عەتا قەرەداخی: شووناس و هاوسه‌نگی جوانی له شیعرى گۆران‌دا.
سه‌ره‌تا:
پێویسته بزانین مه‌به‌ستمان له “شووناسی جوانی” چیه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌ریه‌كه له شووناس و جوانی به جیا پێناسه بكه‌ین و پاشان له په‌یوه‌ندى نێوانیان بدوێین و له‌وێشه‌وه هه‌وڵبده‌ین ئاخاوتنی جوانی لاى گۆران بكه‌ین و شووناسی جوانی وه‌ك چه‌مكی ئێسه‌تیك له شیعرى گۆران‌دا دیارى بكه‌ین. ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه پێیستمان به‌وه‌یه له ره‌هه‌نده‌كانی جوانی و چۆنێتی به‌رهه‌مهێنانی، یان به‌رجه‌سته‌كردنی جوانی له شیعرى گۆران‌دا بدوێن، به تایبه‌تی پێویسته له دوو ئاستدا باسی جوانی بكه‌ین. یه‌كه‌م جوانیه‌كی تایبه‌تی یان لۆكاڵی، دووه‌م جوانیه‌كی گه‌ردوونی، كه دیاریكردنی ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات بۆچی پێگه‌ى گۆران وه‌كو شاعیڕێكی داهێنه‌ر له مه‌ودایه‌كی قوڵدا چه‌ند په‌یوه‌سته به شووناسی كوردبوونه‌وه، هه‌روه‌ها چۆن له رونگهى جوانی گه‌ردوونیه‌وه په‌یوه‌سته به مرۆڤایه‌تیه‌وه‌و كوردبوون له چوارچێوه‌ى مرۆڤ‌بوون‌دا سه‌یر ده‌كات و جوانی كوردیش وه‌كو به‌شێك له جوانی گه‌ردوونی ده‌بینێت.
كاتێ باسی شووناس ده‌كه‌ین، ده‌شێ ڕاسته‌وخۆ خه‌یاڵمان بۆ ئه‌و كارته بچێت كه كه‌سێك هه‌یه‌تی و ناو و زانیارییه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ى تێدا تۆماركراوه‌و وێنهكهیی له‌سه‌ره. ئه‌مه‌ش دیاره بۆ ناسینه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سه‌یه له‌هه‌ر كه‌سێكی تر. له ڕاستیدا ئه‌مه شووناسی ئاسایی ههركهسێكهو ئه‌ركى ئه‌م شووناسه‌ش ناسینه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێكه له‌وانه‌ی تر به پشتبه‌ستن به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كه‌سه. هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه شووناس بریتیه له: له‌و خاسێت و بیروباوه‌ڕو كه‌سێتیه‌ى كه ئه‌وه نیشان ده‌دات یان ده‌رده‌بڕێت كه شووناسی خود بۆ كه‌سێك بنیاد ده‌نێن. كردارى به‌ده‌ستهێنانی شووناس ده‌شێ داهێنه‌رانه بێت یان روخێنه‌رانه(1). یان ده‌توانرێت بگوترێت: شووناس ئه‌و هه‌لومه‌رجه یان ئه‌و خاسێته بێت كه تیایدا كه‌سێك یان شتێك ئه‌و خاسێت و بیروباوه‌ڕانه‌ى ده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و شته جیاده‌كاته‌وه یان ده‌یناسێنێت. یان شووناس هه‌ستی پێبه‌خشینی هاوشێوهیهتیه به‌خود، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر شووناس هه‌لومه‌رجی بوونی كه‌سێك، یان بوونی خودێكه كه جیاوازه له ئه‌وى تر‌و له‌و ناچێت، یان ئه‌وى تر نیه. له پشتی هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه