عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی سێ بۆ سه‌راپا گه‌رمیان.
له 31- 3- 1988 – 18- 4- 1988، سوپای عێراق به‌بڕیای سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایه‌تی شۆڕش و حیزبی به‌عس و به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و باوه‌ڕپێکراوی نهێنی نوسینگه‌ی رێکخستنی باکوور، به فه‌رمانده‌ی عه‌مید روکن بارق عه‌بدوڵڵا حاج حنطه، به پاڵپشتی جاشی خفیفهی کورد به‌پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی چڕوپڕی عه‌سکه‌ری له چه‌ند قوڵ و سنووری جیاجیاوه هێرشی گه‌وره‌یان کرده سه‌ر سەراپا ناوچه‌ی گه‌رمیان و بهرەوقوڵایی گه‌رمیان کشان.
هێرشه‌کان له‌م قۆڵانه‌وه بوو:
چه‌مچه‌ماڵ و سەنگاو و لەیلان و قادرکه‌ره‌م و نه‌وجول و دوزخورماتوو و کفری و سه‌رقه‌ڵا و جه‌باره و که‌لار و باوه‌نوور و تیله‌کۆ و دهربههندیخان و قه‌ره‌داغ. به چڕی به بازنه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری چوارده‌وری گه‌رمیانی ته‌نی.
* له دووزخورماتوهوه به‌ره‌و باش ته‌په‌و ئاوه‌سپی.
* له کفرییه‌وه به‌ره‌و ده‌راجی .
* له که‌لاره‌وه به‌ره‌و تیله‌کۆ و کوڵه‌جۆ.
* له پێبازه‌وه به‌ره‌و شێخ ته‌ویل.
* له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و تهپهگهروز
* له قه‌ره‌داغه‌وه به‌ره‌و هه‌ناره .
* له سه‌نگاوه‌وه به‌ره‌و سهقهڵا .
* له له‌یلانه‌وه به‌ره‌و تازه‌شار.
* له قادرکه‌ره‌مه‌وه به‌ره‌و ئیبراهیم غولام .
گه‌رمیان به گردۆڵکه‌و نشێوه‌کانی یه‌وه گرنگترین شوێنی ستراتیژی هێزی پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی ئهیلوول و نوێ بووه. نزیکترین شوێن بوو له کۆمپانیای بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک. رژێم زۆر سڵی له ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌کرده‌وه، به به‌رده‌وامی پشتێنه ئه‌منییه‌کانی له باریی ئاماده‌بوون دابوون بۆ هه‌ر جموجۆڵێک گه‌ر له‌و سنووره سه‌ری هه‌ڵبدایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان له کاتی چالاکی و نه‌به‌ردو داستانه‌کانیان دا.
پێشمه‌رگه‌کانی تیپەکانی 21ی که‌رکوک و 25 ی خاڵخاڵان و 93ی کۆیه و 86ی ده‌شتی هه‌ولێر و 57یسهگرمه و 51ی گه‌رمیان و 53یشیروانه و 59ی حه‌مرین نزیک بوون له که‌رکوک و زه‌بری توندیان له شوێنه ستراتیژه‌کانی رژێم ده‌دا .
جوغرافیای گه‌رمیان به‌ستراوه‌ته‌وه به شاری (که‌رکوکه‌و تکریت و دیاله )وه که مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کی مۆڵبوونی هێزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رربازی و بڕیاردان بوون وه‌ک :
مکتب تنضیم الشمال ، فه‌یله‌قی یه‌ک و دام و ده‌زگاکانی ئه‌من و ئیستیخبارات و مخابرات.
یه‌که‌م هێرشی ئه‌نفاڵی سێ له 31- 3- 1988سوپای عێراق له سه‌نگاو و سه‌رقه‌ڵاوه په‌لاماری شاخی ئاژداخی دا، له‌و کاته‌دا رووبه‌رووی هێزێکی متهفهریقهی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌وه .
پێشمه‌رگه‌کانی تیپه‌کانی گه‌رمیان له شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان و قورسی ئه‌نفالی یه‌ک له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.و دواتر شاناخسێ تازه گه‌ڕابونه‌وه، به‌رێگاوه‌بوون. ئه‌وان به‌و رێگا سه‌خته‌و زۆردژواره، کاتێ گه‌یشتنه گه‌رمیان ماندووبوون. سوپای عێراق کۆنترۆڵی زۆر شوێنی ستراتیژی کردبوو .
هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ چه‌ند رۆژێک به چه‌کی ساده‌ی پارتیزانی رووبه‌رووی سوپا و جاش بوونه‌وه،هه‌ل و مه‌رجه کان له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای عێراق دابوو.
سوپای عێراق به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌نفالی له گه‌رمیاندا به ته‌واوی جێ به‌جێ کرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی جوغرافیای گه‌رمیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو، دور بوو له سنووره‌کان، ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی گه‌رمیان به ناو ئه‌و هه‌موو سوپا‌و جاشەدا کارێکی زۆر دژوار بوو. سه‌دام ئه‌نفال و ژه‌هربارانی کوردی کرد، که‌سێتی مرۆڤی کوردی تێک شکاند، ئه نفال سه‌راپا باشووری کوردستانی گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌م تراژیدیای جینۆسایده زیاتر به جه‌سته‌ی گهررمیاندا شۆڕبووه‌وه .
پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس و تههجیرنهیتوانی گه‌رمیان لێک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، گه‌رمیان قه‌ڵای به‌رگری بوو له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌کانی عێراق دا، رێژه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان بێ سنوور بوو، کام گوند‌و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی گه‌رمیانییه‌کان هه‌یه، یا سه‌راپا هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی یاچه‌ند ئه‌ندامێکیان بێ سه‌روشوین نه‌کرابێت .
