عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کێشه چه‌ق به‌ستووه‌کانی عێراق.
دوای 8 ساڵ جه‌نگی عێراق و ئێران کاریگه‌رییه‌کانی دوای جه‌نگ و نه‌هامه‌تیەکانی، دوای ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکانی باشووری کوردستان، له 2ی ئابی 1990سوپای عێراق، کوێتی داگیرکرد و ناویان لێنا 19 هه‌مین پارێزگاری عێراق.
له 26- 2- 1991 هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمانان، سوپای عێراقیان له کوێت تێک شکاند، راپه‌رینی شیعه‌کان له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و کورد له باشووری کوردستان به‌رپا بوو، ئه‌مه‌ریکا بواریان به سوپای عێراقدا راپه‌رینی شیعه‌کانی تێک شکاند و کۆمه‌ڵکوژیی کردن، سوپای عێراق و موجاهیدین که‌رکوکیان گرته‌وه‌و به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێر کشان، چه‌ند ملوێنێک کورد کۆچ و ره‌ویان کرد به‌ره سنووره‌کانی ئێران و تورکیا.
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمان دوایان له سه‌دام حسین کرد، هاوکاریی پشکێنه‌ره‌کانی چه‌کی کۆکوژی بکات، سه‌دام له به‌رده‌م کاری پشكێنه‌ره‌کان به‌ربه‌ست بوو، بڕیاریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ده‌خسته په‌راوێزه‌وه.
سه‌دام به به‌رده‌وامی چه‌که کۆکوژه‌کانی له‌م لاو ئه‌ولا حه‌شارده‌دا، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رێکخراوی قائیده‌و رێکخراوه تیرۆریسته‌کان دا هه‌بوو، هاوکاری و پشتگیری یه‌کتریان ده‌کرد، مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان دروست ده‌کرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1441 ی ده‌رکرد، به عێراقی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رعێراق هاوکاری تیمه‌کانی پشکنین نه‌کات، رووبه‌رووی سزای توند ده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا روسیا‌و چین و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له گه‌ڵ به‌کارهێنانی هێزدا نه‌بوون. ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له‌سه‌دام کرد، خاکی عێراق به جێ بهێڵێ، سه‌دام دژی ئه‌و داوایه‌ش وه‌ستایه‌وه، ئه‌و کاردانه‌وه‌ییه وای له ئه‌مه‌ریکا کرد، کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بهێنرێت.
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، پشتگیری 49 وڵاتی بۆ جه‌نگی ئازادکردنی عێراق به‌ده‌ست هێنا.
له سه‌عات 2.30 ی شه‌وی 20/19 -3- 2003 سوپای ئه‌مه‌ریکا به رۆکێتی دوورهاوێژ باره‌گاو کۆشكه‌کانی سه‌دامی له به‌غداد داگرته‌وه، له‌و ساته‌دا هیزه‌کانی هاوپه‌یمان و هێزی ئاسمانی توانیان به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بگرن، له‌وێوه روویان کرده به‌سره‌و گاردی کۆماری و فیداییه‌کانی سه‌دامیان تێك شکان و به‌سره‌یان گرت، خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقیان کۆنترۆڵ کرد.
په‌رله‌مانی تورکیا بواریان نه‌دا هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به خاکی تورکیادا تێپه‌ڕن، هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌ره‌شوت له کوردستان دابه‌زین، به هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای گروپی تیرۆیستی پشتیوانی ئیسلام، له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا هه‌موو باره‌گاکانیان ته‌فرو تونا کرد.
له 4- 4- 2003 چه‌ند تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه ناو شاری به‌غداد، ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی عێراق چه‌که‌کانیان فڕێ دا و ته‌سلیم به هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون، شه‌پۆلی خه‌ڵکی شار رژانه سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ره‌که‌کانی به‌غداد، شادمانی خۆیان بۆ راماڵینی سه‌دام ده‌رده‌بڕی.
سه‌عات 4ی ئێواره‌ی 9- 4- 2003 تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه مه‌یدانی فیرده‌وس، سه‌ربازانی تانکه‌که سه‌قاڵی روخاندنی په‌یکه‌ره که‌ی سه‌دام بوون، فرۆکه‌ی جه‌نگی سه‌ربازگه‌و بنکه‌ی سه‌ربازی حکومه‌تی عێراقیان له به‌سره‌و موسڵ و که‌رکوک ده‌وروبه‌ری به‌غدا دا بۆردومان کرد، فرۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌غداد و پایته‌ختیان کۆنترۆڵ کرد.
له 10 نیسان دا هیزه‌کانی هاوپه‌یمانان به هاوکاری هیزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی شاری (تکریت و که‌رکوک و به‌سره‌یان کرد. سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی به نهێنی روویان کرده ده‌ره‌وه‌ی به غدادو خۆیان حه‌شاردا.
له مانگی 12ی 2003 عوده‌ی و قوسه‌ی و مسته‌فای 14 ساڵی کوڕی قوسه‌ی له‌خانویه‌کی گه‌وره له‌شاری موسڵ خۆیان حه‌شاردا بوو ئاشکرابوون، هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئابڵۆقه‌ی ئه‌و خانوه‌یه‌یاندا، داوایان لێکردن خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن، هه‌رسێکیان 6سه‌عات رووبه‌رووی هێزه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستانه‌وەو کوژران.
ئێواره‌ی 13ی کانونی یه‌که‌می 2003 له ئۆ په‌راسیۆنی ( به‌یانی سوور ) سه‌دام یان له کونێکا له نزیک شارۆچکه‌ی (دور) ی تکریت، ده‌سگیرکرد.
• له 9- 4- 2003 عێراقییه‌کان په‌یکه‌ری سه‌دام یان بینی له مه‌یدانی فیرده‌وس روخا، سه‌دامیان بینی له کونێکا ده‌سگیر کرا، سه‌دامیان بینی په‌تی کرایه مل و له سێداره درا، وایان ده‌زانی عێراقی دوای سه‌دام، ده‌بێ به نیشتمانی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵ کردن.
• گروپی تیرۆریستی قائیده به پلان و نه‌خشه‌ی کاره تیروریستیه‌کانی ده‌یان و سه‌دان هه‌زاران هاوڵاتی عێراقیان تیرۆر کرد، شه‌ڕی تائیفییان له ناو به‌غدادو شاره‌کانی تر هه‌ڵگیرساند، ئه‌م زنجیره پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانان بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 2014 دا داعش سه‌ریهه‌ڵدا، عێراقیان کرد به‌دارستانی جه‌نگه‌ڵستان.
• له 27- 12- 1920 وه که ده‌وڵه‌تی عێراق دروستکرا، تا ئێستا 10- 4- 2022وە، ئه‌وه 102 ساڵه عێڕاق به هۆی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بیی و ئاینییه‌وه، له ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماری سونه و عێراقی نوێ دوای گۆرانکاری 9- 4- 2003ی شیعه، عێراق وڵاتی کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کانی، گرتن و ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان و گوله‌باران و کۆمه‌ڵکوژی و زیندە به‌چڵکردن و بێ سه‌روشوینکردن و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان بووه.
سه‌رچاوه:
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، لاپه‌ره‌یه‌ک له پرۆژه‌ی زنجیره کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی (سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م )، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه دانراوه، چاپ نه‌کراوه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts