بورهان شێخ ڕەئوف: ئاسایشی ئاوی عیراق به هه‌رێمیشه‌وه له مه‌ترسیدایه.
ئاسایشی ئاو، واتا مسۆگه‌ركردنی دابینكردنی ئاو گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ مرۆڤ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو زینده‌وه‌ران. ئاسایشی ئاو له بابه‌ته ستراتیژییه‌كانه. بۆیه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه به گشتی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه بیر و بۆچوونی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ نییه گرنگی تایبه‌ت به ئاسایشی ئاو ده‌دات، چونكه زۆر پێویسته بۆ سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی له نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌یه، هه‌ردووكیان دوولای هاوكێشه‌یه‌كن، دابینكردنی یه‌كه‌میان بناغه‌یه بۆ دابینكردنی دووه‌م، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
بانكی نێوده‌وڵه‌تیش هۆشداری داوه له‌وه‌ی عیراق %20 داهاتی ئاوی تاوه‌كو ساڵی 2050 له ده‌ست ده‌دات، به هۆی به‌رده‌وامی دیارده‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه %90سه‌رچاوه‌ی هه‌موو رووباره‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانییه‌وه دێن.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی هاتوو بۆ عیراق له ئێران و توركیاوه، هه‌روه‌ها وشكه ساڵی و كه‌می باران له سێ ساڵی رابردوودا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقیش رایگه‌یاندووه كه پلانی ساڵانه‌ی خۆی بۆ %50 دابه‌زاند، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بۆته هۆكاری كۆچی جوتیاران به‌ره‌و شاره‌كان به تایبه‌تی له باشووری عیراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌موو توێژینه‌وه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه عیراق زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، بۆیه زۆر پێویستی به چاكسازی هه‌یه، له بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دابه‌شكردنی به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و یه‌كسان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه عیراق له پله و ریزبه‌ندی پێنجه‌م دایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ری دیارده‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو قه‌تیس بوونی گه‌رمایان له‌سه‌ره.
ساڵی پار كاتێك زه‌نگی مه‌ترسی لێدرا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقه‌وه كه رایگه‌یاند ئێران ته‌واوی سه‌رچاوه ئاوه‌كانی عیراقی وشك كردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پارێزگای دیاله و شه‌تولعه‌ره‌بیش هه‌بووه، پێش ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران به رێژەی %100سه‌رچاوه‌كانی ئاوی له هه‌رێمی كوردستان بڕیوه، له دوای ساڵی 2003 وڵاتانی دراوسێی عیراق، ئێران و توركیا پڕۆژه‌ی زۆریان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو دروستكرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زیادبوون و گه‌شه‌كردنی زۆری ژماره‌ی دانیشتوان خواستی ئاوی زیادكردووه چ بۆ خواردنه‌وه و چ بۆ ئاودێری، له هه‌مانكاتدا كۆنی ته‌كنیكه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و لاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ دابینكردنی پشكه ئاوی خۆی.
له كۆتاییدا عیراق پێویستی به كۆنگره و كۆنفرانسی زانستی له سه‌ر ئاستی زانكۆكان و هاوكاری نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو كه له مێژه پێشبینی ئه‌وه كرابوو كه سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك سه‌ده‌ی جه‌نگی ئاو ده‌بێت، به‌ڵام عیراق بێ‌باك بوو.