شووناس ئه‌و چه‌مكه‌یه كه ئاماده‌بوونی كه‌سێك یا پێكهاته‌یه‌ك یان شتێك یان چه‌شنێك نیشان ده‌دات، به‌جۆرێك كه تایبه‌تمه‌ندى خۆیی هه‌بێت و له‌وانی تر نه‌چێت و جیاواز بێت و له‌ڕێگاى خاسێت و بیروباوه‌ڕو ده‌ربڕینه‌وه بوونی ئه‌م كه‌سه یان پێكهاته‌یه ده‌ناسرێته‌وه‌و به ته‌واوى له‌وانی تر جیاده‌كرێته‌وه. له‌م رووه‌وه شیعرى گۆران وه‌كو به‌رهه‌می داهێنان تایبه‌تمه‌ندى خۆیی هه‌یه‌و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌وانی تر، یان له به‌رهه‌می ئه‌وانی تر‌ى جیاده‌كاته‌وه‌و وه‌كو بوویه‌كی تایبه‌تی یان بوویه‌كی جیاواز له‌وانی تر ده‌یخاته ڕوو. ئه‌م جیاوازبوونهش خاسێتی تایبه‌تی و جیاكه‌ره‌وه به‌م ڕه‌گه‌زه‌ى داهێنان ده‌به‌خشێت. خاسێتی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ى شیعرى گۆران شووناسی هه‌بێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعرى ئه‌م شاعیره‌یه كه سهرلووتكهى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ش”جوانیه”. به مانایه‌كی تر ده‌توانین بڵێن جوانی ڕه‌گه‌زێكی هه‌ره سه‌ره‌كیه له به‌خشینی شووناس به شیعرى گۆران. هه‌روه‌ك ئاشكرایه “جوانی ” لاى گۆران دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو ئاستدا كه یه‌كه‌میان جوانی سرووشته‌و دووه‌میان جوانی ئافره‌ته. كه سه‌رئه‌نجام پێكه‌وه كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه یان ئه‌م دوو بنه‌ما سهركیه به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر له قسه‌كردن له‌سه‌ر جوانی له‌لاى گۆران رامان ده‌كێشێت، كه ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م دوو ئاسته‌یه له جوانی كه ئه‌وه‌ش به ماناى جیاكردنه‌وه‌ى جوانی كوردیه له جوانی ئه‌وانی تر‌ى غه‌یرى كورد. هه‌ر لێره‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر شووناسی جوانی لاى گۆران دێته پێشه‌وه. بۆیه جێگاى خۆیه‌تی لێره‌دا بپرسین ئایا جوانی لاى گۆران یان له شیعرى گۆران‌دا پێناسه‌یه‌كی تر‌ى هه‌یه یان شووناسێكی تر‌ى هه‌یه بێجگه له شووناسی كوردبوون؟
كه‌واته جێگاى خۆیه‌تی پێش ئه‌وه‌ى باسی شووناسی جوانی بكه‌ین له شیعرى گۆران‌دا، باشتر وایه ئاخاوتنی ئه‌وه بكه‌ین كه شیعر چیه؟ جوانی چیه؟ چۆن گۆران جوانی هه‌م وه‌كو فه‌زاو هه‌م وه‌كو به‌شێك له بنیادى زمانی به‌رجه‌سته ده‌كات، یان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات. جوانی ئه‌و وێنه‌و چركه‌ساتانه‌یه كه به‌رزترین و باڵاترین و دیارترین سه‌رسامی به رۆح ده‌گه‌یه‌نێت و نیشانی ده‌دات. جوانی ئه‌و چركه‌ساتانه‌یه كه مرۆڤ تیایاندا هه‌ست به ئازادى و بوونی ڕاسته‌قینه ده‌كات، جوانی ئه‌و چركه‌ساتانه‌یه كه تیایاندا مرۆڤـــ هه‌ست به شانازىو شكۆمه‌ندى ده‌كات. واته جوانی ئه‌و ساتانه‌یه كه تیایاندا مرۆڤــ هه‌ست به ژیان ده‌كات. جوانی بریتیه له ئاسووده‌یی هه‌ست و رۆح و له ڕێگاى ئه‌و وێنه‌و تێگه‌یشتن و بۆچوونانه‌وه وه‌سف ده‌كرێت و وێناده‌كرێت كه به‌ربه‌سته‌كان ده‌بڕن و ده‌گه‌نه مێشك یان عه‌قڵ یان هه‌ستی مرۆڤــ و زیاتر وه‌كو پێوانه‌ى هه‌ست و سۆزبزوێن سه‌یر ده‌كرێت. “جوانی له چوارچێوه‌ى هونه‌ردا بریتیه له پێوانه، یان ئه‌ندازه‌ى په‌یوه‌ندیكردن و گه‌یاندنی سه‌ركه‌وتووى نێوان به‌شداران- گواستنه‌وه‌ى چه‌مك و بۆچوونه له نێوان هونه‌رمه‌ندو وه‌رگردا(2). به‌م پێیه بۆ وێناكردنی جوانی ده‌بێ سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێن و وه‌رگر هه‌بێت كه ئه‌مه‌ى دوواییان رۆڵی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ریش ده‌بینێت و شووناسی جوانی یان دژى جوانی دیارى ده‌كات و به‌بێ بوونی وه‌رگر جوانی وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی بێلایه‌ن ده‌مێنێته‌وه.”هونه‌رى جوان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له وه‌سفكردنی هه‌سته هه‌ره قوڵه ئامانجداره‌كانی هونه‌رمه‌ندو چه‌مك یان تێگه‌یشتنه دڵگیرهكاندا. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئامانج و تێگه‌یشتنانه جوان و گه‌شاوه بن، یان تاریك و نائاشكراو ته‌مومژاوى بن. له‌به‌رئه‌وه جوانی بۆ هه‌میشه ڕه‌گه‌زێكی زاتیه(3). بێگومان شتێك نیه به ناوى هونه‌ر به بێ جوانی كه مه‌به‌ستمان له هونه‌ر كۆى بواره‌كانی داهێنانه له ئه‌ده‌ب و ههونهرو زانسته مرۆییه‌كاندا. بۆیه ئه‌وه‌ى ئاشكرایه زۆرجار به داهێنان ده‌گوترێت بههونهركردن. واقیع یان ده‌ره‌وه‌ى هونه‌ر جۆرێك له جوانی تێدایه، به‌ڵام جوانیه‌كی ده‌ست لێنه‌دراوه، یان سرووشتیه‌و شێوه‌ى تابلۆیه‌كی ره‌نگاوره‌نگه. داهێنان مانا‌و ده‌لاله‌ت به‌خشینه به‌و تابلۆیه‌و به ڕه‌گه‌زه‌كانی نێو ئه‌و تابلۆیه. هه‌رچه‌نده ئه‌و بۆچوونه باڵادهستهش هه‌یه كه كۆى هونه‌ره‌كان لاساییكردنه‌وه‌ى جوانی سروشتن. دواتر دێینه سه‌رباسی وێناكردنی جوانی لاى گۆران به‌راورد به جوانی سرووشت خۆى. گۆران تابلۆى جوانی خۆى له ڕێگاى داڕشتنی وێنه له‌دواى وێنه‌و وێنه له‌پاڵ وێنه‌داو وێنه له‌ناو وێنه‌دا به‌رجه‌سته كردووه، كه ده‌شێ ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ى شیعرى ناوببرێت كه ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ته و ئاستی باڵاى به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌تیش لاى گۆران په‌یوه‌سته به سه‌رچاوه‌ى له‌بن نه‌هاتووى به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ى شیعریه‌وه لاى ئه‌م شاعیره.
كه‌واته وێنه‌ى شعرى چیه؟ بێگومان وێنه كه لێره‌دا مه‌به‌ستمان له وێنه‌ى شیعرییه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی زمان، واته زمان وێنه‌ى شیعرى درووست ده‌كات یان به‌رهه‌م ده‌هێنێت. وێنه خۆى جۆرێكه له‌به‌رجه‌سته‌كردنی تابۆلۆى زمانی. “خاسێتێكی زمان كه له بوارى شیعردا گرنگه بریتیه له تواناى زمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاریگه‌رى له مێشك یان عه‌قڵدا كه ئه‌وه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌یه كه له ڕێگاى وروژاندنی ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانه‌وه ده‌خوڵقێندرێت(4). ئێمه هه‌ندێجار له‌باره‌ى وێنه‌ى زیهنیه‌وه قسه ده‌كه‌ین كه مه‌به‌ستمان كاریگه‌ریه له‌سه‌ر مێشك یان عه‌قڵ كه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له ڕێگاى پهیبردنمانهوه به شته بینراوه‌كان له ڕێگاى چاو و ده‌ماره‌كانی بینین و پانتاییه گونجاوه‌كانی مێشكه‌وه به‌رهه‌م دێت. كه‌واته لێره‌دا ئاشكرایه كه وێنه له ڕێگاى زمانه‌وه به‌رهه‌مدێت و هه‌ست، مێشك، په‌یبردن، عه‌قڵ شێوه‌ى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌و وێنه‌یه دیارى ده‌كه‌ن. ئاستی جوانی یان پێوانه‌ى جوانی وێنه، ئاستی كاریگه‌رى له‌سه‌ر مێشك یان هه‌ست و عه‌قل دیارى ده‌كات. هه‌ندێجار وێنه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته ده‌بینرێت، یان هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌ندێجاریش ئاستی رامكردنی وێنه یان وه‌رگرتن و په‌یپێبردنی ئاسان نیه، به تایبه‌تی ئه‌و جۆره‌ى وێنه كه ده‌شێ به وێنه‌ى هه‌ستی ناوببرێت و له چوارچێوه‌ى هه‌ستدا درووست ده‌كرێت، یان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. دیاره وێنه -ئیمه‌یج-كه وشه‌كه ریشه‌یه‌كی لاتینی هه‌یه به ماناى هاوشێوه‌بوون، لێكچوون، وێناكردن، تێگه‌یشتن، لاساییكردنه‌وه یان كۆپیكردن دێت. وێنه‌ى عه‌قڵی یان زیهنی نواندنێكی كۆنكرێتی شتێكه، كه ده‌شێ هه‌ست په‌ی بههاوشێوهبوونی ببات. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌زرا پاوه‌ند ده‌ڵێت: وێنه ئاڵۆزى فیكرى و سۆزدارى له كاتێكی دیاریكراودا ده‌نوێنێت. وێنه‌ى شیعرى خۆى ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو مێش یان عه‌قڵی ئێمه له ڕێگاى ناردنی بریسكهوه، وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌خرێته سه‌ر شاشه‌ى فیلم(5). دیاره وێنه هه‌ستی وه‌رگر یان خوێنه‌ر ده‌جوڵێنێت یان ده‌وروژێنێت و له خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تێكی رووتكراوه له كاریگه‌رى ڕه‌گه‌زه هه‌ستیه‌كانه‌وه ده‌یگوازێته‌وه بۆ ئاستی وروژان و هه‌ڵچوون و له‌وه‌شدا چێژ به‌رهه‌م دێت، كه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی ده‌ق. گه‌یشتن به چێژى ده‌ق گه‌یشتنه به خاڵێك وه‌كو ئه‌نجامی بڵندبوون سه‌یر ده‌كرێت. كه‌واته وێنه یان وێنه‌ى شیعرى هه‌رچۆن ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ته، له‌هه‌مان كاتدا ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی چێژه‌و هاوكات ئاماده‌كه‌ر یان جوڵێنه‌رى وه‌رگره بۆ گه‌یشتن به‌و چێژه كه به چێژى ده‌ق ناوده‌برێت و له ئاستێكی باڵاتردا ده‌شێ پێی بگوترێت چیێژى جوانی. هه‌روه‌ك له گه‌یشتن به لوتكه‌دا بارى جوانیپه‌رستی به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه ره‌نگه جوانی له شیعرى گۆران‌دا به ئاسانی گه‌یشتبێته ئه‌م ئاسته له به‌رهه‌مهێنان و به‌خشینی چێژ‌و به‌و پێیه‌ش جوانی لاى گۆران بارى جوانیپه‌رستی لاى وه‌رگر یان خوێنه‌ر درووست ده‌كات كه هاوشێوه‌ى پاكژبوونهوهى رۆحی یان تواندنه‌وه‌ى سۆفیه له نورى باڵادا. لێره‌وه ڕێگایه‌ك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر شووناسی جوانی لاى گۆران یان له شیعرى گۆران‌دا ئاشكرا ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ش بریتی نیه له كۆى شووناسی جوانی لاى ئه‌م شاعیره له‌كاتێكدا ئاستی جوانی له به‌رهه‌می ئه‌ودا هه‌ندێجار له‌سه‌رووى ده‌ست پێگهیشتنهوهیه.
ئێمه باسی شووناس و جوانی و وێنه‌ى جوانی به‌رهه‌مهێنمان كرد كه ئه‌ویش وێنه‌ى شیعریه‌و وه‌كو ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كی شیعریه‌ت لێیدواین. هه‌روه‌ك به‌دواى ئه‌وه‌دا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئاستی جوانی له شیعرى گۆران‌دا ته‌نیا له‌و سنووره‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌ى چێژێكی ئاسایی بێت وه‌كو به‌شێك له چێژى ده‌ق، به‌ڵكو په‌یوه‌ستبوونی وه‌رگر به جوانیه‌وه له شیعرى ئه‌م شاعیره‌دا له روانگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خوێنه‌ر یان وه‌رگره‌وه ده‌شێ بگاته ئاستی جوانیپه‌رستی كه ئه‌وه‌ش له گه‌وهه‌ردا په‌یوه‌سته به جوانناسی یان ئێسهتیكهوه، واته ئه‌و قۆناغه‌ى مامه‌ڵه‌كردن و په‌یوه‌ستبوون به‌جوانیه‌وه كه خوێنه‌ر یان وه‌رگر به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ستی یان نائاگایانه به دواى خۆیدا كێش ده‌كات. كه‌واته بابزانین مه‌به‌ست له جوانناسی یان جوانپه‌رستی یان ئێسه‌تیك چیه؟ “جوانناسی زاراوه‌یه‌كه ده‌كۆڵیته‌وه له جوانی و هونه‌ر و له تێگه‌یشتن له شته جوانه‌كان”(6). دیسان له‌باره‌ى جوانناسیهوه هاتووه: جوانناسی لێكۆڵینه‌وه‌ى فه‌لسه‌فیانه‌ى جوانی و چێژه. ئه‌م چه‌مكه به تووندى په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ره‌وه‌و ده‌كۆڵیته‌وه له سرووشتی هونه‌رو چه‌مكه‌كانی له‌و رووه‌وه كه به‌رهه‌مه تاكه كه‌سیه‌كان یان تاكه‌كانی هونه‌ر راڤهدهكرێن و هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن(7). وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت جوانناسی په‌یوه‌ندى به جوانی و چێژى جوانیه‌وه هه‌یه كه ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می سرووشتی جوانیه. جوانناسی وه‌كو چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ى چه‌مكی جوانی ده‌كات و سرووشته‌كه‌ى راڤه‌ده‌كات و لێكده‌داته‌وه‌و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ و له‌وێشه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌به‌ستێته‌وه به‌و ئاسته‌ى چێژه‌وه كه خودى جوانی، هه‌رجۆرێكی جوانی بێت به‌رهه‌می ده‌هێنێت. ئاشكرایه لاى گۆران یان له شیعرى گۆران‌دا دوو ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنی جوانین كه ئه‌وانیش ئافره‌ت و سرووشتن. بڕیاردانی ئه‌وه‌ى كامیان یه‌كه‌مه‌و كامیان دووه‌مه ره‌نگه كاڕێكی ئاسان نه‌بێت، یان ده‌شێ ڕاستتر وابێت كه بگووترێت ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌ى به‌رهه‌مهێنانی جوانی له شیعرى گۆران‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی هاوسه‌نگن و هه‌ردووكیشیان سه‌رچاوه‌یه‌كی قوڵتریان هه‌یه و په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه به شووناسێكهوه كه وه‌كو دواتر باسی ده‌كه‌ین شووناسی جوانی كوردستانیه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- Leary M. R. Tangney. Handbook of Self and Identity, New York, 2003, p. 76.
2- Wikipedia . 3- Ibid
3- Lynn Altenbernd and Lesie. L. lewis. A Handbook for the Study of Poetry, Macmillan, London, 1966, p. 12.
4- John Drury , The Poetry Dictionary, Writer’s Digest Books, 2nd ed. 2006, pp. 141-142.
5- Oxford Advanced Learner’s Dictionary, 7th edition, Oxford University press, 2005, p.24.
6- Northrop Frye, Anatomy of Criticism, Princeton and Oxford, 1990, p. 81.