سەلاح حسێن ئەفەندی: بۆچی کوردستان نەبووە دەوڵەتێکی سەربەخۆی پێشکەوتوو؟
هه‌ر له سه‌ره‌تای نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، مێژووی كۆنی شارستانیه‌كانی پێش زایین، هه‌روه‌ها مێژووی یه‌ك له دوای یه‌كی ده‌وڵه‌ته فیوداڵیه خێڵەکێکان تیایدا، كوردستان به‌شێكی له‌یه‌ك دانه‌بڕاوی ناوچه‌كه بووه. ئه‌و سنوورانه‌ی له‌دوای شەڕی یه‌كه‌می جیهانەوە ناوچەكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌یه‌ك دابڕی و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی بچوك و مامناوه‌ندی پاشكۆی لێ‌دروست بوو، له مێژووی كۆندا له یەکدابڕینی به‌و جۆره‌ی به‌خۆوه نه‌بینی بوو.
ڕاسته له شارستانیهتە كۆنه‌كانی ناوچه‌كه له پێش مه‌سیحدا، له میزوپۆتامیا و كوردستان و میسر و یۆنان و ناوچه‌كانی ئێران‌دا، له قۆناغی جیاواز و له هه‌مانكاتدا، چه‌ندین ده‌وڵه‌ت هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌یانتوانی بوو ناوچه‌كان له‌یه‌ك دابڕن و سنووری هه‌میشه‌یی له نێوانیاندا دروست بكه‌ن. ئەگەر چی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌تیدا بووبێت، تایبه‌تمه‌نداری خۆی هه‌بووبێت و به‌رهه‌مهێنان تیایدا بۆ پێداویستی خۆ( ئیكتفای زاتی) بووبێت، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی و شكاندنی سنوور و داگیركردنی یه‌كتر له نێوانیاندا به‌رده‌وام بووە.
ئه‌گه‌رچی دوای زاڵبوونی رێبازی فیوداڵی خێڵەکی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راشدینەوه، یه‌ك له دوای یه‌ك چه‌ندین ده‌وڵه‌تی زلهێز جێگه‌ی یه‌كتریان گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه سنووری هه‌میشه‌ییان هه‌بوو، نه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی دامه‌زرابوون، به‌ڵكو دامه‌زراند و سروشت و ره‌فتاری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر بنه‌مای فیوداڵی خێڵەکی بوو.
شكستهێنانی شارستانیەتە كۆنه‌كانی ناوچه‌كه، به‌هه‌مان شێوه رووبه‌ڕووی شارستانیهتە كۆنهکانی كوردستانیش بۆوه و خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی و سیستمه كۆنه‌كه‌یان شكستی هێنا و سیستمی فیوداڵی خێڵەکی تیایدا زاڵ بوو. له دواییشدا له پرۆسه‌ی شكستهێنان و داڕمانی ئه‌و سیستمه، کوردستانیش رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی ناوچەکانی تر بۆوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان مێژوو و خاسڵه‌تی هاوبه‌شی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام خاسڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، كه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری تیایدا له شوێنه‌كانی تر جیاوازتر بێت و ده‌رئه‌نجامی جیاوازتری هه‌بێت. بۆیه له كۆتایی شەڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، وڵاته‌كه ته‌نها به پاشه‌كشێكردن و پاشكۆیه‌تی نه‌وه‌ستایه‌وه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی ژێرده‌ستی و دابه‌شبوون بۆوه و هه‌ر به‌شێكی لكێنرا به یەکێک لە دهوڵهتەکانی ناوچەکەوه.
زۆربه‌ی مێژوونووسه‌كان، هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وانه بۆ فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه میلله‌ت و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و فاكته‌ری ئایین و فه‌تحی ئیسلامی و ده‌وڵه‌ته زلهێزه كهپیتالیستهكان. هۆكاره خۆماڵیه‌كان بۆ سه‌رۆك خێڵێك، میرێك، شێخێك … یان نه‌گبه‌تی و دڵپاكی و ساویلكه‌یی و بێ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه‌كه‌ی دەگەڕێننەوە.
راسته هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان رۆڵی گرنگیان له چاره‌نووسی ناله‌باری كوردستاندا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وانه رۆڵی خۆیان له ڕێگه‌ی فاكته‌ره ناوخۆكانهوه بینیوه. راسته سه‌ره‌ك خێڵ و میر و شێخه‌كان رۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێ بچینه بنجوبناوانی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌وانه رۆڵی خراپیان بینیوه و له‌ژێر چی مه‌رج و سیستمی سیاسی و ئابوری‌دا ره‌فتاریان نواندووه.
بەپێیی ئەم باسە، هۆكاری بنچینه‌یی و هاوبه‌ش له نێوان پاشه‌كشێكردن و پاشكۆیه‌تی و ژێرده‌ستی و دابه‌شبوونی كوردستان، بۆ سروشتی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی رۆڵی ده‌ره‌كی و جووگرافی وفاكته‌ری تر دراوە.
له‌م باسەدا، ئەو فاکتەرانە شیکراوەنەتەوە كه به‌هۆیانه‌وه له مێژووی كۆنی وڵاتەکەدا نه‌توانرا ده‌وڵه‌تێك دروست بێت كه سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و بیپارێزێت. باسی ئه‌وه کراوە بۆچی چین‌وتوێژی بەهێزی نوێ تیایدا دروست نه‌بوو، بۆچی ئه‌وانه دەرفەتیان بۆ نهڕەخسا كه له بڕیارداندا به‌شداربن، ڕێگه خۆش نەبوو کە له وڵاته‌كه‌دا خۆبه‌خۆ شۆڕشی سیاسی و پیشه‌سازی رووبدات. باسی ئه‌وه کراوە بۆچی كوردستان پێش شەڕی یه‌كه‌می جیهانی نه‌یتوانی وه‌كو پێویست سوود له بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهان وه‌ربگرێت.
بێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره و چوونه بنج و بناوانی كۆمه‌ڵگه‌كه و گه‌ڕان به‌شوێن فاكته‌ری بنچینه‌یی دواكه‌وتن و پێشكه‌وتن تیایدا، زه‌حمه‌ته پلان و پرۆگرامی گونجاو بۆ گەشەکردنی كۆمهگەکە دابرێژرێت. بێ ئەوە، ترس هەیە مرۆڤ بکەوێتە گێژاوی ئایدۆلۆژی داخراوەوە، بەرچاو تاریکبوون و سەرزنشتکردنی وڵات و میللەتەکی خۆی، خەونی ناشونالیستانەی ڕۆمانسی، یان ئیسلامی سیاسییەوە.
بۆ خوێندنەوەی هەموو باسەکە تکایە کلیکی ئەم لینکە بکە/ بۆچی کوردستان نەبووە دەوڵەتێکی سەربەخۆی پێشکەوتوو؟