له 8- 4- 1988 – 10- 4- 1988 سوپای عێراق ژماره‌یه‌کی بێ شوماری خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌نگاو و قادرکهرمی له گوندی قادرئاوای سه نگاوی کۆکردهوە.
له 10- 4- 1988 هه‌موویانی به زیلی سه‌ربازی و پاسی سوخره گواسته‌وه چه‌مچه‌ماڵ تۆبزاوه و دبس .ئه‌م ژن وپیاو منداڵانه دانیشتووی 400 گوندی (سه‌نگاو و قادرکه‌ره‌م) و ناوچه جیاجیاکانی تر بوو. ده‌یانویست خۆیان له تۆڕی ئابڵوقه‌ی ئه‌نفال قوتار بکه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای عێراق و جاشه‌کان ده‌سگیرکران و ره‌وانه‌ی چهمچهماڵکران.
له 11- 4- 1988 جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان دژ به‌داموده‌زگاکانی رژێمی عێراق نواند، له‌وکاته‌دا کاروانی ئۆتۆمۆبیلی ئه‌نفالکراوه‌کان که‌نزیکه‌ی 650-700 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و پاس بون بهناوچهمچهمال دا ده‌بران بۆ تۆبزاوه، چه‌مچه‌ماڵییه‌کان له هه‌موو لایه‌که‌وه شاڵاویان بۆ ئۆتۆمۆبیله‌کان برد .
جامی ئۆتۆمبیله‌کانیان شکاند، بۆ ئه‌وه‌ی دیله ئه‌نفاڵ کراوه‌کان رزگار بکه‌ن، له‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌نفال کراوێک توانیان فرسه‌ت بێنن و رزگار بن، چه‌ند کۆپته‌رێک ئاسمانی چه‌مچه‌ماڵیان داگیرکرد. به‌نزمی ده‌سوڕانه‌وه‌و ده‌سڕێژیان له شه‌پۆلی خپۆپیشاندانهکه کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبکه‌ن. ئه‌من و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری چه‌مچه‌ماڵ وجاسوس، شه‌قام و کۆڵان و ماڵه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕان، به‌دوای ئه‌و ئه‌نفالکراوانه‌ی رایان ده‌کرد. بهموکهبهره ئاگاداری دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵی کرد :
که‌س ئه‌نفالکراوه‌کان له خۆی نه‌گرێت، گه‌ر له هه‌ر ماڵێکدا ئه‌نفال کراوێک ده‌سگیر بکرێت، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت.
دواتر هه‌موو ئه‌نفال کراوه‌کانیان گواسته‌وه بۆ تۆپزاوه، له14- 4- 1988دا به‌ربڵاوترین شه‌پۆلی خه‌ڵکی گونده‌کانی کفری و سه‌رقه‌ڵا و که‌لار و باوه‌نوورو ده‌ربه‌ندیخانیان له گوندی کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه‌جان و مله‌سووره کۆکرده‌وه، هه‌ر هه‌موویان بردن بۆ قۆره‌تووی لای مه‌یدان و پاشان گوێزرانه‌وه بۆ تۆپزاوه .دواتر بۆ دووزخورماتوو و تکریت و نوگرهسهلان وعهرعهر و گرتوخانه نهێنییه‌کانی شاره‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق.
تا چه‌ند ساڵێک جلوبه‌رگ و پێخه‌ف و پێڵاو و عاره‌بانه‌ی تراکتۆری تێکشکاوی ئه‌نفال کراووهکان له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی قۆره‌توو مابوو، سوپای ئه‌نفال سه‌راپا گونده‌کانی گه‌رمیانی به شۆفڵ و تی ئێن تی خاپوور کرد.
سامانی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری گونده‌کانی تاڵان کرد، هه‌موو کچه گه‌نجه‌کانی جیاکرده‌وه‌و ناردنیان بۆ وڵاتی میسر، کوره گه‌نج و پیاوه‌کانی له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا شوین بزرکرد، پیرو په‌که‌وته‌کانی گوسته‌وه بۆ نوگره سه‌لمان و دوای ئازادیی کردن، که‌لتووری هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌رمیانی ورد‌و خاش کرد .
له دوای راپه‌رینه‌وه سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد، له هه‌ڵپه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵات ودهسکهوتهکانیان، ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردیان له بیرچووه‌ته‌وه، گه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌یان له ئاستی نیوده‌وڵه‌تیدا بۆئهنفال و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکردایه، تراژیدیا‌کانی ئه‌نفالیان له ئاستی دنیادا بکردایه به دۆکۆمینتێکی نیوده‌وڵه‌تی، ئه‌نفالیان به جینۆساید له ئاستی دنیا بناسیاییه، ئێستا کورد له قۆناغی تردا ده‌بوو.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کورد به هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه، له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له ناو هه‌رێم له ئاستی عێڕاق له به‌غداد لاوازه و ده‌سه‌ڵاتێکی هیچ له بارانهبووه، هه‌ر خه‌ریکی دژایه‌تی یه‌کترین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌و31 ساڵه بۆهه‌موو خوله‌کانی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان، سیسته‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ک سه‌دام کرد به ته‌زویر، هیواو ئیرده و ده‌نگی مرۆڤی کورد و توانا‌و خه‌ونی گه‌نجی کوردیان به جۆرێک تێک شکاند، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیان به‌تاڵ کرد ه‌وه. ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان بچوک و کاڵ کرده‌وه.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود/ ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts