عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌کان.
جه‌مال دیموکرات یه‌کێک بوو له پێشمه‌رگه‌و کادره نمونییه ماندووه‌کان، له22 ی ئازاری 1988 خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌ردوو جگه‌ر گۆشه‌کەی له کیمیابارانی گوندی سێوسێناندا بریندار بوون، دوای ئه‌نفالی دووی قه‌ره‌داغ له گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کدا روویان کرده گه‌رمیان، چه‌ند دیمه‌نێکی جه‌رگ بڕو دڵته‌زێنی ئه‌نفالی سێی گه‌رمیانی بۆ گێراینه‌وه:
زه‌رده
ئێواره‌یه‌ک جه‌مال دیموکرات و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ماڵێکی گوندێکی گه‌رمیان دامه‌زرابووین، باسی به‌رگریکردنی پێشمه‌رگه‌یان له ناوچه جیاجیاکان ده‌کرد، پیاوێکی به ته‌مه‌نی خاوه‌ن ئه‌زموون، هه‌ڵی دیایه‌و وتی:کاکه گیان ئێوه باسی چیمان بۆ ده‌که‌ن، ژیانی هه‌موومان له مه‌ترسی دایه، قه‌ڵاکه‌ی ئێوه‌و ئێمه گیراوه.
ئه‌وان وتیان: کام قه‌ڵا؟
وتی: شاخی زه‌رده ئه‌و قه‌ڵایه‌ی هه‌ناسه‌ی ئازادی به هه‌موومان ده‌به‌خشی.
ئه‌و پیاوه خاوه ئه‌زموونه راستی کرد، شاخی زه‌رده قه‌ڵایه‌ک بوو، ده‌یڕوانی به‌سه‌ر سه‌راپا گه‌رمیان و قه‌ره‌داخ دا.
گریان و لووره
شه‌وێکی تر له گوندێکی گه‌رمیان بوون،کوڕێکی ته‌مه‌ن 5 ساڵ، به به‌رده‌وامی ده‌گریاو ده‌لاوایه‌وه، دایکی ویستی لێی بدات، جه‌مال دیموکرات پێ وت: خوشکم لێی مه‌ده.
ئه‌ویش وتی: ئه‌وه چه‌ند رۆژێکه به به‌رده‌وامی سه‌ری کردوه‌ته ئه‌م گریان و لاواندنه‌وه‌یه و ژیر نابێته‌وه.
به یانییه‌که‌ی له کاتی رۆیشتنا، چه‌ند سه‌گێکیان له به‌رزایی گونده‌که بینی ده‌یان لوراند، ئه‌م دوو دیمه‌نه ناخی جه‌مالی داگیر کرد، به درێژایی رێگاکه هه‌ر بیری له گریان و لاواندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌و لوره‌لوری سه‌گه‌کان ده‌کرده‌وه، دیاره نهێنییه‌کی په‌نهانی تیایه.
( گریان و لاوانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه، له ترس و گومان و دڵه روکێ و خه‌مۆکی ئه‌و شه‌پۆلی خه‌ڵکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، هه‌ر چوار ده‌وریان به سوپا و جاش ته‌نرا بوو، که‌س نه‌یده‌زانی روو بکاته کوێ، چاره‌نووسیان به‌ره‌و کوێ مل ده‌نێ، گریان و لاواندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌و لووره‌ی سه‌گه‌کان، ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی ژن و پیاو و منداڵی گه‌رمیان بوو.
گریان و فرمێسک
سوپای ئه‌نفال و جاش، له هه‌موو قۆڵه جیا جیاکانه‌وه، له ئه‌نفالی 3ی گه‌رمیان پێشره‌ویان ده‌کرد، ڕووه‌و قوڵایی گه‌رمیان، جه‌مال دیموکرات و پێشمه‌رگه‌کان روویان کرده گوندی فه‌قێ مسته‌فا، له رێگا له نزیک گوندێک، پیره‌ژنێکی 70 ساڵیان بینی، له روخساریا ره‌شبینیه‌کی قوڵ و بێ که‌سی ده‌خوێنرایه‌وه، له خۆی ده‌داو به‌کوڵ ده‌گریا و دیوت: ئه‌یڕۆ ئێوه بۆ کوێ ده‌چن، بۆچی به جێ‌مان دێڵن.
پێشمه‌رگه‌کان زۆر دڵیان دایه‌وه، دڵی جه‌مال دیموکراتیش پڕبوو له گریان، فرمێسک به چاوه‌کانیدا هاته خواره‌وه، کەو‌تنه رێ، تا دووریش که‌تنه‌وه، ناو به‌ناو ئاوڕی لێ ده‌دایه، هه‌ر ده‌گریا.
سه‌رچاوه/ ئه‌م زانیاریانه‌م له کاک جه‌مال دیموکرات وه‌رگرتووه.
دیمه‌نێک له کتێبی ( ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال )، به‌رگی سێیه‌م، چاپ نه‌کراوه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts