عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی دوو بۆ قه‌ره‌داغ.
له شه‌وی 22له‌سه‌ر 23- 3- 1988 سوپای عێراق به چه‌کی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و قورسه‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی لیوا روکن ئه‌یاد خه‌لیل زه کی هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، باره‌گاکانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و لقی پارتی دیمکراتی کوردستان و لقی حیزبی شیوعی کوردستان و پاسۆک و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لێ بوو، هه‌موو حیزبه‌کان له به‌ره‌ی کوردستانی دا یه‌کیان گرتبوو. سوپای عێراق و جاش له‌م قۆڵانه‌وه په‌رلاماری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغیان دا:
له 23- 2- 1988 سوپای عێراق هێرشی کرده سه‌ر گرده‌شێر و میریاسی پێشڕه‌ویان کرد و له چه‌ند قۆڵێکه‌وه په‌لاماری گڵه‌زه‌رده و زڕگوێز و زرگوێزیله و دارهره شیان دا.
له 23 /3 /1988 لهبهرکهلهوه بۆ چه‌خماخه‌کان و شاخی گڵه‌زه‌رده.
له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر گوڵان و زه‌رده و ته‌کیه و به‌له‌کجار و سێوسێنان.
له شاره‌زووره‌وه بۆ ئاوهکهڵه و شه‌مه و وێله‌که و کانی سارد و گوڵان و چرچهقڵا و عه‌لیاوه.
لە سێوسێنان و مسۆیی و بهرزهبان.
له ئه‌ڵڵایی یه‌وه بۆ ئاڵیبزاو هه‌نجیره و باڵانجۆ و شێخ مه‌ن و دێلێژه و مێوڵی و خاوێ و قازان قایه.
له چهمچهمالهوه بۆ ده‌ربه‌ند ژاڵه.
له سه‌نگاوه‌وه بۆ هه‌ناره وکانی باجکه و قه‌ره‌داغ.
له کیمیا بارانی سێوسێناندا ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ژه‌هری کیمیایی دوا هه‌ناسه‌یان سپارد و بریندار بوون. سامانی ئاژه‌ڵی و کشت‌وکاڵیان تاڵان کرد‌و سوتاند. ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژن و پیاو منداڵ له‌ناو گوند‌و له رێگاوبانه‌کان ده‌سگیرکران و بێ سه‌روشوین کران.
سوپای عێراق له 4- 2- 1988 به‌لاغی ژماره (2109) ئه‌و سهرکهوتینهی ئه‌نفالی دووی قه‌ره‌داخی له رۆژنامه‌و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی بیستراو تۆمار‌و بینراودا بڵاوکرده‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا مسته‌شاره جاشه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ ئهفسهرهکهکانی سوپای عێراق شانازیان به ئه‌نفالی کورده‌وه ده‌کرد، پێکه‌وه تاڵانی سامانی و کلتوری و کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری ناو گونده خاپورهکانیان ده‌کرد.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts