سەلاح حسێن ئەفەندی: بۆچی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووە پاشکۆیەکی لاوازی کەپیتالیزم؟
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، وه‌كو زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری جیهان، بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌پیتالیزم به گوژم روویكرده رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئامانجی هاتنی ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیه سه‌رمایه‌داره‌كان بۆ ناوچه‌كه، هه‌ر وه‌ك شوێنه‌كانی تر به مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بوو، نه‌كو بووژاندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی ناوچه‌كه.
ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ململانێی نێوان دوو سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری جیاواز بوو. سیستمی فیوداڵی خێڵایه‌تی خۆماڵی، كه له شكستهێنان و گیانه‌ڵادا بوو، له به‌رامبه‌ردا كه‌پیتالیزم، كه له گه‌شه‌كردن و به‌هێزبووندا بوو. ئه‌گه‌رچی بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌پیتالیزمی جیهانی بووه هۆكاری به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به جیهانه‌وه و تێكشكاندنی بنه‌ماكانی فیودالیزمی خێڵایه‌تی و دواتر داڕمانی ده‌وڵه‌ته‌كان دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا بووه‌هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته فیوداڵه خێڵەکییانە بۆ زیاتر له سه‌ده‌یه‌كی تر. له مێژووی كۆندا چه‌ندین فاكته‌ر ته‌مه‌نی ئه‌و سیستمەی درێژتر كرد، لێره‌شدا بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌پیتالیزم بووه فاكته‌رێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ ماوه‌یه‌كی تر.
ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كهپیتالیزمیش نه‌بووایه بۆ ناوچه‌كه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته فیوداڵه خێڵەکییانەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر رووبه‌ڕووی تێكشكاندن و داڕمان ده‌بوونه‌وه. له زه‌مینه‌یه‌كی وادا له‌كاتی بوونی فاكته‌ری گونجاوی ناوخۆدا، دابه‌شبوونی ناوچه‌كه به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات و ده‌وڵه‌تی بچوكدا، ره‌نگه دەرفەتی گه‌شه‌كردن و چاكسازیی رووی بدایه. به‌ڵام به دروست نه‌بوونی زه‌مینه‌ی گونجاو، ره‌نگه ده‌وڵه‌تی فیوداڵی خێڵایه‌تی نوێی مه‌زن له ناوچه‌كه‌دا وه‌كو پێشتر سه‌رله‌نوێ دروست ببوایه‌وه و بۆ سه‌دان ساڵی ترد ناوچه‌كه له‌ژێر هه‌مان سیستم وهه‌مان ئاستی دواكه‌وتوودا بمایه‌وه.
سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1800 دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی رۆڵیان بینی و كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا. یه‌كه‌میان بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌پیتالیزمی جیهان، دووه‌میان خاسڵه‌تی تایبه‌تی سیستمی فیوداڵی خێڵایه‌تی و سروشتی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه. له‌م باسەدا هه‌وڵم داوە له‌و دوو فاكته‌ره بكۆڵمەوە.
وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی تری جیهان، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چۆنیه‌تی مامەڵەكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌دا سێ ئەگەری لەبەردەمدا بوو. یه‌كه‌میان سوودوه‌رگرتن له‌و سیستمه و گرتنی رێبازی گه‌شه‌كردن و شۆڕشی سیاسی و پیشه‌سازی، دوومیان گۆشه‌گیریی و داخستنی سنووره‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی روسیا و چین، سێیه‌میان پاشكۆیه‌تی و زه‌لیلی. ئه‌وه‌ی له‌م به‌نده‌دا لێی ده‌كۆڵینه‌وه هۆكاره بنچینهییهكانه، كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێبازی پاشكۆیه‌تی و زه‌لیلی بگرێته‌به‌ر.
باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین، بۆچی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهان به شێوه‌ی كه‌نه‌دا و ژاپۆن و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهڕیكا، لێره‌ش وه‌كو پێویست نه‌بووه هۆی به‌هێزبوونی چینوتوێژه نوێیه‌كان و به‌شداریكردنیان له بڕیاره سیاسی و ئابورییه‌كاندا.
باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین بۆچی ده‌وڵه‌ته كهپیتالیستهكان له‌م ناوچانه‌دا له‌باتی ئه‌وه‌ی ببنه فاكته‌رێك بۆ گه‌شه‌كردن و هاوسه‌نگی و هاریكاریكردن، دەرفەتیان بۆ په‌یدابوو رووه تاكڕه‌وی و كۆڵۆنیستی و توندڕهویهكهیان به‌كاربێنن. له‌وه ده‌كۆڵینه‌وه ئایا هۆكاری بنچینه‌یی و سه‌ره‌كی ئه‌وه بۆ خاسڵه‌ت و فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان، یان بۆ فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئەم باسە بەشێکە لە کتێبی( بۆچی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شکستیهێنا؟ ) کە ساڵی 2017 بڵاوم کردەوە.
بۆ خوێندنەوەی هەموو باسەکە، تکایە کلیکی ئەم لینکە بکە: بۆچی خۆرهه_ڵاتی ناوه_ڕاست بووە پاشکۆیەکی لاوازی کەپیتالیزم؟