عیماد عه‌لی: كێشه‌كه شكۆشكاندنه نه‌ك برسیكردن.
ئه‌گه‌ر زۆر به وردی و قووڵی له‌سه‌رخۆ تێرٍامانێكی وه‌زع و ژیانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی تێیدا تێده‌په‌رٍێت زۆر ئاڵۆز و بێ وێنه‌یه له مێژوودا. با زۆر به گه‌شبینیه‌وه قسه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێلایه‌نی له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ماندا فه‌راهه‌م بكه‌ین، به‌ڵێ له زۆر لای ژیانی خه‌ڵك گۆرٍانكاری روویداوه و وایلێهاتووه زیاتر خودی تاكی كورد له جه‌نجاڵی ژیاندا سه‌رقاڵه و هه‌ستی پێناكات ئه‌گینا ئه‌گه‌ر سۆشیال میدیا و ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه كه‌مه‌رشكێنه‌ی لێده‌ركه‌یت و به‌راوردێکی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی پێشتردا بكه‌یت، زۆر شتت بۆ روون ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌رێم تۆزقاڵێك هه‌ست و شكۆی خه‌ڵكی كوردستانی لا گرنگ بوایه، به‌و شكست و نه‌زانیه‌ی ده‌سه‌لاتداریشه‌وه، ده‌كرا ئه‌و هه‌موو نائومێدیه گه‌وره‌یه به‌و شێوه‌یه نه‌بوایه و هه‌موو عه‌قڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بخرایه‌ته گه‌ر نه‌ك بێ ئه‌ومیدی و گۆشه‌گیری و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان باڵی به‌سه‌ر هه‌مواندا بكێشایه.
به‌ڵێ برسێتی و قاتوقرٍی و نه‌داری و هه‌ژاری بێهۆكار له ولاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندا وایكردووه له ژیانێكی بێ سه‌روبه‌ر بژێن و هه‌ست به زوڵمێكی نارٍه‌وا بكه‌ن و حاڵه‌تی چه‌قبه‌ست و نه‌بوونی هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك باڵی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكدا كێشاوه، له كاتێكدا ده‌توانرا به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وه‌زعه بوایه و خه‌ڵك له‌وپه‌رٍی خۆشی و ژیانی له بوژانه‌وه‌دا بوایه. ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی داخه كه تاك و كۆی گه‌لی كوردستان باوه‌رٍیان به گۆرٍانكاری و ده‌ربازبوون نه‌ماوه، له كاتێكدا پێشتر له زۆر قۆناغدا له بارێكی خراپتر ژیاوه و به‌م راده‌یه نه‌گه‌یشتۆته خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و چه‌قبه‌ستوویی له هه‌وڵ و بیركردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر. باش له بیرمانه زۆرجار به قۆناغی هه‌ره‌س و هه‌ڵدێران و دارٍمانی گه‌وره‌دا ره‌تبووین و ئاوا به‌م شێویه هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ست نه‌دابوو و خۆمان راده‌ستی پوچه‌گه‌رایی و بێبروا به‌خۆبوون نه‌كردبوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ( به‌دوور له بارودۆخه ئابووری و ده‌رونیه‌كه و زوڵم و زۆری ده‌سه‌لات و نه‌زانی و نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی دانای گونجاو) و پێویسته لێره‌دا باس بكرێت و بپرسین بۆچی له‌م بارودۆخه تایبه‌ته له واقعێكی تا راده‌یه‌ك ئازادی هه‌مه‌جۆردا به‌و شێوه‌یه‌ی لێهاتووه و چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌ستدا نیه.
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین، سه‌ره‌رای زۆربوونی نه‌داری و هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌تی به‌لام به شێوه‌یه‌كی گشتی و دیسان به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ل قۆناغه‌كانی پێشتردا؛ وه‌زعی ئابووری باشتره و له رووی سیاسیشه‌وه نیمچه ئازادیه‌ك له ئارادایه. كه‌وابێت تاكه هۆكارێك كه وای له میله‌ت كردبێت زیاتر بێ‌ئومێد بێت و خۆی دابێت به‌ده‌سته‌وه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی ده‌سترۆیشتووی نه‌زانه‌وه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و سیاسیی خه‌ڵك به گشتی و تاكی كۆمه‌ڵگه به تایبه‌تی و فه‌رامۆشكردنی پێداویستیه ده‌روونی و مادیه زه‌روریه‌كانی خودی تاكی كۆمه‌ڵگایه له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه به‌هه‌موو جۆرێك بێ شكۆكردنی تاك و كۆی كورده له لایه‌ن خه‌ڵكی تازه‌پێگه‌یشتووی ده‌سترٍۆیشتووی نه‌گونجاو له‌گه‌ل قۆناغه‌كه و پێویسته‌یكانی كه وای لێكردبێت خه‌ڵك زیاتر هه‌ست به كه‌می له ناخیدا چه‌كه‌ره بكات و باوه‌رٍی به خۆی و پرس و كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌مێنێت و به‌رده‌وام بیر له شكۆشكاوی خۆی بكاته‌وه و نوزه‌یه‌ك وره‌ی تێدا نه‌مێنێت و توانای جوڵه‌ی تێدا بنبرٍبوبێت، واته به‌ر له برسێتی و نه‌داری و نه‌مانی وره ئه‌وه شكۆشكاندنیه‌تی له لایه‌ن خودی خۆیه‌وه په‌لوپۆی تاكی كوردی شكاندووه و بیركردنه‌وه‌ی گونجاوی له‌گه‌رٍخستووه. ئه‌گینا ئه‌م گه‌لی كوردستانه زۆر سته‌م و نه‌داری و هه‌ژاری و بێده‌رامه‌تی بینیوه و قۆناغه ناجۆره‌كانی ره‌تكردووه و له ناخۆشیه‌كانی ده‌ربازبووه، هه‌میشه سه‌ری به‌رزبووه بۆیه حاڵی حازر ناتوانێتت ته‌حه‌مولی شكۆشكاندن بكات و باره‌كه هه‌ڵبگرێت و قۆناغه‌كه تێپه‌رٍێنێت و باری سیاسی كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه.