چی بێت.؟
سه‌رکردایه‌تی کورد هیچ کاتێ دان به‌هه‌ڵه‌کانیاندا نانێن، ئه‌وان درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و خه‌ڵک ده‌که‌ن، ئه‌وان که‌سێتیه‌کی شازن و قه‌د هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه و هه‌ڵه ناکه‌ن، ستراتیژی ئه‌وان له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی چه‌ق به‌ستووی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خانه‌وادو بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیان تێ ناپه‌رێ بۆ پێگه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات.
سه‌رکردایه‌تی کوردستان ماوه‌یه‌ک پێشه‌نگی ریکلامی سه‌ربه‌خۆی کوردستانن و ماوه‌یه‌کی تر عێراقچییه‌کی عه‌یاره 24 ن، یا کۆکتێلی شیعه‌و سونه‌ی عێراقن بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی.
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی له‌م سه‌رکرده مه‌زاجیانه بکه‌ین، له هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر و سیناریۆی تراژیدیا زیاتر، چاره‌نووسی کوردیان تاریک تر‌و ونتر کردووه،کورد وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر نامه‌یه‌کی دۆڕاوه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts